جۆ پانتۆلیانۆ
جۆزێف پیتەر پانتۆلیانۆ (لەدایکبووی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥١)[١] ئەکتەرێکی ئەمریکییە کەوا بەزۆری ڕۆڵی کارەکتەرە تاوانبار و گەندەڵەکانی لە زنجیرە و فیلمەکانی تەلەڤیزیۆن بەرجەستە کردووە.
ڕۆڵە سەرەتاییەکانی بریتی بوون لە بەرجەستەکردنی سەربازێکی بریندار لە زنجیرەی M*A*S*H* و ڕۆڵی گویدیۆ لە فیلمی Risky Business (١٩٨٣)، و تاوانکار فڕانسس فڕاتێلی لە فیلمی The Goonies (١٩٨٥) و ئێدی مۆسکن لە فیلمی Midnight Run (١٩٨٨). پانتۆلیانۆ دواتر ڕۆڵی نۆربی لە فیلمی Baby's Day Out، و سەرکردە کۆزمۆ ڕێنفرۆ لە ھەردوو فیلمی The Fugitive و U.S. Marshals. ڕۆڵەکانی تری بریتین لە ڕۆڵی سایفەر لە مەیتریکس، تێدی لە Memento، و کاپتان ھاوارد لە زنجیرە فیلمەکانی Bad Boys و ڕاڵف سیفارێتۆ لە وەرزی سێیەم و چوارەمی زنجیرەی The Sopranos.
پانتۆلیانۆ کاری دەنگی بۆ ھەریەک لە کۆڵ ئۆڤ دیووتی: بلاک ئۆپس٢ و GTA IIIیش کردووە. بۆ ڕۆڵی ڕاڵفی لە زنجیرەی سۆپرانۆکان توانی ببێتە براوەی خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Lee Hirsch; Cynthia Lowen (25 September 2012). Bully: An Action Plan for Teachers, Parents, and Communities to Combat the Bullying Crisis. Hachette Books. pp. 157–. ISBN 978-1-60286-185-5.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
جۆ پانتۆلیانۆ لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |