ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان
داواکردنی مافەکان |
---|
|
مافەکان
لێرە بەڕێوە دەبرێت
گرووپی بەکارھێنەران
- پاسدەری خۆگەڕ (زیادکردنی داواکاری • داواکارییەکان ببینە): مافی بەکارھێنەریی پاسدانی خۆگەڕ بۆ کەمکردنەوەی کاروباری پاسدانی پەڕە نوێکانە و دەبێتە ھۆی نیشانکردنی خۆگەڕی ئەو پەڕانەی بەکارھێنەرانی پاسدەری خۆگەڕ دروستی دەکەن. ئەمە یانی بەکارھێنەر جێگای متمانەیە کە بابەتی نابەجێ و نەگونجاو پێشکێش ناکات یان بە دەربڕینێکی تر، بەکارھێنەرێکی بابەتێکی نوێ پێشکێش دەکا، بابەتەکەی زۆر جاران ئەوەندە باش ھەیە ھەتا ھەموو ئەوانەی کە دوایی دروستی دەکا پەسند بکرێ.
- ئۆتۆو ویکی براوزر (زیادکردنی داواکاری • داواکارییەکان ببینە): دەستکاریکەرێکی نیمچەخۆگەڕی میدیاویکییە بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز، کە بۆ کردنی ئەرکە دووپات و وەڕەزکەرەکان تا خێراتر و ئاسانتر بکرێن دروست کراوە.
- پەسندکراو (زیادکردنی داواکاری • داواکارییەکان ببینە): جاری وایە پێویستە ھەندێک ھەژمار بەر لە کاتی پەسندکرانی خۆگەڕ، پەسەند بکرێن. گرووپی بەکارھێنەرانی پەسندکراو ھەموو مافەکانی زڕ-گڕووپی پەسندکراوی خۆگەڕی ھەیە و تەنیا جیاوازییەکەی لەوەدایە لە لایەن بەڕێوەبەرانەوە لە کاتی پێویست دەدرێتە بەکارھێنەران. ئەم مافە پێویست نییە بدرێتە بەکارھێنەرێک کە پەسندکراوی خۆگەڕە چون ھەموو مافەکانیان یەکە.
- گەڕێنەرەوە (زیادکردنی داواکاری • داواکارییەکان ببینە): گەڕاندنەوە تایبەتمەندییەکی نەرمامێری میدیاویکییە و لەسەر ویکیپیدیا بەڕێوەدەچێ. ئەم ئامرازە دوایین دەستکارییەکانی بەکارھێنەر لەسەر پەڕەیەک بە تاقە کرتەیەکی ماوس پووچەڵ دەکاتەوە. لەسەر ویکیپیدیا، گەڕاندنەوە بۆ پووچەڵکردنەوەی دەستکارییە نابەجێکان وەکوو خراپکاری کەڵکی لێ وەردەگیرێ.
- بارکەر (زیادکردنی داواکاری • داواکارییەکان ببینە): بارکەرەکان یەکێک لە ئاستەکانی دەستەڵاتی بەکارھێنەر لەسەر ویکیپیدیایە. ئەم مافە بۆ بارکردنی پەڕگە لەسەر ویکیپیدیای کوردی دانراوە. بارکەرەکان ئەم مافی بارکردنی پەڕگە (وێنە، ڤیدیۆ، دەنگ و…) لەسەر ویکیپیدیای کوردی، بارکردنی وەشانێکی نوێی پەڕگە و گواستنەوەی پەڕگەکانیان ھەیە.
- گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر (زیادکردنی داواکاری • داواکارییەکان ببینە): ھەروەھا ناسراوە بە خامۆشکەری ڕەوانەکەر، مافێکە کە ھەندێک لە بەکارھێنەران ھەیانە. ئەم مافە ڕێگە بە بەکارھێنەرەکان دەدات کە ڕەوانەکەر بەجێ نەھێڵن لەکاتی گواستنەوەی پەڕەیەک، بە پیشاندانی سندوقێک کە پرسیار دەکات ڕەوانەکەر لەدواوە بەجێ بھێڵدرێت یان نا. ئەو بەکارھێنەرانەی کە ئەم مافەیان نییە و پەڕەیەک دەگوازنەوە بە شێوەیەکی خۆگەڕ ڕەوانەکەر لەدواوە بەجێ دەھێڵن.
- ھەڵاوردە لە بەربەستنی ئایپی (زیادکردنی داواکاری • داواکارییەکان ببینە): مافی ھەڵاوردە لە بەربەستی ئایپی مافێکە کە بەڕێوەبەران بە گشتی ھەیانە و بەکارھێنەرانی ئاسایی نییانە. زۆر جار وا پێویستە کە ناونیشانێکی ئایپی بەربەست بکرێت و ئەم بەربەستنە بەکارھێنەرانی تۆمارکراو و نەناسراویش بگرێتەوە. ئەو بەکارھێنەرانەی ھەژمارییان ھەیە و جێباوەڕن و ئایپییەکەیان بەربەست کراوە لەوانەیە ئەم مافەیان پێ بدرێت تاکوو لە بەشداربوون لە ویکیپیدیا بەردەوام بن. ئەم مافە کاتییە و تەنیا بۆ تێپەڕاندنی کێشەی بەربەستکردنەکە دەدرێت، و لە کاتی کۆتایی ھاتنی کێشەکە لە بەکارھێنەر دەسێنرێتەوە.
لە شوێنی تر بەڕێوە دەبرێت
- بەڕێوەبەرایەتی و بیروکراتەکان: بۆ مافی بەڕێوەبەرایەتی تکایە سەردانی ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی بکەن. لە ئێستادا ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی توانای لەخۆگرتنی بیروکراتی نییە.
- بەڕێوەبەرایەتی ڕووکار: بەڕێوەبەری ڕووکار لەلایەن بیریوکراتەوە دەدرێت بە بەکارھێنەران.
- ئاڵای بۆت: داواکردنی ئاڵای بۆت لە ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/بۆت بەڕێوە دەبرێت.
سەندنەوەی ماف
ئەگەر دەتەوێت یەکێک یان زیاتر لە مافەکانی خۆتت لێ بسەندرێتەوە (جگە لە مافی بەڕێوەبەرایەتی)، تکایە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەرێک ببەستە. ئەگەر دەتەوێت مافی بەڕێوەبەرایەتیت لێ بسەندرێتەوە، پێویستە سەرەتا لە دیوەخان وتووێژ بکەیت و ئەم باسە ببەیتە مێتاپیدیا.
پڕۆسە
داواکاران
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، کرتە لەسەر «زیادکردنی داواکاری» بکە لەژێر بەشی مافی خوازراو و ھۆکارێک بۆ داواکردنی مافەکە بنووسەرەوە. ھەموو بەکارھێنەران دەتوانن لێدوان بنووسن و داوای ماف بکەن، بەڵام ھەمووان مافیان پێ نابەخشرێت.
بەڕێوەبەران
بەڕێوەبەران دەتوانن ھەر کامێک لەو مافانەی لەسەرەوە باس کران بە بەکارھێنەران بدەن بەو مەرجەی سەرەتا بەسەر دەستکارییەکانیاندا بچنەوە و سەیری مێژووی بەشدارییەکانیان بکەن بۆ ڕێگریکردن لە خراپ بەکارھێنانی ئەم مافانە. لەگەڵ ھەر داواکارییەکدا چەند بەستەرێک لە تەنیشت ناوی داواکەرەکەوە دادەندرێت بۆ ئاسانکاری لە بەسەرداچوونەوەی بەشدارییەکانی پێشووی بەکارھێنەر و لۆگەکانی. ئەگەر ھاتوو داواکارییەکە سەرکەوتوو بوو، پێویستە بەڕێوەبەر داڕێژەی {{کرا}} دابنێت، ئەگەر ھاتوو ڕەت کرایەوە، پێویستە {{نەکرا}} دابنێت ڕاستەوخۆ لە بەشی داواکارییەکەدا.
داواکارییەکان
پاسدەری خۆگەڕ
بەکارھێنەر:Hevi
- Hevi (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · گرووپەکانی بەکارھێنەر)
سڵاو لە بەرێوەبەرانی ویکی کوردی ناوەندی، داوا لە بەرێزتان دەکەم کە مافی پاسدەری خۆگەڕ بە من بدەن، چونکە دەستکارییەکانم بە پێی توانا جێگەی متمانەی بەکارھێنەرانی ویکی بووە، لە داھاتوویەکی نزیکش دەیان دەستکاریتر بە سوودی خوێنەران و بەکارھێنەران ئەنجام دەدەم.. سوپاس Hevi (لێدوان) ٠٧:٥٥، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)
بەکارھێنەر:RealRojSerbest
- RealRojSerbest (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · گرووپەکانی بەکارھێنەر)
- من هەرچەندە نوێم بەڵام، دەمەوێت مافی پاسدەری خۆگەڕ وەرگرم بۆ ڕێگری کردن لە دروستکردنی پەڕەی بێکەڵک و پاراستنی ویکیمیدیا لە هەر خراپەکارییەکی دیکە. R O J BIDWE ١٥:١٢، ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
نەکرا: مافەکە بەو شێوەیە بەکار نایات. ئەم مافە تەنیا دەدرێت بەو بەکارهێنەرانەی کە پێشکەوتوون و لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا شارەزان و بە شێوەیەکی بەردەوام وتاری بێکێشە دروست دەکەن. تکایە خۆت شارەزای مافەکان بکە پێش داواکردنیان.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٦:١٦، ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
بەکارھێنەر:Kareeeeem
- Kareeeeem (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · گرووپەکانی بەکارھێنەر)
- سڵاو لە بەرێوەبەرانی ویکی کوردی ناوەندی، تا ئێستا ٤٠ وتار و ٥٠٠ دەستکاریم کردووە، بۆیە داوا لە بەرێزتان دەکەم کە مافی پاسدەری خۆگەڕم پێ بدەن، پێم وابێت وتار و دەستکارییەکانم جێگەی متمانەی بەکارھێنەرانی ویکی بووە، ھەولدەدەم زیاتر خزمەتی ویکی کوردی ناوەندی بکەم. Kareeeeem (لێدوان) ١١:٥٥، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
بەکارھێنەر:Hastyar Abdullah
- Hastyar Abdullah (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · Abdullah گرووپەکانی بەکارھێنەر)
- ھۆکاری داواکردنی مافی پاسدەری خۆگەڕ
سڵاو، بۆ ماوەی ٣ ساڵ دەبێت لە ویکیپیدیادا کاردەکەم و پێم وابێت زۆربەی دەستکارییەکانم جێگەی ڕەزامەندین. ھیوادارم مافی پاسدەری خۆگەڕم پێبدەن بۆ باشترکردنی ویکیپیدیای کوردی. Hastyar Abdullah (لێدوان) ١٨:١٤، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
- @Hastyar Abdullah:
پێشتر کراوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٤٥، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
بەکارھێنەر:هرياد
- هرياد (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · گرووپەکانی بەکارھێنەر)
- داوای مافی پاسدەری خۆگەڕ دەکەم لەبەر ئەوەی کارەکانم دیارە زیاتر لە +٢٥٠٠ دەستکاری، دروستکردنی ٢٨ وتار سپاس بۆ تێگەییشتنت لە داواکەم. هرياد وتووێژ ١٥:٢٤، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
ئۆتۆو ویکی براوزر
پەسەندکراو
گەڕێنەرەوە
بەکارھێنەر:RealRojSerbest
- RealRojSerbest (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · گرووپەکانی بەکارھێنەر)
- من ڕۆژ سەربەست کەریم. هەستم بەوە کرد کە زمانی کوردی پێویستی بە گەشەپێدانە... دەمەوێت زمانی کوردی زیاتر فراون بێت تێکەڵ بە تەکنەلۆجیا بێت لە ڕێگەی ویکیمیدیاوە. پێش ئەوەی هەژمار دروست بکەم زانیارییەکی تەواوم سەبارەت بە سیاسەتی تایبەتێتی و کۆدکردنی ناو ویکیپیدیام وەرگرت...
دەمەوێت لە ڕێگەی پێدانی مافی گەڕاندنەوە پارێزگاری لە خراپەکاران بکەم و سوود بە کوردیی ناوەندی بگەیەنم ... دەستخۆش R O J BIDWE ١٥:٢٧، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
نەکرا: ھەژمارەکەت زۆر نوێیە و پێویستیت بە ئەزموونێکی زیاترە، ھەروەھا ئەم مافە زیاتر بەو کەسانە دەدرێت کە بە شێوەیەکی بەردەوام کۆمباتی خراپەکاران دەکەن. تکایە چەند مانگێک بەشداری بکە ئینجا داوای ئەم مافە بکەرەوە.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٥:٤١، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
بارکەر
بەکارھێنەر:ژووژووبێخەم
- ژووژووبێخەم (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · گرووپەکانی بەکارھێنەر)
- ھۆکاری داواکردنی مافی بارکەر
ژووە بێخەم ١٤:٣٦، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
نەکرا. @ژووژووبێخەم: بەداخەوە بەپێی پێویست بەشداریت نییە و لە نووسینەوەی ئەو وتارانەی پەڕگەی نائازادیان پێویستە چالاک نیت، بۆیە، لە ئێستادا، ناتوانم ئەم مافەت پێ بدەم. تکایە لە چالاکی بەردەوام بە و دووبارە لە داھاتوو داوا بکەرەوە. سوپاس بۆ گشت بەشدارییەکانت.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٤:٥١، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)
بەکارھێنەر:Rasan emprator page
- Rasan emprator page (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · emprator page گرووپەکانی بەکارھێنەر)
- بۆ خزمەت بۆ هەلی کاری جواتر دەنگم پێبدەن ڕاسان ١٩:٠٠، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
کرا @Rasan emprator page: بەپێی بەشدارییەکانت بێت زیاتر لەسەر کتێبەکان دەنووسیت، و لەبەر ئەوەی مافی پاسدراوی خۆگەڕت نییە، ئێستا بەشێوەیەکی کاتی (و بۆ ماوەی ٢٤ سەعات) ئەم مافەت پێدەدەم، بەڵام تکایە پێش بەکارھێنانی ئەم مافە بەجوانی یارمەتی:پەڕگەکان بخوێنەوە و خۆشت لە ویکیپیدیا:بەڵگەنامەکانی بڵاوکردنەوەی وێنە فێر بکە. لێرە پەڕگەکان بار بکە، بەڵام تکایە تەواوی داڕێژەکە بەدروستی پڕ بکەرەوە. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:٣١، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
بەکارھێنەر:Gyan333
- Gyan333 (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · گرووپەکانی بەکارھێنەر)
- من لەم ماوەیە بابەتی زیاتر دەنووسم بۆیە پێویستم بەم مافەیە تا بتوانم فایلەکان راستەوخۆ لە ویکی کوردی ئەپ بکەم پێشوو تر دەگوازرامەوە بۆ شوێنێکی دەر لە ویکی کوردی بۆ بەردەوام بون لە خزمەتی باشتر پێویستم بەم مافەیە سوپاس ✔Gyan333✔ (لێدوان) ١٥:٢٣، ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
نەکرا: ئەو وێبگەیەی باسی دەکەیت ویکیمیدیا کۆمنزە و وێنەی ئەو بابەتانەی دەیاننوسیت لەوێ بەردەست ئەکەون، ویکیپیدیا ئەمباری کۆمنز بەکار دەبا بۆ دانانی وێنە. ئەم مافە دەدرێت بەوانەی کە زیاتر وتار دەربارەی ئەو بابەتانە دەننووسن کە وێنەی پارێزراویان ھەیە (بۆ نموونە لەسەر ئەلبوم و فیلم کە بەرگەکانیان کۆپیڕایتیان ھەیە) کە لە ویکیمیدیا بارکردنیان ڕێگەپێنەدراوە. بۆ زانیاری زیاتر ڕوو لە یارمەتی:پەڕگەکان بکە.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٥:٤٨، ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- بەڵام لەوێ یاساکان زۆر ڕەقن! تەنانەت وێنەی تایبەتی خۆمیشیان سڕیوەتەوە -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ١٥:٣٨، ٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- ڕەنگە لەبەر ئەوەی بەڵگەنامەت بۆ دانەناوە. یارمەتی:پەڕگەکان ببینە. کە لەوێ سڕدرایەوە مانای ئەوە نایات مافی ئەوەت ھەیە ناوخۆ باری بکەیت. بارکردنی ناوخۆ تەنیا بۆ پەڕەی ماف پارێزراوە.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٧:٠٥، ٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
بەکارھێنەر:Halbast420
- Halbast420 (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · گرووپەکانی بەکارھێنەر)
- ھۆکاری داواکردنی مافی بارکەر
زۆر پەڕە ھەیە لە ویکیپیدیای کوردیدا کە وێنەیان نییە، یان وێنەی نوێتریان ھەیە و بۆیان دانەنراوە، بۆیە ئەمەوێت مافی بارکردنم ھەبێت بۆ زیادکردنی وێنە بۆ ئەو پەڕانە. Halbast420 (لێدوان) ١٧:٥٤، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
- @Halbast420:
کرا. بۆ ماوەی مانگێک مافەکەم پێت دا تا بزانین چۆن بەکاری دەھێنیت. گەر بەچاکی مافەکەت بەکارت ھێنا، دەشێت بیکەینە بێسنوور. زۆر سپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:١٥، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
بەکارھێنەر:Hastyar Abdullah
- Hastyar Abdullah (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · Abdullah گرووپەکانی بەکارھێنەر)
- ھۆکاری داواکردنی مافی بارکەر
زۆر پەڕە دەربارەی کتێب، فیلم، ئەلبوم... ھتد ھەن کە وێنەکیان کۆپیرایتی لەسەرە. ھیوادارم مافی بارکەرم بدەنێ بۆ زیادکردنی وێنەکان بۆ پەڕەکان. Hastyar Abdullah (لێدوان) ٢١:٥٧، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
- @Hastyar Abdullah:
کرا. بۆ ماوەی مانگێک مافەکەم پێت دا تا بزانین چۆن بەکاری دەھێنیت. گەر بەچاکی مافەکەت بەکار ھێنا، دەشێت بیکەینە بێسنوور. زۆر سپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٤:١٢، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
بەکارھێنەر:Kareeeeem
- Kareeeeem (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · گرووپەکانی بەکارھێنەر)
- بەپێی کات وا خەریکی ڕێکخستن و خاوێنکردنی وتارەکانم، بەڵام بە داخەوە زۆرێک لە ناساندنە کوردییەکان بێ وێنەن! بە تایبەت کەسایەتییە کوردییەکان.. پێویستم بەو مافە ھەیە تا کارەکانم تەواو بێت.. سوپاس ✏️ Karem - ٠٨:٤٦، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
- مافی بارکەر زیاتر بۆ بابەتی لۆگۆ، پۆستەر و بابەتی سنووردرا بەکاردێت. بۆ وێنەی کەسایەتییەکان واباشترە کە بەکامێرای خۆت وێنەیان بگریت و لە کۆمۆنز دایان بنێیت، لە ساڵی داهاتوو هەوڵدەدەین هەندێک وێنەگر ڕازیی بکەین کە وێنەکانیان ببەخشن بە ویکیپیدیا یانیش لەگەڵ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن گفتووگۆ بکەین، جارێ لەبەر کۆرۆنا هەندێک لەو شتانە تۆزێ سەختە. سوپاس کە هەوڵی باشترکردن و ڕەنگینکردنی وتارەکان دەدەیت. ئەمەیان تەنیا لێدوانی منە، بزانین بەڕێوبەرانی دیکە چی دەڵێن — Kushared (لێدوان) ٠٨:٥٢، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
بەکارھێنەر:Sakura emad
- Sakura emad (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · emad گرووپەکانی بەکارھێنەر)
- ئێتۆ... من پێویستم بە مافی بارکەر ھەیە وە لە پەرەی تایبەتی خوێندنەوەم بۆی کرد و ئەزانم بۆچی بەکاردێت، من کێشەم ھەبوو لەگەل ھێنانی وێنە لەژێر یاسایی ((Fair Use)) واتا کە وتارێکی ئەنیمیم دروست ئەکرد ئەمبینی ویکیەکانی تر ئەم یاسایە بەکاردێنن منیش ئەمویست ئەو یاسایە بەکاربێنم، واتا ناچار دەبووم وێنە راستەقینەکەی خۆی واز لێ بێنم بچم لۆگۆ بێنم ئەوەش کێشە بوو.
سەبارەت بە وتارانەی ناچار بووم لۆگۆ بەکاربێنم لە جیاتی وێنەکانی خۆیان ئەمانە ببینە
سەبارەت بەم وتارانەشی کە ھیچم دانەناوە پێویستە دایان بنێم
نەمدەزانی پێویستم بەم مافە دەبێت بۆ ھێنانی وێنە لەژێر یاسایی ((Fair Use)) تا ئەوکاتەی داوای یارمەتیم لە Epine کرد و پێی وتم پێویستم بە مافی بارکەر دەبێت
<--- داواکاری ---->
بۆیە داوای مافی بارکەر دەکەم تا بتوانم وێنە نائازادەکان لەژێر یاسایی Fair Use ی United States باربکەم
سوپاس. Sakura emad (لێدوان) ٠٨:٣٦، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
- @Sakura emad:
کرا. بۆ ماوەی ١ ھەفتە مافەکەم پێت دا تا بزانین چۆن بەکاری دەھێنیت. ھەوڵ بدە لەماوەی ئەو ھەفتەیەدا کاری پێ بکەیت و گەر زانیمان دەزانیت چۆن کاری پێ بکەیت، ئەوا ڕەنگە بۆت بکەینە بێسنوور بەپێچەوانەوە دوای یەک ھەفتە مافەکە بەسەر دەچێت. بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانە یارمەتی:پەڕگەکان. سوپاس بۆ سەرجەم بەشدارییە بەنرخەکانت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ١١:٤٨، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
- زۆر سوپاس 🙈🙈🥰 ھەوڵ ئەدەم لەم ھەفتەیە تەواوی کارەکانم بکەم...... دوبارە سوپاس بۆ متمانەکە
- Sakura emad (لێدوان) ١١:٥٤، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر
بەکارھێنەر:Hamagelarai
- Hamagelarai (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · گرووپەکانی بەکارھێنەر)
- ھۆکاری داواکردنی مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر Hamagelarai (لێدوان) ١٣:٤٢، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- سڵاو من دەمەوێت مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر وەرگرم بۆ چاککردن و گواستنەوەی ئەو ووتارانەی ھەڵەن لە ڕێنوسدا یان لەگەڵ ناوەڕۆکی ووتارەکاندا نایەنەوە.--Hamagelarai (لێدوان) ١٣:٤٢، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
کرا. @Hamagelarai: بەپێی ئەوەی بەکارھێنەرێکی چالاکن لە ویکیپیدیا و بەتایبەتی وتارەکانی کە دروستی دەکەیت پەیوەندیدارن بە ناوچەکان، و دەشێت ناوی ناوچەکان لە ھەرکاتێکدا بێت بگۆڕدرێن. بۆیە من وای دەبینم کە پێویستیت بە مافەکە ھەیە تا خۆت بتوانیت بەبێ جێھێشتنی ڕەوانەکەر پەڕەکان بگوازیتەوە بۆیە، مافەکەم بێسنوور پێدایت. تکایە وپ:گپ بەجوانی بخوێنەوە تا بزانیت مافەکە چۆن بەکاردێت. وە لەوانەیە حەز بکەیت پەڕەی بەکارھێنەرییەکەت بە پۆل:گوێزەرەوەکان بەبێ ڕەوانەکەری ویکیپیدیا زیاد بکەیت. تکایە گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو دەربارەی مافەکە، لە پەڕەی وتووێژەکەم لێدوان بدە. بەختێکی باش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٤:٠٨، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
- سوپاس دەستان خۆش.--Hamagelarai (لێدوان) ١٤:١٣، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
بەکارھێنەر:Arya sarhan
- Arya sarhan (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · sarhan گرووپەکانی بەکارھێنەر)
- سڵاو ئەمڕۆ گەیشتم بە ١٠٠٠ دەستکاری، وە داوای مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر دەکەم بۆ بۆ ئاسانتر بونی گواستنەوە. Arya sarhan (لێدوان) ٢٠:٠٣، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC) Arya sarhan (لێدوان) ٢٠:٠٣، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
کرا @Arya sarhan: بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر مافە نوێیەکەت بڕوانە ئێرە. سپاس بۆ بەشدارییەکانت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٠:٤٣، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
بەکارھێنەر:Haryad Xasraw
- Haryad Xasraw (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · Xasraw گرووپەکانی بەکارھێنەر)
- ھۆکاری داواکردنی مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر
سڵاو ھۆکاری داواکارییەکەم ئەوەیە، زۆر پەڕە ھەیە کە ناویان دەبێت بگۆڕدرێت. بەتایبەت ئەوانەی کە بە نووسینی ناستاندارد نووسراوە ئەمە وا دەکا درەنگ بدۆزرێتەوە. سپاس Haryad Xasraw وتووێژ ٢٠:٣٩، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
- @Haryad Xasraw:
نەکرا. باشترە نووسەی ناستاندارد بکرێتە ڕەوانەکەر. ⇐ئارام وتووێژ💭 ٠٨:٥٨، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
بەکارھێنەر:Haryad Xasraw
- Haryad Xasraw (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · Xasraw گرووپەکانی بەکارھێنەر)
- سڵاو داوای مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر دەکەم پێویستمە بۆ ئاسانتربوونی کارەکانم زیاتر لە ١٣٠٠ دەستکاریم ھەیە زیاتر بەسەرداچوونەوەی وتار باشترکردنیان بەردەوامیش ئەبم بۆ خزمەت کردنی ویکیپیدیای کوردی ناوەندی ئیشەڵا. Haryad Xasraw وتووێژ ١١:٢٠، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
ھەڵاوردە لە بەربەستنی ئایپی
بەکارھێنەر:Amine yousefi
- Amine yousefi (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · yousefi گرووپەکانی بەکارھێنەر)
- ھۆکاری داواکردنی مافی ھەڵاوردە لە بەربەستنی ئایپی
ھەر وەک دەزانن لای ئێمە بە ناشکوری نەبێ ھەموو شتێک فیلتەرە و ھەمیشە فیلتەرشکێنمان ھەڵە. ھەر وەخت دێمە سەر ویکی دەبێ فیلتەرشکێنەکەم بکوژێنەمەوە کە دوایی ھەڵکردنەکەی و چالاکبوونەوەکەی یەکجار زەحمەتە و مرۆڤ بێزار دەکا. ھەر بۆیە ئەگەر دەکرێ دەستەڵاتم دەوێ بە فیلتەرشکێن بتوانم دەستکاری بکەم. سپاس. Şûşe وتووێژ ٠٦:٥٩، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
کرا. منیش ھەمیشە بە فیلتەرشکێن سەردانی ویکی دەکەم و بەڕاستی ئەگەر ئەم مافەم نەبوایە لەوانە بوو تەرکی ویکیم بکردبایە. لە ویکیی ئینگلیزی کە ئەم مافەم نییە قەت تاقەتم نییە فیلتەرشکێن بکوژێنمەوە و دەستکاری بکەم چون ھەتا چالاک دەبێتەوە قیر سپی دەبێ. بۆ ئێوە کە لە بەکارھێنەرە چالاکەکانی ویکی کوردین ئەمە زۆر زەحمەتە. ئەم مافەم پێدان.--چالاک وتووێژ ٠٧:١٣، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
بەکارھێنەر:Épine
- Épine (لێدوان · بەشدارییەکان · بەشدارییە سڕدراوەکان · ویکی-کرۆس · بەشدارییە سەرانسەرییەکان · ئێکستووڵز · سووپەرکاونت · پەڕە دروستکراوەکان (ئێکستووڵز • سیگما) · دەستکارییە ناخۆگەڕییەکان · دەستکاریی ژکز · لۆگەکان (بەربەستن • مافەکان • گواستنەوەکان) · گرووپەکانی بەکارھێنەر)