دەستبەسەرداگرتنی باڵوێزخانەی ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەستبەسەرداگرتنی باڵوێزخانەی ئێران
بەشێک لە Arab separatism in Khuzestan
Photograph
باڵوێزخانەی ئێران دوای ئۆپەراسیۆنەکە.
ڕێکەوت٣٠ی نیسان – ٥ی ئایاری ١٩٨٠
شوێن
١٦ پرینسس گەیت, باشووری کێنسینگتن, لەندەن
51°30′5.5″N 0°10′19.9″W / 51.501528°N 0.172194°W / 51.501528; -0.172194پۆتانەکان: 51°30′5.5″N 0°10′19.9″W / 51.501528°N 0.172194°W / 51.501528; -0.172194
ئەنجام باڵیۆزخانە گیرایەوە دوای شەش ڕۆژ لەدەستبەسەرداگرتن
شەڕکەرەکان
 شانشینی یەکگرتوو جەبهەی دیموکراتی شۆرشی ئازادی عەرەبستان (DRFLA)
فەرماندە و سەرکردەکان
Oan Ali Mohammed 
ھێز
30–35 SAS soldiers, large numbers of Metropolitan Police officers ٦ ئەندام
زەرەر و زیانە گیانییەکان
Oیەک دیل کووژرا
دوو دیل برینداربوون
سەربازێکی ئێس ئەی ئێس بریندارکرا
پێنج کوژراو
یەک گیراو

دەستەبەسەرداگرتنی باڵوێزخانەی ئێران ڕووداوێک بوو کە لە ٣٠ی نیسان بۆ ٥ی مایۆی ١٩٨٠ درێژەی خایاند، کە تێیدا گروپێک کە شەش چەکدار بە سەرکدایەتی ئۆوان عەلی محمد دەستیان گرت بەسەر باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن. چەکدارەکان ئەندامی بەرەی دیموکراتی شۆڕش بۆ ئازادکردنی عەرەبستان بوون کەوا داوای سەربەخۆییان دەکرد بۆ پارێزگای خوزستان لە باشووری ئێران. چەکدارەکان ٢٦ کەسی مەدەنیان دەستبەسەرکرد، زۆربەیان ستافی باڵوێزخانە بوون، بەڵام چەندین سەردانکەریشی تیابوو، لەگەڵ پاسەوانی بیناکە کەوا بەڕیتانی بوو. داواکاری چەکدارەکان ئەوەبوو کە بەندکراوە عەرەبەکانی خوزستان ئازاد بکرێن و ڕێگەیان پێبدرێ بە سەلامەتی بە بەڕیتانیا دەربچن.

حکومەتەکەی ماڕگرێت تاچەر ھەرزوو بڕیاری ئەوەیان دا کە ڕێگەی دەربازبوون بۆ چەکدارەکان ناکانەوە، و ئۆپەراسیۆنێک بۆ ئازادکردنی بیناکە ڕێکدەخەن. چەند ڕۆژێک دوای دەستبەسەرداگرتنەکە، پۆلیسی بەڕیتانی لەڕێگای گفتوگۆوە پێنچ بارمەتەی ڕزگارکرد لە بەرامبەر جێبەجێکردنی داواکاری چەکدارەکان، وەک ڕێکخستنی پەیوەندی تەلەفۆنی بۆیان لەگەڵ کەناڵی بی بی سی.

لە ڕۆژی شەشەمدا. چەکدارەکان تەواو بێزاربوون لە خاوی جێبەجێکردنی داواکارەکانیان. لەو ڕۆژەدا، ھەستان بە کوشتنی یەکێک لە بارمەتەکان و دواتر جەستەکەیان فڕێدایە دەرەوەی باڵوێزخانەکە. لە ئەنجامدا، حکومەت داوای لە ھێزی تایبەتی ئاسمانی "سپێشڵ ئەیر سێرڤس"، کە یەکەیەکی تایبەت و نھێنی سوپای بەڕیتانین، کرد کە ئۆپەراسیۆنی نیمرۆد دەستپێبکەن بۆ ڕزگارکردنی تەواوی بارمەتەکان. دوای کەمێک، سەربازەکانی یەکەکە لەڕێگای سەربانی بیناکە و پەنجەرەکان چوونە ژوورەوە. دوای ١٧ خولەک لە شەڕکردن، سەربازەکان توانیان ھەموو بارمەتەکان، جگە لە یەکێکیان، ڕزگار بکەن و پێنچ لە شەش چەکدارەکانیش بکوژن. ھەرچەندە دوای ئۆپەراسیۆنەکە تۆمەتی کوشتنی نا پێویستیان خرایە پاڵ کە دەرکەوت دوو جەکدار خۆیان دابووە دەست و کوژرابوون، بەڵام دادگا یەکەی ھێزی تایبەتی ئاسمانی لە تۆمەتەکان پاککردەوە، تاکە چەکدارەکەی تریش ٢٧ ساڵ حوکمدرا.

چەکدارەکان و خەباتەکەیان ھەرزوو لەیادکران دوای جەنگی عێراق-ئێران کە ھەر لە ھەمان ساڵدا ڕوویدا و دەستبەسەرداگرتنی بارمەتە ئەمریکیەکانی تەھرانیش لە ١٩٨١ زیاتر دەنگی دایەوە. دەرئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە زەرەری زۆری بە ھێزی تایبەتی ئاسمانی دا، بەھۆی ئەوەی بۆ یەکەمجار ناوبانگیان دەرچوو و ھێزی توانای سەرۆک وەزیران تاچەریشی دەرخست. پۆلیسە بەڕیتانیەکە کە ناوی ترێڤەر لۆک بوو، یارمەتیدەری ھێزەکان بوو لە دەستگیکردنی چەکداری شەشەم بەھۆی ئەمکارەییەوە مەدالیەی ئازایەتی پێبەخشرا. بینای باڵوێزخانەکە تا ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە نەکرایەوە بەھۆی ئەو زیانانەی دوای ئۆپەراسیۆنەکە بەری کەوتبوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]