ناوەرۆکی ئازاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی پاوانی گشتی.

ناوەڕۆکی ئازاد، یان زانیارییەکانی ئازاد، ھەر جۆرە کارێکی کردەوەیی، بەرھەمەکانی ھونەری یان کارە خولقێنەرەکانی‌ترە کە بەپێی پێناسەکردنی کارێکی کولتووری ئازادە.[١] کارێکی کولتووری ئازاد، جۆرێکە کە بۆ ئازادی خەڵک، ھیچ سنووردارێتییەکی یاسایی نییە:

  • بۆ بەکارھێنان و گۆڕینی ناوەڕۆک
  • بۆ بڵاوکردنەوەی کۆپییەکانی ناوەڕۆک
  • بۆ بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکانی تڵیشاوکراوی ناوەڕۆک[٢]

گەرچی پێناسەکردنی جۆراوجۆر ھەیە بۆ بەکارھێنان، ناوەڕۆکی ئازاد لە تێڕوانینی یاسایی ھاوتا، بەرابەر نییە لەگەڵ کردنەوەی ناوەڕۆک.

ناوەڕۆکی ئازاد لەخۆگری سەرجەم بەرھەمەکانی پاوانی گشتی و ھەروەھا ئەم بەشە لە بەرھەمەکانی خاوەن مافی بڵاوکردنەوەیە کە مۆڵەتنامەی سەربڵندی و ئاگاداری لە ئازادییەکانی وتراو لە سەرەوەیان ھەیە. چونکوو یاسای مافی بڵاوکردنەوە لە زۆربەی وڵاتان بە شێوەی بەرگریمانە بە یارمەتییە ماڵییەکانی خاوەنانی مافی بڵاوکردنەوە، زۆرجار بە گەڕاندنەوە یان گونجاندنی لێدوانەکانی دەرکردنی مۆڵەتنامە لە ناو بەرھەمەکە، کۆنتڕۆڵی پاوانکراوی دروستکراوەکانی خۆیان بە ڕاشکاوی ئازاد ڕادەگەیەنن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]