لێدوانی بەکارھێنەر:Kushared/ئەرشیڤی١

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Kushared/ئەرشیڤی١!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٢٣ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

--برووسک ١٤:١٢, ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

دروودی خوای لێبێت! پەروەردگار![دەستکاری]

سڵاو ئەزیز.

تکایە ویکیپیدیا زانیارینامەیەکی ئازادی بێ لایەنە، مووسا لای تۆ (دروودی خودای لێبێت) ی لەگەڵە، لای زۆر کەس لەگەڵی نییە، لای یەھوودییەکان بەو جۆرە باسی ناکەن کە قورئان باسی دەکات. ھاوکات قورئانیش دان بە پەڕتووکێکدا نانێت ناوی پەیمانی کۆن بێت، بەڵکو باس لە تەورات دەکات تەنھا. لەبەر ئەوەی نووسینەکەت لەم دەستکارییەدا ھەم لایەنگرانەیە ھەم زانیارییەکی نادرووستە.

بۆیە چاکی دەکەم و تکام وایە ئاگاداری نووسینی لایەنگرانە بیت.

لەکۆتایشدا ڕێزم ھەیە بۆ خۆت و بیروڕاکانت. --Broosk ١٩:٢٩, ٦ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

کۆمەڵەی نەتەوەکان[دەستکاری]

سڵاو، پێشتر وتاری کۆمەڵەی نەتەوەکانمان بوو. تکایە بەشەکانی دەقی وتاری کۆمەلەی نەتەوەکان کە تۆ دروستت کردووە ئیزافە بکە بە ئەوەی پێشتر نووسراوە. سپاس --ئاسۆ ١٦:٥٩, ٤ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

سڵاوکاک ئاسۆ ئیزافەم کرد . --ناوی بەکارھێنەر kushared ٢٠:١٤, ٤ شوبات ٢٠١٢ (UTC)


زانیاریی وێنە[دەستکاری]

سڵاوێکی زۆر گەرم و ماندوو نەبیت برای بەڕێزم کاک محمد. تکایە کاتێک وێنەیەک بار دەکەیت پێویستە زانیاری ئەو وێنەیەش بنووسیت بۆ نموونە لە کوێوە ھێناوتە یان وێنەکە باس لە چی دەکات ، ئەویش بە بەکارھێنانی ئەم داڕێژەیەی خوارەوە :

 داڕێژە:زانیاریی پەڕگە

ئەم داڕێژە بەکاربھێنە بۆ نووسینی زانیاریی دەربارەی وێنەکە. بۆ نموونە وەکو ئەم وێنەیە :

 پەڕگە:QebriBêsarani.jpg

--DIYAR DESIGN (talk) ١٨:٢٤, ١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو کاک دیار لەداھاتوو چای دەکەم بەڵام من چۆن بتوانم ئەم داڕێژەیە دابنێم یا بەشێوەیەکی تر لەوکوێ زانیاری لەسەر وێنەکان بنووسم یان ژێدەر و مافی وێنەکان چین چۆن مافی ئەوەم ھەبێت کە وێنەکان لە وێکپێدیاکانی تر یان لە ئینتەرنێت بێنم و مافی ئەوەم ھەبێت لێرە دای بنێم --mohammed (talk) 2:45, ٢ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو. ماندوو نەبی. سەبارەت بە بارکردنی وێنە (یان ھەر جۆرە فایلێکی تر)، تکات لێ ئەکەم سەرەتا باش لە http://commons.wikimedia.org/wiki -دا بۆی بگەڕە. ئەگەر نەبوو ئینجا باری بکە و وەکوو ئەمە پەڕگە:QebriBêsarani.jpg زانیاریی بۆ بنووسە دا بزانین لە کوێوە ھاتووە و ئاخۆ خاوەنەکەی مافی بڵاوکردنەوە و لەبەرگرتنەوەی پێمان داوە یا نا. زۆرێک لە یاریزانەکانی فووتبۆڵ لە کامانزدا وێنەیان ھەیە. پێویست ناکا لێرەش بار کرێن. --DIYAR DESIGN (talk) ١٤:٠٢, ٢ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

سووپاس کاک دیار بۆ ڕوونکردنەوەکەت بەس گەر من لە کامانزدا وێنەیەکم دۆزیەوە لەسەر پەڕەیەک چۆن چۆنی بیزانم ئەو وێنەیە خاوەنەکەی ڕێگەی داوە بڵاوکرێتەوە؟؟--kushared kushared ٢٠:١٤, ٢ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

بەڕێزم ، زۆربەی وێنەکان ئازادن و دەتوانی بەکاریان بھێنیت تەنھا چەند وێنەیەکی تایبەت نەبن بەڵام گەر ویستت وێنەیەک بارکەیت کە نەبوو ئەوا پێویستە زانیاری لەسەر بنوسیت. --DIYAR DESIGN (talk) ٠٧:٠٧, ٣ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
زۆر سووپاس کاک دیار بۆ ڕوونکردنەوەکەت

Article requests[دەستکاری]

Hi! Do you do article requests? If so, I would like for someone to write articles on en:Iraqi Airways and en:MaDonal in CKB Kurdish. Thank you WhisperToMe (talk) ١٢:٢٩, ٣٠ ئازار ٢٠١٢ (UTC)


Hi!,You want create article about Iraq Airways
in CKB Wiki by kurdish language?
Or i create article about Iraq airway

Kushared (talk) ١٢:٤٦, ٣٠ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

I do not know the Kurdish language. I would like for you to create the article on Iraqi Airways in CKB wiki. Thank you very much :) WhisperToMe (talk) ٠٢:٣٢, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

Kushared (talk) ٠٩:٥٥, ٣١ ئازار ٢٠١٢ (UTC) OK , If I have A time I create this Article

Have you had a chance to create the Sorani articles on Iraqi Airways and Madonal? WhisperToMe (وتووێژ) ٠١:٥٠, ٨ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)
Kushared (وتووێژ) ٠٦:٣١, ٨ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)Sory I am not Professional translator for any language but I am amateur for translator
Don't worry - You don't need to be a professional translator. All you need to do is make a short article on each one. Just state that Iraqi airways is an airline. Just state that MaDonal is a Kurdish restaurant based off of McDonald's. That is all that is needed. Thank you WhisperToMe (لێدوان) ٠٢:١٥, ١٧ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

وەرگێڕانی چەند وشە[دەستکاری]

سڵاو مامە. تۆ لە فووتباڵ باش ئەزانی تکایە بۆ {{Infobox international football competition}} ئەم وشانە ھەر لێرە وەرگێڕەوە:

ئینگلیزی کوردی
competition پاڵەوانیەتی (کێبڕکێ)
Host country ووڵاتی میواندار (خانەخوێ)
City شار
Dates ڕێکەوت (ڕۆژانی بەڕێوەەچوونی یاریەکان)
Teams بەشداربووان
Venue(s) یاریگاکان
Final positions یاریگای کۆتایی
host city شاری میواندار
Champions پلەی یەکەم (پاڵەوان)
Runners-up پلەی دووەم
Third place پلەی سێیەم
Fourth place پلەی چوارەم
Matches played ژمارەی یاریەکان
Goals scored ژمارەی گۆڵەکان
Attendance ڕێژەی ئامادەبوای یاریگا
Top scorer(s) گۆڵکاری پاڵەوانیەتی
Best player باشترین یاریکەر

سپاس--ئاسۆ (وتووێژ) ١١:٥٤, ١٢ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

سپاس کاک ئاسۆ ھەڵەی زۆرم لە داڕێژەکە ھەبوو ، ئەوە لێرە وەری دەگێڕم تا چاکی کەیت ، سپاس کاک ئاسۆ Kushared (وتووێژ) ١٣:١٤, ١٢ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)


وتاری وەرزش[دەستکاری]

سڵاوێکی زۆر گەرم برای بەڕێزم کاک محەمەد ، وەکو خۆت دەزانیت ئێستا لە ویکیپێدیا (دەروازە:وەرزش)مان داناوە ، بەڵام چەند کەمو کوڕییەکی ھەیە یەکێک لەوانە کەمی و کورتی وتاری (وەرزش)ە کە زۆر پێویستە فراوان بکرێت چونکە دەستپێکی دەروازەکەیە ، جا لەبەری ئەوەی تۆ لەو بوارەدا زۆر باشیت ، وەکو پێشنیارێک گەر تۆ بتوانیت ئەو وتارە فراوان بکەیت زۆر سوودی دەبێت. وە با بزانم ڕای ئێوە چییە؟ دووبارە زۆر سوپاس بۆ ئەرک و ماندوو بوونەکانت. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ٢١:٥٩, ٣٠ حوزەیران ٢٠١٢ (UTC)

باشە کاکە دیار من بابەتی یاریە وەرزشیەکان و کەسایەتی وەرزشی و یانە وەرزشیەکان وەردەگێڕم ، بەڵام کێشەمان ئەوەی ھەڵبژاردە وەرزشیەکان کە تەنیا باسی چوار ھەڵبژاردە کراوە ئەویش دەبێ بکرێ ئەویش ئەرکی زۆری دەوێ گەر پێم کرا ئەمیش دەکەم سپاس Kushared (وتووێژ) ٠٧:١٥, ١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)


زۆر سوپاس بۆ یارمەتیدانت ھیوادارم سەرکەوتوو بیت. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١١:٠٠, ١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

پشتگیری بۆ ویکی ھەواڵ[دەستکاری]

سڵاو

پشتگیری ویکی هەواڵ بکە لە مێتای ویکیمیدیا بکە و Arguments in favour دەستکاری بکە و ئەمەی خوارەوە زیاد بکە:

* {{yes}} --~~~~

ئەنجام:


سوپاس


دەستان خۆش پشتگیری(Support)م کرد Mohammed S.Nouri (وتووێژ) ٠٦:٠٨, ١٤ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

پرسیار[دەستکاری]

سڵاو خۆشەویست، پرسیارێکم ھەبوو. ئەگەر وشەیەک بە «ئا» دەست پێ‌بکە، ئەوە لە ڕێنووسی فارسیدا بە «آ» دەنووسرێ (ئاکۆ -> آکو)، ئەی لە ڕێنووسی عەرەبیدا چۆنە؟ سپاس.--چالاکوتووێژ ١٧:٤١, ١٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو بڕوای خۆم من زۆر لە زمانی یەکگرتووی عەرەبی ناگەم بەڵام بەراودی ناوەکانم کرد بەناوی یاریکەری فووتبۆڵ آلوارو آربەلوآ بە فارسی بەعەرەبی ألفارو أربیلوا ! واتە لە عەرەبی ئەو شتە بوونی نیە بۆیە من و کوردانی باشوور زۆر جاران ھەڵەمان لەناوی ووتارەکان دەبێ ئا و ئە لێک ناکەینەوە گەر سەیری ووتارە عەرەبیەکە بکەین وە ووتاری ئارجەنتین بە عەرەبی الأرجنتین بە فارسی آرژانتین یان ووتاری ئاڵمانیا بەعەرەبی ألمانیا وە بەفارسی آلمان واتە عەرەب ئەو پیتە نیە! بەگشتی عەرەب بەھۆی ئاڵۆزی زمانەکەش بەبونی ((فەتحە و زەمە و کەسرە و سکون) واتە بۆکەسێکی غەیرە عەرەب سانا نیە لێکیان بکاتەوە بێ نووسینی ئەمانە! بەپێی گەڕانەکانیشم لە ویکی عەرەبی ڕەنگیە الأ بە ئا بنوسرێ یانیش لەزمانی عەرەبی نیەتی

پرسیارم کرد لە ماڵەوە! لەماڵەوە وتیان وەک ئەمەی فارسیە ئەمەش نموونەش قورئان ھەیە ، واتە گەر ئەلفەکە ھەمزەی لەسەر بێت أ بە ئە دەخوێندرێتەوە نموونە (أقبل) دەبێتە ئەقبەلە دەخوێندرێتەوە) وە ووتیانە لەعەرەبی آ ھەیە وەک ئەمەی فارس ھەیانە بە ئا دەخوێندرێتەوە و لە قورئان یش ھەیە .

بەڵام لام سەیر بوو لەبابەتی ئاڵمان و ئالڤارۆ ئاربێلوا ویکی عەرەبی بە آ نەکراوە وەو بەڵکوو بە ‌أ کراوە ، گەر پرسیاریش بکەیت لەکەسانی تر خراپ نیە kushared (وتووێژ) ١٨:٠١, ١٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
سپاس کاک محەمەد گیان، منیش لە ھەندێک شوێندا لە ویکی عەرەبی پیتی آم دیت، کەس لەم ڕێنووسە ئاڵۆزە ناگات. وەکی بزانم ئێوە لە باشوور عەرەبی ناخوێنن کاک محەمەد گیان، ڕاستە؟--چالاکوتووێژ ١٨:٢٥, ١٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
سڵاو ھاورێیان... سەبارەت بە ئەلفی مەدی زمانی عەرەبی واتە آ ئەم ئەلفە کاتێک بەکاردێت کە دوو ئەلف بەدوای یەکدادێن و یەکەمیان ھەمزە ء بێت و دووەمیشیان ئەلفی درێژ بێت ا و لەقورئاندا ھەر بە ھەمزە و ئەلیف نووسراوە وەکو ءامنوا و ءاباءھم... --Muhammed taha (وتووێژ) ١٨:٣٧, ١٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
سپاسی تۆش کاک محەمەد. منیش لە قورئاندا ئەو شتەی وتت دیومە و بۆ نموونە قورئان ناوا دەنووسن: قُرءان. ھەزار ڕەحمەت بە ڕێنووسی خۆمان، بەڕاستی ھاسان و رێکوپێکە.--چالاکوتووێژ ١٩:١٧, ١٦ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
سەرەتا سوپاس بۆ وەڵامەکەی کاکە مەحەمەد تەھا کە ڕوونکردنەوەیەکی جوانی دا ، وە من تەنیا لەکوردی ئەوەم بەدڵ ھەموو پیتەکان لەھەر شوێنێ بێ بەو دەنگە دەخێندرێتەوە ئەمەش من زانیبێم لە زمانەکای تر بەدەگمەن شتی وا دەبینی! بەگشتی بەبڕوای خۆم کوردی ناوەندی ساناترین زمانی جیھان دەبی گەر لە ڕۆژھەڵات و باشوور یەکبگرنەوە ، وەشتێکی تر لەماڵەوەش وتیان ءا بە دەنگی ئا بەدرێژی دەخوێندرێتەوە ھەروەک نموونەی

قورئان وا ھەست دەکەی لەکاتی خوێندنەوەی وایە قورئا.....ن ( چرکەیەک لەسەرئا دەمینێیتەوە) ، وە پرسیارێکی تریشت کردبوو ئێمە لە باشوور تەنیا وانەی عەرەبی بە زمانی عەرەبی دەخوێنین ئەوەی تر کوردیە تەنیا چەند خوێننگایەکی تایبەتی یان نموونەیی نەبێ بە ئینگلیزی دەخوێنن بۆ وانەی عەرەبیەکەی خۆشمان بەڵام ھەمووی سەقەتە من لە نزیکەی ٦ ساڵە عەرەبی دەخجوێنم نیو نیوەی چارەگی زمانەکە ناگەم لەبەر ئەوەی لە باشوور زیاتر کار لەسەر ڕێزمانی عەرەبی دەکرێ لەگەل شیعرەکانی شاعیرە عەرەبەکان کە ئێمە سوودیان لێنابینین چوونکی ھەموو لەھزرمان دێتە دەرەوە گەر ئێستا ئێمە خوێندنەوەمان و زانینی مانای ووشەکان زانیبا !ئەوا من ئێستا یەکەم بووم لە عەرەبی ، گەرچی من زۆر حەز لەزمانەکە ناکەم بەڵام بۆمن باشترە لەزمانی کوردی زمانێکی تر بزانم ھەر نەبێ لە ئینتەرنێت مەحتەل نابم kushared (وتووێژ) ٠٤:٣٥, ١٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

ڕاستە چەند چرکەیەک وەستانی تێدایە، ھۆکارەکەشی بۆ مەدی پیتەکە دەگەڕێتەوە و ھۆکاری مەدییەکەی بۆ بوونی فتحةی پێش ئەلیفەکە واتە ءَا دەگەڕێتەوە. لەزمانی عەرەبیدا ا و و و ی دەبنە پیتێکی مەدی کاتێک فتحة لە پێش ئەلیف و ضمة لە پێش واو و کسرة لەپێش یاء بێت. --Muhammed taha (وتووێژ) ٠٩:٣٨, ١٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
سپاس کاک محەوەدی گوڵ. بەڕێز ئێمە لە ڕۆژھەڵات کوردی کە ھەر ناخوێنین و ھەموو وانەکان ھەر بە زمانی فارسین، بریا ھەر فارسی با! قورئانیش بۆخۆی وانەیەکە وێڕای ئەو، زمانی عەرەبیش بە جیا دەخوینین! درۆ نەبێ عەرەبیم پێ خۆشە بەڵام کوردی شتێکی ترە! زۆر سپاس کاکە محەمەد گیان، ڕێزم ھەیە بۆت.--چالاکوتووێژ ٠٩:١١, ١٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
سوپاس بۆتش مامە چالاک ، فێربوونی زمان زۆر خۆشە بەڵام بەپێی کات بێ و مرۆڤیش ئارەزووی بێت باشتر دەبێ ، ھیوام وایە ھەموو کوردێ بەزمانی کوردی بخوێنێت ، گەر نەوەیەکیش لە ڕۆژھەڵات بە فارسی نەخوێنن دڵنیابن ئەوانیش وەک ئێمە لە زمانەکە (فارسی) شارەزا نابن وەک ئەوەی ئێمە تەنیا وانەیەک بە عەرەبیە کەچی نازانین عەرەبی باش بخوێنینەوە جا لەوەی تێیبگەین! kushared (وتووێژ) ٠٩:٢١, ١٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
من بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٢-٢٠١٣ لە قۆناغی ١٢ی زانستی دەخوێنم.. لەپۆلی ١١دا لەڕێزمانی عەرەبیدا مو مشکلة بووم ... بەس ئەدەب و ڕەوانبێژییەکەی بۆ ئەو کاتە ئەم خوێند کە پێویستم پێی بوو. --Muhammed taha (وتووێژ) ٠٩:٤٣, ١٧ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)


لیستەکانی شارەکان بە پێی وڵات[دەستکاری]

سڵاو کاک محەمەد ، بەڕێزم بۆ ناوی پێڕستەکان من خۆم وەریاندەگێڕم ، جا لەبەر ئەوە تۆ دەتوانیت ناوی شارەکان دابنێیت بۆ نموونە بڕوانە پێڕستی شارەکانی ئەفغانستان لە ویکی ئینگلیزی ، دووبارە زۆر سوپاس بۆ یارمەتیت، --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٤:١٥, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

باشە کاک دیار ، کەکردم پێداچوونەوەیەکی بۆ بکە لەدروستی ھەندێک لەناوەکان kushared (وتووێژ) ١٤:٢٦, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
زۆرباشە برام زۆر سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٤:٣٥, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک محەمەد تێبینیەکیشم ھەبوو ئەویش ئەوەیە ، باشترە ڕاستەوخۆ ناوی پێڕستی شارەکان لە ویکیپیدیای ئینگلیزی کۆپی بکەیت و پاشان وەریانبگێڕیت. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٤:٣٨, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
باشە وا دەکەم ، ئەوەی نەم زانی دەی ھێڵمەوە ئەوەی تریش پێداچوونەوەی بۆ بکەن kushared (وتووێژ) ١٤:٤٨, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


بەڕێز کاک محەمەد ، کاتێک کە پێرستی شارەکان وەردەگێڕیت تکایە وەکو ویکیپیدیای ئینگلیزی با لە ناو خشتەدا بن باشترە ، یان لە ویکی ئینگلیزی ھەموو کۆپی بکە و دواتر لە کوردییەکەدا دایبنێ ، وەکو ئەوەی کاک محەمەد تەھا کردوویەتی لە پێڕستی شارەکانی سەعوودیە ، وە ھەروەھا ئەم پۆلە ،

"پۆل:پێرستەکانی شارەکان بە پێی وڵات" بۆ ھەموو پێرستەکان دابنێ بەم شێوەیە [[پۆل:پێرستەکانی شارەکان بە پێی وڵات|ناوی وڵات]] ، دووبارە ماندوو نەبیت و دەستەکانت خۆش بێت برام.--DIYAR DESIGN (وتووێژ) ٢٠:٤٧, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سوپاس تێگەیشتم کاکە دیارkushared (وتووێژ) ٠٧:٣٤, ٢ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

پرسیار[دەستکاری]

سڵاو. کاک محەمەد لە مەڵبەندی ئێمەدا دەڵێن گوێستنەوە و فەرمانەکەشی بیگوێزەوە. لە مەڵبەندی ئێوەدا چۆنە؟ سپاس.--چالاکوتووێژ ١٥:٠٨, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو کاک چالاک لای ئێمە گواستنەوە بۆ فرمانەکەش بەگشتی لای ئێمە بەھۆی پێشگری ب یان بی دەبێتە فرمان بیگوازەوە یان بگوازەوە نموونەی تر گۆڕان دەبێتە بگۆڕە یان بیگۆڕە بەڵام لای ئێمە مەرج نیە ھەردووکیان بۆ فرمانەکە لەھەموو ووشەیەک ببن بە فرمان نموونە ڕۆیشتن تەنیا دەبێت بکرێت بە بڕۆ ھەرگیز نابێتە بیڕۆ!! kushared (وتووێژ) ١٥:١٥, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بەڵی کاک محەمەد گیان وایە ئێمە بگوێزەوەش دەڵێین. لام سەیرە. ناردن فرمانەکەی دەبێتە بنێرە ئەی بۆ گواستنەوە فرمانەکەی نەبووەتە بگوێزەوە؟ سپاس کاک محەمەد با لە برایانی تریش پرسیار بکەم بزانم ئەوان چۆنی دەڵێن.--چالاکوتووێژ ١٥:٣١, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک چالاک بەبڕوای من بۆیە نەبوو بگوێزەوە چوونکی خەڵکی ئێمەی باشوور لە بیگوازەوە یان بگوازەوە ڕاھاتوون وە بەشێکیش لەو ڕاھاتنە بۆتە دروست بوونی دیالێتی جیا ، یان بەشێکیش بەبیانووی زمان سانایی(ئاسانی) دەڵێن بیگوازەرەوە یان بگوازەرەوە ، بەگشتی من زیاتر بۆ شتی وا دەچمەوە سەر ڕێزمانی کوردی ئەوکات بەپێی یاسا دەتوانم بزانم چۆنە گەرچی ڕێزمانی کوردیش پێچ و پەنای زۆرە سوپاس ، kushared (وتووێژ) ١٥:٤٠, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک محەمەد ئەم کردارە (گواستنەوە) بۆ من بووتە پرسیار. ئێمە خەڵکی موکریان زیاتر وەکوو کوردەکانی پارێزگای ھەولێر قسە دەکەین. (گوێستنەوە، بگوێزەوە -> گواستنەوە، بگوازەوە). بەڵام لە بانە و وەکی بزانم سلێمانی دەڵێن «گوێزینەوە، بگوێزەوە». لە سەقز دەڵێن «گوێزین، بگۆزە». بە کرمانجی دەڵێن «گوھاستن، بگوھێزە». لە زمانی پاڵەویدا «وھێز» ھاتووە (و -> گو: وھێز -> گوھێز. وەکوو کرمانجی). دەبێ دروستەکەی «گواستنەوە، بگوێزەوە» بێ. بزانم شتی وا پەیا دەکەم. سەرم ھێشاندی بەڕێز ببورە. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٥:٥٦, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

یارمەتی بۆ دروستکردنی داڕیژەیەک[دەستکاری]

سڵاو کاک موحەممەد... پێویستم بەیارمەتی تۆیە بۆ تەواوکردنی ئەم داڕێژەیە قورئان کەدەتوانیت سوود قالب:قرآن وەربگریت.. داڕێژەکانی ناوی سورەت و زنجیرەی سورەت دروستکراوە.. کێشەی من ئەوەیە کە کاتێک بەکاردێنیت نابێتە داڕێژە:قورئان ١ ئایەتی ١ بەڵکو بە {{قورئان ١ ئایەتی ١}} دەمێنێتەوە.. سوپاس بۆ یارمەتیدانت..

کاکە مەحەمەد بەخوا شارەزا نیم لەو داڕێژەیە و سەیری عەرەبیەکەم کرد لام ئاڵۆز بوو گەر لەکاک چالاک یان کەسێکی تر پرسیار بکەیت سوپاس kushared (وتووێژ) ١٧:٤٢, ١١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
ئاساییە سوپاست دەکەم خەریکم بۆ دۆزینەوەی ئەنجام.. --Muhammed taha (وتووێژ) ١٧:٥٠, ١١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بژی ، بەھیوای سەرکەوتن kushared (وتووێژ) ١٧:٥٦, ١١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سڕینەوە[دەستکاری]

سڵاو کاک محەمەد گیان، ماندوو نەبی بەڕێز. وتارەکانم دەسڕییەوە دیم لە لاپەڕەی «ڕیبات»دا تاگی سڕینەوەت داناوە، لەبەر وتاری ھاوبابەت «ڕەبات». بەڕێز وەختی وا سڕینەوە دامەنێ چون ئەگەر وتارەکە بسڕدرێتەوە، تەواوی مێژووی لاپەڕەکە لە ناو دەچێ و بەشداریی بەکارھێنەرەکان بە فیڕۆ دەچێ. ھەتا ئێستا کە ئێمە بەڕێوەبەرایەتیی چالاکمان نەبوو ئەم شتانە مانای نەبوو بەڵام ئیستا وەختی ئاوا ئاگادارم بکەنەوە ھەتا مێژووی لاپەڕەکان تێکەڵ بکرێتەوە. ئەگەر ئێستا چاو لە مێژووی لاپەڕکە بکەی، دەبینی مێژووی ھەر دوو وتاری «ڕیبات» و «ڕەبات» پارێزراوە و تێکەڵ کراوەتەوە. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٨:٠٠, ١١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت ، لەداھاتوو وا دەکەم! kushared (وتووێژ) ١٨:٠٢, ١١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان[دەستکاری]

سڵاوێکی گەرم و پڕ لە خۆشی، کاک محەمەد پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانت لێدەکەم، ھیوادارم ئەرک و ماندووبوونەکانت و ئارامگرتنت ببنە مایەی سەرفرازی لە ھەموو پلەکانی تەمەنتدا و نموونەت زیاد بێت، بەھیوای ئەوەی تا ئێستا ھیچ جۆرە کێشەیەکمان نەبووبێت و وەکو برابووبین و ئینشاڵڵا وەکو براش ئەمێنینەوە...دووبارە زۆر سوپاس، برات>> --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ٠٥:٥٩, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سوپاس مامە دیاری جێژنی ڕەمەزان لەتۆش پیرۆزبێت ، ھیوام وایە سەرکەوتوو بیت لە ھەنگاوەکانی ژیان >> kushared (وتووێژ) ١٦:٣١, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

داواکاری[دەستکاری]

سڵاو مامە محەممەد. تکایە لە ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/بۆتدا دەنگی خۆت بۆ دوو بۆتی ElphiBot و CalakBot بنووسە با ئەم بۆتانە ئاڵایان بدرێتێ و زوو دەست بە کار بن. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣٠ی خەرمانانی ٢٧١٢) ٢١:٥٦, ٢٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

دەستان خۆش  دەنگم دا , من ئێستا لە ئایفۆن ەوە لەسەر ھێڵم بە ئەویش ناتوانم چالاکی زۆر بکەم بەھۆی خاوی ھێڵەکەم >> kushared (لێدوان) ٠٦:٥١, ٢١ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

خواییش ئەکەم٬ دەستی تۆ خۆش بێ.--چالاکWьтуwеж (٣١ی خەرمانانی ٢٧١٢) ٠٨:٢٠, ٢١ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

پێشکەشی[دەستکاری]

ئەم سۆسنانە پێشکەش بە موحەممەدی ئازیز.مادیوتووێژ (٢٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٨:٤٢, ١٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
منیش ڕێز و سپاسم ھەیە بۆ کاک محەممەدی خۆشەویست کە کاتیشی زۆر کەمە و بڕیار بوو دوو ساڵ بەشداری ناکا بەڵام ھێشتاش خرمەتی ویکیپیدیا ھەر دەکات. ھەر بژیت.--چالاکWьтуwеж (٢٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٩:٢٧, ١٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر سپاستان دەکەم کاک مادی و کاک چالاک ، ئەوە ئەرکی ھەموومانە بۆ پەرەپێدان و ڕەنگینکردنی ویکیپیدیای کوردی دووبارە سپاس >kushared (لێدوان) ١٥:٥٦, ١٩ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

وتووێژ[دەستکاری]

سڵاو. مام محەممەد سەبارەت بەم وتووێژە و ناوی ئەم شارە بڕوات چییە؟ تکایە لەوێدا بینووسە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ٢٣:٥٨, ٥ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

سپاس مامە چالاک ، بۆچوونی خۆم نووسی > kushared (لێدوان) ٠٩:٠٧, ٨ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

یاریگا[دەستکاری]

سڵاو. مام محەممەد یاریگا تەنیا بە stadiumی فوتبۆڵ دەڵێن یان بە ھی شوێنی تریش دەڵێن وەک ھی بەسکتبۆڵ و … . زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٨:٥٦, ١٤ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

بە ھەمووی دەڵێن یاریگا! بۆ لێک جیاکردنەوەشیان دەڵێن یاریگای تۆپیپێ (فووتباڵ)... واتە نێوی یاریەکەشی دەخەنە پاڵ وە بۆ ناوبژیوان (دادوەری یاری) وەک دادوەری تۆپیپێ..، ببورە درەنگ وەڵامت وەرگرت kushared (لێدوان) ٠٦:٤٧, ١٩ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
خواییش دەکەم. زۆر سپاس بۆ وەڵامت.--چالاکWьтуwеж (١ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٧:٢٨, ١٩ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

مام محەممەد لای ئێوە بە Ashgabat دەڵێن چی؟--چالاکWьтуwеж (٥ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٠:٤٥, ٢٣ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

کاک چالاک لەو مەسەلانە ئێمە نایزانین ئەوە کاریگەری میدیای تەلەفزیۆنمان دەکەوێتە سەر بەتایبەتی لە دەوڵەتان و شارەکان وە لە باشوور تورکمانستان زۆر بەدەگمەن ناوی ئەو دەوڵەتە لە ھەواڵ دۆکیومێنتاریەکان دەھێنرێت جا چیبگات بە شارەکانی! بۆیە میدیای تەلەفزیۆنیش ھەر لە عەرەبیەکەی وەریدەگرن گەر ھەواڵ یان بابەتێکی لەسەر ساز بکەن بەم پێێەش لای ئێمە عەشق ئاباد kushared (لێدوان) ١١:٥٥, ٢٣ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
برای من کاک محەممەد گیان دەزانم ئێوە ئەم ناوانە لە ڕاگەیێنەرە (میدیا) عەرەبییەکان وەردەگرن (زۆریش بە داخەوە چون شوکری خوا ئێوە ئازادن) بەڵام بە ھەمان شێوە ئێمەش لە فارسەکانی وەردەگرین. بە بڕوای من لە ویکیدا ئێمە لەو ناوانەی کە لە باشوور و ڕۆژھەڵات جیاوازن دەبێ ناوێک ھەڵبژێرین کە لە ڕاستی نزیکتر بێ، دەبێ وردەوردە زمانمان باشتر بکەین و دەست ھەڵبگرین لەو شتانەی کە بەڕاستی ھەڵەن و تەعەسوبمان نەمێنێ. بۆ نموونە لە نێوان بەریتانیای باشووری و بریتانیای ڕۆژھەڵات جوان دیارە بریتانیا باشترە و ھەموو کەس دەزانێ بەریتانیا عەرەبییە. ھەر بۆ نموونە پایتەختی تورکمانستان پێشتر ناوی ئەشکاباد بووە (لە ناوی ئیمپراتۆری ئەشکانیەوە وەرگیراوە). ئەگەر چی ئێستا ئاڵوگۆڕێکی زۆری بەسەردا ھاتووە و عەرەبی کراوە بەڵام عەشقابادی باشووری زیاتر بە ڕاستی (ئەشکاباد) نزیکە ھەتا عیشقابادی ڕۆژھەڵاتی بۆیە باشترە ناوی سەرەکی عەشقاباد بێ. ئەگەر پیاو تەعەسوبی نەبێ ھیچ گرفتێک نامێنێ و دەتوانین بە باشی کێشەکان چارەسەر بکەین. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٥ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٤:١٦, ٢٣ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
وایە کاک چالاک ، وەک وتت بێ تەعەسوب یان دەمارگیری ھەموو کێشەکان چارە دەبن وایە عەشقاباد باشترە وەک ئیسلاماباد > kushared (لێدوان) ١٤:٢٣, ٢٣ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

یوونیکۆدکردن[دەستکاری]

مام محەممەد گیان بەم زووانە ئامرازێکی بەکەڵک بۆ یوونیکۆدکردنی دەقەکان، کوردیکردنی ژمارەکان، ڕێکوپێککردنی وتارەکان، دانانی تاگ و ھەندێک شتی بەکەڵکی تر بە ویکی خۆمان زیاد دەکەم ھەتا کارەکانی دۆستان ئاسانتر بێتەوە و ویکییەکەمان باشتر بێ. وتم با پێشتر ئەم مزگێنییەت بدەمێ چون لە ھەموو کەس چالاکتری! ڕێزم ھەیە بۆ جنابت و بەشدارییە بەنرخەکانت.--چالاکWьтуwеж (٢١ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٢:١٦, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

سپاس مامە چالاک شتێکی زۆر چاک دەبێت بەھیوای سەرکەوتن بۆ تۆو ویکییەکەمان kushared (لێدوان) ١٢:١٩, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
مام محەممەد دامنا، لە ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)دا شیم کردۆتەوە. ھیوادارم ھەر وەکی وتت بۆ ھەموو بەشداربووان بەقازانج بێت.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٢:٣٤, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
ئای دەستت خۆش بێت :) ، من لای خۆم زۆری دەکەم > kushared (لێدوان) ١٣:١٩, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
مام محەممەد خۆی کۆما دادەنێ! ئەستێرەکەش کاری ھەموو ٥ دوگمەی پێشەوی خۆی دەکا و ئەویت لێدا ئەوانی تری ناوێ. بژیت!--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٤:٢٢, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
سپاس بۆ ئەو ڕوونکردنەوەیەت ، خۆشم لەخەیاڵم دابوو بۆ ھەمووی بەیەکەوە نەدەکرد! ، کەواتە کێشەیەکی زۆر لەکۆڵ ویکی بویەوە! > kushared (لێدوان) ١٤:٢٦, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
خواییش دەکەم. بە جیا دانراون چون ئەگەر بۆ نموونە نەتەویست ژمارەکان بکەیە کوردی (لەبەر ھەر ھۆکارێک) بتوانی. بژیت.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٤:٣٠, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
وایە دەست خۆش ، بژی kushared (لێدوان) ١٤:٣١, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

Board of Trustees[دەستکاری]

سڵاو. مام محەممەد سەردانێکی ویکیپیدیا:داخوازی_بەرامبەری_کوردی#Board_of_Trustees بکە و ئەگەر توانیت یارمەتییەکم بدە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٤ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٥:٥٠, ٢٤ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

خوڕەم سوڵتان[دەستکاری]

محەممەد سڵام، ئەرێ زەحمەتێکم ھەیە بۆت، لە ئێران بەینیکە ناتوانین وێنەکانی ویکیپیدیا ببینین، جا لەبەر ئەمەیش وێنەکانم زیاد نەکردە بو وتارەکەی خوڕەم سوڵتان، ئەگەر دەفەتە ھەیە، زەحمەت بکیشە لە ڕووی ویکی ئینگلیزیۆ، وێنەکان لە ناو وتارە کوردییەکە دا بنە، جا ئەگەر وێنەکە لە بەشێکایە کە ھێشتا درووس نەکرات، بەشە درووس بکە و وێنەکەی تیا دابنێ، دواتر دەقەکەی بۆ ئەنووسم. مادیوتووێژ (٩ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ١١:٢٦, ٣٠ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

زۆر باشە زۆری دەکەم ، تازە وێنەیەکم زۆر کرد ، ئێستای یەک دووانی دیکە زۆر دەکەم! ، ھەر ویکیپیدیا مابوو لە ئێران بلۆکی کەن! > kushared (لێدوان) ١١:٣٠, ٣٠ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

دەسە خۆش بێت، ئەگەر توانیت ئەوانی تریش زیاد بکە. لێرە زۆر کەس و لەوان ئەندامانی ویکی فارسی ئێژن کە ئەم بلۆکە(فیلتر بە فارسی) بە ھۆی نزیکی کاتی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە، جا ئیتر نازانم! مادیوتووێژ (٩ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ١١:٤١, ٣٠ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

بەرحاڵ بەوھیوایەی ئەو فلتەرەش لابچێت! ، ئەوانی دیکەش زۆر دەکەم kushared (لێدوان) ١١:٤٦, ٣٠ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
ئامین!!! مادیوتووێژ (٩ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ١١:٥٥, ٣٠ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

شتێک![دەستکاری]

محەممەد ئێژم تۆ دکاری ئەو وتارە تازانەی ویکی سۆرانی لە رووپەلی فەیسبووک موعەڕفی بکەیت؟ شتێکی تریش ئەگەر نووسەرەکەی تازەکارە، وا باشە بنووسین کە نووسەر کێ بووە، ڕەنگە ئەمە ڕادەی بەشداربووانمان زۆر بکات. مادیوتووێژ (١٠ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ٠٧:٢٩, ٣١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

بیرۆکەیەکی جوانە ، بەس من دەبم بەپۆلی ١٢ دوایی دەچم بۆ زانکۆ ئەوکاتەش ھەر بەردەوام دەبم لەویکی ڕەنگە بەپێی بەشی کۆلێژەکەم وتارەکانم ساز کەم ئەوکات بەمەش دەبێت لەم ھاوینە دەست بەخوێندن کەم ڕەنگە بۆماوەی ١ ساڵ لەویکی بزر بم (بڕۆم) گەر تۆ لە ئێران ھێشتا فەیسبووک بەکاردێنیت ئەوا من دەتکەم بە بەڕێوبەری پەیج ، پێش ماوەیەکیش ویستم لە فەیسبووک Sponsored ی پەیجەکە بکەم بەس دوایی وازم لێھێنا تا ئەو ١٥ ڕۆژەی لێرە ماومە چالاکی باش دەکەم و لەفەیسبووکیش ھەندێکی بلاو دەکەمەوە تۆش دەکەم بە بەڕێوبەری پەیجەکە تاکوو گەر ڕۆیشتم چۆڵ و ھۆڵ نەبێت! > kushared (لێدوان) ٠٧:٣٩, ٣١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

ئاغە خاسە! ئەم کارە بکەین!

P.S. ئیشەڵا لە باشترین زانکۆکان بتبینم ;-) مادیوتووێژ (١٠ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ٠٧:٤٨, ٣١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

مەمنوونم kushared (لێدوان) ٠٧:٥٣, ٣١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

ئەمە بۆ تو[دەستکاری]

ئەستێرەی سوور بۆ تۆ بۆ ڕێزگرتن لە ھەموو بەشدارییەکانت بۆ پەرەپێدان بە وتارەکانی سەر بە سۆسیالیست لە ویکی کوردی. چالاکWьтуwеж (١٠ی جۆزەردانی ٢٧١٣)

Supas kak çalak > kushared (لێدوان) ١٨:٥٠, ٣١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

Article requests for Iraqi political topics[دەستکاری]

Hi! Do you do political-related articles that have to do with Iraq? If so, I have some ideas for topics to start.

Thanks WhisperToMe (لێدوان) ٠١:٥٤, ٢٧ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

Yes I can but give me more ideas , like biography of people or political article > kushared (لێدوان) ٠٧:٣٨, ٢٧ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
I do 2 Article witch you are requested us in your user page

1-en:Free Iraqi Army >> سوپای عێراقی ئازاد 2-en:al-Qaeda in Iraq >> قاعیدە لە عێراق > kushared (لێدوان) ١٩:٥٩, ٢٧ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

Thank you very much! WhisperToMe (لێدوان) ٠٠:٥٣, ٢٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
If/when you have more time I added some more possible topics on Iraqi politics to my userpage WhisperToMe (لێدوان) ٠٠:٥٩, ٢٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

Ok > kushared (لێدوان) ٠٩:١٠, ٢٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

پێدانی مافی گەڕاندنەوە[دەستکاری]

سڵاو کاک محەممەد. مافی گەڕاندنەوەم بە جنابت کە بەکارھێنەرێکی چالاک و بەسوودی ویکیپیدیای زیاد کرد. تکایە ویکیپیدیا:گەڕاندنەوە بە جوانی بخوێنەوە ھەتا لەگەڵ چۆنێتیی کارکردنەکەی ئاشنا بی. ھەروەھا بزانی کەی دەبێ کەڵکی لێ‌وەربگری و کەی ناشێ بە کاری بھێنی. لێت پیرۆز بێ.--چالاکWьтуwеж (٢٦ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٧:١٤, ١٧ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

مەمنوونم ، ئەوە چاوی لێ دەکەم > kushared (لێدوان) ١٨:٢٦, ١٧ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
کاک محەممەد بوورە، خەڵکی ھەولێرێ بووی؟--چالاکWьтуwеж (٢٦ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٨:٣٠, ١٧ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
بەڵێ خەڵکی ھەولێرێم >kushared (لێدوان) ١٨:٣٣, ١٧ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
خەڵکی ھەولێرێ زۆر وەکوو ئێمەی موکریانی قسان دەکەن. بۆ نموونە کوتت چاوی لێ دەکەم و ئێمەش وا دەڵێین بەڵام لە شوێنی دیکە دەڵێن تەماشای دەکەم یان سەیری دەکەم. لە باشوور ئەگەر خەڵکی موکریان دەچنە سلێمانی ھەر وا دەزانن ھەولێرین! سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٦ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٨:٣٧, ١٧ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
وەڵا ھەولێریش وا دەچێتە ژێر کاریگەری سلێمانی بەوەی لەباشوور زاری خەڵکی سلێمانی زۆرتر نزیکە لە ڕاگەیاندن ئەوەش کاریگەری بابانییەکانی پێوەدیارە ، بەرحاڵ شارچێتی لە باشوور باوە ئەمەش لەبەر ئەوەی پێشتر ھەولێر و سلێمانی دوو حکوومەتی بوونە گەرچی ئێستا شارچێتی لای ئێمە بەرەو کاڵی دەڕوا ، ئێستا کوردی ڕۆژھەڵات لای ئێمە زۆرن من زووتر مووکریانییەکان دەناسمەوە بەوەی ئێوە بە ناو دەڵێن نێو وەک بەنێوی خودا ، وە ھۆکارێکی دیکەش من کەیفم بە ڕۆژھەڵاتییەکان بێ ئەوەی نووسەریانە واتا نووسەرەکانی ئێوە زۆر لە زمانی کوردی لانادەن بەڵام لای ئێمە ئێستا فیکرێکی کەمالیزمی ھەیە ووشەی زمانە ئەوڕووپاییەکان تێکەڵ بە کوردییە کە دەکەن کە ھەمان ئەو نووسەرانەش ھەرا دەنێنێنەوە کە کەی کوردی بەستاندار دەکرێ > kushared (لێدوان) ١٨:٥١, ١٧ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
بەڵێ ڕاست دەکەی کاک محەممەد وایە. شێوەزاری موکریانی زۆر زوو دەناسرێتەوە. شێوەزارێکی ڕەوانە و لە ڕۆژھەڵات وەکوو شێوەزارێکی فەرمییە. ئیشاڵڵا ڕۆژێک بگا ئەم کێشەیەی زمان و زار و شێوەزارمان نەمێنێ و چارەسەر بێ. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٦ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٩:٠١, ١٧ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
سوپاس بۆتۆش ، ئینشاڵا چارەسەر دەکریێن >> kushared (لێدوان) ١٩:٠٦, ١٧ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو. مافی پاسدانی خۆگەڕیشم پێدای. بژی و بەردەوام بی.--چالاکWьтуwеж (٢٨ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ٢١:١٧, ١٩ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

سپاس کاکە چالاک > kushared (لێدوان) ٠٨:٤٤, ٢٠ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
بەڕاستی بەکارھێنەرێکی دڵسۆز و بەسوودی بۆ ویکیپیدیا؛ شیاوی زۆر زیاتر لەمانەی.--چالاکWьтуwеж (٢٩ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ٠٨:٥١, ٢٠ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
سوپاست دەکەم کاک چالاک ، بەڕێزیت > kushared (لێدوان) ٠٨:٥٣, ٢٠ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
بۆ زانیاری ئەمەش لۆگی پاسدانی تۆیە!--چالاکWьтуwеж (٥ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٢١:٢٠, ٢٧ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
سپاس بەس ئەمە یانی چی لۆگی پاسدەری ؟ > kushared (لێدوان) ١٠:٠٠, ٢٨ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
لە ویکیپیدیادا مافێکمان ھەیە بە ناوی «پاسدان» (یان پاسدەری؛ بە ئینگلیزی Patrolling). بەڕێوەبەران ئەم مافەیان ھەیە. ھەر کەس پەڕەیەکی نوێ دروست دەکا، پەڕەکە دەبێ دوای تاوتوێ و بەسەرداچوونەوە وەکوو پاس‌دراو نیشان بکرێ. ئەو پەڕانەی بەڕێوەبەران خۆیان دروستی دەکەن پاسدانی ناوێ و خۆبەخۆ وەک پاس‌درو نیشان دەکرێ. ئێستا ئێوەش مافی «پاسدانی خۆگەڕ»تان ھەیە یانی ئێوەش وەک بەڕێوەبەران ھەر چی دروستی دەکەن خۆبەخۆ وەک پاس‌دراو نیشان دەکرێ و پێویستی بە بەسەرداچوونەوە و پاسدانی کەسێکی تری نییە. جا نازانم شتەکەت بۆ ڕوون بۆوە یان نا.--چالاکWьтуwеж (٦ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٠:٢٤, ٢٨ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
ڕاست دەکەی بیرم کەوتەوە! سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت > kushared (لێدوان) ١٠:٤٢, ٢٨ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

Article requests on Iraqi airports[دەستکاری]

Hi! Are you interested in writing short stubs on Iraqi airports that are not in the Kurdistan region?

If so, here are three ideas: en:Basra International Airport (Iraq's second largest airport), en:Mosul International Airport, and en:Al Najaf International Airport

Thank you WhisperToMe (لێدوان) ٠٥:٤٤, ٢٠ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)


Thanks for Requested me , I have Done this three Article in ckb wiki with this Template en:Template:Airports in Iraq , thanks

again > kushared (لێدوان) ١٥:٠٢, ٢٠ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

Thank you :) WhisperToMe (لێدوان) ٢٢:٣٤, ٢٠ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

تەمووز[دەستکاری]

سڵاو کاک محەممەد. بەڕێز من تازە زانیومە ئێمە «تەمموز»مان ھەڵە نووسیوە و دروستەکەی «تەممووزە» ھەر وەک دەڵێن «ئەیلوول» یان «کانوون». ئێستا پرسیارێکم ھەیە: «تەممووز» باوترە یان «تەمووز»؟ ھەڵبەت «تەمووز» زۆر خۆشتر دێتە سەر زاان و ڕەفیق حیلمیش کتێبێکی ھەیە بە ناوی «پاش تەمووز». تکایە بە زووە وەڵامێکم دەوە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٨:٥٨, ٢٥ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو بەڕای من دەبێت لەباری ئاوادا لایەنی زانستی ھەڵبژێرین کە زمانی کوردی بەدەنگە واتا ھەردەنگێک ھات دەبێت ئەو پیتە بنووسرێت بۆیە پێشنیازی کردنە تەممووزم لا پەسەندترە لە تەمووز ی ڕەفیق حیلمی لەبەر ئەوەی ناوبراو لە شاری کەرکووک و سلێمانی ژیاوە زۆر جار ئەوان بەخێرایی شت دەخوێننەوە لەوکاتە ھەندێ دەنگ لای ئەوان دەرناچێت بۆیە ئەمە نابێتە پاشەخشانێکی زانستی! وا باشتریشە تەمموزی پێشتریش ڕەوانەکەر بمێنێتەوە چون زۆرێ لە وتارەکان لەنێوان [[ ]] تەمموزیان داناوە جا بۆیە وەک ڕەوانەکەرێک بمێنێتەوە وە لەگووگڵ دەرەنجامی تەمموز زۆرترە واتە بۆ مەسەلەی باوی تەمموز باوە!! دوایی گەر چاو لە ئینگلیزی بکەیت July لا ئەوان زانستی و باوە! ئەی بۆ لای ئێمە شتەکان زانستی و باو نەب :) > kushared (لێدوان) ٠٧:٤٣, ٢٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
سپاس کاک محەممەد گیان. من دوو شتە دەبێ بیڵم یەکان ئەوەیە لە باشوور من زۆر بە کەمی پیتی «وو» دەبینم و دەتوانم بڵێم سەتی نەوەدی «وو» بە «و» دەنووسن بە تایبەت لە وشەی بیانیدا مەک مەسعود، سوریا یان حکومەت و … کە ھەموویان ھەر دەبێ بە «وو» بنووسرێن. تەمموزیش ھەر وا دروستەکەی تەممووزە. دووەمیش ئەوەیە نەک کوردی بەڵکوو لە ھەموو زمانە ئێرانییەکاندا شتێک بە ناوی گیرە (شدّە) بوونی نییە و لە ھەموو ئەو زمانانەدا لە یەک دوو وشە نەبێ، پیت دووپات ناکەنەوە، بۆیە لە کوردیشدا حەز لە گیرە ناکەن. بە ھەر حال ئەگەر بە دوو «م» باوترە با بیگوازینەوە بۆ «تەممووز».--چالاکWьтуwеж (٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٠٨:٢٣, ٢٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
وایە بابیانکەین بە تەممووز بەرحاڵ لای ئێمە وایە ئەوەش لەبەر ئەو ئەکادیمیا کوردییەیە لەوشتانە ورد نابێتەوە ، حکوومەت یان لە کەناڵێ حیزبی ناو حیزبەکەیان ھەموو جار بە ھەڵە دەنووسن جا چی بە ماست فرۆش و پەنیر فرۆش بکەیت کە جارێک بینیم نووسرابوو 'باوکی فۆاد کە یەکەم جار سەیرم کرد نەدم دەتوانی بیخوێنمەوە تەماشام کرد دوو بزوێنی لەتەک یەک دانابوو! :) kushared (لێدوان) ٠٨:٤٢, ٢٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
وایە وەڵڵا ھەمووی ھەر حیزب و حیزبایەتیە و کوردایەتی ھەر بیانوویەکە بۆ حیزبایەتی!--چالاکWьтуwеж (٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٠:٣٧, ٢٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

کاک محەممەد لای ئێوە ڕێکەوت چۆن دەنووسن؟ بە «/» یان بە «-»؟ ڕۆژ و مانگ و ساڵەکانی چۆنە؟ بۆ نموونە ئەمڕۆ چۆن دەنووسن؟ ئاوا: ٢٦/٧/٢٠١٣ یان ئاوا ٢٠١٣/٧/٢٦؟ چۆناوچۆنە؟ تکایە بە زووە وەڵامم دەوە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:٣٠, ٢٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

ببورە گەر درەنگ وەڵامم دابیتەوە لای ئێمە زۆرتر ٢٠١٣/٧/٢٦ دەنووسرێت! > kushared (لێدوان) ١٤:٠٢, ٢٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

نا زۆر سپاس. ئەوە خەریکی چاکسازی کات و ڕێکەوتم.--چالاکWьтуwеж (٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٤:١٠, ٢٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
ئێ زۆر چاکە > kushared (لێدوان) ١٤:١٤, ٢٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

واژوو[دەستکاری]

سڵاو کاک محەممەد. بە بۆتەکەم بەکارھێنەرانی نوێ بەخێرھاتن دەکەم (وەک ئەمە، بڕوانە ئێرە). تەماشای کەی دەبینی واژووی خۆمی لەسەرە. جنابیشت لێرەدا ھەمیشە چالاکی و بەکارھێنەران بەخێرھاتن دەکەی، پێت خۆشە ناوی جنابیشت زیاد بکەم؟ لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١١:١٧, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

دەست خۆش ، زۆر سپاس با بە ئارەزووی خۆت بێت کە زۆری دەکەیت یان نا :) > kushared (لێدوان) ١١:٣٤, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
ئەمەش نموونەیەک لە ناوە جوانەکەت :) --چالاکWьтуwеж (٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٣:١٣, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
ھھھھھە مەمنوونم :) > kushared (لێدوان) ١٣:١٩, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

پاراستن[دەستکاری]

سڵاو. کاک محەممەد گیان لە کوێ پەڕەی بەکارھێنەر پارێزراوە؟--چالاکWьтуwеж (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٦:٠٤, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

گەر ھەڵە نەبم ویکی عەرەبی شتێکی وەک پاراستن وایە کرتە بکە ـ >> kushared (لێدوان) ١٩:١٠, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
بەڵێ خۆی پەڕەکەی پاراستووە، بڕوانە! پێت خۆش بێ ھی تۆش دەپارێزم.--چالاکWьтуwеж (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٩:٢٥, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
نا سوپاس ھەر بۆ بەرچاوڕوونی کاک فێرخواز ئەو باسەم ھێنا گۆڕێ کەپاراستن سوودی زۆری ھەیە دەکرێت پەڕەی بەکارھێنەریش پارێزراو بێ لەکاتی خراپەکاری لەلایەن بەکارھێنەری دیکەوە وەک پەڕی وتار و داڕێژە و ھتد وە پێشم چاکە جگە لە کۆڵکەش داڕێژەکانی زانیاریدانی کەسایەتی و داڕێژەکانی مافی پەڕگەکان چوونکە خراپەکاری ئەوانیش شتێکی خراپ دەبێ ئەستەمیشە ئەو مافانە زوو زوو گۆڕانییان بەسەر دابێت > kushared (لێدوان) ١٩:٣٤, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
زۆر باشە مام محەممەد. ئیشاڵڵا بەسەر ھەموو داڕێژەکاندا دەچمەوە و ھەر داڕێژەیەک لە ویکی ئینگلیزیدا پارێزرابوو و لێرە ھەبوو، دەیپارێزم. تەنیا گرفتەکە لەوەدایە پێم خۆش نییە ھەموویان تەواو بپارێزم و نێوەپارێزراویش کەڵکی نییە بۆیە پێم خۆشە ئاستێکی ترمان ھەبێ کە بەکارھێنەرانی جێباوەر بتوانن دەستکاری بکەن.--چالاکWьтуwеж (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٩:٤٢, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
بۆ ئەوەشیان لەگەڵتم دەست خۆش بێت>kushared (لێدوان) ١٩:٥٠, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

بارکردن[دەستکاری]

سڵاو. کاک محەممەد مافی بارکردنم پێدای. تکایە وپ:بارکەرەکان بە جوانی بخوێنەوە. لە مافی بارکردن تەنیا بۆ وێنەی نائازاد وەکوو بەرگی کتێب و لۆگۆ و … کەڵک وەربگرە. وێنەی ئازاد تەنیا دەبێ لە کۆمنز بار بکرێ. ھەروەھا بۆ نووسینی زانیاری سەبارەت بە پەڕگەکان ئیتر داڕێژە:ھۆکاری بەکارھێنانی نائازاد بەکاربھێنە (ئەگەر چی وام لێ کردووە خۆی بە شێوەی خۆگەر بە پەڕەی تایبەت:بارکردن زیاد دەکرێ). تکایە زانیارییەکەی بە جوانی پڕ بکەوە و ھەروەھا مۆڵەتنامەی گونجاو بیر مەکە. ھیوادارم کەڵکی باشی لێ وەربگری. بژی.--چالاکWьтуwеж (١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:١٤, ٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

کاک محەممەد ئەم مافەم بە جنابت دا چون تەنیا کەسێکی سیاسەتەکانی بارکردنی وێنە بە باشی دەزانی. تکایە ئەگەر بەکارھێنەرانی تر ویستیان پەڕگەیەکی نائازاد بار بکەن، بۆیان بار بکە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:٢١, ٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
دەستت خۆش بێت پێشتر وێنەکانی خۆم ھەمووی لە کۆمنز بارکردووە و لۆگۆ و بەرگ و شتی نائازاد لە ھی خۆمان ، بەس ئایە دەکرێت وێنە جگە لەو مۆڵەتانە بەکاربێنین وەک وێنەی کەسێک مردبێت ، یان وێنەکە زۆر کۆن بێت وێنەگرەکەی نەناسرێت چ جۆرە مۆڵەتێکی دەدرێتی لەوحاڵەتەی بتوانم چوونکە پێشتر لەو پێرستە نەبوو کەتۆ لەکاتی بارکردنی وێنە داتنابوون لەوکاتەش چەندین وێنە لەم چەشنە ھەیە وە وێنەی ئازاد چۆنە ئایا دەکرێت وێنەکە ھی خۆم نەبێت باری کەم لە کۆمنز بەوەی مۆڵەتم لە خاوەن وێنە وەرگرتبێت! وەک ئەو وێنەیە مۆڵەتم لەخاوەن وێنەکە (بەکر شوانی) وەگرت کرتە بکە > kushared (لێدوان) ١٢:٢٨, ٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
کاک محەممەد ھەر وێنەیەک ھی خۆت نەبێ بەڵام خاوەنەکەی ئیزنی بڵاوکردنەوەکەی دابێ ئەوە دەکرێ باربکرێ تەنیا خاوەنەکە ئیمەیلێک دەبێ بنێری کە من ئیزنی بڵاوکردنەوەم داوە. بۆ وێنەکانی تریش ئەوە ھەموو وێنەکان مافی بڵاوکردنەوەیان ھەیە و مافەکەش ھی وێنەگرەکەیە و ناکرێ بار بکرێ مەگەر یاسای وڵاتەکە ئیزن بدا بۆ نموونە لە عێراق ئەگەر وێنەگر بیست و پێنج ساڵ بێ مردبێ و وێنەکە پەنجا ساڵ بێ بڵاو کرابێتەوە ئەوە وێنەکە ئازادە. یان ئەمە چون لە ئێران کێشراوە و بە پێی یاسای ئێران سی ساڵی لێ تێپەڕاوە ئەوە ئازادە و ھەر بەم جۆرە.--چالاکWьтуwеж (١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:٣٧, ٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
دەستت خۆش لەوەش تێگەیشتم > kushared (لێدوان) ١٢:٤٣, ٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو کاک محەممەد. گۆڕینی ناوی پەڕگەکان شتێکە بە شێوەی ئاسایی لە دەست بەڕێوەبەراندایە. من کە مافی بارکردنم دانا ئەم مافەم بۆ گرووپی بارکەران زیاد کرد کە وەک بەڕێوەبەران بتوانن ناوی پەڕگە بگۆڕن! خۆ لە وپ:بارکەرەکاندا ئاماژەم پێکردووە. ئەمەش بۆ ھاسانی کاری ئێوەی ئازیز بوو. ھەر ئێستا خۆت دەتوانی ناوی پەڕگەکە بگوێزیەوە :). دوایی بەستەرەکەی چاکسازی بکە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٢٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٢٠:٥٨, ١٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

ئەھا دەست خۆش سپاس ئەو شتانە لەبیر دەکەم :) > kushared (لێدوان) ٠٣:٥٦, ١٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

پەیام[دەستکاری]

سڵاو. کاک محەممەد لە ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر) پەیامێکم داناوە. تکایە وەڵامم دەوە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣١ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٠٨:٢٧, ٢٢ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

وەڵامم درایەوە ،، ببورە نەبوونی کات ھۆکاری سەرەکی پەسەندنەکردنیەتی >kushared (لێدوان) ٠٨:٤٢, ٢٢ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

تکایە کاک محەممەد لێرەدا دەنگی خۆت بنووسە.--چالاکWьтуwеж (٣ی خەرمانانی ٢٧١٣) ١٦:٣٨, ٢٥ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو مامە دەنگم دا ، ببورە درەنگیش بوو > kushared (لێدوان) ١٤:٤٤, ٢٩ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

Article requests for political topics on Iraq[دەستکاری]

Kushared, are you interested in starting more stubs based on politics in Iraq? If so, I have some ideas: Iraqi Kurdistan-related

Iraq-related

Saddam-related

Thank you, WhisperToMe (لێدوان) ٠٦:٢٣, ٧ ئەیلوول ٢٠١٣ (UTC)

Sorry, I haven't any time still 9 month later , ask other to create these article or maybe when I return wiki start to create them > kushared (لێدوان) ١٣:٥٣, ٧ ئەیلوول ٢٠١٣ (UTC)

Oh, ok. Thank you for the explanation WhisperToMe (لێدوان) ١٥:٢١, ٧ ئەیلوول ٢٠١٣ (UTC)
Not at all > kushared (لێدوان) ١٦:٠٠, ٧ ئەیلوول ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو مام محەممەد. جێژنت پیرۆز بێ. خۆشحاڵم ناوت دەبینم.--چالاکWьтуwеж (٢٣ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ٠٥:١٦, ١٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

سپاس مامە چالاک ، جێژن لە تۆش پیرۆزبێت ، منیش خۆشحاڵم کە لەم ڕۆژانە کەمێک بەشدارییم کرد > kushared (لێدوان) ٠٥:٣٧, ١٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

مام محەممەد لای ئێوە دەڵێن کرواتیا یان کرۆواتیا؟--چالاکWьтуwеж (٢٥ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ٠٨:٣٢, ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)


سڵاو ، کڕواتیا و کرواتیا بەڵام زۆرتر کڕواتیا > kushared (لێدوان) ٠٨:٣٥, ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
سپاس :)--چالاکWьтуwеж (٢٥ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ٠٨:٣٩, ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
شایانی نییە > kushared (لێدوان) ٠٨:٤٨, ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

دیسان سڵاو مام محەممەد. براکەم لای ئێوە بە News agency دەڵێن چی؟ دەزگای ھەواڵنێری یان شتێکی تر؟ زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١٠:٥١, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

ئەو وە ئاژانسی ھەواڵیشی پێدەرێن>١٥:٠٣, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
 زۆر سوپاس!--چالاکWьтуwеж (٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١٦:٠٥, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

مامە ئەی بەو شتەی عەرەب دەڵێ «دولي» دەڵێن چی؟ ئێمە دەڵێین دەوڵەتی. ئێوە چی پێ دەڵێن؟ ھەر دەوڵی یان دەوڵەتی؟ بۆیە ئەم پرسیارانە دەکەم چون ماوەیەکە پۆل دروست دەکەم بە بۆتەکەم بۆیە دەمەوێ بەرامبەری ھەندێک لەو وشانە لای ئێوە بزانم. جارێ نزیکەی یازدە ھەزار دانەم دروست کردووە: [١]. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣٠ی ڕەزبەری ٢٧١٣) ١١:٠١, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

لای ئێمە بۆ دولی عەرەبی یاخود ئینتەرناشیۆنالی ئنگلیزی دەڵێین نێودەوڵەتی وە جاروباریش بەکەمی نێونەتەوەیی > kushared (لێدوان) ١٤:٢٦, ٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

شائەمراز[دەستکاری]

مامە چۆنی؟ ئەو شائەمرازە چییە لە کورتەی دەستکارییدا دەردەکەوێت؟ چۆن دەستم کەوێت؟ زۆر سووپاس --◂ برووسک وتووێژ‏١٥:٤٧، ٢٨ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


باشم خاڵۆ ئەو ئامرازە کاری چاککردنی ژمارە و ڕێنووس و یونیکۆدکردن ھتد بەیەک جا نەوەک یەک یەک بیانکەیت , ، لە سەرووی ویکی ھەڵبژاردنەکان ئینجا دەستکارییکردن لەوێ ڕێگە بدە بە شریتامرازی پەرەسندووی دەستکاریکردن ھەڵبژێرە ، کە وابزانم خۆشت داتناوە ، بەرحاڵ کە دەستکاری وتار دەکەیت ئایکۆنەکی ئەستێرەی زەرد ھەیە ئەو دادەگریت بەیەکجار ھەمووشتێک چاکدەکا ، بیرت نەجێ پێشبینی لێبدەیت چونکە زۆرجار خشتە و سەرچاوە تێکدەدات ، لێرە کاک چالاک باسی ئامرازەکەی کردوە کرتە کە تە واو > Kushared ‏١٧:٢٦، ٢٨ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)

کاک محەممەد گیان سڵاو. زۆر خۆشحاڵم کە ناوت دەبینمەوە دووبارە. کاک یەکجاری گەڕایتەوە یان کاتیە؟ براکەم پرسیارێکم ھەبوو. لای ئێوە بەم شتەی بە ئینگلیزی دەڵێن Army (بە عەرەبی جیش) دەڵێن چی؟ لای ئێمە ئەرئەش دەڵێن. لای ئێوە ئەمە باوە؟ زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥١، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە ئێستدا بۆ کاتییەبەس زۆری نەماوە ،لای ئێمە سوپا - ئەرتەش ی پێ دەوترێ بەس سوپا زۆرتر ئەرتەش بۆ چەند سوپایەکی تایبەتە وەک ئەرتەشی سوور بەڵام سوپاناوێکی باوترەلای ئێمە>Kushared (لێدوان) ‏١٩:٥٢، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێدانی مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر[دەستکاری]

سڵاو کاک محەممەد. مافی گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەرم پێدای. تکایە ئەم مافە تەنیا کاتێک ناوی پەڕە ھەڵەی ئاشکرای تێدا بوو بەکاربھێنە و ھەروەھا لە کاتی ئەرشیڤکردنی پەڕەکان ئەم مافە بەکارمەھێنە. بژیت.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٦، ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس مامە چالاک > Kushared (لێدوان) ‏٠٩:٣٩، ٦ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک محەممەد. ئەرێ کاکە قەزای مەخموور سەر بە حکوومەتی ھەرێمە یان نا؟ چون لەم نەخشەیەدا نەبوو.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٢٦، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک چالاک بەڵێ مەخمووریش لەو ناوچەیەیە واتە دیار نییە سەر بەھەرێمە یان عێراق، لەعێراق چەندین ناوچە ھەن پێیان دەڵێن ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق بەپێی دەستووری عێراق کە لەمادەی ١٤٠ی عێراقی ئاماژەی پێکراوە ، حکوومەت و پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان پێی دەڵێ ناوچە کێشەلەسەرەکان ، ، لەم وتارە ھەمووی باس لەھەموو ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق کراوە بە مەخمووریشەوە > Kushared (لێدوان) ‏١٣:٤٠، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەستی منیش ئەمە بوو. من نازانم ئەم نەخشەیە چەندە ڕاستە. ئێستا قەزای ئاکرێ کێشەی لەسەرە بەڵام بە ڕەنگی پەمۆیی نیشان دراوە یانی سەر بە ھەرێمە بەڵام مەخموور ڕەنگەکەی جیاوازە یانی سەر بە حکوومەتی ناوەندییە. بەڵام من پێم وایە مەخمووریش سەر بە ھەرێم بێ یان نا نەخشەکە دروستە و من ھەڵەم؟--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٥١، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک ، پەمەییە وەک ئاماژە پێکراوە " جێناکۆک و بەشێک لە ھەرێمی کوردستان لە ١٩٩١ەوە " واتە ئێستا ئاکرێ و چەمچەماڵ و کەلار سەر بەھەرێمن وە لە ڕووی ھەموو مافێک وەک وەرگرتن لە زانکۆکان ھەر سەر بەھەرێم ھەژمار دەکرێن کە کەلار و چەمچەماڵ لەماف و ئەرک لە حکوومەتدا سەر بە پارێزگای سلێمانی ھەژمار دەکرێن ، ئاکرێ ھەر ھیچ کە سەر بەھەرێمە بەڵام لە تەک کەلار چەند ناوچەیەکی کێشەلەسەر ھەیە وەک کفری کە کفری تاکوو ئێستا سەربەناوەندە و عەرەبنشینی زۆرە و خوێندنی کوردیشێ لاوازە یان ھەر نییە وە لەنەخشەکەش سەر بەناوچەی کێشەلەسەر ئاماژەی پێکراوە بەڕەنگی نزیک لە قاوەیی ، سەبارەت بەوانی دی ئەوا لەم دواییە سەرۆکی ھەرێم ڕایگەیاند ئەم ناوچانەی دیش گەڕاینەوە سەر ھەرێم تەنیا گشتپرسی (ڕیفراندۆم)ی ماوە بەڵام ئەمەیان فەرمیی نییە و زۆرێکیش بە بانگەشەی سیاسیی تێیدەگەن ، مەخموور سەر بە ناوەندە لە ھەموو مافەکان و ئەرکەکان وە عەرەبگەلێکی زۆری لێیە ، بەکوورتی نەخشەکە درووستە لەسەر ئەو نەخشەیە بڕۆن > Kushared (لێدوان) ‏٠٩:١٥، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس. کاکە من ھەر نەمزانی ئەمانە چییان کردووە. تەماشای پێگەی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستانم کرد لە ناو پارێزگای سلێمانیدا قەزای کفری ھاتووە (ئەمە و ئەمە). سەیری نەخشەی فەرمیی عێراق دەکەم نەخشەی قەزای کفری لەگەڵ ئەمە زۆر جیاوازە. من نەخشەکەم لەسەر نەخشەی عێراق دانا شتێکی سەیرم زانی. ئەم شتەی لێرەدا بە ناوی قەزای کفری ھاتووە تێکەڵاوێک لە قەزاکانی کەلار و چەمچەماڵ و دووزخورماتوو و کفرییە! یانی ناحیەی ئاوەسپی لە قەزاکانی کەلار و چەمچەماڵ جیا بۆتەوە و ناحیەکانی سەرقەڵا و کوکس و کفری لە قەزای کفریدان و نەوجەل لە قەزای دووزخورماتوودایە. بەڵام بەشێک لە قەزاکانی دووزخورماتوو و کفری لەم قەزایەدا نین. تو کاک محەممەد چی لە بارەی ئەمەدا دەزانی؟--چالاک وتووێژ ‏١٢:١٣، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستی بێت من زۆر شارەزاییم لێی نییە ، تەنیا لە ڕاگەیاندنەکان لێرە و لەوێ شتێکیی لێدەبیستم بۆ نەخشەش ئەوە با ھەر بەشێوەیەکی زانستی بڕوانین کفری سەر بە عێراقە ، ناوی ئەو شوێنانە یەکەمینجارە گوێم لێی بێت چونکە من نەچوومەتە وێ و لە ڕاگەیاندیش باس ناکرێت و خۆشم بەدوایی نەگەڕاوم > Kushared (لێدوان) ‏١٢:٤٨، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵڵا من چەند ساڵە بە ھیوام برایانی باشوور وتارەکانی جوگرافیای خۆیان بنووسن چون ئێستا زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ڕۆژھەڵات وتاریان بۆ دانراوە بەڵام ھی لای ئێوە ھیچ خەبەر نییە. من بە تەمام وردەوردە لەسەر ھەموو شار و شارۆچکە و قەزاکانی باشوور کار بکەم. ھەر ئێستا باسی زوممار و رەبیعە و جەلەولا و ... دەکەن کەس نازانێ کوێیە لانی کەم بابەتێک ھەبێ پیاو بزانێ لە کوێ ھەڵکەوتوون. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٠٨، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستەکانت خۆش کاکە چالاک کاری ئێمەش ئەکەیت :) ، بژیت > Kushared (لێدوان) ‏١٣:٤٩، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سلاو کاک Kushared[دەستکاری]

برام سوپاس بۆ دەستکاری کردن لە ووتاری ھێرش بۆ سەر شارلی ئێبدۆ بەڵام من پێم باشتر ناو نیشانەکە 'ھێرش بۆ سەر چارلی ھیبدۆ چونکە ئەگەر سەیری ویکی فەرەنسی و ئینگلیز و ئەلمانی بکەیت ھەر بەم ناوەیە تەنھا ویکی عەرەبی و فارسی وەکو تۆیان نووسیەوە لەگەل رێزم رەوئوف ت جبار

براکەم ch لە زمانی فەڕەنسیدا ش دەخوێنرێتەوە. لە ئینگلیزیشدا دروستە ھەر وا نووسراوە بەڵام ھەر بە ش دەخوێنرێتەوە. --چالاک وتووێژ ‏٢١:٣٥، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من تەنیا ناوەڕۆکەکەم دەستکاری کرد کە دەبێت بەشێوەی ویکی بنووسرێت، کاک چالاکیش ئاناژەی بەوەکرد کە ناو دەبێت بە پێی وڵات بنووسرێ بۆنموونە ھەموو دونیا بەفەرمی دەڵێن تێل ئاڤیڤ تەنیا چەند وڵاتێکی عەرەبی وەک ھەست و سۆز قودس بەاردێنن ئایە دەبێ کە ماڵپەڕێکی ئینسکڵۆپێدیایی شتی وا ھەبێ، بەرحاڵ ناوەکان دەبێ وەک شوێنی خۆیان بنووسرێ لەکۆتایی زۆر زۆر سووپاس کە ئەو وتارەت نووسی ھەربژیت >Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٢٣، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خراپکاری[دەستکاری]

ئەم کاتەت باش؛ وا دیارە ئەو بەکارھێنەرە (Hriton) ھەر خەریکی خراپکارییە و تۆش ھەر خەریکی ھەڵوەشانەوەی دەستکارییەکانی. وابزانم ھەژمارەکەی دابخرێ باشتر بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٠١، ١٧ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم کاتەی تۆش باش ، زۆر ڕاستە دەبێ کەسانی وا ڕابگیرێن ، ئەوە لەدەسەڵاتی بەڕیوبەرانە هیوادارم کە کاک چالاک سەرێکی لەویکی دا باندی بکات ، جارێکی دیش کەسێ وای کرد بەڵام بە پەیامێکم بۆ نووسی هاوشێوەی ئەمە وازی هێنا و داوای لێبووردنی کرد بە ئەمە وابزانم واز ناهێنێت!! :( >Kushared (لێدوان) ‏٢٠:٢٧، ١٧ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو. ئەمە ترۆلە. ھەژمارەکەی لە ھەموو پرۆژەکاندا بەرەست کرا و ئیتر ناتوانێ دەستکاری بکات و پێویست بە بەربەستن خۆماڵی نییە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٣٧، ١٧ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێوەبەرایەتیی ویکیی سۆرانی[دەستکاری]

سڵاو؛

بەڕێز Kushared من داوایەکم بۆ مافی بەڕێوەبەرایەتی تۆمار کرد، تکایە ئێوەش خۆتان کاندید بکەن یان لانی کەم بەشداریی پرۆسەکە بکەن، لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:١٧، ٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک محەممەد تکایە جەنابیشت داوای مافی بەڕێوەبەرایەتی بکە. شتێکی باش نییە کە ویکیپیدیا تا ئێستا لە باشوورەوە بەڕێوەبەری نەبووە. ھیوادارم سەرکەوتوو و تەمەن درێژ بیت. سپاس --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٣:٤٧، ٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]


سووپاس هاوڕێیان منیش خۆم کاندید کرد > Kushared (لێدوان) ‏١٧:٢٧، ٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داوای بەڕێوەبەرایەتی[دەستکاری]

سڵاو مامە. ئەگەر بە ڕاستی ئەتانەوێ ببن بە بەڕێوەبەر بە بیروڕای من ٤ دەنگ زۆرزۆر کەمە و عەیبە بە ویکییەک بە ١٥ ھەزار وتارەوە چوار ئەندامی کۆمەڵگای ببێت. وا نابێت! پەیام و نامە بنێرن بۆ ھەموو بەکارھێنەرە چالاکەکانی ئێستا و پێشوو و دەنگ کۆ بکەنەوە. --ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٦:٥٢، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خۆی ئەندامەکانمان زۆر کەمن تاکوو ئێمە داوایان لێبکەین بێن دەنگبدەن، وە کاک ئاسۆ گەر کرا تۆش دەنگ بەمە بدەیت داواکردنی مافی بەڕێوبەرایەتی/Min.neel وابزانم تاکوو ئێستا دەنگت نەدابوو، خۆم داوام لە کاک سەرچیا(لەفەیسبووک) و کاک ڕەئووف و ئاراس نوری (لەفەیسبووک) هتد... کرد دەنگبدەن وە بەڕێز پیرەهەڵۆش داوای لە بەکارهێنەر (Paraw) کردبوو کە دەنگبدات > ‏٠٩:٢٧، ١٩ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)

بار کردن[دەستکاری]

کاک محەممەد من مافی بار کردنم نیە لە ویکیی سۆرانیدا. تکایە ئەو پەڕگە نائازادە بار بکە. ئیچی و سکراچی

سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٣٤، ٢١ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرا، دەستخۆش بۆ وتارەکەش >Kushared (لێدوان) ‏١٩:٠٠، ٢١ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]