وتووێژ:سەنت پیتەرزبورگ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاکە چالاک گوێ لە وێژەی ڕووسییەکەی بگرە، دەڵێت سەن پیتربوورگ!!! مادیوتووێژ (١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٦:٣٤, ٤ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

بەڵێ وایە من گوێم لە ئینگلیزییەکەی گرت چون ڕووسیەکەی باو نییە.--چالاکWьтуwеж (١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٦:٥٠, ٤ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
ئیسە چی بکەین!!! بیگوازینۆ؟!!! مادیوتووێژ (١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٨:٠٢, ٤ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
نا بۆ دەیگوازییەوە؟ یان دەبێ ڕووسیەکەی بێ یان ئینگلیزییەکەی. ڕووسیەکەی دەبێتە سەنت پیتیر بوورک کە باو نییە و ئینگلیزییەکەشی سەنت پیتەرزبورگ کە زیاتر باوە، ئێستا کێشەکەی چییە مام مادی؟--چالاکWьтуwеж (١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٨:٣٧, ٤ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
باو!!! وەڵا لەوەتی من هەم تەنها یەک جار بیستمە کە کوردێک وشەی "سەن پیترزبوورگ" بێژێ کە ئەویش ناوی فیلمێکی ئێرانی بوو، جا ناوەکەیشی هەر وەک فارسەکان وت. جا ئیسە من ئێژم قەرار وا بوو کە ئەو وشانەی کە باو نین هەتا جێیێ کە ئمکانی هەیە بە زمانی ئەسڵی خۆیان بینووسین، پەس ئەگەر وا بێت ئەشێ بۆ ئەم وشە ناباوە!!! لە ڕووسییەکەی کەڵک بگرین. مادیوتووێژ (١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٨:٥٢, ٤ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
مام مادی کێشەکە دەزانی چییە؟ ئەوەیە ناوە ڕووسیەکە نە لە ڕۆژھەڵاتدا باوە نە لە باشووردا. لە ڕۆژھەڵات کە ھەر فارسییەکەی دەڵێن سەن پیتێرزبورگ و لە باشووریش دەڵێن سانت پیتەرسبورگ دەی ئەم دوو ناوە بە ئینگلیزییەکی نزیکترن یان ڕووسیەکەی؟ ڕووسیەکەی تەواو جیاوازە (لە ویکی ئینگلیزیدا ڕووسییەکەی نووسراوە: [sant pʲɪtʲɪrˈburk] سەنت پیتیربورک) ئێمە بۆ ناوی بیانی بڕیارمان وایە ئەگەر شێوازی ناوێک وەک ھی زمانی سەرەکییەکەی باو نەبوو دەبێ تەماشای ئینگلیزییەکەی بکەین. ئێستا کێشەکە دەتوانین چارەسەر بکەین: بە بڕوای تۆ ناوە ڕووسیەکە بە شێوازی باشوور و ڕۆژھەڵات نزیکترە یان ئینگلیزییەکەی؟ سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٩:١٣, ٤ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
چالاکگیان ڕووسیەکەی ئامەیە ، من خۆم گوێم لێ گرتووە و ڕفێقی ڕووسیشم بووە کە دەقاودەق ئامەیان وتە: سەن پیتربوورگ. جا شتێکی تریش عەرزی حزووری باسەعادەتە بکەم، ئەگەر ئێمە وشەیەک هەڵبژێرین کە وێژەکەی سەخت بێت ئەوە ئەشێ بزانین کە لە ناو خەڵکدا قەت باو نابێت(لەبیریشمان بێت ڕادەی خوێندەواری لە ناو کوردەکاندا هێشتا زۆر لە سەرۆ نیە و تەنانەت بەشداری کوردەکان لە ئینترنێت شاهدی ئەم قسەیە)، ئەمەیش کاتێک ئەبێتە هۆی کێشە کە زمانێکی دیکە لە پەنای زمانی نووسیندا درووست ببێت، ئەو شتەی کە ئێستا لە فەڕانسەوی، فارسی و تا ڕادەیەکی زۆریش کوردی ڕووی داوە. مادیوتووێژ (١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٩:٢٤, ٤ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
باشە من کێشەم نییە بزانین برایانی تریش ڕایان چییە و ئەوانیش دەڵێن چی. تەنیا یەک شت ئەویش ئەمەیە کە لە زمانی ڕووسی گ، ھ و ج بوونی نییە جا نازانم چۆن دەڵێی ڕووسیەکەی بورگە.--چالاکWьтуwеж (١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٩:٣١, ٤ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
لە باشوور هەر هەمووی دەڵێن ‌سانت پترسبۆرگ تاڕادەیەک نزیکیشە لە کورمانجیش هەڵبەتە عەرەبیش وا دەڵێ من ئێستا شتێکم لا دروست بوو کێشەی ە و ا لە باشوور و ڕۆژهەڵات کە ئێمە ە ئێوە پێچەوانە بەکاردێنن کە ئێمە ا بەکاردێنین ئێوە پێچەوانەکەئ بەکاردێنین وە من پێچەوانەی ناوی باوم بۆ ووتار زانستی و جوگرافیا گەر ئێمە باو بەکاربێنین ئەوا ژاپۆن دەکەینە یابان وە کورمانجیش دەکەینە بادینی من لەگەڵ ئەوەم لە ڕووسئ وەیگرین وەک مۆنیکا بێلوچی لە ئیتالی وەرمان گرت > kushared (لێدوان) ٠٦:١٢, ٦ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

ئێستا لێرە گوێم گرت بە ڕووسی دەڵێ سەنکت پیتێربورک و ئەگەر ھەر لەوێ گوێ بگرنە ئینگلیزییەکەی دەڵێ: سەینت پیتەرزبێرگ. جا نازانم چی لێ بکەین. یەک دەڵێ سەن و ئەوی تر سانت و بە ئینگلیزی سەینت و ھەروەھا سەنکت! پیتەر و پیتێر و پیتر و پترش ھەیە، کە بۆ ئەمەش دەبێ ساغ بینەوە، ئەگەر پیتر یان پتر بێ ئەوە دەبێ ئەمانەش بگوێزینەوە: پیتەر ئەبیلارد، پیتەر ئەگری و پیتەر پاول ڕوبنس، دەبێ یەکدەست بکرێ. بەڕاستی ئەمەش نازانم چی لێ بکەین.--چالاکWьтуwеж (٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٥:٠٤, ١٨ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
زمانی ئینگلیزی جیھانییە و پێم باشە لەوەوە وەری بگرین، ئەگەر ڕێک لە ئینگلیزی ئەمریکییەوە وەریبگرین دەبێتە پیترزبرگ (ئای پی ئەی: /ˈpitərzbərg/) و منیش لەگەڵ ئەو ناوەم.—ژیـار وتووێژ ‏١٦:٢٧، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە وەک بزانی لە باشوور بەم شارە دەڵێن چێ؟--چالاک وتووێژ ‏١٤:١٠، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر ناوەکەی ئێستای باوە، ئێمە مامۆستایەکمان قسەی بۆ کردین و ھەر دەیوت سانت پیتەرزبورگ، گەر گووگڵیشی بکەیت ئاکامەکانی ئەمەی ئێستا لە ھەر شێوازێکی تر زیادترە. ھەرچەندە خۆشت وتت دەنگی /گ/ لە ڕووسیدا نییە، بەڵام لێرە وا دەیڵێن.—ژیـار وتووێژ ‏٠٥:٢٣، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی سەنت پیتەرزبورگم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:٠٠، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی سەنت پیتەرزبورگم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٣:٤٤، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی سەنت پیتەرزبورگم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٠:٤٨، ٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی سەنت پیتەرزبورگم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٣:٥٧، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]