ئیچی و سکراچی
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

ئیچی و سکراچی (بە ئینگلیزی: Itchy & Scratchy) کارتۆنێکە کە لە ناو زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی سیمپسۆنەکاندا پیشان دەدرێت. کاراکتەرە سەرەکییەکانی کارتۆنەکە دوانن، سکراچی کە پشیلەیەکە و ئیچی کە مشکێکە. ئەم کارتۆنە وەکوو بەشێک لە بەرنامەکەی کراستی لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی سیمپسۆنەکاندا پیشان دەدرێت و بارت و لیسا سەیری دەکەن. ماوەی کارتۆنەکە لە ٦٠ چرکە کەمترە و ناوەرۆکەکەی بریتییە لە توندوتیژیی ئەو کاراکتەرە بەرامبەر یەک بە جۆرێکی کۆمیدی.