پەیمانی کۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نووسخەیەکی ئارامی له کتێبی مەزامیری پەیمانی کۆن

پەیمانی کۆن (بەئینگلیزی: Old Testament، بەعەرەبی: العهد القديم) گەورەترین بەشی کتێبی پیرۆزە کە هەموو کتێبەکانی یەهوودییەت لەخۆ دەگرێت بە تەورات و نیڤیئیم و گشتییانەوە. بەپێی کڵێسای کاسۆلیک پەیمانی کۆن پێک دێت لە ٤٦ پەڕتووک کە هەریەکەیان بە (بەسەرهات) ناو دەبرێن. بەڵام لەلای پڕۆتێستانتەکان تەنها ٣٩ پەڕتووکیان جێی رەزامەندییە، ئەوانەش ئەو پەڕتووکانەن کە بە عیبری نووسراون و ئەوانەی بە یۆنانی نووسرا بوون رەتکرانەوە.

بەپێی نەریتی یەهوودی، پەیمانی کۆن دابەش دەبێت بۆ تەورات، کە پێک دێت لە پێنج کتێب کە دەگەڕێتەوە بۆ مووسا، پاشان نیڤیئیم کە بریتییە لە پەڕتووکی پێغەمبەران و کیتۆڤیم کە پێی دەوترێت نووسینەکان/پەڕتووکەکان. بەڵام لە نەریتی مەسیحیدا پەیمانی کۆن دابەش بووە بۆ تەورات، بەسەرهاتەکانی دانایی، بەسەرهاتەکانی مێژوو، بەسەرهاتەکانی پێغەمبەران.