ھێرش بۆ سەر شارلی ئێبدۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

48°51′33″N 2°22′13″E / 48.859246°N 2.370258°E / 48.859246; 2.370258پۆتانەکان: 48°51′33″N 2°22′13″E / 48.859246°N 2.370258°E / 48.859246; 2.370258

شوێنی (شەقام)ی ڕووداوەکە

هێرش بۆ سەر شارلی ئێبدو، ئەو هێرشە بوو کرایە سەر رۆژنامەیەک یان ھەفتەنامەیەکی گالتەئامیزی کاریکاتۆری فەرەنسیی بەناوی شارلی ئێبدو. کە لە کاتژمێر ١١ی بەیانی بەکاتی ئەوروپای ناوەڕاستی ٧ی کانوونی دووەم ٢٠١٥ لە پاریس لەلایەن ٣ چەکداری نەناسراو هێرشکرایە سەر ئۆفیسی ئەم ھەفتەنامەیە لە ئەنجامدا بووە ھۆی کوژرانی ١٢ کەس و برینداربوونی ١١ کەس بوو، ڕاکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە کە دووان لەم کوژراوانە موسلمان بوون.شایەنی باسە ٤ لەم کوژراوانە لە وینەکیشە کاریکاتۆرییە بەناوبانگەکانی فەرەنسا بوو بەردەوام جیی مشتومڕ و باسی نێوەندە راگەیاندنەکان بوون کە ئەوانیش شارپ و کابوو ڤولینسکی تینیوو.

پاشخانەی ئەم ڕووداوە[دەستکاری]

مێژووی ئەم ھەفتەنامەیە پرە لە وێنە و کاریکاتیری گالتەئامیز بە کەسایەتی و وێنەی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئایینیەکان کە بەردەوام لەلایەن ڕەوتە جیاجیاکانی فەرەنسا جیی رەخنەبووە[ژێدەر پێویستە]بەتایبەت لەبابەتی ئایینی کە بەپیی یاساکانی ئەم وولاتە ئازادی رەھا دراوەتە تاک بە سوکایەتی و گالتەکردن بە پیرۆزیەکان. بۆیە ھیچ رەوتیکی ئایینی و شەریعەتی ئاسمانی وەکو ئایینی ئیسلام و ئایینی مەسیحییەت و جوولەکە بەدەر نەبوونە[ژێدەر پێویستە]لەسوکایەتی و گالتەکردن بە پیرۆزیەکانیان لەرێی وێنە کاریکاتۆرییەکان بەلام لەناویاندا بە پلەی یەکەم ئیسلام بووە[ژێدەر پێویستە]بە نیشانی تیرەکانیان کە چەندین جار لەپەرەی سەرەکی ئەم ھەفتەنامەیە کاریکاتۆریان لەسەر پیغەمبەری ئیسلام محەممەد دروستکردووە یاخود لەسەر موسلمانان یان یاسایەکی ئیسلامی لەپەرەکانیان ئەگەرچی تەنھا ئەم کاتانە مشتومرو رەخنە دژیان زیاتر پەرەی سەندووە کاتیک لە پەرەی سەرەکی دانراون بەلام بەداخەوە خەلک وایان زانیوە تەنھا ئەم کاتانە قسە لەسەر ئیسلام و پەیامبەری کراوە کە لەپەرەی سەرەکی دەرکەوتووە بەلام بە پیچەوانەوە دەیان جار لەپەرەکانی تر کاریکاتۆری دژە ئیسلام. ساڵی ٢٠١١ کاتیک وێنەی کاریکاتۆر دژی پەیامبەری ئیسلام بڵاوکرایەوە لەپەرەی سەرەکی ئەم رۆژنامەیە بووە رەخنەی رێکخراوە ئیسلامییەکانی فەڕەنسا و نارەزایی زۆری لیکەوتەوە ئەوە بوو کابو کە یەکێکە لە کوژراوەکان و خاوەنی ئەم کاریکاتۆرە بوو لەوەلامدا ووتی: "محەممەد لای من پیرۆز نییە"....."گلییی لە موسڵمانان ناکەم کاتێک پێناکەنن بە وێنەکانمان من لەژێر یاسای فەرەنسا ژیاوم نەوەک یاسای قورئان"[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوە[دەستکاری]