لێدوانی بەکارھێنەر:Jutyaar

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێیت[دەستکاری]

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Jutyaar!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٦٤ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

--چالاکWьтуwеж ١٣:١٢, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

ئەگەر ئەمە یەکەم وتارە کە تۆ دروستت کردووە، لەوانەیە پێویست بکات ئەمە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی شارەزا بیت چۆن وتار بنووسیت.

لەوانەیە پێویست بکات ساحێری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

تاگێک لەسەر گنۆ داندراوە کە داوای سڕینەوەی وتارەکە دەکات. ئەمە لەژێر پێوەری گ٤ی سڕینەوەی خێرا کراوە، چوونکە وادیارە وتارەکە دووبارەی بابەتێکە کە پێشووتر لە ویکیپیدیا ھەبووە وەک ئەوانەی وتارەکان بۆ سڕینەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٩، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوێکی گەرم[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز Jutyaar، ویستم سوپاسێکی گەرمت بکەم کە کەمێک پێش ئێستا ھەڵسایت بە دروستکردنی ٣ وتار. تێبینیم کرد کە دەتەوێت داڕێژەی {{زانیاریدانی سیستەمی بەکارخەری}} لە سافتلەندێنگ لینوکس سیستەم بەکاربھێنیت. ئێستا ئەنجامم دا، بەڵام تکایە گەر بتوانیت دەقە فارسییەکان وەربگێڕیت بۆ سەر کوردی. و سەرچاوەش بۆ سافتلەندێنگ لینوکس سیستەم و ڕێد ھەت دابنێیت تا بسەلمێندرێت و گەر ھەر پرسیارێکیشت ھەبوو، دەتوانیت لە پرسگا بپرسیت. ھیوادارم درێژە بە کارەکانت بدەیت، کاتێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٣، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بو تو سوپاس بو ھاوکاری کردن بڵە ویستم خشتە بو سیستەمی بە کار خەر دروست بکەم نەمزانی دارێژەی زانیاری سیستەمی بەکارخەر ھەیە. سوپاس کە چاکت کرد، ئایا لەو دارێژە ھەیە بو وڵاتەکان. -- Jutyaar (لێدوان) ‏٢٠:٥٠، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ ھەمانە، داڕێژەی {{زانیاریدانی وڵات}} ببینە. و زۆری تر لێرە ھەن. ھەرچیش دروست نەکرابوو، تکایە ئاگادارمان بکەرەوە. زۆر سوپاس بۆ سەرجەم بەشدارییە بەنرخەکانت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٠، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک لەسەر داڕێژە:خشتەی سیستەمی بەکارخەری داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

داڕێژەی دووبارە، داڕێژەی خوازراو داڕێژە:زانیاریدانی سیستەمی بەکارخەرییە

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٦، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کانوونی دووەمی ٢٠٢٢[دەستکاری]

ھێمای زانیاری سڵاو، من Sakura emadم. تێبینیم کردووە کە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادەیت لەکاتی نووسینەوە و دەستکاریکردنی وتارەکان، وەک لە چەرم دەبیندرێت، ئەمە دژی سیاسەتی سلەماندنیبوونە و پێویستە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بەکار بھێنیت بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت. دەستکارییەکەت لابرا و لەمێژووی پەڕەکە ئەرشیڤ کراوە بۆ ئێستا، ئەگەر دەتەوێت ئاماژە بەسەرچاوە بدەیت و زانیارییەکە زیاد بکەیتەوە تکایە وابکە!، ئەگەر پێویستت بە ڕێنمایی ھەیە لەسەر چۆنییەتی سەرچاوە دانان تکایە بڕوانە ویکیپیدیا:ئاماژە بە سەرچاوە یان ویکیپیدیا:دیاریکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، یان ئەگەر پێت وایە ھەڵەیەکم کردووە، تکایە پەیامێکم بۆ دابنێ لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم. سوپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٠، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو ھەر ئێستا سەرچاوەکان زیادکرا، و زانیارییەکان لە پەڕەکە مانەوە  زۆر سوپاس! بۆ بەشدارییە بەبەھاکانت، بەشداری لەم شێوەیە یارمەتی ویکیپیدیا دەدەن تا زیاتر بەرەو پێش بچێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٨، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سلاو سوپاس سەرچاوەکەت بە دانا من نەمدەزانی جهۆن بۆی زیاد کەم
من سەرەتامە هیشتا بتوانی هاوکاریم بکەی سوپاست دەکەم. Jutyaar (لێدوان) ‏٢١:٥٦، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Jutyaar بەھەموو شێوەیەک ھەوڵی خۆم بۆ ھاوکاری بەڕێزتان تەرخان بکەم، تکایە دوودڵ مەبە لە پرسیارکردن لێم و جێھێشتنی پرسیار لە پەڕەی وتووێژەکەم ھەرکاتێک ویستت  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:١٠، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بو تو ساکورا من هەول ئەدەم ئەو وتارەانە کمو کورتن چاکیان بکەم خویشم چەندین وتارم داناوە ئەگەر وتاریک دەزانی کە کمو کورتە بە من بلیە تا بوی زیاد کەم Jutyaar (لێدوان) ‏١٣:٣٢، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Jutyaar: ئەمە ھاوکارییەکی زۆر باش دەبێت بۆ زانستنامەکەمان! و پێویستییەکی زۆرمان بەم کارانەیە، بەڵام بەڕێزتان لەچ باورێک تایبەتمەندن؟ یان شارەزایی گشتیتان ھەیە؟ گەر ڕوونکردنەوەیەک بدەن سپاستان دەکەم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٥٧، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بلی دەبیت هەموی خەمی زمانی کوردی هەبیت چونکە بابەتەکانی زور کەمن وە کەمو کورتی زورە من لە بواری کومپیوتەر بە گشتی و مێژوو و ژیاننامە
وە زمانی فارسی دەزانم ئینگلیزیشم تا رادیەک باشە . جەنابتان لە چ بواریکن کەمیک باسی خوتان بکەن Jutyaar (لێدوان) ‏١٧:٠٩، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لە کۆمپیوتەر - پرۆگرامینگ دەخوێنم، شارەزایی گشتیم لە پزیشکی ھەیە چونکە لەمیش دەخوێنم، گرنگی بە بابەتەکانی ژنان، مێژوو، ژیاننامە، زانست، ھونەرەکان، و بە گشتیش بەشی تەکنیکی ویکیپیدیا، دەتوانم لە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی تێبگەم وە قسەی پێ بکەم، وە ھەنێک زمانی تریش،
لە ویکیپیدیا خۆشحاڵ دەبم گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو لێمی بکەیت و ھیچ شتێک دوورت نەخاتەوە لە قسەکردن و پرسیار کردن لێم @Jutyaar  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٤٤، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بو ولامدانەوەت نا هیچ شیت دورم ناخاتەوە لە پرسیار کردن لە ئیستادا خەریکی نوسینو وەرگەرانی هەندیک وتار دەکەم هەول دەدەم زمانی کوردی پە دەولەمەند بکەم زور باشە منیش کومپیوتەر بەشی نیتم تەواو کردوە خەوشحالم کە جوابم دەدەیتەوە Jutyaar (لێدوان) ‏١٨:٤٧، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
😊 تکایە من زیاتر خۆشحاڵ بووم، لە وتارەکان ھەرچییەکت پێویست بوو پێم بڵێ، نموونە وتت ھێشتا نازانیت سەرچاوە دابنێی فێرکاریمان ھەیە بۆ ئەوە، ئایا کۆمییوتەر بەکاردەبەیت یان موبایل؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٥٠، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گیان من بە کۆمپیوتەر کار دەکام من بە بونی تو خوشحالم کە ئاوا خوبەخشانە کار بو زمانی کوردی دەکەیت زوور سوپاس
بلە بو سەرچاوە نەمدەزانی ئەگەر بو بابتێک سەرچاوەی ویکیپیدای ئینگلیزی دانیت چونە؟ Jutyaar (لێدوان) ‏١٩:٠٢، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐────────────────────────────────────└
گەر بابەتەکە لە ویکی ئینگلیزی وەردەگێڕی ئەوە ھەر سەرچاوەکانی خۆی بۆ بەکاربھێنەوە، سەیری ئەم ڤیدیۆیە (دانانی سەرچاوە لە ویکیپیدیا) بکە لەسەر چۆنییەتی دانانی سەرچاوە لە ویکیپیدیا. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٢٢، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس ساکورا Jutyaar (لێدوان) ‏١٩:٣٩، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تکایە ھەرچییەکی ترت ویست پرسیارم لێ بکە لەسەری خۆشحاڵ دەبم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٤٠، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس باش پرسیارت لی دەکەم زوور ئەگەر بیزار نەبیت Jutyaar (لێدوان) ‏٢١:٢٢، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
😇 تکایە ناوی بێزاری مەھێنە ھەرچیت پێویست بوو داوای بکە، خۆشحاڵ دەبم و ئەرکی خۆمە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٢٦، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خوت وتارت داناوە Jutyaar (لێدوان) ‏٢١:٣٣، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ لێرەدا وتارم دروست کردووە، گەر ویستت سەیریان بکەی بەستەرەکەی لێرە دادەنێم بۆت 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٢٩، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەمەویت بوم دا بنیە منیش چەند وتاریەکم هەیە بس چون بزانم کامانە من دامناوە Jutyaar (لێدوان) ‏٢٣:٣٩، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێمە خزمەتگووزارییەکمان ھەیە پێێ دەوترێت Xtools, کە تیایدا چەن خزمەتگووزارییەکی ویکیپیدیای لەناو دانراوە لەناویان ھەژمارکردنی وتارە دروستکراوەکانی بەکارھێنەران: (بڕوانە ئێرە بۆ بینینی وتارەکانی خۆت)، (وە ئێرەش بۆ بینینی وتارەکانم) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٤:١٨، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بو تو دەست خوش بو ئەو وتارانە داتناوە وا دیارە حەزت بە ژاپون و ئەنیمە هەیە Jutyaar (لێدوان) ‏١٤:٥٤، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
بەڵێ وایە حەزم پێیانە :) ئایا وتارەکانی خۆتان دۆزیەوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٥٧، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ دوزیمەوە دەست خوش پەرە س خوتم سیر کرد جوان دیزاینت کردوە Jutyaar (لێدوان) ‏١٥:٢٢، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەستت پەڕەی بەکارھێنەری منە؟ تۆش دەتەوێت دانەیەکی خۆتت ھەبێت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:١٣، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ مەبەستم ئەوە بو بەڵێ منیش دەمەوەیت بەڵام نازانم ریکی خەم وەک تو Jutyaar (لێدوان) ‏١٧:١٦، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Jutyaar زۆر ئاسایە، گەر سەیری مێژووی پەڕەکەم بکەیت دەبینیت پلە بە پلە گەیشتووە بەم بارودۆخەی ئێستای بۆ نموونە گەر سەیری وەشانەکانی سەرەتای پەڕەکەم بکەی دەبینی زۆر پەڕەیەکی سادە بووە، تۆش لەسەرەتاوە دەست پێ بکە و پلە بە پلە ڕێکی بخە، ھەرچییەکت پێویست بوو من تەواوی ھەوڵی خۆم دەدەم لە یارمەتیدان 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٢٦، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بو وڵامدانەوت سەیر ئەوەی تۆ دەکەم بزانم چون کراوە
زمانی ژاپونی دەزانی؟ Jutyaar (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناتوانم بڵێم دەزانم دەتوانم بڵێم تێدەگەم 😊 وە تۆزێک ئەتوانم قسەی پێ بکەم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٤٦، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
واو زور باشە وەک ئینگلیزیە کەی من وایە ئافرین کە دەتوانی لەێ تێ بگەی بەس ئەنیمەی جوان بەرهەم دێنن Jutyaar (لێدوان) ‏١٨:٥٥، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐──────────────────────────└
بەڵێ وایە ژاپۆن بە ئەنیمێ بەناوبانگە، بە تایبەتی بەرھەمەکانی ستۆدیۆکانی گێبڵی کە لەلایەن ھایاوۆ میازاکی بەرھەمھێنراوە سەرەنجێکی نێودەوڵەتی ڕاکێشاوە وەک ڕووحە_ڕفێنراوەکە خەڵاتی ئەکادیمی بردۆتەوە وەک یەکێک لە باشترین ئەنیمەیشنەکانی ژاپۆن[١]🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٠٣، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

راست دکەی من خوم چەند ئەنیمەیکم بینیوە دانەیەکیان چیروکیکی جیاوازی هەبو لەوانەیە بینیبیتت. Jutyaar (لێدوان) ‏١٩:٤٥، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێش ئەوەی قسەکانمان تەواو کەین ویستم ئاماژە بە شتێکی گرنگ بدەم، ئایا بەڕێزتان ھەژمارتان ھەیە لە دیسکۆرد ؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٥٨، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا هەژمارم نیە بوچی؟ داێنیم؟ Jutyaar (لێدوان) ‏٢٠:٠٧، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
واتا بەپێی سیاسەتە و ڕێساکانی ویکیپیدیا، دەترسم نەتوانین باس لە خوولیا و بابەتانە بکەین کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە ویکیپیدیاوە نییە، بۆیە دیسکۆرد بەکاربێنین، کە لەوێ ئەمەوێ ئەوەش ڕابگەیەنم کە سێرڤەرێکی تایبەت بە ویکیپیدیای کوردی ھەیە بانگھێشتی ئەوێت بکەم؟ لەوێ قسەکان بکەین ئاسایی ترە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٦، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باش هەژماریک دروست دەکەم زور ئاساییە بانگهێشتم بکە Jutyaar (لێدوان) ‏٢٠:١٨، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کە ھەژمارت دروست کرد تکایە (https://discord.gg/TWyzqBv) ئەم بەستەرە بانگھێشت نامەکەیە بۆ ناو سێرڤەری ویکیپیدیای کوردی  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٩، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دروستم کرد Jutyaar (لێدوان) ‏٢٠:٢٠، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەوێ ھەمان ناوی ئێرەم ھەیە و بەخێرھاتیت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٢٧، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست خوش لەویە پرسیارەکانت لی دەکەم Jutyaar (لێدوان) ‏٢٠:٣٦، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا تکایە تۆ ئازادی لەوێ یان لێرە پرسیارم لێ بکەی لەسەر ھەر بابەتێک پەیوەندی بە ویکیپیدیاوە ھەبێت، بەڵام چونکە قسەکانی پێشوومان پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی نەبوو بە ویکیپیدیا بۆیە دیسکۆردم پێدای لەوێ دەتوانین قسە بکەین گەرچی بابەتەکەش لەسەر ویکیپیدیا نەبێت  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٤٧، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە گروپە کە دا خو هموی دەیبینە من کەسەیکی زور کومەڵایەتی نیم واتە لە ناو کومەلدا ناتوانم قسە بکەم لە سوشیال میدیاش چالاک نیم زوور Jutyaar (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر ھەستت بە ئاسوودەیی نەکرد لە گروپ، تکایە لە تایبەت پرسیارەکانت بنێرە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٥٤، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە چ شوینیک ؟ هیوادارم دل گران نەبیت بە قسەکەم Jutyaar (لێدوان) ‏٢١:٠١، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐───────────────────────────────────────└
مەبەستم تایبەتە واتا لە دیسکۆرد دەتوانی تەننھا نامە بۆمن بنێری، یان لێرە ئەگەر ئیمەیڵت ھەیە ئەتوانی نامەیەک بۆ ئیمەیڵەکەم بنێری ھەرکامیان بۆتۆ گونجاوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٣، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باشە نەمتوانی لە دیسکورد نامەت بو بنیرم نازانم کیشە چی بو ئەوەئش ئیمیلمە njutyaar@gmail.com Jutyaar (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە دیسکۆرد دەبێت ھاوڕێ بین ئینجا دەتوانی نامەم بۆ بنێری ھاوڕێیەتی پەسەند دەکەیت لەوێ؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٢٣، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بڵێ پەسەندی دەکەم Jutyaar (لێدوان) ‏٢١:٢٧، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ نامە ناردنیش لە ویکیپیدیا پێویست ناکات ئیمەیڵ دابنێێ، ویستت نامەی تایبەت بۆ ھەر کەسێک بنێری لە ویکیپیدیا سەردانی پڕۆفایلەکەی بکە وەک ئەوەی لەم وێنەیەی خوارەوە ئاماژەم پێکردووە کلیکی لەسەر بکە ss
دەتوانی ئەم کردارە بۆ ھەرکەسێک ئەنجام بدەی کە ئەتەوێ نامەی تایبەتی بۆ بنێری، نامەکە ڕاستەوخۆ ئەچێت بۆ ئیمەیڵەکەی. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٢٩، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بو ئیمیلە کە نەمدەزانی دەست خوش Jutyaar (لێدوان) ‏٢١:٣٣، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەیری دیسکۆرد بکەن لەوێ نامەم نارد. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٣٤، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەکان

دەمباش Jutyaar، سپاس بۆ کارکردن لەسەر ویکیپیدیا. تێبینیم کرد کە وتاری برۆنوین بانکرۆفتت بە وەرگێڕی مایکرۆسۆفت وەرگێڕابوو و وەک خۆشی (جگە لە یەک دوو گۆڕانکاریی بچووک نەبێت کە کردبووت) دانابوویەوە. تکا دەکەین کە وا نەکەن! کەڵکی لێ وەرگرن، بەڵام کۆپی-پەیست مەکەن. گەر ئاوا بەردەوام بن، ڕەنگە ناچار بین وتارەکانتان بسڕینەوە. سپاس بۆ تێگەیشتنتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٥، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس بو تو بتوانی زیاتر رونکردنەو دو بنیت Jutyaar (لێدوان) ‏٢١:٥٧، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سودی لی وەر دەگرم بەلام کەڵکی نیە زور جار بە هەلە وەری دەگێریت Jutyaar (لێدوان) ‏٢١:٥٩، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Jutyaar ڕوونکردنەوەی تەواوم داوە. ئەوەندەی دەقەکانم بەراورد کردووە، کۆپی-پەیستی مایکرۆسۆفتت کردووە. گەر بەو شێوەیە بێ، دەتوانین لە ڕۆژێکا ١٠٠ وتار یان زیاتریش دروست بکەین! ئەم وتارەش (ئێدوارد میشێل بانیستەر) ھەر کۆپی-پەیستی مایکرۆسۆفتە. تکایە ڕەچاوی ئەو خاڵە بکەن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٣٩، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئی دەبیت چون بیاننوسین زمانەکەانی کە هەر لە سەر ویکی ئینگلیزی وەری دەگێرن ، ئەگەر وا بیت بە ٢٠ سالی کە ناتوانین زمانی کوردی بگاتە ١٠٠ هەزار
جا تو خوا وەرگیران نیو دیر چیە کسیک بیت بخوینیتەوە بو نێو دیر ئی ئاوا چون دەبیت هەر زانیاری نادات وا دەوڵەمەند نابیت زمان وتاریک کێشەی دەبیت کە مانا نەدات
فارسی یان عربی هەر ئەوەی ئنگلیسیەکەی وەر دەگێرن Jutyaar (لێدوان) ‏١٠:٥٧، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی نووسەر
سڵاو بەڕێز Jutyaar، سپاس بۆ پەرەپێدانی وتارەکانی ویکیپیدیای کوردی، ھەر بەردەوام و سەربەرز بن. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٢٨، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بو تو هەلەکان روژ بە روژ باش‌تر دەبن بە هاوکاری جەنابتان Jutyaar (لێدوان) ‏٢٢:٤٩، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەزانم بەڕێز جووتیار، خۆم کاتێک ھاتمە ویکیپیدیا گەلێکم ھەڵە ھەبوو، لە ڕێزمان و نووسینەوە بگرە ھەتا شێوازی سازکردنی وتار، بەڵام ئێستا لەگەڵ شێوازی ئێرە ڕاھاتووم، جێی مەترسی نییە ئێوەش باش و بێ ھەڵە دەبن کە تەنانەت ئەزموونی دەوێت و ئەویش بە تێپەڕبوونی کات جێبەجێ دەبێت. سپاس و ھەر بەردەوام بی. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٠٠، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە سازکردنی وتار[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز Jutyaar، ماندوو نەبن و ھیوادارم ھەر بەردەوام بن. ئەو وتارانەی سازیان دەکەی ھەندێکیان ھەڵە تێدایە، تکایە بۆ ئەوەی کە ھیچ کێشە و ھەڵەیەک لە وتارەکانتدا نەمێنێت سەردانی ئەو وتارانەی کە پێشدا سازت کردووە بکە و لەوانەی کە لەلایەن کەسانی ترەوە دەستکاریی کراوە بۆ درێژەدانی کارکردنتان کەڵک وەربگرن. — ئەم لێدوانە لەلایەن Ahrir واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٢:٣٥، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی سەرەکی
سپاس بۆ دروستکردنی وتار و بایەخ پێدانی پڕۆژەکە، وتارەکانت ڕێکن و کوالێتیان باشە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٤٣، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

جۆن ئیف بۆڵت[دەستکاری]

سڵاو، لەم وتارە نوێیەت نووسیوتە کەسەکە «پێگەی سەهٶڵ»ی بەدەست ھێناوە. دەکرێت ڕوونی بکەیتەوە مەبەست لەمە چییە! نەمبیستووە شتێک بەم ناوە ھەبێت. سەرچیا‏٢١:٠٩، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سلاو سوپاس بو پرسیارەکەت هەیە ئەو ناوە Flying ace واتە وەک نێشان وایە . ئەو وتارەیش دەکەمەوە بە کوردی. سوپاس بو تیبینیت Jutyaar (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە چ پەیوەندی بە سەھۆڵەوە ھەیە؟! خۆ وشەکە (ice) نییە کە بەم شێوەیە وەرگێڕانی بۆ بکرێت. لە لێدوانەکەشت دیارە کە ڕێنووسی کوردیتان باش نییە، نازانم ئەم وتارانە چۆن دەنووسن. وەک کاک ئارامیش پێی گوتوویت، ئەگەر کەڵک لە وەرگێڕی مایکرۆسۆفت وەردەگریت، ئەوە ڕێپێدراو نییە. پێویستە وتارەکان بە دروستی بنووسرێن یان وەربگێڕدرێن، خۆ ئەگەر بڕیار بێت ئیشەکە بە وەرگێڕانی ئامێر بکرێت، دەتوانین بە ڕۆبۆتێک لە سەعاتێک ھەزاران وتار دروست بکەین. سەرچیا‏١١:٤٣، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
راست دەکەی ببورە هەلی من بوە چاکی دەکەم Jutyaar (لێدوان) ‏١٢:١٥، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نامەت ھەیە[دەستکاری]

سڵاو، Jutyaar. ئیمەیڵەکەت تاوتوێ بکە؛ نامەت ھەیە!
ھەر کات ویستت دەتوانیت ئەم پەیامە بە لابردنی داڕێژەی {{نامەت ھەیە}} بسڕییەوە.

🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٩، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆل و دەروازە[دەستکاری]

سڵاو، سوپاس بۆ بەشدارییەکانت لە ویکیپیدیا! ویستم ئاگادارت بکەمەوە کاتێک وتاری نوێ دروست دەکەیت، پۆل و دەروازەیان بۆ دانانێیت. پۆلێنکردنی وتارەکان زۆر گرنگن لە ویکی بۆیە گەلێ یارمەتیدەر دەبێ گەر دایانبنێی. سوپاس و بە هیوای بەردەوامی. ◂  ئێپین  ‏٠٢:٠٩، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]