ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ویکیپیدیا:دبکەوە)
Jump to navigation Jump to search


ناوبڕ:
وپ:دبک
Nuvola apps kmessedwords.png

ئەم لاپەڕەیە بۆ داخوازی بەرامبەری کوردیی وشە بیانییەکان دروست کراوە. ئەگەر نازانن وشەیەک لە زمانەکانی تردا (وەکوو ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی و ...) بە کوردی چیی پێدەڵێن، دەتوانن لێرەدا باسی بکەن ھەتا بەکارھێنەرانی تر وەڵامتان بدەنەوە. ھۆشیار بن! ئێرە شوێنی داتاشینی وشە نییە و وەڵامەکان دەبێ لە زمانی کوردیدا ھەبێ و بەکار گیرابێ.



پەراوێزەکان[دەستکاری]

Parent[دەستکاری]

تاکە وشەیەکمان ھەیە بۆ (Parent)؟ لە زۆر شوێنم بینیوە دەنووسن «باوان». سەرچیا — ‏١٧:٠٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

خۆی parent بە مانای «دایک و باوک» دێت. بەڵێ، منیش باوانم زۆر بەرامبەری بینوە، بەڵام بە بڕوای من ھەڵەیە چوونکە باوان تەنیا دایک و باوک نییە بەڵکوو، پشتەکانی تریشە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
من لە سی ئێس ئێس دایکوباوکم بەرامبەر parent نووسیوە چوونکە بە بڕوام باوان بەتەواو ماناکەی ناپێکێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٨، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
ھەندێک کەسیش دەنووسێت «دایباب». گەر وشەیەکی گونجاوتر نەبێ، ڕەنگە ئەوەیان باش بێت یان وەک ئەوەی تۆ بنووسین دایکوباوک. سەرچیا — ‏١٧:٣٣، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
لێرەشدا باسی کرابوو. خراپ نییە بەڵام نازانم بۆ ڕاست دایباب. بە کوردی زیاتر دەڵێن دایک یان دا یان دێ. دای لە وشەنامەکاندا ھاتووە بەڵام قەت نەمبیستووە. داباب باشتر (و کورتتر) بوو یان داوباب.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٩، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
من کە بانگی دایکم دەکەم، دەڵێم «دای»، و کاتێکیش بانگی باوکم دەکەم، دەڵێم «باو» (بە زۆری باو دەڵێم.) یان «باوە». ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٢، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
یانی دایە و باوەت کردووەتە دای و باو. دەی لێرەدا دای یانی دایە نەک دایک.-- چالاک وتووێژ ‏٢١:٣٨، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
کاک @Calak: بەڵێ (بە واتایە تر من وام نەکردووە، شێوازی قسەکردنم وایە.) ناڵێم دایە و باوە ناڵێم، بەس کاتێک ڕووبەڕوو بانگیان دەکەم، بە دای و باو بانگیان دەکەم. بەم پێیەش دای+باو = دایباو (کە لێرەدا لای ھەندێک واوەکە (و) دەکەنە بائ (ب) = دایباب). ئەمە قسەی من بوو. چیش بە چاک دەزانن، وای لێ بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٥، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
بەڵێ، وەک وتیشت لێرەدا دای یانی دایە نەک دایک. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٦، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
دەی ھەر خۆت وا دەڵێی یان ھەر ھەموو لای ئێوە ئاوان؟-- چالاک وتووێژ ‏١٣:٠٠، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
نە، ھەر من وا نیم. لە ھەولێرییش وا ناڵێن. ھەڵە نەبم زیاتر ناوچەکانی زەڕایەن، شارەزوور و ئەو ناوە و دەورووبەریان وا دەڵێن. پێم وا بێت @Youniszarayan: خەڵکی ئەو ناوە بێت. کاک یوونس ئێوە دایە و باوە دەڵێن یان ھەر دای و باو دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥١، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

ھەر سەبارەت بە وشەی parent بەڵام لەکاتێکدا کە بەکاردێت و پەیوەندی بە پەیوەندی کرۆمۆسۆمی نێوان مرۆڤەکان نییە، ھەربۆیە لە بەشی خوارەوەی گفتوگۆی سەرەوە تێبینی دەنووسم. لە ھەندێک شوێنی ویکیپیدیای کوردی وشەی parent بە باوان نووسراوە، بۆ نموونە لە داڕێژەی پەیوەندیدار بە کۆمپانیاکان وشەی parent واتە کۆمپانیایەک کە خاوەندارێتی کۆمپانیایەکی بچووکتر دەکات، بەڵام لەم حاڵەتەشدا و لە داڕێژەکەدا وشەی parent ھەر بە باوان نووسراوە لەکاتێکدا کۆمپانیا شتێکی بێگیانە و دایک و باوکی نییە. ھەرچەندە وشەیەکی تایبەت لە کوردیدا و لەم حاڵەتەدا بۆ وشەی parent نییە، بەڵام ئەکرێ بنووسرێت «کۆمپانیای خاوەندار» یان ھەر دەستەواژەیەکی دیکە بەڵام واتاکەی بپێکێت. ArkanEN123 (لێدوان) ‏١٧:٢٣، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

باوان بە مانای Parent ھەڵەیە و دەبێ بگۆڕدرێ. باوانی یانی ماڵە باوکی ژن [١].-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٤١، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
کاک چالاک پێشنیارت چییە بۆ ئەو بارودۆخە؟ پێت باشە لەو داڕێژەدا چی بنووسرێ لەبەرامبەر parentدا؟ ArkanEN123 (لێدوان) ‏٢٢:٢٢، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

من جارێک زۆر بیرم لەمە کردەوە، لە ئاکامدا بەوە گەیشتم کە باشترین بەرامبەری کوردی بۆ parent «دایک یا باوک» -ە. بۆ parents -یش (کۆ) «دایک و باوک». فەرقیان فەقەت لە «یا» و «و» -ە. بۆ parenting -یش «دایکی و باوکی» یا «دایکایەتی و باوکایەتی». ھەڵبەت بڕێ وشەی تریشم داتاشی کە بە ئەندازەی «دایک و باوک» بە دڵم نەبوون: مناڵھێنەر، مناڵپەروەر، لێوەزا (ئەمەی دوایی لەوە ناچێ تەواویش بێ). داباب و ئەوانەش بە لامەوە ھیچ جوان نین. سپاس. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٨، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەبێ بزانین offspring ئەبێ بە چی. بەر؟ فرزەند؟ ئەگەر offspring فرزەند بێ ئەوە parent ئەبێتە فرزەندپەروەر. لای ئێمە وشەی فرزەند بە کار نایێت، بەڵام زۆرم بەر چاو کەوتووە لە بەرھەمەکانی ھەژاردا. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٢٣، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

Pansexual[دەستکاری]

سڵاو! ئەم پرسیارەم بۆ هەمووانە بەڵام تاگی @Calak: ئەکەم بەو پێیەی کوردییەکەی زۆر باشە. بەڕای ئێوە هاوواتایەکی شیاوی وشەی پانسێکشوالی ئینگلیزی چییە؟ وشەی Omnisexualیش لەجێی بەکاریەت، پێشگرەکانی pan و omni بە واتای «هەموو» دێن. لە ڕەگەزایەتی مرۆڤدا بۆ Sexualەکان تاکوو ئێستا خواز داندراوە (بڕواننە جیاڕەگەزخوازی، هاوڕەگەزخوازی و دووڕەگەزخوازی) کەوابێت دەکرێت بڵێین ئەمەش دەبێتە «هەمووخواز»؟ هەر ئەمە مەنتیقییە بە من. زۆر سوپاسی هەموو بۆچوونەکان دەکەم.◂ ئێپین وتووێژ ‏١٨:١٧، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەو بەرامبەرانەی ئاماژەت پێ کرد و ئێمە دامانناوە (جیاڕەگەزخوازی، ھاوڕەگەزخوازی و دووڕەگەزخوازی) ھیچیان تەواو نین و ھەموو کێشەیان ھەیە.
پێشتر باسم کردبوو ڕەگەز نابێتە sex و دەبێتە race. ھەر وەک چۆن ڕەگەزپەرستی دەبێتە racism. من بە ڕەگەز کوردم ئەمە یانی raceەکەم کوردە نەک sexەکەم. بە فارسی ڕەگەز دەبێتە نژاد. sex دەبێتە جنس (کە جسن-یش وتراوە). بە کوردی زایەند-یشان بۆ داناوە.
پاشگری -خوازی و جارجار -پەرستی بەرامبەری -ism- ئینگلیزییە. Homosexuality یانی Homosexualism بۆیە لێرەدا -خوازی ھاتووە و دەڵێن ھاوڕەگەزخوازی.
لە وشە کوردییەکانی سەرەوەدا بۆ Sexual -خواز دانەنراوە بەڵکوو ڕەگەز دانراوە. -خوازی بۆ -ity دانراوە (کە لەسەرەوە باسم کرد).
بەم پێیە Omnisexual یان Pansexual دەبێتە ھەمووڕەگەزخواز و Omnisexuality یان Pansexuality دەبێتە ھەمووڕەگەزخوازی. ئەگەرچی بە بڕوای من گشت لە ھەموو جوانترە و گشتڕەگەزخواز و گشتڕەگەزخوازی-ش تەواوە.
-- چالاک وتووێژ ‏٢١:٢٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
@Calak: کەواتە دروستەکان ھاوزایەندخوازی، جووتزایەندخوازی و جیازایەندخوازی دروستن، یان ھەڵە تێگەیشتم؟ ئەگەر ئەمە کوردییە و تەواوە، بۆچی ھەر ئێستا بڕیار نەدەین و یەکلایی کەینەوە؟
خۆی یەک کێشە لە وشەی «ھەمووڕەگەزخواز» ھەیە، کێشەکە ئەوەیە وشەکە ھەڵەیە. لە زانستی جنسانییەت کەسی omnisexual یان pansexual کەسێکە کە ھەموو جێندەرەکان و ھەردووک زایەندەکە (یان جنسەکەی) قبووڵە، خۆی لە ڕووی پۆلێنی زانستییەوە تەنیا دوو جنس ھەن کە نێر و مێن، بەڵام جێندەر جیاوازە و نزیکەی ٧٠ دانە ھەن، ئەو وشەیەش بۆ ئەو کەسانە بەکاردێ کە دەتوانن ھەستی ئەوینیان بەرامبەر ھەر ٧٠ جێندەرەکە و ھەردووک جنسەکەش ھەبێت، بەڵام کاتێک ئەڵێین «ھەمووڕەگەزخواز»، ھەست ئەکەم ئەوە ئەنوێنێ کە زیاتر لە دوو ڕەگەز ھەن و جێندەرەکانیشی وەلا ناوە. منیش زۆرم بیرم لەمە کردەوە بەس بەڕاستی زۆر ئاڵۆزە و ھەموو-گشتڕەگەزخوازیش بە دروست نازانم لەبەر ئەو ھۆکارەی باسم لێوەی کرد.◂ ئێپین وتووێژ ‏١٥:٣٩، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
ئەم کێشەیە لەمێژە ھەیە. تایبەتی ئەم وشەیەیش نییە. ئێمە بەداخەوە ھەموو شتێک لەگەڵ یەک تێکەڵ دەکەین و ڕێز بۆ سنووری مانای وشەکان دانانێین. ئەگەر بۆ جنس (sex) وشەمان نەبوو یا بۆ جێندەر (gender) یا ھەرچی، ڕێگای ئەمە نییە وشەیەکی ناپێوەندیداری دیکەی لە جیات دانێین.
بۆ sex تا ئێستا یا جنس (جسن) وتراوە یا زایەند. بەڵێ دروستەکەی ئەوەیە بڵێین ھاوجنسخوازی (بە فارسیش ھم‌جنس‌گرایی) یا ھاوزایەندخوازی. ھاوڕەگەزخوازی یانی ئەمن کوردم ھەر کوردم بوێ! نەک ئەوەی بڵێی ھەر جنسی خۆم کە نێرە بوێ. ئاشکرایە ھەڵەیە.
بۆ جووتزایەندخوازی-یش کە نووسیوتە، ھەر دوو- باشترە لە جووت-. پێشگری bi- زیاتر مانای دوو دەدا ھەتا جووت.
لە جیاڕەگەزخوازی-شدا پێشگری جیا- دروست نییە. لە ڕاستیدا hetero- یانی other, another, different. یانی یەکێک کە جنسێکی تری دەوێ یا جنسێکی جیاوازی دەوێ کەچی گرنگترین مانای جیا separateە. بڵێی جنسی جیاواز دروستە بەڵام جنسی جیا مانای نییە.
بۆ ھەمووڕەگەزخواز-یش کە فەرمووت پێم باش نییە تێ گەیشتم دەڵێی چی. بەڵام ھەر کێشەیەکی ھەبێ لە وشە ئینگلیزییەکەدایە و خەتای ئێمە نییە. لە ویکیی ئینگلیزیدا لە پێناسەکەیدا نووسراوە ھەستێکە بێ ڕە چاو کردنی sex یا gender. بەم پێیە ھەر چی دابنێین کێشەی ھەر دەبێ.
-- چالاک وتووێژ ‏١٠:٢٨، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
کاک @Calak وشەی دەکرێ بۆمانی ڕوون بکەیتەوە وشەی زایەند لەکوێوە هاتووە ئەگەر زانیاریت هەبێ لەسەری؟ عەزێتیشە. یەک شتی تریش، بەجێی جیاڕەگەزخواز\ی چی پێشنیار دەکەی؟ جیاواززایەندخوازی؟ کەمێک نامۆیە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٠:١٩، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
ئەزیەتی چی خۆشحاڵم دەبم کاکە. زایەند = زا + ئەند. وشەیەکی نوێیە (نۆوشە = neologism). کەرتی یەکەم کە دیارە لە زان و زایین-ەوە وەرگیراوە (جا بۆچی زان لە ژێرەوە باسی دەکەم). کەرتی دووەمیش -ئەند پاشگرە و لە فارسیدا چالاکترە و ناوی چاوگ دروست دەکا وەک روند، پیچند، چرخند، مانند. ئێستا لە کوردیدا وشەیەک ئەم پاشگرەی تێدا بێ نایەتەوە بیرم (ھەڵبەت ڕەوەند-مان ھەیە بەڵام لێرەدا ناوی بکەرە).
با ئەمەیش بڵێم پێم وایە ئەم وشەیە لە کرمانجیدا داتاشرابێ. ئەوان زمانیان وەک دەزانی نێر و مێی ھەیە. بۆیە وشەی زایەند-یان بەرامبەر بە en:Grammatical gender داتاشیوە. یانی لە ڕاستیدا زایەند بەرامبەری sex نییە و بەرامبەری genderە. لە ڕووی ڕیشەوەیش خودی وشەی genderی ئینگلیزی لەگەڵ زان-ی کوردی ھاوڕیشەیە. یانی بۆ sex ھەر دەبێ بڵێین جنس، چۆن بەرامبەری ترمان نییە.
بە ھەر حاڵ وەک خۆت باشتر دەزانی زمانی ئێمە بێخاوەنە و ئاداری بەسەر پاداری نەماوە. ھەموو گیانی ھەڵە و پەڵەیە. من خەمخۆری ئەم زمانەم بەڵام خاوەنی نیم و ھیچم لە دەست نایە. بۆ hetero- من وتم ماناکەی دەبێتە تر یا جیاواز. نەموت خۆ وشەی جیاوازی بۆ دابنێین. دیارە جیاواز زۆر دوورودرێژە. دەبێ شتێک دانێین ھەم کورت بێ و ھەم مانا بپێکێ. بۆ ئەم پێشگرە پێشنیاری خۆم وشەی دیتر-ە کە لە کرمانجیدا ھەر یانی other. لە فارسیشدا دگر-یان داناوە کە ڕێک یانی دیتر، دیکە و تر. با ئەمەیش بڵێم تر لە دیتر-دا لەگەڵ ter لە hetero-دا ھاوڕیشەن. چالاک وتووێژ ‏٢٢:٢٨، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
زۆر مەمنوون کاک چالاک، ئەو زانیارییانە زۆر بەسوودن. من پرۆژەیەکی گەورەم لەبەر دەمە کە لەگەڵ پسپۆڕی زمانەوانی دانیشین کۆڕێک ببەستین تا چەند وشەیەکی نوێ داتاشن بۆ ئەم بابەتانە، ئەوەی ڕاستی بێ زۆر ئەترسم بکرێت و بەهەڵە بڕوا بۆیە لە ئێستاوە دەستم کردووە بە بەدواداچوون، ئەگەر پێشت خۆشبێت وشەکانی بڕیاریان لەسەر درا ساڵێکی تر ئەهێنمەوە بەردەم جەنابتان تاکوو ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن لەسەری. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٣:٣٥، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
حەتمەن کاکە. خۆشحاڵ دەبم. سەرکەوتوو بن.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٠، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

Background & Foreground[دەستکاری]

سڵاو @Calak، Serchia، Pirehelokan، Épine: ویستم بە ھاوکاریی ئێوە ئەم دوو وشەیەش یەکلایی بکەینەوە. من لێرەدا مەبەستم لەم نموونەیەیە. Background = ڕەش و Foreground = سپی. جا لێرەدا کۆمەڵێک وشە بۆ Background ھەن کە ئەمانەن: ڕابوردوو، وێنەی پشتەوە، ڕابوردوو، پێشینە، پشتەوەی، پێشینەی کۆمەڵایەتیی دەوروبەر، دوورروان، پاشبنەما، پشتگەڵاڵە، پاشبەند. ھەڵە نەبم یەک دوو جار کاک Épineی خۆمان وشەی پشتێنە'ی بۆ بەکارھێناوە. بۆ Foreground تەنیا ئەم دوو وشەیەم بینیوە: لەبەردەمەوە، پێشبنەما. من جارجار بەدواداچوون بۆ ھەواڵە تەکنۆلۆژییەکان دەکەم، و لە ھەواڵەکانی kitn پاشبنەما بۆ Background و پێشبنەما بۆ Foreground بەکاردێنن. جا بۆ ئێوەی بەجێ دەھڵێم. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٤٠، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

منیش تووشی ئەم وشانە بووم و بۆ کوردییەکەیان داماوم.
بنەما ھیچ پێوەندییەکی بەم وشانەوە نییە.
بەڕاستی دانانی بەرامبەرێکی جوان بۆ ئەم وشانە ئەوەندە ئەستەمە کابرا ھاتووە بۆ من پێشینەی کۆمەڵایەتیی دەوروبەری بۆ داناوە!
ground چییە؟ ویکشنری دەڵێ یانی The surface of the Earth. ئەمە بە کوردی مەگەر نابێتە ئەرز (یان ئەرد)؟
دەی Background دەبێتە پاشەرز و Foregroundیش پێشەرز (یان پاشەرزە و پێشەرزە). بە فارسیش ھەر ئەمەیە پس‌زمینه و پیش‌زمینه.
پێم وایە ھەر چاویان لە وشە عەرەبییەکەیە بە جۆرێکی بیکەنە کوردی. دەی بۆ چاو لە وشە ئینگلیزیەکە ناکەن. ھەر چی بێ ئینگلیزی وەک کوردی ھیند و ئەوروپییە و بە کوردی نزیکترە لە چاو عەرەبی کە سامییە و فڕی بە کوردییەوە نییە. بۆ نموونە دیارە پشتێنە ھەمان خلفية-ی عەرەبییە چون خلف یانی پشت. بەو پێیە بۆ Foregroundیش کە عەرەب دەڵێ مقدمة ئەمە دەبێ بڵێین پێشینە. ئەگەرچی پێشینە مانای تریشی ھەیە. مەگەر بڵێین بەرینە کە بەر بە مانای پێشە (کوردیتریشە).-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٢، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
پشتێنە-یش وا دیارە مانای تری ھەیە بۆ ئەویش ھەتا تێکەڵ نەبێ مەگەر بکوترێ پاشینە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٧، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
زۆر سپاس بۆ وڵامەکەت کاکە. کەواتە ھەر پێشینە و پاشینە یان پێشین و پاشین چۆنن؟ ئینجا وەڵا بە بڕوای من بەرینە وشەیەکی زۆر جوانە، بەڵام لەگەڵ وشەیەکی تر کە بۆ Background بشێ و وتنیان بەیەکەوە بێت سەختە. ھەرچەندە نابێت ئێمە لێرە وشەداتاشین بکەین، بەڵام ھەر دەبێت بە شتێک بگەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٤٦، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

من خۆم لە وەرگێڕانی وتارەکاندا پشتخان و پێشخان -م بە کار بردووە. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٣٧، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

پێشین و پاشین ئاوەڵناون و شتێکی ترن. یان پێشینە/پاشینە یان پێشینە/پشتێنە. ئەگەرچی پشتێنە بە پشتێند-یش وتراوە.
خان لێرەدا چییە؟ لە ئینگلیزیدا بۆیە ground ھاتووە چونکە ground یانی زەمینەی نەقاشی. جا بۆیە زەمینەی پێشەوەمان ھەیە و پاشەوەیش. جا من نازانم بە کوردی زەمینە دەبێتە چی، بەڵام بڕوا ناکەم ببێتە خان.-- چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٦، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

پشتزەمینە و پێشزەمینە چۆنن؟ -Aza (لێدوان) ‏١٢:٥٠، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەوە ھاتەوە فکرم پشتخانم لە کوێ دیوە. جەمال نەبەز لە فەرھەنگە ئێتیمۆلۆژییەکەیدا ئەڵێ باکگراوند یانی پشتخان. -Aza (لێدوان)

@Aza: زەمین کوردی نییە. تەنانەت زەوین-یش بۆنی فارسی لێ دێ. کوردییەکەی زەوی-ییە. لە پاڵەویدا زەمیگ بووە. زەوی-ش لە کوردیدا نابێتە ground و دەبێتە Earth. وتم ground بە کوردی دەبێتە ئەرز. فارس بۆ ئەمە بەرامبەری نییە بە ھەر دووکیان ھەر دەڵێ زمین؛ بۆیە ئەوان ھەقیانە بڵێن زمین بەڵام ئێمە نا.
بەرامبەرەکەی نەبەزیش ھیچ بنەمایەکی نییە. فەرھەنگەکەیشی دوو شتی دروستی تێدا بێ دەی ھەڵەیە.-- چالاک وتووێژ ‏٢١:١٢، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
پشتێنە یانی ئەو شوێنەی پشتێنی پێدا دەبەسترێت، واتە ناوقەد. ھەروەھا مەعنیی پشتێنیش دەدات. بۆیە لەگەڵ بەکارھێنانی بۆ ئەم مەبەستە نیم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٥٩، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
پیرەھەڵۆ: منیش لەگەڵی نیم. پێشنیاری خۆت چییە؟-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٤، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

کاک چالاک ئەگەر وشە بە وشە بۆی بچی ڕاستە عەرز ground -ە (ئەرزم نەبیستووە)، بەڵام خۆ پاش back نییە، پاش زیاتر after و behind -ە. back پشتە. یانی وشە بە وشە background ئەبێتە عەرزی پشتەوە یا پشتەعەرز. -Aza (لێدوان) ‏١٢:٣٨، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

بەڵێ بۆ back ھەق بە تۆیە.
بۆ ئەرز-یش ڕاست دەکەی زیاتر دەڵێن عەرز (ئەوانەی ع دەکەنە ح دەڵێن حەرز). بەڵام بۆ ڕۆنانی وشە نابێ خۆمان بە شێوەزارێک ببەستینەوە و دەبێ لە ھەموو تواناییەکانی زمانی کوردی کەڵک وەرگرین. ئەرز لە ناو وشەنامەکاندا ھاتووە کەوابوو بێکێشەیە. ھەروەھا دەبێ جوانی و ڕەوانی وشەکەیش ڕە چاو کەین. دیارە پشتەرز و پێشەرز زۆر ڕەوان و کورتن. نەڵێین ئەرز-یش دیسان پشتعەرز و پێشعەرز-م پێ باشترە لە پشتەعەرز و پێشەعەرز. ئەوانەی جنابت سێ کەرتن (Syllabus) ئەوانی تر دوو. پشتعەرز ڕێک وەکوو دەستقەزر-ە کە ناڵێن دەستەقەرز.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:١٣، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

سپاس، ئەی دژی پشت چییە؟ پێم وایە بەرە، نەک پێش. بەر و پشت، پاش و پێش، دوا و نوا، جووت جووت دژی یەکن. مەنزوورم ئەوەیە ئایا بەرعەرز دروستتر نییە ھەتا پێشعەرز؟ -Aza (لێدوان) ‏١٨:٢٦، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

@Aza: با پرسیارەکەت جۆرێکی تر بپرسین. دژی back چییە؟ front. بەڵێ front دەبێتە بەر (front وشەیەکی سەربازیشە بە فارسی جبهه کە بە کوردی دەبێتە بەرە کە پێمان دەڵێ بەر بۆ front دروستە).
بەڵام ئێمە لێرەدا fore-مان ھەیە. fore- دژی after-ە ھەر وەک دەڵێن forebear کە دژەکەی afterbearە. ئەگەر after- پاشە fore- دەبێتە پێش.
-- چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٣، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
@Calak:، زەوی بە مەعنای land و farmیش بەکار دێت (زەوییەکم کڕی). لە بڕێک ناوچەدا بە مەعنای groundیش. (بۆ نموونە بە ئەردەڵانی: دامە زەوییا. کوتامە زەوییا). بەر و پشت پێچەوانەی یەکن. وەک پاش و پێش. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٥١، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
بەڵێ زەوی بێشک بە مانای land و farmیشە وەک دەڵێن زەوییەکم کڕیوە (لێرەدا ئەردەڵانییەکان دەڵێن خاک).
بۆ groundیش کە بە ئەردەڵانی دەڵێن زەوی بێشک دەبێ وا بێ بەڵام لە ستاندارددا وا نییە بۆ ئەمە ھەر دەڵێن عەرز.
-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٥، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
@Calak:، @Pirehelokan:، @Aza: ئەم دوو وشەیە ئەنجامیان نەبوو؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٤، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

┐─────────────────────────────────└
@Aram:، ئارام گیان ببوورە بۆ دێر وڵامدانەوە. من بۆ وەرگێڕانی وشەی زانستی بێباکم، چون دەزانم تا دە ساڵی تریش کەس خۆی تێنائاڵێنێت. بەڵام بۆ وشەی ئاوا تۆزێک دەستم شلە، لەبەر ئەوەی وشەیەکی گشتی ترە و دڵنیام کەسی تر وەرگێڕانی کردووە. بۆیە ئەگەر وەرگێڕانی تر ھەیە با لەوانە کەڵک وەرگرین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:١٠، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

ئاسایییە کاک @Pirehelokan: :) وەڵا وەک لەسەرەوە وتم لە زۆر شوێن بۆ Background پشتێنە و پاشبنەما یانیش ھەر باکگراوند بەکارھاتووە، و بۆ Foregroundیش پێشبنەمام بینیوە. جا بەڕاستی ھەر ئەوەندە دەزانم. سپاس بۆ ئێوە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٧، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

Stereotype[دەستکاری]

کەس ھاوواتای ئەمە ئەزانێت؟--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:٠٣، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)

کاک @Épine: لێرە ھەندێک ھاوواتا نووسراون. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٨، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
مەبەستم ھاوواتای کوردییەکەیەتی.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:٠٣، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
@Épine: ڕاستییەکەی خۆم نازانم، بەس لە فەرھەنگێکی ئەلیکترۆنی ئەم مانایانەی دا بەدەستەوە: کڵێشە، چەمک یا وێنەێکی زۆر سادەکراو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٢، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
کڵێشە ھەمان clichéی فەرەنسییە کە لە ئینگلیزیشدا ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٤١، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)