ویکیپیدیا:پرسگا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ویکیپیدیا:پگەوە)
Jump to navigation Jump to search


پرسگای ویکیپیدیا
  • ئەم پەڕەیە تەنیا بۆ پرسیارەکانە دەربارەی چۆنیەتیی بەکارھێنان یان دەستکاریکردنی ویکیپیدیا. بۆ ھەر چەشنە پرسیارێکی تر، سندووقی گەڕان یان مێزی زانیاری بەکاربێنە.
  • ھەڵمەستە بە پێدانی ناونیشانی ئیمەیلەکەت یان ھەر زانیارییەکی تری پەیوەندی. وەڵامەکان تەنیا لەسەر ئەم پەڕەیە دەستەبەر دەکرێن.
  • ئێمە ھەموومان خۆبەخشین، بۆیە ھەندێجار وەڵامەکان ھەندێ کاتی دەوێت. تکایە پشوودرێژ بە. بگەڕێوە ئەم پەڕەیە بپشکنە تا ببینی ئەگەر پرسیارەکەت وەڵام درابووبێتەوە.

  • بەکارھێنەرە نوێکان: لەکاتێکدا ئەمە شوێنێکی باشە تا پرسیارەکانت بپرسیت، دەشێت بەکارھێنەرە نوێکان وا بە باش بزانن داوای یارمەتی لە چایخانە، شوێنێکی تایبەت بۆ بەکارھێنەرە نوێکان تا ڕێنوینیی دەست بکەوێت بە دەستکاریکردن، دروستکردنی وتار، و بەکارھێنانی ویکیپیدیا بەگشتی، لە ژینگەیەکی دۆستانە بکەن.
ئایا تۆ لە شوێنێکی دروست دایت؟
ناوبڕەکان:
وپ:پرس
وپ:پگ












لادانی تاگی سڕینەوە[دەستکاری]

سڵاو، سەرچاوەم بۆ وتاریشەمەندەفەری پێشکەوتن زیاد کردووە تاگی سڕینەوە لابدەن، سوپاس -- لێدوان ‏١٣:٥٨، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @ئەحمەدی: وا دیارە سەرچاوەی یەکەمی وتارەکە، ھەر خودی کتێبەکە خۆیەتی؛ ھیچ شتێک خۆی نابێتە سەرچاوە بۆ خۆی! سەرچاوەی دووەمیش دەبێت بەڕێکوپێکی و بە بەستەر دانرێت نەک تەنیا بە نووسین. مەبەستم ئەوەیە دەبێت تەواوی ناونیشانەکە دانرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٣، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)
@ئەحمەدی: تاگی سڕینەوەی خێرا لابرا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٣، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

بڵاوکردنەوەی بابەتێکی pdf[دەستکاری]

سڵاو من دەمەوێت توێژینەوەکەم بڵاو بکەمەوە کە بەشێوەی pdf بەڵام نازانم چۆن چۆنی بڵاوی بکەمەوە ئەگەر زەحمەت نەبێت بتوانن یارمەتیم بدەن، لەبەر ئەوەی توێژینەوەکەی لە ئێستادا بە شێوەی word لەلا نیە هەم لەوەش دەترسم دانانی بە شێوەی word توێژینەوەکەی تێک بدات ئەویش بەهۆی ئەوەی توێژینەوەکەم چەندین وێنە و داتای تێدایە کە بە شێوەی PSS لێکدراو نەتەوە و دروستکراون بۆیە ئەگەر ڕێگایەک هەبێت کە بتوانم بە شێوەی pdf بڵاو بکەمەوە و پێم بڵێن سوپاستان دەکەم — ئەم لێدوانە لەلایەن Goran salih واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠١:٥٢، ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)

لە پەڕەی فەیسبووک وەڵام درایەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٢، ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)

داڕێژە[دەستکاری]

بێزەحمەت پرسیارێک، ئەونەی ئاگاداربم هیچ داڕێژەیەک بۆ ئاوێتە کیمیاییەکان بەردەست نییە (کە ئەمان جیاوازن لە توخمەکان) هەربۆیە ویستم کەسێکی شارەزا داڕێژەیەک دروستبکات یاخود ئەگەر هەیە بۆمی پێشنیاربکەن تا بتوانم بەکاریبهێنم، سوپاس. Hazhir11 (لێدوان) ‏١٦:٠٤، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Hazhir11: دەتوانیت یەک دوو نموونەی وتاری ئاوێتە کیمیایییەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزیم نیشان بدەیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٦، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
سڵاو @Aram: وەڵا من کەمێک کێشەم ھەیە و نازانم لینک دابنێم، بەڵام نموونەی ئاوێتە کیمیاییەکان ئەتوانی لە ویکیپیدیای ئینگلیزی بنووسیت (Calcium Carbonate) سوپاس بۆ ھاوکارییەکەت. Hazhir11 (لێدوان) ‏١٨:٣١، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
@Hazhir11: کێشە نییە. زۆر سوپاس بۆ ئاماژەدان بە ناوی وتارەکە. ڕاستییەکەی کارەکە ئاڵۆزە و کەمێک کاتی دەوێت، بەڵام ھەر کە تەواو بوو، ئاگادارت دەکەمەوە. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٥، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
سڵاو @Hazhir11:  کرا. ئێستا وەکوو دەرکەوتن کێشەمان نییە، و دەتوانیت ھەر لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە ویکیکۆدەکان بھێنیتە نێو پرۆژە کوردییەکە، بەڵام بەڕاستی بۆیە دەقەکانم وەرنەگێڕا، وتم با کەسێکی شارەزا وەرگێڕانەکە بکات باشترە. بۆ نموونە بڕوانە ئێرە. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٤، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
دەست خۆش کاکە @Aram: وەڵا من کێشەم ئەوەبوو نەمەتوانی هەر ئینگلیزییەکەش بەکاربهێنم، ئەگەر ئەوە هەبێت ئێستا زۆرباشە. دواتر بۆ وەرگێڕانەکە ئەگەر من چۆنیەتییەکەی بزانم ئەتوانم دەقە زانستییەکان بۆ دانەیەکی گونجاو وەربگێڕم، دووبارە سوپاس. Hazhir11 (لێدوان) ‏١٧:٥٩، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
@Hazhir11: ڕاست دەکەیت چوونکە بەشی ھەرە زۆری داڕێژەکان (کە نزیکەی ٨٠ داڕێژە دەبوون) دروست نەکرابوون؛ دروستم کردن و کۆنەکانیشم نوێکردنەوە. بۆ وەرگێڕانیش گەر زانیت، ئەوا ھیچ و گەر نەشتزانی چۆن وەریان بگێڕیت، ئەوا خشتەیەکم بۆ دروست بکە کە چی بە چی بگۆڕم؛ خۆم دەیکەم. زۆر سوپاس بۆ پرسیارەکەت و کاتێکی خۆش! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١١، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

چۆنیەتی وەرگێران[دەستکاری]

دەمەوێ بابەتێک وەرگێرم بۆ کوردی دەتوانن رێنمایم بکەن ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Abdlaziz rzgar واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٨:٤٣، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Abdlaziz rzgar: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! گەر ئەو وتارەی کە مەبەستتانە لە ویکیپیدیایەکی تر بوونی ھەیە، ئەوا سەرەتا وەرگێڕی ناوەڕۆک (کە کۆتا ئامرازە) چالاک بکە. (گەر چالاک نەکرابوو) پاشان کرتە لێرە بکە. دوگمەی وەرگێڕانی نوێ داگرە و وتارەکە بە زمانەکی تر کە دەتەوێت لێوەی وەر بگێڕیت بدۆزەوە و پاشان دەست بە کاری وەگێڕان بکە. گەر پرسیاری تریشت ھەبوو، ئازادانە لێرە بپرسە و بە زووترین کات لەلایەن بەکارھێنەرانەوە وەڵامت دەدرێتەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٩، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)