تاق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاقی بازنەیی لە ئەم پردە کۆنەی سەردەمی ڕۆمییەکاندا بە کار گیراوە

تاق (بە ئینگلیزی: arch) پێکھاتەیەکە کە دەتوانێ بە شکڵە کەوانەییەکەی بارە سەرەوخوارەکان تەنیا بە پەستان ڕا بگرێ و ھیچ مۆمێنتێکی تێ نەکەوێ. ئەم تایبەتمەندییە بە کەڵکەی تاقەکان ھەزاران ساڵە یارمەتیی مرۆڤی داوە و ئەمڕۆش لە تەلارسازی و ئەندازیاریی شارستانیدا بە کار دێت.

مێژوو[دەستکاری]

تاق یەکێ لە تایبەتمەندییەکانی تەلارسازیی کۆنە.(شاری مێردینی کۆن)

دروست بوونی تاق دەگەڕێتەوە بۆ دووھەزار ساڵ پێش لە دایکبوونی مەسیح. دەوترێ کە بۆ یەکەمین جار تاقەکان لە مێزۆپۆتامیادا دروست کران. ئێستەش لە زۆرێک لە بینا کۆنەکاندا تاق بە زۆری دەبینین و ھۆی ئەمە ئەوەیە کە مەتێریاڵەکانی سەردەمانی کۆن وەکوو خشت و بەرد و قوڕ تەنیا لە فشاردا بە باشی کاریان دەکرد و نەیاندەتوانی سترێسی کێشی لە خۆدا ڕابگرن. بەڵام مرۆڤ بە دروست کردنی تاق ھەوڵی دا ھەمووی ھێزەکان بە فشار لە پێکھاتەکەوە بگەیەنێت بە زەوی.

جۆرەکانی تاق[دەستکاری]

ھەروەھا کە وترا تاقەکان شکڵێکی ناڕاست و کەوانەییان ھەیە و بە پێی شکڵەکانیان دەکرێن بە چەن بەشەوە، بۆ نموونە ئەمە چەن جۆر لە تاقەکان:

  • تاقی بازنەیی
  • تاقی گۆتیکی
  • تاقی ھێلکەیی
  • تاقی تیژ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • [ویکیی ئینگلیزی: سێپتەمبەری ٢٠١٤]