بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شۆڕشەکانی شێخ مەحموود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفیدەوە ڕەوانە کراوە)
شۆڕشەکانی شێخ مەحموودی حەفید
ناکۆکی کورد و دەسەڵاتدارییەتی بەریتانیا
ڕێکەوت ئایار و حوزەیرانی ١٩١٩؛ تشرینی دووەمی ١٩٢٢ – تەمموزی ١٩٢٤
شوێن باشووری کوردستان
ئەنجامە سەرەکییەکان سەرکەوتنی عێراق:
  • ڕاپەڕینەکان سەرکوت کران
  • شانشینی کوردستان لە ساڵی ١٩٢٤ ھەڵوەشایەوە
  • پاشەکشەکردنی شێخ مەحموود و دەستگیرکردنی
  • باشووری کوردستان بەتەواوی دەلکێندرێت بە شانشینی عێراقەوە (لە ١٩٢٦)
شەڕکەرەکان
عێراق عێراق
شانشینی یەکگرتوو شانشینی یەکگرتوو
شانشینی یەکگرتوو دەوڵەتی کوردی (١٩١٨-١٩١٩)
زیانە گیانییەکان
ژمارەی کوژراوەکان: نەزانراو
ژمارەی بریندارەکان: نەزانراو
ژمارەی کوژراوەکان: ١٠٠ (گریمانەکراو)
ژمارەی بریندارەکان: ‌نەزانراو
کۆی گشتی قوربانییەکان:

شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفید زنجیرەیەک ڕاپەڕینی چەکدارییە کە شێخ مەحموودی حەفید سەرکردایەتی دەکرد دژی دەسەڵاتی عێراقی لە کاتی داگیرکاری بەریتانیا و دواتریش دژی فەرمانی بەریتانییەکار عێراق. کوڕەزاکە دوای یەکەم ھەوڵی یاخیبوونی لە ئایاری ١٩١٩ دا زیندانی کرا و بۆ ماوەی یەک ساڵ دوورخرایەوە بۆ ھیندستان و لە کاتی گەڕانەوەیدا جارێکی دیکە کرا بە پارێزگار بەڵام پاش ماوەیەکی کەم جارێکی دیکە شۆڕش یان کرد و خۆی بە پارێزگاری شانشینی کوردستان ڕاگەیاند. شانشینییەکە لە ئەیلوولی ١٩٢٢ەوە تا تەممووزی ١٩٢٤ی بەردەوام بوو.[١]

پشت ڕووداوەکان[دەستکاری]

دوای ماوەیەکی کەم لە ڕێککەوتنە کۆتاییەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، شێخی ڕێبازی قادریی سۆفیەکان کە کاریگەرترین کەسایەتی باشووری کوردستان بوو،[٢] کرا بە بەڕێوەبەری سەنجەقی پێشووی دھۆک.

ڕاپەڕینی کورد لە ١٩١٩[دەستکاری]

لە ٢٣ی ئایاری ١٩١٩، چەند مانگێک دوای دانانی بە بەڕێوەبەری شاری سلێمانی، شێخ مەحموود ٣٠٠ کەسی لە عەشیرەتەکان چەکدار کرد، سەرپەرشتیاری بەریتانیای دەرکرد و خۆی بە «حاکمی ھەموو کوردستان» ڕاگەیاند، ئەمەش بووە یەکەم سەرھەڵدانی شێخ مەحموود.[٣] لە سەرەتای ڕاپەڕینەکەدا، کورد بە لابردنی خاڵی چاودێری بەریتانییەکان لە چەمچەماڵ، ھەندێک سەرکەوتنی بەخۆیەوە بینی. لە ھەردوو دیوی سنوور، عەشیرەتەکان پشتیوانی خۆیان بۆ شێخ مەحموود ڕاگەیاند.[٤]

شێخ مەحموود بە کەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتی خۆی وەک سەرکردەیەکی ئایینی، لە ساڵی ١٩١٩دا داوای جیھادی کرد لە دژی ئینگلیزەکان، و بەم شێوەیە پشتیوانی زۆرێک لە کوردانی بێ ئاگا لە خەباتی ناسیۆنالیستی بەدەست ھێنا. ھەرچەندە چڕی ڕاپەڕینەکان، بە پاڵنەری ئایینی پشتیوانی لێ کرا، بەڵام ڕۆشنبیرانی کورد دەستیان بە بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی «ئازادی نیشتمانی» کرد و ھەوڵیان دا پێگەی کۆمەڵایەتی و سیاسی کورد بەھێزتر بکەن.

لە نێو لایەنگرانی شێخ مەحموود، مستەفا بارزانی تەمەن ١٦ ساڵ، و پیاوەکانی بە فەرمانی شێخ ئەحمەد بارزانی سەرۆک عەشیرەتی بارزانی، چوونە پاڵ شێخ مەحموود.[٥]

لەگەڵ ئاگاداربوون لە گەشەسەندنی ھێزی سیاسی و سەربازیی شێخ، ئینگلیزەکان ناچاربوون وەڵامی سەربازی بدەنەوە و دوو لیوای سەربازی لە ١٨ی حوزەیران، لە دەربەندی بازیان، ھێزە ٥٠٠ سەربازییە کوردییەکەیان تێکشکاند و لە ٢٨ی مانگدا ھەڵەبجەیان کۆنتڕۆڵ کرد و کۆتاییان بە دەوڵەتی کوردی ھێنا، و بووە ھۆی شکستھێنانی ڕاپەڕینەکە.

دەرکردنی شێخ مەحموود[دەستکاری]

شێخ مەحموود لە ساڵی ١٩٢١ دەستگیر کرا و ڕەوانەی ھیندستان کرا، دوای دەستگیرکردنی لایەنگرانی شێخ مەحموود بەردەوام بوون لە دژایەتیکردنی دەسەڵاتی بەریتانیا.[٦][٧]

ڕاپەڕینی کورد لە ١٩٢٢[دەستکاری]

نەخشەی شانشینی کوردستان

دوای پەیمانی سیڤەر کە چەندین خاک و ناوچەی نوێی دامەزراند، ھێشتا شاری سلێمانی لەژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی بەریتانیادا مابووەوە. دوای ھاتنە ناوەوەی ھێزێکی حکوومەتی تورکیا بۆ ناوچەکە، ھەوڵێک لەلایەن ئینگلیزەکانەوە درا بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەمە، بە دانانی شێخ مەحموود کە تازە لە وڵاتی ھیندستان ھێنرابووەوە بۆ زێدی خۆی، بۆ جارێکی دیکە وەک بەڕێوەبەری ناوچەکە، لە ١٤ی ئەیلوولی ١٩٢٢.[٨]

شێخ مەحموود دیسان ڕاپەڕی دژی ئینگلیز و لە مانگی تشرینی دووەم خۆی بە پاشای شانشینی کوردستان ناساند. پارێزبەندی شانشینەکەی بە لەشکری شانشینی کوردستان داندرا، کە ناویان لێنا سوپای نەتەوەیی کوردی.[٩]

شێخ مەحموود لە تەمموزی ساڵی ١٩٢٤ لەلایەن ئینگلیزەکانەوە شکستی پێ ھێنرا،[٤] دواتر بەریتانیا ناوچەکەی بە خاکی عێراق ناساند و شا فەیسەڵی یەکەمی بە چاودێری دانا؛ لە کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٢٦، ئەنجومەنی گەلان بەشێوەیەکی فەرمی خاکەکەی بە عێراق ھەژمار کرد، لەگەڵ دابینکردنی مافی کوردیش لە چوارچێوەی دەوڵەتە نوێیەکە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Prince, James M. (January 1993). "A Kurdish State in Iraq?". Current History. 92 (570): [پەڕە پێویستە].
  2. ^ Eskander, Saad (2000-11). "Britain's Policy in Southern Kurdistan: The Formation and the Termination of the First Kurdish Government, 1918–1919". British Journal of Middle Eastern Studies (بە ئینگلیزی). 27 (2): 139–163. doi:10.1080/13530190020000501. ISSN 1353-0194. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  3. ^ McDowall, David (1997). A Modern History of the Kurds (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Academic. ISBN 978-1-86064-185-5.
  4. ^ ئ ا "شۆڕش و شکستی دەوڵەتی شێخ مەحموود". www.wishe.net. Retrieved 2024-02-04.
  5. ^ https://web.archive.org/web/20131029191132/http://etd.lib.fsu.edu/theses/available/etd-11142005-144616/unrestricted/003Manuscript.pdf
  6. ^ https://web.archive.org/web/20131029191132/http://etd.lib.fsu.edu/theses/available/etd-11142005-144616/unrestricted/003Manuscript.pdf
  7. ^ "لە سلێمانی پەردە لەسەر وێنەیەکی شێخ مەحموودی حەفید لادرا". www-rudaw-net.cdn.ampproject.org. Retrieved 2024-02-04.
  8. ^ https://web.archive.org/web/20040722065626/http://www.kurdish-academic.net/articles/KAN_2004_Jaafar_Khidir_1.pdf
  9. ^ https://web.archive.org/web/20060418050534/http://www.kurdmedia.com/articles.asp?id=11980