پێکدادانەکانی ٢٠٢٣ی مەخموور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێکدادانەکانی ٢٠٢٣ی مەخموور
ڕێکەوت٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
(١ ڕۆژ)
شوێن
ئەنجام ڕاگەیاندنی ئاگربەست
شەڕکەرەکان
پێشمەرگە عێراق سوپای عێراق
فەرماندە و سەرکردەکان
ساڵح زراری
قازی فەیسەڵ
نادیار
زەرەر و زیانە گیانییەکان
٢ کوژراو
٥ بریندار[١]
٢ کوژراو
٦ بریندار[١]

پێکدادانەکانی مەخموور لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، زنجیرەیەک پێکدادانی چەکداری بوو لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، کە لە شاری کوردنشینی مەخموور و زنجیرە چیای باکووری ڕۆژاوای شارەکە ڕوویاندا.

ھۆکارەکان[دەستکاری]

کەمپی مەخموور لە قەزای مەخموور پەنابەرانی کوردی باکووری کوردستان و تورکیا لەخۆ دەگرێت. ئەم ناوچەیە بەشێک لە ناوچە جێناکۆکەکانە کە بەغدا و ھەولێر کێشەیان لەسەرە و بەھۆیەوە کێشەی ئەمنیی ھەیە. زۆر جاران لەلایەن تورکیاوە کە بانگەشە دەکات ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی کردووەتە ئامانج بۆردوومان دەکرێت. لە ١٩ی تشرینی یەکەم، پەکەکە ڕایگەیاند کە تەواوی ھێزەکانی لە کەمپەکە بردووەتە دەرەوە و ھێزە عێراقییەکان لەم شوێنانەی ھێزی لێ نەماون جێگر بوون.[٢]

پێکدادانەکان[دەستکاری]

سەرچاوە سەربازییەکان و ھێزەکانی پێشمەرگە ڕایانگەیاند کە ئەم پێکدادانانە دوای نیوەڕۆ ڕوویانداوە،[٣] و نزیکەی دوو سەعات درێژەی کێشا و دوای ئەوەی فەرماندەکانی ھەردوو لایەن لەدوای کەمکردنەوەی گرژییەکان بوون، پێکدادانەکان کەمتر بوونەوە.[٤]

کاردانەوەکان[دەستکاری]

سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی بەھۆی پێکدادانەکان لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کوردەکان لە قەزای مەخموور لە پارێزگای ھەولێر، داوای ئارامبوونەوەی کرد و لیژنەیەکی باڵای بۆ پێداچوونەوەی ڕووداوەکە ڕاسپارد. ئەم ھەڵوێستەی سوودانی لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە پێشوازیی لێکرا.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "Sudani urges restraint after Iraqi, Kurdish Makhmour clashes". rudaw.net. Retrieved 2024-01-11.
  2. ^ "Peshmerga, Iraqi army clash near Makhmour camp". rudaw.net. Retrieved 2024-01-11.
  3. ^ "3 soldiers killed in clash with Kurdish unit in N. Iraq-Xinhua". english.news.cn. Retrieved 2023-10-23.
  4. ^ "Four killed in clashes between Iraqi army and Kurdish Peshmerga, security sources say" (بە ئینگلیزی). Reuters. 2023-10-22. Retrieved 2023-10-23.