دەروازە:ئەنیمێ و مانگا
دەروازەی ئەنیمێ و مانگابەخێربێن بۆ دەروازەی ئەنیمێ و مانگا!
ھەنووکە ٤٠٤ وتار لە دەروازەی ئەنیمێ و مانگا ھەیە.
ئەنیمێ (アニメ) بریتییە لەو وێنە جووڵاوانەی کە لە ژاپۆن دروست دەکرێت. ئەنیمێ کە بە دەست یاخود بە کۆمپیوتەر دروست دەکرێت بە تایبەتمەندی کەسایەتی و پێشینەکانییەوە دەناسرێتەوە، کە لە ڕووی سۆمایی و بابەتی لەگەڵ وێنە جووڵاوەکانی تر جیایان دەکاتەوە. چیرۆکەکانی جۆرەھا کەسایەتی خەیاڵی و مێژوویی لە خۆ دەگرێت، ھەروەھا ڕووداوگەلێکی خەیاڵی و مێژوویی لە سات و کاتێکی دیاریکراو لە خۆ دەگرێت. ئەنیمێ بینەر لە جێندەری جیاواز بە ئامانج دەگرێت. ئەنیمێ بە شێوەیەکی سەرەکی لەتەلەڤیزیۆنەکانەوە پەخش دەکرێت، یاخود بە شێوەی دی ڤی دی یان بلوڕەییەوە دەفرۆشرێت، ھەروەھا لە دوای پەخشکردنی یاخود لە کاتی پەخشکردنی بە شێوەی ئۆڤا بڵاودەکرێتەوە. ھەندێک جار ھەندێک لە یارییە ئەلکترۆنییەکان چەند دیمەنێک لە وێنەی جووڵاو لە خۆ دەگرێت، ئەوانیش ھەرە بە ئەنیمێ دادەنرێن. مانگا (漫画) کۆمێکی ژاپۆنییە. مانگا لە تێکەڵەی ئۆکیو و شێوازی ڕۆژاوایی لە وێنەکێشان گەشەی کردووە، فۆرمەکە ئێستای لە دوای جەنگی جیھانی دووەم وەرگرتووە، بە شێوەیەکی گشتی بە ڕەش و سپی چاپ دەکرێن بەڵام بەشە پێشەکییەکانی بۆ ناساندان بە ڕەنگا و ڕەنگی بڵاو دەکرێتەوە، و لە سەرەوە بۆ خۆرارەوە و لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەخوێندرێتەوە بە ھاوشێوەی خوێندنەوەی ژاپۆنی. لە ڕووی ئابوورییەوە، مانگا بە تۆمارکردنی ٢٤ بلیۆن یەن لە بازاڕی یابان و بە ١٨٠ ملیۆن دۆلار لە بازاڕی ئەمریکا نوێنەرایەتی دەکات. نووسەری مانگا پێی دەوترێت مانگاکا (Mangaka). ئەنیمێ و مانگا زۆرێک دیمۆگرافیای ھەیە کە ھەر یەکێکی تایبەتە بە تەمەنێک، چونکە ھەندێک لە ئەنیمێکان باس لە ڕەوشت دەکات یان ھەندێ شت کە گوونجاو نییە بۆ منداڵ یان ھەرزەکاران؛ و چەندەھا جۆری ھەیە بۆ نموونە وەرزشی و کۆمیدی و شۆجۆ و قوتابخانەیی و چەندەھا جۆری تر. گەڕان...
وتاری ھەڵبژێردراووەن پیس (ワンピース Wan Pīsu)، بریتییە لە زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنی لە نوسینی ئییچیرو ئۆدایە. زنجیرەکە دەستی بە بڵاو کردنەوە کرد لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ لە ٤ ئابی ١٩٩٧، وە هەروەها بەشەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ بڵاودەکرێتەوە لە کتێبی تانکوبون لەلایەن شویشاوە، وە یەکەم تیراژ دەرچوو لە ١٤ کانوونی یەکەمی١٩٩٧، وە کتێبی ٧٢ ھەمین دەرچوو لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. وەن پیس تەواوکەری سەرکێشییەکانی مۆنکی دی لوفییە، کوڕێک کە جەستەی توانای (مطاط) وەرگرتووە دوای خواردنی میوەی شەیتان بە ھەڵە، وە هەروەها تیمە جیاوازەکەی لە چەتەکان، وە پێیان دەوترێت چەتەکانی کڵاو شەپقە. لوفی دەریا ئاشکرا دەکات لە کاتی گەڕان بە دوای مەزنترین گەنجینەی جیھان ناسراو بە"وەن پیس" بۆ ئەوەی ببێتە دووەم فەرمانڕەوای چەتەکان. وێنەی ھەڵبژێردراوکەسایەتی ھەڵبژێردراوگۆشۆ ئۆیاما (بە ژاپۆنی: 青山 剛昌 Hokuei-chō) (ناوی ڕاستەقینەی یوشیماسا ئۆیامایە) (لەدایک بووی ۲۱ حوزەیرانی ۱۹٦۳ لە پارێزگای تۆتۆری) ئەو نووسەر و وێنەکێشێکی مانگای ژاپۆنییە، وە نووسەری زنجیرە درامای ڵێکۆڵەر کۆنانە، چەند زنجیرە و مانگایەکی نووسیوە کە یەکەمیان لەهەشتاکاندا بووە و بریتییە لە ماجیک کایتۆ Magic kaitou وە مانگای یایبا. دەنگی ھەڵبژێردراودیالۆگی ھەڵبژێردراووتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتپڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |