دەروازە:ئەنیمێ و مانگا
دەروازەی ئەنیمێپێشەکیئەنیمێ (アニメ) بریتییە لەو وێنە جووڵاوانەی کە لە ژاپۆن دروست دەکرێت. ئەنیمێ کە بە دەست یاخود بە کۆمپیوتەر دروست دەکرێت بە تایبەتمەندی کەسایەتی و پێشینەکانییەوە دەناسرێتەوە، کە لە ڕووی سۆمایی و بابەتی لەگەڵ وێنە جووڵاوەکانی تر جیایان دەکاتەوە. چیرۆکەکانی جۆرەھا کەسایەتی خەیاڵی و مێژوویی لە خۆ دەگرێت، ھەروەھا ڕووداوگەلێکی خەیاڵی و مێژوویی لە سات و کاتێکی دیاریکراو لە خۆ دەگرێت. ئەنیمێ بینەر لە جێندەری جیاواز بە ئامانج دەگرێت. ئەنیمێ بە شێوەیەکی سەرەکی لەتەلەڤیزیۆنەکانەوە پەخش دەکرێت، یاخود بە شێوەی دی ڤی دی یان بلوڕەییەوە دەفرۆشرێت، ھەروەھا لە دوای پەخش کردنی یاخود لە کاتی پەخش کردنی بە شێوەی ئۆڤا بڵاودەکرێتەوە. ھەندێک جار ھەندێک لە یارییە ئەلکترۆنییەکان چەند دیمەنێک لە وێنەی جووڵاو لە خۆ دەگرێت، ئەوانیش ھەرە بە ئەنیمێ دادەنرێن. مانگا (漫画) کۆمێکی ژاپۆنیە. مانگا لە تێکەڵەی ئۆکیو و شێوازی رۆژئاوایی لە وێنەکێشان گەشەی کردووە، فۆرمەکە ئێستای لە دوای جەنگی جیھانی دووەم وەرگرتووە، بە شێوەیەکی گشتی بە ڕەش و سپی چاپ دەکرێن بەڵام بەشە پێشەکییەکانی بۆ ناساندان بە ڕەنگا و ڕەنگی بڵاو دەکرێتەوە، و لە سەرەوە بۆ خۆرارەوە و لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەخوێندرێتەوە بە ھاوشێوەی خوێندنەوەی ژاپۆنی. لە ڕووی ئابووریەوە، مانگا بە تۆمارکردنی ٢٤ بلیۆن یەن لە بازاڕی یابان و بە ١٨٠ ملیۆن دۆلار لە بازاڕی ئەمەریکا نوێنەرایەتی دەکات. نووسەری مانگا پێی دەوترێت مانگاکا (Mangaka). ئەنیمێ و مانگا زۆرێک دیمۆگرافیای ھەیە کە ھەر یەکێکی تایبەتە بە تەمەنێک، چونکە ھەندێک لە ئەنیمێکان باس لە ڕەوشت دەکات یان ھەندێ شت کە گوونجاو نییە بۆ منداڵ یان ھەرزەکاران. وە چەندەھا جۆری ھەیە بۆ نموونە وەرزشی و کۆمیدی و شۆجۆ و قوتابخانەیی و چەندەھا جۆری تر. ژێرپەڕەدەفتەری مەرگ (بە ئینگلیزی: DEATH NOTE) (بە ژاپۆنی: デスノート) بریتییە لە ناوی زنجیرەیەک مانگای ژاپۆنی نووسراوە لەلایەن تسوگۆمی ئۆبا و وێنەی کێشراوە لە لایەن تاکیشی ئۆباتا. مانگاکە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ بڵاو دەکرایەوە. چیڕۆکەکەی باسی قوتابییەکی دوا ناوەندی دەکات بە ناوی لایت یاگەمی، کە دەفتەرێکی تایبەتی خاوەن هێزێکی نا سروشتی دەدۆزێتەوە کە لە جیھانی ڕۆح کێشانەوە لەلایەن شینیگامی ریۆک فڕێدراوەتە سەر زەوی، بە ھۆی ئەو دەفتەرە لایت دەتوانێ ناوی تاوانبارارانی جیهانی تێدا بنووسێت و بیانکوژێ. ئامانجی لایت دروست کردنی جیھانێکی خاڵی لە تاوانە وە هەر لەمەوە شەڕێکی گەورە دەست پێ دەکات لە گەڵ ... ژێرپەڕەژێرپەڕەمۆنکی دی. لوفی (بە ژاپۆنی: モンキー・D・ルフィ ) (بە ئینگلیزی: Monkey D. Luffy) "کڵاو شەپقە" لەبەر ئەوەی بەو ناوەوە زۆر بانگ دەکرێت، ئەو کەسایەتییەکی خەیاڵی و پاڵەوانی سەرەکی ئەنیمێ و مانگای زنجیرەی وەن پیسە کە لەلایەن ئییچیرۆ ئۆدا دروست کراوە. ئەو لەو چەتانەیە کە میوەی شەیتانی (بریتییە لە میوەیەکی نەفرەت لێکراو کە خاوەنەکەی هێزێکی ناسروشتی هەیە بەڵام ناتوانێ مەلە بکات) خواردووە، وە ئەو میوەیەی لوفی خواردێتی بریتییە لە میوەی (مطاطا). ژێرپەڕەدەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتپڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |