ھەفتانەی شۆنن جەمپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هەفتانەی شۆنن جەمپەوە ڕەوانە کراوە)
ھەفتانەی شۆنن جەمپ
بوارەکان مانگای شۆنن
نیوەی مانگێک (١٩٦٨ - ١٩٦٩)
ھەفتانە (تشرینی یەکەمی ١٩٦٩ - ئێستا)
تیراژ ٢٫٧٧٩٫٢٣١ (٢٠١٣)
یەکەم ژمارە ٢ تەمووزی ١٩٦٨
کۆمپانیا شوئیشا
وڵات ژاپۆن
زمان ژاپۆنی
ماڵپەڕ shonenjump.com/e/

ھەفتانەی شۆنن جەمپ (بە ژاپۆنی: 週刊少年ジャンプ Shūkan Shōnen Janpu) بریتییە لە زنجیرە شۆنن مانگایەکی ھەفتانەیی کە لە ژاپۆن لە لایەن شوئیشا بڵاودەکرێتەوە، ھەروەھا ئەو یەکێکە لە کۆمەڵە گۆڤارەکانی جەمپ. و پڕ فرۆشترین گۆڤاری مانگایە،[١] و ھەروەھا یەکێکە لە درێژترین بڵاو کراوە، یەکەم چاپ دەرچوو لە ڕێکەوتی ٢ تەمووزی ١٩٦٨. زنجیرە مانگاکەی گۆڤارەکە کوڕە گەنجەکان دەکاتە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر دیمەنی جوڵەی تێدایە لەگەڵ بڕێکی بەرچاوی کۆمیدیا. ئەو بەشانەی زنجیرەکە کە لەلایەن گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ بڵاو دەکرێتەوە کۆ دەکرێتەوە و بڵاو دەکرێتەوە لە پەرتووکی تانکۆبۆن لەژێر پەنجەی «جەمپ کۆمیکس» ھەموو ٢-٣ مانگدا.

لە ناوەڕاستی ھەشتاکانی سەدەی بیستەم بۆ ناوەڕاستی نەوەکانی ھەمان سەدە ڕۆڵی ئەو سەدەیە دەگێڕێ کە بڵاوکراوەی گۆڤارەکە لە پێشەنگا بووە بە بڕی (٦٫٥٣ ملیۆن)، و ئاماژەی بۆ کراوە بە «سەدەی زێڕینی جەمپ». و لەگەڵ ئەوەشدا، لەو کاتە بەدواوە گۆڤارەکە بە چەندین دابەزینێکی قورسدا ڕۆشتووە و گۆڕینەوەی گەیشتووە بە ٢٫٧ ملیۆن تیراژ لە ٢٠١٣دا.

ھەفتانەی شۆنن جەمپ دوو گۆڤاری خوشکی ھەیە ناویان جەمپ سکوێر، درووست کرا پاش کەوتنی مانگانەی شۆنن جەمپ، و سایکیۆ جەمپ. و گۆڤارەکە خاوەنی چەندین کۆپی نێونەتەوەییە، لە نێوانیاندا ئەمریکای باکووری ئێستا، و ویکلی شۆنن جەمپ.

ئەو مانگایانەی ئێستا بڵاو دەکرێتەوە لە گۆڤارەکە[دەستکاری]

لە کاتی ئێستا نۆزدە مانگا بڵاو دەکرێتەوە لە گۆڤارەکە، زنجیرەی ڕاوچیxڕاوچی بە شێوەیەکی ناڕێک بڵاو دەکرێتەوە.

ناوی زنجیرە نووسەر یەکەم چاپ
پۆلی کوشتن (بە ژاپۆنی: 暗殺教室 بە رۆماجی: Ansatsu Kyōshitsu) یوسی ماتسوی تەمووز ٢٠١٢
بلێتچ (بە ژاپۆنی: ブリーチ بەرۆماجی: Burīchi) تیتە کوبۆ ئاب ٢٠٠١
گینتاما (بە ژاپۆنی: 銀魂 بەرۆماجی: Gintama) ھیدیاکی سوراتشی کانوونی دووەم ٢٠٠٣
ھایکیۆ!! (بە ژاپۆنی: ハイキュー!! بە رۆماجی: Haikyū!!) ھارویتشی فوروداتی شوبات ٢٠١٢
ڕاوچیxڕاوچی (بە ژاپۆنی: ハンター×ハンターبە رۆماجی: Hantā Hantā) یوشیھیرۆ تۆگاشی مارت ١٩٩٨
ھینۆمارو زومۆ (بە ژاپۆنی: 火ノ丸相撲بە رۆماجی: Hinomaru Zumō) کاوادا مایسی ٢٠١٤
ئەکادیمییەکەم بۆ پاڵەوانان(بەژاپۆنی: 僕のヒーローアカデミアبە رۆماجی: Boku no Hīrō Akademia) کوھی ھوریکوشی تەمووز ٢٠١٤
ئیسوبی ئیسوبی مۆنۆگاتاری〜ئاکیۆ وا تسورایۆ〜 (بە ژاپۆنی: 磯部磯兵衛物語〜浮世はつらいよ〜بە رۆماجی: Isobe Isobee Monogatari 〜 Ukiyo wa Tsuraiyo 〜) ریو ناکاما تشرینی یەکەم ٢٠١٣
کوتشیرا کاتسوشیکا-کو کامیاری کوئن-مای ھاشوتسوجۆ (بە ژاپۆنی: こちら葛飾区亀有公園前派出所 بە رۆماجی: Kochira Katsushika-ku Kameari Kōen-mae Hashutsujo) ئۆسامو ئاکیمۆتۆ ئەیلول ١٩٧٦
سەبەتەی کورۆکۆ (بە ژاپۆنی: 黒子のバスケبە رۆماجی: Kuroko no Basuke) تاداتوشی فُجیماکی کانوونی یەکەم ٢٠٠٨
نارۆتۆ (بە ژاپۆنی: NARUTO -ナルト-بە رۆماجی: Naruto) ماساشی کیشیمۆتۆ تشرینی دووەم ١٩٩٩
نیسیکۆی (بە ژاپۆنی: ニセコイ بە رۆماجی: Nisekoi) ناوشی کومی تشرینی دووەم ٢٠١١
وەن پیس (بە ژاپۆنی: ワンピース بە رۆماجی: Wan Pīsu) ئیچییرۆ ئۆدا ئاب ١٩٩٧
سایکی کوسوۆ نۆ ساینان(بەژاپۆنی: 斉木楠雄のΨ難 بەرۆماجی: Saiki Kusuo no Sainan) شویتشی أسو مایس ٢٠١٢
شەڕی چێشت (بە ژاپۆنی: 食戟のソーマبە رۆماجی: Shokugeki no Sōma) یوتو تسوکودا، شون سایکی، یوکی موریساکی تشرینی دووەم ٢٠١٢
سول کاتشر (ز) (بە ژاپۆنی: ソウル キャッチャーズ بەرۆماجی: Sōru kyatchāzu) ھیدیو شینکای مایس ٢٠١٣
سوتیروسو شینفۆنی (بە ژاپۆنی: ステルス交境曲 بە رۆماجی: Suterusu Shinfonī) ریۆگۆ ناریتا، یویتشیی ئامانو شوبات ٢٠١٤
توریکۆ (بە ژاپۆنی: トリコ بەرۆماجی: Toriko) میتسوتوشی شیمابوکورو مایس ٢٠٠٨
وەرودۆ تۆریگە (بە ژاپۆنی: ワールドトリガーبە رۆماجی: Wārudo Torigā) دایسکی ئاشیھارا شوبات ٢٠١٣

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ تیراژی چاپەکانی گۆڤارەکانی مانگا ژاپۆنییەکانی ۲۰۰۹. ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ (لە ڕێکەوتی 2009-01-18). سەردان لە ڕێکەوتی ۲٨ی ئازاری ۲۰۱٨.