دەروازە:ئەنیمێ و مانگا/وتاری ھەڵبژێردراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وتاری ھەڵبژێردراو ١

دەروازە:ئەنیمێ و مانگا/وتاری ھەڵبژێردراو/١ وەن پیس (ワンピース Wan Pīsu)، بریتییە لە زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنی لە نوسینی ئییچیرو ئۆدایە. زنجیرەکە دەستی بە بڵاو کردنەوە کرد لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ لە ٤ ئابی ١٩٩٧، وە هەروەها بەشەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ بڵاودەکرێتەوە لە کتێبی تانکوبون لەلایەن شویشاوە، وە یەکەم تیراژ دەرچوو لە ١٤ کانوونی یەکەمی١٩٩٧، وە کتێبی ٧٢ ھەمین دەرچوو لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. وەن پیس تەواوکەری سەرکێشییەکانی مۆنکی دی لوفییە، کوڕێک کە جەستەی توانای (مطاط) وەرگرتووە دوای خواردنی میوەی شەیتان بە ھەڵە، وە هەروەها تیمە جیاوازەکەی لە چەتەکان، وە پێیان دەوترێت چەتەکانی کڵاو شەپقە. لوفی دەریا ئاشکرا دەکات لە کاتی گەڕان بە دوای مەزنترین گەنجینەی جیھان ناسراو بە"وەن پیس" بۆ ئەوەی ببێتە دووەم فەرمانڕەوای چەتەکان.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٢

دەروازە:ئەنیمێ و مانگا/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

وێنەی بەرگی یەکەمی مانگاکە، تێیدا ئەکامێ دەر دەکەوێت

ئەکامێ گا کیل (بە ژاپۆنی: アカメが斬る! بە روماجی: Akame ga Kiru!، دەوترێت ئەکامێ گا کیرو) بریتییە لە زنجیرە مانگایەکی شۆننی ژاپۆنی لە نووسینی تاکاهیرۆیە و وێنە کێشانی تتسۆیا تاشیرۆیە. زنجیرەکە دەستی بە بڵاو کردنەوە کردووە لە گۆڤاری سکۆێر ئینکس، گانگان جۆکەر لە مارتی ۲۰۱۰، چیرۆکەکە سەرنج دەخاتە سەر تاتسۆمی، لادێییەکی گەنج گەشت دەکات بۆ پایتەخت بۆ کۆ کردنەوەی پارە بۆ لادێکەی، بەڵام ئەو گەندەڵییەکی گەورە ئاشکرا دەکات تێییدا. کۆمەڵەی نایت ڕێد دەیخاتە ناو خۆیانەوە بۆ یارمەتی دانیان لە شەڕ کردن دژ بە ئیمپڕاتۆریەت و نەهێشتنی ئەو بۆگەنییە کە تێییدا سەری هەڵداوە.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٣

دەروازە:ئەنیمێ و مانگا/وتاری ھەڵبژێردراو/٣

یەکەم بەرگی تانکۆبۆنی دەفتەری مەرگ، لەسەر بەرگەکە ریۆک و لایت یاگامی دەردەکەوێت

دەفتەری مەرگ (بە ئینگلیزی: DEATH NOTE) (بە ژاپۆنی: デスノート) بریتییە لە ناوی زنجیرەیەک مانگای ژاپۆنی نووسراوە لەلایەن تسوگۆمی ئۆبا و وێنەی کێشراوە لە لایەن تاکیشی ئۆباتا. مانگاکە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ بڵاو دەکرایەوە.

چیڕۆکەکەی باسی قوتابییەکی دوا ناوەندی دەکات بە ناوی لایت یاگەمی، کە دەفتەرێکی تایبەتی خاوەن هێزێکی نا سروشتی دەدۆزێتەوە کە لە جیھانی ڕۆح کێشانەوە لەلایەن شینیگامی ریۆک فڕێدراوەتە سەر زەوی، بە ھۆی ئەو دەفتەرە لایت دەتوانێ ناوی تاوانبارارانی جیهانی تێدا بنووسێت و بیانکوژێ. ئامانجی لایت دروست کردنی جیھانێکی خاڵی لە تاوانە وە هەر لەمەوە شەڕێکی گەورە دەست پێ دەکات لە گەڵ ...

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٤

دەروازە:ئەنیمێ و مانگا/وتاری ھەڵبژێردراو/٤

بەرگی کتبی یەکەم لە زنجیرە مانگاکە، تێیدا کەسایەتی کن کانیکی دەر دەکەوێت

تۆکیۆ غول (بە ژاپۆنی: -東京喰種-トーキョーグール) بریتییە لە زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنی لە نووسینی سوی ئیشیدایە. بڵاو کراوەتەوە لە گۆڤاری ھەفتانەی یۆنگ جەمپ لە ئەیلوولی ۲۰۱۳ بۆ ئەیلوولی ۲۰۱٤. وە دواتر لە چواردە کتێبی تانکۆبۆن کۆ کراوەتەوە لە تشرینی یەکەمی ۲۰۱٤. باسی جیهانێکی جێگرەوە دەکات کە تێیدا غول بوونی هەیە، بریتیین لە کۆمەڵێک کە تەنها بە خواردنی گۆشتی مرۆڤ دەتوانن بە زیندووی بمێننەوە، وە بە شێوەیەکی نهێنی لە نێوان مرۆڤە ئاساییەکاندا دەژین، واتە ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیان دەشارنەوە لە پێناو خۆ لادان بەرامبەر دەسەڵات. تایبەتمەندی غولەکان بریتییە لە ...

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٥

دەروازە:ئەنیمێ و مانگا/وتاری ھەڵبژێردراو/٥ سەرکێشییەکانی سەندیباد (بە ژاپۆنی: アラビアンナイト シンドバットの冒険 Arabian naito shindobatto no bôken) بریتییە لە زنجیرەیەک وێنەی جوڵاوی ژاپۆنی لە دەرھێنانی فومیۆ کورۆکاوایە و لە بەرھەمھێنانی نیپۆن ئەنیمەیشنە، وە پێک ھاتووە لە ٥٢ زنجیرە. مێژووی پەخش کردنی بریتییە لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥ بۆ ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٧٦.

زنجیرەی سەرکێشییەکانی سەنیدباد وەرگیراوە لە چیرۆکەکانی ھەزار و یەک شەو وە لە چیرۆکەکانی ھەزار و یەک شەودا سەندیباد دەریاوانێکی عەرەبە کە ئارەزوو بە گەشت و سەرکێشی دەکات. بەڵام سەندیباد لە ئەنیمێکە بازرگانێکی گەشتیارە جار جار بە کەشتی گەشت دەکات و جار جاریش بە ھوشتر لە سەر زەوی.

زیاتر…

وتاری ھەڵبژێردراو ٦

دەروازە:ئەنیمێ و مانگا/وتاری ھەڵبژێردراو/٦

بەرگی سەرەوەی قەپێلکێکی دی ڤی دی کە زنجیرەکەی تێدا ھەڵگیراوە، ١٩٩٩.

گەشتەکانی مارکۆ (بە ژاپۆنی: 母をたずねて三千里) زنجیرەیەکی کارتۆنیی ژاپۆنییە و لە بەرھەمھێنانی ھاوبەشگای نیپۆن ئەنیمەیشنە. لە ساڵی ١٩٧٦ لە لایەن ئیزاو تاکاھاتایە کاری دەرھێنانی بۆکراوە، چیرۆکی زنجیرەکە لە ڕۆمانی (دڵ)وەرگیراوە کە ھی نووسەر (Edmondo De Amicis)ە، دەرھێنەر لەژێڕناوی (Dagli Appennini alle Ande)کاری بۆکردووە کە کۆی چیرۆکەکەی لە ٥٢ زنجیرەی تەلەڤژیۆنی نمایش کردووە. بۆ یەکەم جار زنجیرەکە لەسەر سەکۆی شانۆیی World Masterpiece نمایش کرا، ئەم شانۆیە سەکۆیەکی بەناوبانگی شانۆیییە کە ساڵانە ھەموو ئەم زنجیرانەی لێ نمایش دەکرێت کە لەلایەن دەرھێنەرە ژاپۆنییەکانەوە بەرھەم دێن بەتایبەت ئەو بەرھەمانەی پشتیان بە چیرۆکی فۆلکلۆری و ژیاننامە جۆربەجۆرەکانەوە بەستووە.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو ٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٩

وتاری ھەڵبژێردراو ١٠

وتاری ھەڵبژێردراو ١١

وتاری ھەڵبژێردراو ١٢

وتاری ھەڵبژێردراو ١٣

وتاری ھەڵبژێردراو ١٤

وتاری ھەڵبژێردراو ١٥

وتاری ھەڵبژێردراو ١٦

وتاری ھەڵبژێردراو ١٧

وتاری ھەڵبژێردراو ١٨

وتاری ھەڵبژێردراو ١٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٢١

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٢٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٣١

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٣٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٤١

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٤٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٥١

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٥٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٦١

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٦٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٧١

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٧٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٨١

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٨٩

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٠

وتاری ھەڵبژێردراو ٩١

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٢

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٣

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٤

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٥

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٦

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٧

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٨

وتاری ھەڵبژێردراو ٩٩