ناوی تۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ناوی تۆ
Your Name poster.png
پۆستەری شانوی ژاپۆنی
دەرھێنەرماکۆتۆ شینکای
بەرھەمھێنەر
  • کۆیچھیرۆ ئیتۆ
  • کاتسوھیرۆ تاکێی
نووسەرماکۆتۆ شینکای
ئەکتەران
مۆسیقاRadwimps
وێنەگری سینەماییماکۆتۆ شینکای
مۆنتاژماکۆتۆ شینکای
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەتۆھۆ
دەرچوون
  • ٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (2016-07-03) (Anime Expo)
  • ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ (2016-08-26) (Japan)
  • ٧ی نیسانی ٢٠١٧ (2017-04-07) (United States)
ماوەی فیلم١٠٧ خولەک[١]
وڵاتژاپۆن
زمانژاپۆنی
داھات$358.3 million[٢]

ناوی تۆ (بە ئینگلیزی: Your Name، بە ژاپۆنی: Kimi no Na Wa 君の名は) فیلمێکی وێنە جووڵاوی دروستکراوی ستۆدیۆکانی تۆھۆ و کۆمیکس وەیڤ فیلمزە. دەرھێنەر و نووسەری فیلمەکە ماکۆتۆ شینکایە، ئەنیمییەکە توانی ببێتە یەکەم ئەنیمی کە بتوانێت ١٠٠ملیۆن دۆلار ببڕێت لە ژاپۆن، جۆری ئەنیمەیشنەکە ڕۆمانسی و خەیاڵی و نھێنی و درامی و ئاڵۆزە، ڕێکەوتی دەرچونی ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٦(لە ژاپۆن) ٧ی ئایاری ٢٠١٧ (لە ئەمریکا)، ئەنیمییەکە بۆ سەرو ١٣ ساڵ گونجاوە و و ماوەی ئەنیمییەکە ١٠٧ خولەکە و لەلایەن ستۆدیۆی مادھاوس کاری بۆ کراوە، و ٨٫٤ی وەرگرتووە لەلایەن سایتی ئای ئێم بی دی و لە سایتی تایبەت بە ئەنیمی لیستی ئەنیمیەکانم ڕیزبەندی یەکەمی گرتووە، توانی داھاتی بگەیەنێتە ٢٥ ملیارد یەن واتا ٩٫٣٥٧ ملیۆن دۆلار بەمەش بووەتە پڕ داھاتترین ئەنیمی لە جیھان و توانیویەتی ببێتە شازدەھەم بەرزترین داھات لە لیستی زۆرترین داھاتی فیلمی بیانی[a]، لەکۆی ٣٧ خەڵات توانیوێتی ١٨ خەڵات بباتەوە وەک باشترین ئەکتەر و ژنە ئەکتەر و دەرھێنەر و خەڵاتی ڕێزلێنان و باشترین وێنە و ھتد…

ئەکتەران[دەستکاری]

ئەکتەرەکان(ژاپۆنی)

  1. ڕیۆنسوک کامیکی
  2. مۆن کامیشیرایشی
  3. مەسامی ناگاساوە

ئەکتەرەکان(ئینگلیزی)

  1. مایکڵ سینتەرنیکلاس
  2. ستیفانی شێ
  3. کایڵ ھیبێرت

چیرۆک[دەستکاری]

باس لە کوڕ و کچێکی دواناوەندی دەکات کوڕەکە لە تۆکیۆ دەژیت و کچەکەش گوندنیشنە، چەندەھا کیلۆمەتر لە یەک دوورن بەڵام بەھۆکارێکی سەیرەوە کە پاش ئەوەی ڕۆژێک لە خەو ھەلدەستنەوە دەبینن جەستەیان گۆڕدراوەتەوە بە ھۆکارێکی نادیار و بەمەش یەکتر دەناسن و پەیوەندی نێوانیان قووڵتر دەبێتەوە، دەبێت تا کەی بەردەوام بێت ئەو ڕووداوە، ئایا دەگەن بەچی و لەھەمووی گرنگتر ھۆکار چییە جەستەیان دەگۆڕدێتەوە.

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ واتا ئینگلیزی نەبێت

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Your Name". British Board of Film Classification. Archived from the original on January 13, 2018. Retrieved December 23, 2017.
  2. ^ "Kimi no na wa (2016) – Financial Information". The Numbers. Retrieved 2020-12-16.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]