مۆنکی دی لوفی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆنکی دی لوفی
モンキー・D・ルフィ
کەسایەتیی وەن پیس
لوفی لە کێشانی ئییچیرۆ ئۆدا
یەکەم دەرکەوتنمانگا: ژمارەی ١
ئەنیمێ: زنجرەی ١
دەنگمایومی تاناکا
بنەماڵەمۆنکی دی گارب (باپیر)
مۆنکی دی دراگۆن (باوک)
بورتوگال دی ئێس (برا بە ھەڵگرتنەوە)
سابۆ (برا بە ھەڵگرتنەوە)
ڕێکخراوەکانسەرۆکی چەتەکانی کڵاو شەپقە
میوەی شەیتانمیوەی لاستیکی
خەڵاتەکانییەکەم: ٣٠٬٠٠٠٬٠٠٠


دووەم: ١٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠
سێیەم: ٣٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠
چوارەم: ٤٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠
پێنجەم: ٥٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠


ئێستا١.٥٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠

مۆنکی دی. لوفی (بە ژاپۆنی: モンキー・D・ルフィ) (بە ئینگلیزی: Monkey D. Luffy) «کڵاو پووش» لەبەر ئەوەی بەو ناوەوە زۆر بانگ دەکرێت، ئەو کەسایەتییەکی خەیاڵی و پاڵەوانی سەرەکی ئەنیمێ و مانگای زنجیرەی وەن پیس کە لەلایەن ئییچیرۆ ئۆدا دروست کراوە. ئەو لەو چەتانەیە کە میوەی شەیتانی (بریتییە لە میوەیەکی نەفرەت لێکراو کە خاوەنەکەی ھێزێکی ناسروشتی ھەیە بەڵام ناتوانێ مەلە بکات) خواردووە، وە ئەو میوەیەی لوفی خواردێتی بریتییە لە میوەی (مطاطا).

لە ئانمی و مانگاکەدا لوفی کاپتنی چەتەکانی کڵاو پووش کە لە شاری فوشیاوە ھاتووە. تەمەنی ١٧ ساڵە لە سەرەتای دەسپێکی گەشتەکەی، وە ئەو کەسێکی گاڵتە ئامێز و سەرکێشە وە لەسەر سەری خەڵاتێک دیاری کراوە کە بریتییە ٣٠٬٠٠٠٬٠٠٠ دوای بەزاندنی ھەر یەکێک لە: (کاپتن باجی، کابتنی کەشتی گەلی دۆن کریگ، پیاوی ماسی ئارلۆنگ) دواتر بەرز بووە بۆ ١٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠ دوای بەزاندنی ئەندامی تشییبوکای کرۆکودایل. وە پاشان بەرز بووەوە دوای بەزاندنی ڕێکخراوی سی پی ٩ لەسەر دورگەی دادپەروەری ئـێنیەس لۆبی بۆ ٣٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠ بیلی، وە دوای ڕووداوەکانی جەنگی ڕیش سپی لەگەڵ مارین «سیلڤەر ڕایلی» ھەڵسا بە ڕاھێنان پێکردنی لەسەر دوورگەی «روسکاینا» کە دوورگەکە دوورگەیەکی جێھێڵدراوە نزیک لە دوورگەی ژنان کە توانی تواناکانی ھاکی (ھێزی ڕۆحی) فێر ببێت، وە بۆ ماوەی یەک ساڵ و نیو لوفی لەلایەن سیلڤەر ڕایلی ڕاھێنانی پێکرا و نیو ساڵی تر خۆی ڕاھێنان بەخۆی دەکات و دواتر دێتەوە بۆ ئەرخەبیل شاپۆندی تا لەگەڵ ئەندامانی تیمەکەی کۆ ببێتەوە و ئەو کاتەش دەزانێ کە خەڵاتەکەشی گەیشتووەتە ٤٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠ بیلی وە دوای بەزاندنی تشیبوکای دۆغلامینگۆ بەرز بووە بۆ ٥٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠ بیلی (بێری بریتییە لەو دراوەی بەکار دێت لە زنجیرەی وەن پیس) وە خەونەکەی ئەوەیە گەننینەی ئەفسانەی «وەن پیس» بدۆزێتەوە و ببێتە فەرمانڕەوای چەتەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]