کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ
Conan the Boy in the Future.jpg
دەرھێنان ھایاو میازاکی
نووسین ئەلیکساندەر کی
بڵاوکردنەوە نیپۆن ئەنیمەیشن Nippon Animation
وڵات  ژاپۆن
زمان ژاپۆنی

کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ (ئینگلیزی: Future Boy Conan)، (ژاپۆنی: 未来少年コナン - میرایی شۆنین كۆنان) زنجیرەکە ناسراوە بە عەدنان و لینا ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ناوی پالەوانە سەڕەکیەکان، ئەو زنجیرەیەکی ئەنیمی ژاپۆنییە،دروستکراوی کۆمپانیای نیپۆن ئەنیمەیشنە، وەرگێردراوە بۆ سەر زمانی کوردی لە ساڵی ١٩٩٦، پێکهاتووە لە ٢٦ حلقە، وە نیشان درا لە شاشەی تەلەفزیون ساڵی ١٩٩٦ وە تا ئیستە نیشان دەدرێ لە هەندێ کەنال، وە ھایاو میازاکی کاری دەر هێنانی بۆ کرد، کە یەکێکە لە گەورەترین دەرهێنەرانی ئەنیمی لە جیھاندا، ئەوەش لە ساڵی ١٩٧٨بوو بۆ یەکەم جار لە ٤ی ئەپرێلبۆ ٣١ی ئۆکتۆبەر لە تەلەفزیونەکانی ژاپۆن پەخش دەکرا،وە لە چیرۆکی The Incredible Tide واتە ھەلکشان جوانەمەبەستی ھەلکشانی دەریایە کە ئەلیکساندەر کی نووسیویەتی وە باس لە رووداوەکانی دوای کۆتای جیھان دەکات.


چیرۆکی ئەنیمیەکە[دەستکاری]

جەنگی جیھانی سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٨ رووی دا نەتەوە بەشەرھاتووەکان چەندین چەکی مەگناتیسی و وێرانکەریان بە کارھێنا کە بووە ھۆی سورانی جەمسەرەکان و لێک بوونەوەی کیشوەرەکان،مرۆڤەکان ھەولی ھەلاتنیان دا بەھۆی کەشتیە ئاسمانیەکان ،بەلام سەرنەکەوتنیەک کەشتی توانی رزگاربێت و بکەوێتە سەر دوورگەیەکی بزر دووای دوو ساڵ پالەوانەی زنجیرەکە لە دایک دەبێت ئەویش (Conan) یان (عەدنان)ە بەلام ئەوەی سەر دورگەکە ھەموویان مردوون تەنیا یەکێکی پیر نەبێت کە (عەدنان) بە باپیرە بانگی دەکات،رۆژێکیان (عەدنان) لە راوە ماسیە کچێک دەبینێت بەناوی lana یان لینا وە لێرەوە ژیانی گشت دەگۆرێت. لە لایەن سەردەستەی داگیرکەری ئەو سەردەمەوە دەگەڕێن بە دوای لانەدا و بە بێ ئاگاداری کۆنان لانە دەڕفێنن و باپیری کۆنان لە ناو دەبەن. کۆنانیش بۆ ئەو بەڵێنەی بە لانەی دابوو بڕیار دەدات بچیت بەدوایدا بگەڕێت. لە ڕێگا کوڕێک داناسێت بە ناوی (جیمسی) (عەپسی) پێکەوە لەهەوڵی دۆزینەوەی لانەدا دەبن و تا دەگەنە قەڵا شوێنی بەندکردنی لانە و سەدان زیندانی تر. پاش ململانێیەکی زۆرو بە هاوکاری کاپتنێکی دەریاوان لانە ڕزگار دەکەن و سەرجەم دانیشتوانی قەڵا دەچنە دورگەیەک بە ناوی دورگەی (هیوا) ژیانێکی ئاسایی بەڕێدەکەن.

ناوەکان[دەستکاری]

ستافی کارکردن[دەستکاری]

  • نوسەر: هایاو میازاکی
  • دەرهێنەر: هایاو میازاکی - ئیساهۆ تاکاهاتا - کەیجی هایاکاوا
  • میوزیک: شینیچیرۆ ئیکیبی
  • وێنەکێش: هایاو میازاکی - یاسوۆ ئوتسوکا
  • بەرهەمهێنەر: جونزۆ ناکاجیما
  • ماوەی ئەنیمی: ٢٦ ئەڵقە
  • ساڵی بەرهەمهێنان: ١٩٧٨
  • کۆمپانیای بەرهەمهێن: نیپۆن ئەنیمەیشن

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. [١]
  2. [٢]

http://www.animenewsnetwork.com/encyclopedia/anime.php?id=899 https://www.flickr.com/photos/40821430@N05/7453086900/

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Future_Boy_Conan
  2. ^ https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%B9%D8%AF%D9%86%D8%A7%D9%86_%D9%88%D9%84%D9%8A%D9%86%D8%A7