لایت یاگامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لایت یاگامی
کەسایەتیی دەفتەری مەرگ
وێنەیەکی کەسایەتییەکە
یەکەم دەرکەوتنژمارەی یەکەم: وەڕەسبوون (مانگا)
زنجیرەی یەکەم: لەدایک بوونی نوێ (ئەنیمێ)
دەنگمامۆرو میانۆ (ژاپۆنی)
براد سوەیڵ (ئینگلیزی)
پرۆفایل
نازناوکیرا
لایت ئاساهی
ئێڵ (لە ژمارەی ٦۰ دادەنرێت)
نەژادمرۆڤ
ڕەگەزنێر
خزمەکانسویشیرۆ یاگامی (باوک)
ساچیکۆ یاگامی (دایک)
سایۆ یاگامی (خوشک)
نەتەوە ژاپۆنی

لایت یاگامی (夜神月 یاگامی رایتۆ) وە هەروەها دەناسرێت بەناوی کیرا بریتییە لە کەسایەتی سەرەکی لە زنجیرە ئەنیمێ و مانگای دەفتەری مەرگ.[١][٢][٣]

لایت یاگامی خوێندکارێکی زیرەکە و لە پلەی سەرەوەی پۆلەکەیدایە و ئامانج و هیوایەکی زۆری بۆ داهاتووی هەیە. بێتاقەت و وەڕزە لە جیهانی دەورووبەری و پێیوایە جیهان بەرەو پیستر بوون و نامرۆیی بوون دەچێت. کاتێک بە ڕێکەوت تێنووسێکی سەیر و سەمەرە و بە هێزێکی سەرووسرووشتییەوە لە ئاسمانەوە دادەکەوێت و ئەم هەڵیدەگرێت، دەبینێت کە لەسەری نووسراوە “تێنووسی مەرگ” و هەندێک ڕێنوێنی شێوازی بەکارهێنانی تێنووسەکە لەسەری نووسراوە، وەکوو: “ناوی هەر کەسێک لەسەری ئەم تێنووسە بنووسرێت ئەو کەسە دەمرێت”. سەرەتا پێ گاڵتەیە و دەڵێت دەشێت شتێکی وەکوو نامە زنجیرەییەکان بێت کە بڵاو دەبنەوە. بەڵام کاتێک تاقی دەکاتەوە و ڕاستییەکە دەبینێت، زۆر شت دەگۆڕێت. ئێستا خەون بەوەوە دەبینێت کە جیهان لە مرۆڤە خراپەکان و بەدکارەکان خاوێن بکاتەوە و ناشوێنێک لە سەر عەرز درووست بکات و خۆی وەکوو خودای ئەو جیهانە دەبینێت. سەرەتا بەس تاوانبارەکان دەکوژێت بەڵام پاشتر تەنانەت ئەوانەش کە بیانەوێت دژی ببنەوە دەکوژێت و ئەمەش بە ڕەوا و عەدالەت دەبینێت. لایت کە بە کیرا دەناسرێت دەبێتە سەرچاوەی ترس و شڵەژان بۆ کۆمەڵگا، سەرەڕای ئەوەی هەندێ کەس لایەنگری لێ دەکەن. پۆلیس لێکۆڵەرێکی نهێنی و شارەزا کە ئاڵۆزترین دۆسییە تاوانبارییەکانی چارەسەر کردووە بە ئیش دەگرێت کە ناوی ئێڵە و لێکۆلەرێکی هەرە زیرەکە. کیرا ئێستا دەیەوێت بۆ پاراستنی خۆی ئێڵ بکوژێت.

ئەو کەسەی هەڵساوە بە ڕۆڵ گێڕانی دەنگەکە لە ئەنیمێیەکە: مامۆرو مییانۆ لە ئەنیمێیە ژاپۆنییەکە، براد سوەیل لە وەرگێڕانە ئینگلیزێکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Isler, Ramsey (February 4, 2014). "Top 25 Greatest Anime Characters". ئای جی ئێن. Archived from the original on 1ی Octoberی 2014. Retrieved 15ی ئاداری 2018. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  2. ^ Thomas, Jolyon Baraka. "Horrific "Cults" and Comic Religion". Japanese Journal of Religious Studies. 39 (1): 127–151.
  3. ^ The stars ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.." The Star. Sunday October 29, 2006. Retrieved on September 23, 2009.