وێستگەی سیئۆل (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وێستگەی سیئۆلەوە ڕەوانە کراوە)
Seoul Station
وێستگەی سیئۆل
دەرھێنەریۆن سانگ-ھۆ
بەرھەمھێنەرسو یۆنگجوو
لی دۆنگ-ھا
یۆن سانگ-ھۆ
نووسینیۆن سانگ-ھۆ
کاستڕیو سیۆنگ-ریۆنگ
شیم ئون-کیونگ
لی جوون
ڕێکەوتی دەرچوون١٨ی ئاب، ٢٠١٦
ماوەی فیلم٩٢ خولەک
وڵاتکۆریای باشوور
زمانکۆری
تێچوون٥٧٥ ھەزار دۆلار

وێستگەی سیئۆل (بە زمانی کۆری: 서울역) فیلمێکی ئەنیمێی زۆمبیی کۆریای باشوورە لە دەرھێنانی یۆن سانگ-ھۆ کە لە ڕێکەوتی ١٨ی ئابی ٢٠١٦دا بڵاوبووەتەوە. فیلمەکە ڕیو سیۆنگ-ریۆنگ، شیم ئون-کیونگ، و لی جوون وەک کاراکتەرە سەرەکییەکان دەردەخات. ھەروەھا ئەم فیلمە لە فێستیڤاڵی ٢٠١٦ی ئێدینبەردا نمایشکراوە.

چیرۆک[دەستکاری]

لە دەوروبەری وێستگەی سیئۆل، پیاوێک کە لەخەوێکی قورسدایە دەبێتە دەستپێکەری وێرانەی جەنگی زۆمبی. لە نێوان ئەمەدا، ژنێکی ھەرزەکاری ھەڵھاتوو دەبێت خۆی لە جیھانێکدا بپارێزێت کە ئەم وەک زیایە دەبینێت. چیرۆکەکە لە نێوان دوو کاراکتەری سەرەکی دەوران دەکات: سوک-گیو (دۆبلاژی دەنگی: ڕیو سیۆنگ-ریۆنگ) باوکێک کە بەدوای کچە ھەڵھاتووەکەیدا دەگەڕێت (ھای-سون، دۆبلاژی دەنگی: شیم ئون-کیونگ)، و پاشان بۆی دەردەکەوێت کە کچەکەی بووە بە سۆزانی. کاتێک کە نزیکن لەوەی بە یەکدی شادببنەوە، پەتای زۆمبی لە سیئۆل بڵاودەبێتەوە.

فیلمەکە لەبەردەم باڵەخانەی وێستگەی تێرمی ناڵی سیئۆلدا دەست پێ دەکات کاتێک کە پیاوێکی خوێناوی دەکەوێت. کوڕێکی ھەرزەکاری بە مۆدەش، لە ناوەڕاستی گێڕانەوە بۆ ھاوڕێکەیەتی کە چۆن بڕوای بە چاودێری تەندروستی جیھانی ھەیە، دێتە پێشەوە بەڵام کاتێک دەبینێت تەنھا پیاوێکی بۆناوی ھەژارە جێیدەھێڵێت. برا بچووکی ئەو پیاوە پیرەی کە لەسەرە مەرگدایە دێت و دەڕوا و داوای ھاریکاری لە خەڵک دەکات، بەڵام خەڵک پشتگوێی دەخەن. بە درێژییەکەی، ئیشکەرەکان مۆڕەی لێدەکەن، و پۆلیسیش لێی تووڕەدەبن، و پاشانیش لەلایەن چەقاوەسووەکانەوە بەتووندی لێی دەدرێت.

ھەر بەزوویی پیاوە پیرەکە دەبێت بە زۆمبییەکی خوێنمژی دڕندە، کە ئاژاوەیەک دروست دەکات بە ھەموو وێستگەکەدا بڵاو دەبێتەوە، یەکەم جار لەنێوان ئەوانەی لە ڕاڕەوەکاندا وەستاون و پاشان ھەموو ئەوانەی دەوروپشتی تێرمیناڵەکە. یەکسەر دوای یەکەم دیمەنە پاڵەوانی چیرۆکەکە دەردەکەون. ھای-سون کە بە تازەیی لە ژیانە کۆنەکەی کە وەک نیمچە کۆیلەیەک لە تیاتریۆیەکدا کاری دەکرد ڕای کردووە، و ئێستاش لەگەڵ ھاوڕێ کوڕە بێکەڵکەکەیدا بە ناوی کی-ونگ (دۆبلاژی دەنگی: لی جوون) دەژی کە بیرو ھۆشی بۆ پەیاکردنی پارە تەنھا لای ئەوەیە ھای-سون وەک سۆزانییەک لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بناسێنێت. دوای بەرپەرچدانەوە لەسەر ئەمە، کەپڵەکە جیا دەبنەوە و لە ناو ئەو ئاژاوەیەی لە وێستگەی سیئۆلەوە پەیدا دەبێت ون دەبن. ھای-سون تووشی بەزمێکی خوێناوی دەبێت لە وێستگەی پۆلیسەکە و تەنھا بەڕێکەوت ڕزگاری دەبێت، لەکاتێکدا گەڕانی کی-ونگ بۆ ھای-سون بە دەرکەوتنی سوک-گیو دەوەستێت.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • ڕیو سیۆنگ-ریۆنگ لە ڕۆڵی سوک-گیو
  • شیم ئون-کیونگ لە ڕۆڵی ھای-سون
  • لی جوون لە ڕۆڵی کی-ونگ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

https://en.wikipedia.org/wiki/Seoul_Station_(film[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی])