گۆشۆ ئۆیاما

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گۆشۆ ئۆیاما
青山 剛昌 Hokuei-chō

لەدایکبوون۲۱ حوزەیرانی ۱۹٦۳
پیشەمانگاکا، نووسەری سیناریۆ
چالاکبوون(۱۹۹۰ - ئێستا)
ناسراوە بەنووسەری لێکۆڵەر کۆنان
ھاوسەرمینامی تاکایاما (۲۰۰٥ - ۲۰۰۷)
خەڵاتەکانخەڵاتی شۆگاکوکان بۆ مانگا (۱۹۹۳، ۲۰۰۱)
وێبگەhttp://www.gamf.jp
پەڕەکەی لەسەر IMDB

گۆشۆ ئۆیاما (بە ژاپۆنی: 青山 剛昌 Hokuei-chō) (ناوی ڕاستەقینەی یوشیماسا ئۆیامایە) (لەدایک بووی ۲۱ حوزەیرانی ۱۹٦۳ لە پارێزگای تۆتۆری) ئەو نووسەر و وێنەکێشێکی مانگای ژاپۆنییە، وە نووسەری زنجیرە درامای ڵێکۆڵەر کۆنانە، چەند زنجیرە و مانگایەکی نووسیوە کە یەکەمیان لەهەشتاکاندا بووە و بریتییە لە ماجیک کایتۆ Magic kaitou وە مانگای یایبا.

وە ۲۱ ساڵە، بەشێوەیەکی ڕێکتر لە ساڵی ۱۹۹٤ دەستی کرد بە نووسینی ڵێکۆڵەر کۆنان Meitantei Conan وە ئێستا بەیەکێک لە درێژترین زنجیرەکان دادەنرێت لە جیهانی ئەنیمێ وە ژمارەی زنجیرەکانی ٨٥٤ تێپەڕاندووە وە ۱۲ ئۆڤا و ۲۰ فیلم. وە دوو فیلمی تری بەرهەم هێناوە (ڵێکۆڵەر کۆنان دژی لۆپینی سێیەم_ بەشی یەکەم و دووەم)، وە کۆتا فیلمی کۆنان بریتییە لە ڕەشترین کابوس کەلە سینەما نمایش کرا لە ۱٦ نیسان ۲۰۱٦.

هاوسەرگیری کردووە لە ٥ نیسان ۲۰۰٥ لەگەڵ مینامی تاکایاما کە ئەو کەسەیە کە بەرپرسە لە دەنگی ڵێکۆڵەر کۆنان لە ئانمییە ژاپۆنییەکەدا وە ئەو گۆرانی بێژەیە کە گۆرانی وتووە لەو زنجیرەی باسی تیمی تومکس دەکات. جیا بونەتەوە لە ۱۰ کانوونی یەکەم ۲۰۰۷.

پشتی پەردەکان و فێربوونی[دەستکاری]

ئۆیاما هەر لە منداڵییەوە بەهرەدار بووە لە وێنە کێشاندا. تابلۆکەی "جەنگی یۆکیای" کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت "Yukiai War" توانی خەڵات بەدەست بێنێت لە پێشبوڕکێیەکدا کاتێک لە یەکی سەرەتایی بوو. دواتر تابلۆکەی نمایش کرا لە تۆتتۆری دایمارو "Tottori Daimaru Department Store" کە دەکەوێتە ژاپۆنەوە.

ئۆیاما دەرچووە لە قوتابخانەی دوا ناوەندی یوریکۆ "Yuraikuei High School". وە دواتر هونەری خوێندووە لە زانکۆی نیهۆن "Nihon University College" لە تۆکیۆ. وە لە زستانی ساڵی ۱۹٨٦ زاینی، ئۆیاما بەشداری لە کێبڕکێیەکی وێنە جوڵاوەکانی کردووە کە بۆ قوتابییە نوێکان ئامادە کرا بوو. ئۆیاما توانی براوە بێت لەم کێبوڕکێیەدا و کە یارمەتی دا بۆ چوونە ناو جیهانی مانگاوە، وە ئەم ڕووداوە بووە خاڵی گۆڕان لە ژیانیدا.

گرنگترین کارەکانی[دەستکاری]

چیرۆکە مانگاکانی

دروست کردنی کەسایەتییەکان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

گۆشۆ ئۆیاما لە MyAnimeList