زینەدین زیدان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زینەدین یەزید زێدان
زێدان لە ٢٠١٧
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو زینەدین یەزید زێدان
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٧٢
شوێنی لەدایکبوون مارسیلیا،  فەڕەنسا
باڵا ١٫٨٥ م
ئەزموونی گەنجی
١٩٨١–١٩٨٣ US Saint-Henri
١٩٨٣–١٩٨٦ SO Septèmes-les-Vallons
١٩٨٦–١٩٨٩ یانەی کان
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
١٩٨٩–١٩٩٢ یانەی کان ٦١ (٦)
١٩٩٢–١٩٩٦ یانەی بۆردۆ ١٣٩ (٢٨)
١٩٩٦–٢٠٠١ یانەی یۆڤانتۆس ١٥١ (٢٤)
٢٠٠١–٢٠٠٦ ڕیال مەدرید ١٥٥ (٣٧)
سەرجەم ٥٠٦ (٩٥)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
١٩٨٨–١٩٨٩ فەڕەنسای خوار ١٧ ساڵان ٤ (١)
١٩٨٩–١٩٩٠ فەڕەنسای خوار ١٨ ساڵان ٦ (٠)
١٩٩٠–١٩٩٤ فەڕەنسای خوار ٢١ ساڵان ٢٠ (٣)
١٩٩٤–٢٠٠٦ فەڕەنسا ١٠٨ (٣١)
ڕاهێنەرایەتی
٢٠١٤–٢٠١٦ یانەی کاستیای ڕیال مەدرید
٢٠١٦–٢٠١٨ ڕیال مەدرید
٢٠١٩– ڕیال مەدرید
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

زەینەدین زیدان (بەفەڕەنسی: Zinédine_Zidane) ناسراو بە "زیزۆ" (٢٣ی حوزەیرانی ١٩٧٢) یاریزانی پێشووی تۆپی پێ. بەیەکێک لەباشترین یاریزانەکانی مێژوو دادەنرێت.[٤][٥][٦] زێدان یاری درووستکەرێکی ناوەڕاستبوو بەھۆی تەکنیک و باشی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ دەناسرایەوە. زێدان یاری بۆ یانەکانی کان و بۆردۆی فەڕەنسی، یۆڤانتۆسی ئیتالی وە ڕیاڵمەدریدی ئیسپانی کردوە.[٧] لەسەر ئاستی یانەکان، زێدان براوەی دوو خوولی ئیتالییە لەگەڵ یۆڤانتۆس، ئەمەش بەرلەوەی لە ساڵی ٢٠٠١ بەبڕی ٧٧٫٥ میلیۆن یۆڕۆی پەیوەندی بکات بەیانەی ڕیاڵمەدرید کە ڕیکۆردی جیھانی بوو بۆ کڕینی یاریزانێک. لە ئیسپانیا، زێدان خوولی ئیسپانی وە جارێکیش خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بردەوە لە ساڵی ٢٠٠٢ کە لەیاری کۆتایی گۆڵێکی بەقاچی چەپی تۆمارکرد و بەیەکێک لەجوانترین گۆڵەکان دادەنرێت لەم پاڵەوانیەتییە.[٨] جگەلەوانەش بووەتە براوەی ئینتەرناسیۆنال کەپ و جامی سووپەری ئەورووپی.

زێدان ١٠٨ یاری بۆ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا کردووە. لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بووەتە براوەی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨، لەیاری کۆتایی مۆندیالی ٩٨ توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و ناو لەباشترین پێکھاتەی مۆندیالەکەش ھات. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٠، بووەتە پاڵەوانەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، نازناوی باشترین یاریزانی پاڵەوانییەتیەکەشی وەرگرت. بەبردنەوەی جامی جیھانی ١٩٩٨، زێدان بووە پاڵەوانی وڵاتەکەی و خەڵاتی لێجنی شەڕەفی وەرگرت لەلایەن حکوومەتەوە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٦، خەڵاتی باشترین یاریزانی جامی جیھانی بردەوە وێڕای ئەوەی لەیاری کۆتایی بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و یاری کۆتایشییان دۆڕاند. دوای مۆندیالی ٢٠٠٦، زێدان وازی لەیاریکردن ھێنا بۆ یانە و ھەڵبژاردەکەی.

زێدان چەندین دەستکەوتی دیکەی تاکەکەسی بەدەستھێناوە، لەوانە ناوی لەلیستی باشترین یاریزانەکانی ١٩٩٨، ٢٠٠٠ و ٢٠٠٣ی فیفادا ھاتووە. لە ساڵی ۱۹۹٨، خەڵاتی باڵۆندۆری بردەوە. لە ساڵی ١٩٩٦، باشترین یاریزانی خوولی فەڕەنسی دیاریکرا. لە ساڵی ٢٠٠١، باشترین یاریزانی خوولی ئیتالی. لە ساڵی ٢٠٠٢، باشترین یاریزانی بیانی لە خوولی ئیسپانیا دیاریکرا. ساڵی ٢٠٠٤، زێدان ناوی لەلیستی فیفا ١٠٠ ھات کەلیستێک بوو لەلایەن یاریزان پێلێ دیاریکرا بۆ ١٠٠ باشترین یاریزانی تۆپی پێ کە لەژیاندان. زێدان لەو تەنیا ٨ یاریزانەیە کە توانیویەتی ببێتە براوەی جامی جیھانی، خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا وە ببێتە براوەی باڵۆندۆر. زێدان باڵیۆزی قەتەڕ بوو بۆ پێشبڕکێکردن بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢. سەرەنجام قەتەڕ سەرکەوتووبوو لەو پێشبڕکێیە و بووە یەکەمین وڵاتی عەرەبی کە میوانداری مۆندیال بکات.[٩]

لەدوای وازھێنان لەیاریکردن، زێدان بوون بەڕاھێنەری تۆپی پێی ھەڵبژارد. لەسەرەتادا بووە ڕاھێنەری یانەی لاوانی ڕیاڵمەدرید.[١٠] بۆماوەی دووساڵ لەو ئەرکەی مایەوە تاکوو لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بەفەرمی بووە ڕاھێنەری یانەی ڕیالمەدرید.[١١] لەماوەی دوو وەرز و نیویدا لەگەڵ ڕیالەمدرید، زێدان بووە براوەی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ سێجار لەسەریەک، جارێکیش خوولی ئیسپانیا وە جامی سووپەری ئیسپانی. دووجاریش جامی جیھانیی یانەکان، سووپەری ئەورووپی.[١٢] لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن فیفاوە، بەباشترین ڕاھێنەری ساڵ دەستنیشانکرا.[١٣] لە ئایاری ٢٠١٨، دەستی لەڕاھێنەرایەتی ڕیاڵمەدرید کێشایەوە.[١٤][١٥] دواتر بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی ڕیاڵمەدرید، لە ئازاری ٢٠١٩ گەڕایەوە بۆ پلەی ڕاھێنەری یانەکە.

ژیان[دەستکاری]

باوک و دایکی، ئیسماعیل و مەلیک، لە جەزائیرەوە بەرەو پایتەختی فەڕەنسا، پاریس گەشتییان کرد. باوکی بەرەو مارسیلیا گەشتی کرد چونکە کاری بەدەست نەکەوت لە پاریس.[١٦] لە ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٧٢، زینەدین یەزید زیدان لە مارسیلیا، فەڕەنسا لەدایکبوو. زیدان پێنجەم مندالی دایک و باوکی بوو.

زێدان لەکاتی یاریکردنی بۆیانەی ڕیال مەدرید لە ساڵی ٢٠٠٥.

گۆڵەکانی بۆ فەڕەنسا

ھەڵبژاردە ساڵ یاریکردن گۆڵەکان
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا ١٩٩٤ ٢ ٢
١٩٩٥ ٦ ٢
١٩٩٦ ١٢ ١
١٩٩٧ ٨ ١
١٩٩٨ ١٥ ٥
١٩٩٩ ٦ ١
٢٠٠٠ ١٣ ٤
٢٠٠١ ٨ ٢
٢٠٠٢ ٩ ١
٢٠٠٣ ٧ ٣
٢٠٠٤ ٧ ٤
٢٠٠٥ ٥ ٢
٢٠٠٦ ١٠ ٣
کۆی گشتی ١٠٨ ٣١

کاری ڕاوێژکاری[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٩ دوای ئەوە فلۆرەنتینۆ پیرێز ھەڵبژێردرا وەک سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ناوبراو ھەستا بەدانانی زینەدین زێدان وەک ڕاوێژکاری یەکەمی خۆی وە بۆکڕینی یاریزان و بڕیارە چارەنووسازەکانیش بڕیاری زێدان وەردەگی

کاری خێرخوازی[دەستکاری]

لەدوای وازھێنانی لەیانە و ھەڵبژاردەکان زێدان کاری خێرخوازی ئەنجام دەدات لەڕێگای یاریکردن کە داھاتەکەی بۆ کاری خێرخوازی خەرچ دەکرێت

زێدان

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

بۆردۆی فەڕەنسا[دەستکاری]

  • پاڵەوانی جامی UEFA Intertoto لە ساڵی ١٩٥٥
  • پلەی دووەم لە خولی ئەورووپا لەوەرزی ١٩٩٥–١٩٩٦

یوڤێنتوسی ئیتالیا[دەستکاری]

ڕیالمەدریدی ئیسپانیا[دەستکاری]

ھەڵبژاردەی نیشتیمانی فەڕەنسا[دەستکاری]

وەک ڕاھێنەر[دەستکاری]

خولی ئیسپانی ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ ڕیاڵمەدرید:

ئامارەکان[دەستکاری]

یاری و گۆڵ، وەرز و خوولەکان
یانە وەرز خوول جام خوولی کیشوەری گشتی
ئاست یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
کانس ١٩٨٨–٨٩ خوولی فەرەنسی ٢ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠
١٩٩٠–٩١ ٢٨ ١ ٣ ٠ ٣١ ١
١٩٩١–٩٢ ٣١ ٥ ٣ ٠ ٤ ٠ ٣٨ ٥
گشتی ٦١ ٦ ٦ ٠ ٤ ٠ ٧١ ٦
بۆڕدۆ ١٩٩٢–٩٣ خوولی فەرەنسی ٣٥ ١٠ ٤ ١ ٣٩ ١١
١٩٩٣–٩٤ ٣٤ ٦ ٣ ٠ ٦ ٢ ٤٣ ٨
١٩٩٤–٩٥ ٣٧ ٦ ٥ ١ ٤ ١ ٤٦ ٨
١٩٩٥–٩٦ ٣٣ ٦ ٣ ٠ ١٥ ٦ ٥١ ١٢
گشتی ١٣٩ ٢٨ ١٥ ٢ ٢٥ ٩ ١٧٩ ٣٩
یۆڤانتۆس ١٩٩٦–٩٧ خوولی ئیتاڵی ٢٩ ٥ ٢ ٠ ١٠ ٢ ٤١ ٧
١٩٩٧–٩٨ ٣٢ ٧ ٥ ١ ١١ ٣ ٤٨ ١١
١٩٩٨–٩٩ ٢٥ ٢ ٥ ٠ ١٠ ٠ ٤٠ ٢
١٩٩٩–٢٠٠٠ ٣٢ ٤ ٣ ١ ٦ ٠ ٤١ ٥
٢٠٠٠–٠١ ٣٣ ٦ ٢ ٠ ٤ ٠ ٣٩ ٦
گشتی ١٥١ ٢٤ ١٧ ٢ ٤١ ٥ ٢٠٩ ٣١
ڕیال مەدرید ٢٠٠١–٠٢ خوولی ئیسپانی ٣١ ٧ ٩ ٢ ٩ ٣ ٤٩ ١٢
٢٠٠٢–٠٣ ٣٣ ٩ ١ ٠ ١٤ ٣ ٤٨ ١٢
٢٠٠٣–٠٤ ٣٣ ٦ ٧ ١ ١٠ ٣ ٥٠ ١٠
٢٠٠٤–٠٥ ٢٩ ٦ ١ ٠ ١٠ ٠ ٤٠ ٦
٢٠٠٥–٠٦ ٢٩ ٩ ٥ ٠ ٤ ٠ ٣٨ ٩
گشتی ١٥٥ ٣٧ ٢٣ ٣ ٤٧ ٩ ٢٢٥ ٤٩
کۆی گشتی ٥٠٦ ٩٥ ٦١ ٧ ١١٧ ٢٣ ٦٨٤ ١٢٥

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Entreprise SCI Z 5 Istres à Aix-en-Provence (13290)" [Company SCI Z 5 Istres in Aix-en-Provence (13290)]. Figaro Entreprises (بە فەڕەنسی). Société du Figaro. 15 December 2018. Retrieved 27 January 2019.
    "Zinedine Zidane". BFM Business (بە فەڕەنسی). Retrieved 27 January 2019.
  2. ^ "Zinedine Zidane Profile". ESPN Soccernet. Archived from the original on 28 June 2011. ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Zinedine Zidane". ESPN FC. Retrieved 7 July 2018.
  4. ^ "Zidane's lasting legacy". BBC Sport. Retrieved 20 April 2013."Zidane-is-greatest-football-player"/ "Zidane is greatest football player" ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Fox Sports. Retrieved 20 April 2013.
    "Brazil 0 France 1: Zidane regains mastery to tame Brazil" ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. The Independent. Retrieved 17 November 2013.
  5. ^ "Brazil's Fans Lament Demise of the Beautiful Game". The New York Times. Retrieved 17 November 2013.
  6. ^ "Defending champion bounces back from World Cup flop to try again" ٣٠ی ئایاری ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Sports Illustrated. Retrieved 17 November 2013.
  7. ^ "Zinedine Zidane set to become Real Madrid director of football". The Guardian. London. 14 June 2012.
  8. ^ "Ronaldo's overhead kick and five other classic UCL goals". UEFA. Retrieved 14 July 2018.
  9. ^ "Zidane: A victory for the Arab world". No. 2 December 2010. FIFA. 16 April 2015. Retrieved 26ی Mayی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "Zidane to manage Castilla in the 2014/2015 season". Real Madrid CF. Retrieved 25 June 2014.
  11. ^ "Zinedine Zidane: new coach of Real Madrid". No. 4 January 2016. Real Madrid CF. 4 January 2016.
  12. ^ "Zinédine Zidane the manager is already outperforming Zidane the player". The Guardian. 4 June 2017. Retrieved 27 June 2017.
  13. ^ "FIFA Football Awards 2017 – Voting Results" (PDF). FIFA. 23 October 2017. Archived from the original (PDF) on 24ی Octoberی 2017. Retrieved 23 October 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ Pope, Nick (31 May 2018). "Zinedine Zidane Announces His Resignation From Real Madrid". Esquire. Retrieved 31 May 2018.
  15. ^ "Zinedine Zidane: Real Madrid boss stands down five days after Champions League win". BBC Sport. 31 May 2018. Retrieved 31 May 2018.
  16. ^ ["Zinedine Zidane Biography" (بە ئینگلیزی). soccermaniak.com. Retrieved 2013-12-08.