بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جۆ بایدن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆ بایدن
پۆرترەیتی فەرمی لە ساڵی ٢٠٢١
٤٦مین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان
دەستبەکاربوون
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
جێگری سەرۆک کامڵا ھاریس
دوابەدوای دۆناڵد ترامپ
٤٧مین جێگری سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان
لە پۆستدا بووە
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧
سەرۆک کۆمار باراک ئۆباما
پێشینە دیک چەینی
پاشینە مایک پێنس
سیناتۆری ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا
لە پۆستدا بووە
٣ی کانوونی دووەمی ١٩٧٣ – ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩
پێشینە کالب بۆگس
پاشینە تێد کۆفمن
سەرۆکی کۆمسیۆنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجومەنی پیران
لە پۆستدا بووە
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ – ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩
پێشینە ڕیچارد لوگەر
پاشینە جۆن کێری
لە پۆستدا بووە
٦ی حوزەیرانی ٢٠٠١ – ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣
پێشینە جێسی ھێڵمس
پاشینە ڕیچارد لوگەر
لە پۆستدا بووە
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١
پێشینە جێسی ھێڵمس
پاشینە جێسی ھێڵمس
سەرۆکی گرووپی نێودەوڵەتی ئەنجومەنی پیران بۆ کۆنترۆڵی ماددەی ھۆشبەر
لە پۆستدا بووە
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ – ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩
پێشینە چەک گراسلی
پاشینە دایان فەینستەین
سەرۆکی کۆمسیۆنی دادوەری ئەنجومەنی پیران
لە پۆستدا بووە
٣ی کانوونی دووەمی ١٩٨٧ – ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥
پێشینە سترۆم سرمۆند
پاشینە ئۆرین ھاچ
ئەندامی ئەنجومەنی ناوخۆیی نوکاسڵ لە ناوچەی ٤ھەم
لە پۆستدا بووە
٤ی تشرینی دووەمی ١٩٧٠ – ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢
پێشینە ھێنری فۆڵسم
پاشینە فرانسیس سویفت
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون جۆزێف ڕۆبینیت بایدن جوونییەر
(١٩٤٢-١١-٢٠) ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢ (تەمەن ٨١ ساڵ)
سکرانتۆن، پێنسلڤانیا، ئەمریکا
پارتی سیاسی دیموکرات
ھاوسەر(ەکان) نیلا ھەنتەر (ھاوسەرگیری ١٩٦٦؛ ١٩٧٢)
جیڵ بایدن (ھاوسەرگیری ١٩٧٧)
منداڵ(ەکان)
  • بەو بایدن
  • ھەنتەر بایدن
  • ناومی بایدن
  • ئاشڵی بایدن
پەروەردە زانکۆی دێلەوەیر (BA)
زانکۆی سیراکیوز (JD)
پیشە
  • سیاسەتمەدار
  • پارێزەر
  • نووسەر
واژوو
ماڵپەڕ ماڵپەڕی فەرمی
خەڵاتەکان
خەڵاتەکان مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی (٢٠١٧)

جۆسێف ڕۆبینێت بایدن جوونییەر (بە ئینگلیزی: Joe Biden) (لەدایکبووی ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢)، ناسراو بە جۆ بایدن، سیاسەتمەدارێکی ئەمریکییە. وەک ٤٧مین جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان خزمەتی کردووە لە کابینەکەی باراک ئۆباما لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٧دا وەک ئەندامێکی حیزبی دیموکرات. بایدن وەک سیناتۆرێک لە ئەنجومەنی پیران سەر بە ویلایەتی دێلەوەیر خزمەتی کردووە لەنێوان ساڵانی ١٩٧٣ بۆ ٢٠٠٩. دوای ئەوەی وەک کاندیدی دیموکراتەکان ھەڵبژێردرا وەک ڕکابەری دۆناڵد ترامپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ وەک براوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ٤٦مین سەرۆکی ئەمریکا دانرا.[١]

بایدن لە ھەریەک لە سکرانتن، پێنسیلڤانیا و نیوکاسڵ، دێلەوەیر ژیاوە[٢] و لە زانکۆی دێلەوەیر خوێندوویەتی تا دواتر چووە بڕوانامەی بەکالۆرۆیۆسی لە زانکۆی سیراکیوز ھێناوەتەوە لە ساڵی ١٩٦٨.[٣][٤] لە ساڵی ١٩٧٠، وەک ئەندامی ئەنجومەنی شاری نیوکاسڵ ھەڵبژێرا و بووە شەشەمین لاوترین ئەندامی ئەنجومەنی پیران کاتێک توانی ببێتە نوێنەری ویلایەتی دیلاوێر لە ساڵی ١٩٧٢دا. بایدن ئەندامیش لە کۆمیسیۆنی ئەنجومەنی پیران بۆ بڕیارەکانی دەرەوە و دواتر بووە بەڕێوبەری کۆمیسیۆنییەکەش. بایدن دژی شەڕی کەنداو بووە، بەڵام پشتگیری لە زیادکردنی ژمارەی سەربازانی ناتۆ کرد لەکاتی شەڕی یوگوسلاڤ لە ١٩٩٠ەکاندا. ھەروەھا پشتگیری لە بڕیاری داگیرکردنی عێڕاق کرد لە ساڵی ٢٠٠٢، بەڵام دژی زیادکردنی ژمارەی سەربازانیان وەستایەوە لە ساڵی ٢٠٠٧. ھەربەدەر لەمەش سەرۆکی کۆمیسیۆنی دادوەری ئەنجومەن بووە لە ساڵی ١٩٨٧ تاکو ١٩٩٥، و بەرپرس بووە لە چەندین پڕۆژەیاسای تایبەت ماددە ھۆشبەرەکان، کەمکردنەوەی تاوان، ئازادییە مەدەنییەکان. بایدن سەرکردایەتی کۆمەڵێک ھەوڵی کرد بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی تاوان و توندوتیژی دژی ژنان و بەشداربووە لە دامەزراندنی شەش دادوەر لە دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکاندا. ھەروەھا لەساڵانی ١٩٨٨ و ٢٠٠٨ خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

بایدن شەش جار بەدوای یەک لە ئەنجومەنی پیران ھەڵبژێردرایەوە تا دواتر وازی لەم پۆستەی ھێنا تا ببێتە جێگری سەرۆک ئۆباما؛ دواتر لە ساڵی ٢٠١٢شدا دووبارە ھەڵبژاردنەکەیان بردەوە. وەک جێگری سەرۆک، بایدن بەرپرس بوو لە بوودجەی چاکسازی و گەڕاندنەوەی ئابووری بۆ سەر دۆخی جاران دوای داڕمانی ئابووری لە ئەمریکا. ڕێکەوتنی بایدن لەگەڵ ئەندامانی حیزبی کۆماری لە ئەنجومەن وای کرد چەندین پڕۆژەیاسای جۆراوجۆر پەسەند بکرێت. لە ساڵی ٢٠٠٧دا، ئۆباما مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی بەخشییە بایدن.

لە نیسانی ٢٠١٩دا، بایدن ڕای گەیاند کە خۆی کاندید دەکات بۆ ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و توانی کورسی پێویست بەدەستبھێنێت تاکو نوێنەرایەتی حیزبی دیموکرات بکات لە حوزەیرانی ٢٠٢٠دا. لە ١١ی ئابدا، ڕای گەیاند کە ئەندامی ئەنجومەن کامڵا ھاریسی کالیفۆرنیا دەبێتە جێگری، لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا بایدن بەشێوەیەکی فەرمی وەک سەرۆکی ھەڵبژێردراو دیاریکرا دوابەدوای بردنەوەی ھەڵبژاردنەکە.

ژیانی سەرەتایی (١٩٤٢–١٩٦٥)

[دەستکاری]

جۆسێف ڕۆبینێت بایدن جونییەر لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢ لە نەخۆشخانەی سەینت ماری لە سکرانتن،[٢] پەنسلڤەینیا لەدایکبووە. دایکی ناوی کاسرین یوجینا «جین» بایدن بووە (١٩١٧ بۆ ٢٠١٠ ژیاوە) و باوکیشی ناوی جۆسێف ڕۆبینێت بایدن سینیۆر بووە (١٩١٥ بۆ ٢٠٠٢ ژیاوە).[٥][٦] بایدن گەورەترین منداڵی خێزانە کاسۆلیکییەکەی بووە، خوشکێکی بەناوی ڤالێتی و دوو برای بەناوەکانی فرانسیس و جەیمس ھەبووە. جینی دایکی بە ڕەچەڵەک ئێرلەندی بووە، لەوکاتەی باوکی بە ڕەچەڵەک ئێرلەندی و فەڕەنسی بووە.[٧]

باوکی بایدن لەسەرەتا دەوڵەمەند بووە، بەڵام ھەندێک زەرەری کردووە لە کارەکانی و تووشی دۆخێکی دارایی سەخت ھاتووە بەر لە دایکبوونی بایدن؛ بۆ ماوەی چەندین ساڵ، بایدن و خانەوادەکەی لە خانووی داپیرەی دایکی ژیاوە.[٨] لەوکاتەی سکرانتن تووشی قەیرانی دارایی ھەیە لە پەنجاکان و باوکی بایدنیش بێ کار مابوویەوە.[٩] لە ساڵی ١٩٥٣ بەدواوە، خانەوادەی بایدن لە شوقەیەک ژیاون لە کلەیمنت، دێلاوێر دواتر گواستوویانەتەوە بۆ ویلمینگتن، دێلاوێر. باوکی جۆ بایدن دواتر کارێکی لە بواری فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەستکەوت و توانی بەسەر دۆخە ئابووری سەختییەکانی زاڵبێت.[٣][٩][١٠]

لە ئەکادیمیای تۆپی پێی ئارچمیر لە کلەیمنت، بایدن یاریزانێکی بەرگری ناوازەی لێدەرچوبوو لەکاتی ساڵانی دواناوەندیدا؛[٢] ھەروەھا یاری بەیسبۆڵیشی کردووە. ھەرچەندە بایدن قوتابییەکی زیرەک نەبوو، بەڵام سەرکردەیەکی سروشتی بوو و نوێنەری پۆلەکەی بووە لە قۆناغی ناوەندی و دواناوەندیدا. بایدن لە ساڵی ١٩٦١ دواناوەندی تەواو کردووە.[٢]

دوای ئەوەی دەچێتە زانکۆی دێلاوەیر لە نیوارک، بایدن بۆ ماوەیەکی کەم وەک یاریزانێکی تۆپی پێی ئەمریکی یاری کردووە[١١][١٢] و بەکالۆریۆیس لە ئاداب دەھێنێتەوە لە ساڵی ١٩٦٥، لەپاڵ ئادابیش بەکالۆریۆسەکەی بۆ ھەریەک مێژوو و زانستی سیاسیش بووە لەگەڵ دبلۆمێکیش بۆ زمانی ئینگلیزی.[١٣][١٤] بایدن بە نمرەی «سی - ناوەند» دەرچوو و ٥٠٦ەمین قوتابی بووە لەنێو ٦٨٨ قوتابییەکەی پۆلی زانکۆکەی.[١٥][١٦]

بایدن زمانی زۆر دەیگرێت، بەڵام ئەم کێشەیەی کەمتر بووە کاتێک تەمەنی گەیشتە بیستەکان.[١٧] بە گوتەی خۆی ئەمە بەھۆی ڕاھێنانی بەردەوامی بووە کاتێک لەبەردەم ئاوێنەدا ھۆنراوەی دەگوتەوە تا ئەم کێشەی نەما،[١٤][١٨] بەڵام بەپێی میدیاکان ئەم کێشەیەی ھۆکاری ئاستە خراپەکەی بوو لە دیبەیتەکانی حیزبی دیموکرات بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠.[١٩]

یەکەم ھاوسەرگیری، کۆلێژی یاسا، سەرەتای ژیانی پیشەگەری (١٩٦٦–١٩٧٢)

[دەستکاری]
بایدن لە وێنەی دەرچووانی زانکۆی دێلەوەیردا، ساڵی ١٩٦٥.

لە ٢٧ی ئابی ١٩٦٦دا، بایدن ھاوسەرگیری لەگەڵ نیێیڵا ھەنتەر کرد کەوا قوتابییەکی زانکۆی سیراکیوز بوو.[١٣] ھاوسەرگیرییەکەیان دوای مشتومڕێکی زۆر ھات لەنێوان بایدن و خێزانی ھاوسەرەکەی بەوپێیەی بایدن کاسۆلیکی ڕۆمانی بوول ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەیان لە کڵێسایەکی سکانیتڵس، نیویۆرک سازکرد.[٢٠] بەیەکەوە سێ منداڵیان بوو کە بریتین لە بۆو بایدن (٣ی شوباتی ١٩٦٩–٣٠ی مایۆی ٢٠١٥)، ھەنتەر بایدن (لەدایکبووی ١٩٧٠)، و نایۆمی کریستینا بایدن (٨ی تشرینی دووەمی١٩٧١–١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٢).

لەساڵێ ١٩٦٨دا، بایدن کۆلێژی یاسای زانکۆی سیرەکسی تەواوکرد و ٧٦ەمین قوتابی بوو لەسەر ئاستی ٨٥ قوتابی پۆلەکەی[١٥][١٦] و لە نووسینگەی یاسایی دێلەوەیر دەستبەکاربووە وەک پارێزەر لە ساڵی ١٩٦٩. لەوکاتەی دەیخوێند، بایدن بانگھێشتنامەی خزمەتی سەربازی پێگەیشتبوو، بەڵام بەھۆی تەنگە نەفەسیەوە خزمەتی نەکردووە.[٢١][٢٢]

بایدن لە ساڵی ١٩٧٣.

لە ساڵی ١٩٦٨دا، بایدن لە نووسینگەی دادوەری ویلیمینگتن دەستبەکار بوو کە لەوکاتەی لەلایەن ویلیەم پریکێتەوە بەڕێوە دەبردرا کەوا لەوێشەوە بایدن خۆی وەک کۆمارییەک دەھاتە بەرچاو،[٢٣] بەوپێیەی ڕقی لە پارێزگارە دیموکراتەکەی دێلەوەیر چارڵز ئێڵ. تێری دەبوویەوە، بەڵام لە ناسنامە حیزبییەکەی خۆی وەک سەربەخۆ ناساندبوو بەھۆی ئەوەی ڕقی لە کاندیدی کۆمارییەکانی بۆ سەرۆکایەتی ڕیچارد نیکسن دەبوویەوە.

ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیرانی ساڵی ١٩٧٢ی ویلایەتی دێلەوەیر، کە تێیدا بایدن دوو لەسەر سێی ویلایەتەکەی بردەوە.

لە ساڵی ١٩٦٩دا، بایدن وەک پارێزەرێکی گشتی ھاوشانی ھەندێک ئەندامی حیزبی دیموکرات کاری کردووە کە لەوێشەوە بیرۆکەکانی زیاتر بەرەو دیموکراتەکان چوو و خۆی وەک دیموکراتێک ناساند. بایدن لە ئەنجومەنی ناوخۆی ویلایەتی دێلەوەیریش کاری کردووە؛ بەڵام بایدن ھەر زوو بۆی دەرکەوت کە ناتوانێت لەڕێگەی کاری پارێزەرییەوە بژێوی خۆی و خێزانەکەی دابین بکات، بۆیە کاری لە بواری فرۆشتن و کڕینی موڵک کردووە بۆ ماوەیەک.[٢٤][٢٥]

بانگەشەی بۆ ھەڵبژاردنی ١٩٧٢ بۆ ئەنجومەنی پیران

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٧٢دا، بایدن توانی کاندیدی کۆماری جەی کەیلب بۆگس ببەزێنێت ببێتە ئەندامی ئەنجومەنی پیران و کورسی ویلایەتی دێلەوەیر بباتەوە. بایدن تاکە دیموکرات کە ڕکابەری بۆگسی کرد؛ بانگەشەی ھەڵبژاردنەکەی بە بڕە پارەیییەکی کەم بەڕێوە دەچوو و ئەندامانی حیزبی دیموکرات لەو بڕوایەدانەبوون بتوانێت بۆگس ببەزێنێت.[٢٦] ئەندامانی خێزانەکەی سەرپەرشتی کارەکانی بایدنیان دەکرد. لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکەیدا، بایدن تەرکیزی خستبووە سەر کشانەوەی ھێزەکانیان لە ڤییەتنام، کێشە ژینگەیییەکان، مافە مەدەنییەکان و تەندروستی. لە سەرەتای ھەڵبژاردنەکەدا، بایدن بە ژمارەیەکی گەورەوە لەدوای بۆگس بوو، بەڵام بەھۆی بانگەشەکردنێکی جیاواز و پشتگیری بەردەوامی خێزانەکەی توانی پێش بۆگس بکەوێت و بە جیاوازی ٤ ھەزار دەنگ بباتەوە.

مردنی کچەکەی و ھاوسەرەکەی

[دەستکاری]

لە ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢دا، ھاوسەرەکەی بایدن نێیلا و کچە تەمەن یەک ساڵەکەیان ئەیمی لەکاتی پێکدادانێکی ئۆتۆمبێلدا گیانیان لەدەستدا لە ھۆکەسین، دێلەوەیر. لەوکاتەی بۆو و ھەنتەری کوڕی قاچی و شکانێکی بچووکی سەریان تووش ھات، بەڵام پزیشکان ھەر زوو بایدنیان دڵنیاکردەوە لە سەلامەتی کوڕەکانی. بایدن بیری لە دەستلەکارکێشانەوە کردەوە بۆ چاودێریکردنی منداڵەکانی، بەڵام سەرکردەی زۆرینەی ئەنجومەن مایک مانسفیڵد توانی لەم بڕیارە پەشیمانی بکاتەوە.[٢٧] بایدن ئەم ڕووداوە بە خاڵێکی وەچەرخانی ژیانی لە قەڵەم دەدات و پێیوایە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ھەبووە لەو تەمەنەدا و خوێندنەوەی بۆ ژیان بە تەواوی گۆڕی.

ئەندامی ئەنجومەنی پیران (١٩٧٣–٢٠٠٩)

[دەستکاری]

دووەمین ھاوسەرگیری

[دەستکاری]
بایدن و ھاوسەری دووەمی، جیڵ، لە ساڵی ١٩٧٥دا یەکتریان ناسی و لە ساڵی ١٩٧٧ ھاوسەرگیریان کردووە.

بایدن لە ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٣ سوێندی یاسایی خوارد بۆ دەستبەکاربوون لە ئەنجومەنی پیران لەوکاتەی لە نەخۆشخانەی ویلمینگتندا بوو، کە بەھۆی کوڕەکانییەوە ئامادەنەبوو ئەوێ جێبھێڵێت دوای ڕووداوی پێکدادانەکە. لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا، بایدن بووە شەشەم گەنجترین ئەندامی ئەنجومەنی مێژوو.

بە مەبەستی بینینی کوڕەکانی لە نەخۆشخانە، بایدن ڕۆژانە بە شەمەندەفەر لە واشینگتنەوە دەگەڕایەوە دێلەوەیر کە ماوەی نێوانیان ٩٠ خولەک بوو و ئەم خووەشی تا ٣٦ ساڵی دیکە جێبەجێ دەکرد کاتێک ئەندامی ئەنجومەن بوو. ڕووداوی مردنی ھاوسەر و کچەکەی بایدنی کردبووە کەسێکی توڕە و وای کردبوو گومان لە ئایین و باوەڕەکەی بکات بە ڕادەیەک کە لە یەکێک لە یادنامەکانی نووسیبووی "ھەستم دەکرد خودا یارییەکی خراپی لەگەڵمدا کرد و نەیدەتوانی تەرکیز لەسەر کارەکانی بکات.

بایدن ھەمیشە گوتویەتی کەوا ھاوسەری دووەمی، مامۆستا جیل ترەیسی جەیکبس، وای کرد دووبارە ژیانی سیاسی و کەسی ببوژێتەوە؛ ئەوان لە ساڵی ١٩٧٥ یەکتریان ناسی و لە ١٧ی تەممووزی ١٩٧٧ لە کڵێسایەکی نیویۆرک ھاوسەرگیریان کردووە. بایدن و جیڵ بەیەکەوە پەیڕەوی ئایینەکەیان دەکرد و ھەموو ھەفتەیەک لە کڵێسای سەینت جۆزێف لە گرینڤیل، دێلەوەیردا بەشداری کۆبوونەوەی کڵێسایان کردووە. بەیەکەوە کچێکیان بوو بەناوی ئاشلی بلەیزەر کەوا لە ساڵی ١٩٨١دا لەدایکبووە.

بۆو بایدنی کوڕی وەک وەک پارێزەرێکی یاسایی لە ڕیزی سوپاکانی ئەمریکا لەکاتی شەڕێ عێڕاق کاری کردووە و دواتر بووەتە داواکاری گشتی دێلەوەیر؛ بۆو لە ساڵی ٢٠١٥دا بەھۆی شێرپەنجەی مێشکەوە کۆچی دوایی کردووە. ھەنتەر بایدنیش پارێزەرێک و لۆبیوانێکی واشینگتنە.

چالاکییە سەرەتایییەکانی لە ئەنجومەنی پیران

[دەستکاری]
بایدن لەگەڵ سەرۆک جیمی کارتەر لە کۆشکی سپی.

لە ساڵانی سەرەتایدا وەک ئەندامی ئەنجومەنی پیران، بایدن تەرکیزی لەسەر کێشەکانی ژینگە دەکرد و داواکاربوو حکوومەت زیاتر ھەست بە بەرپرسیارەتی بکات لە بەرامبەر ژینگەدا. لە ساڵی ١٩٧٤دا، گۆڤاری تایم ناوی بایدنی لە لیستی ٢٠٠ کەسایەتییە دووربینەکان دانابوو. لە ھەمان ساڵ و لە چاوپێکەوتنێکدا، ڤایدن خۆی وەک لیبراڵێک پێناس کرد لە بوارەکانی مافە مەدەنییەکان و خانەنشینان و تەندروستی، بەڵام وەک بیرورایەکی کۆنەخوازانەی ھەیە بەرامبەر بابەتەکانی لەباربردنی منداڵ و بانگھێشتکردنی ھاووڵاتیان بۆ خزمەتی سەربازی.

بایدن بووە ئەندامی کەمینەی کۆمیسیۆنی دادوەری ئەنجومەنی پیران لە ساڵی ١٩٨١دا. لە ساڵی ١٩٨٤، بایدن بەرپرس بوو لە کۆکردنەوەی دەنگ بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای «Comprehensive Crime Control Act - پڕۆژەیاسایی کۆنترۆڵکردنی گشتگیری تاوان»، کە بە تێپەڕبوونی ساڵەکان پڕۆژەیاساکە بووە جێگای مشتومڕێکی زۆر بەھۆی سزا توندەکانی بەرامبەر تاوان و تەنانەت خودی بایدنیش لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕای گەیاند کە پەسەندکردنی ئەو پڕۆژەیاسایە «ھەڵەیەکی گەورە» بوو. لایەنگرانی ستایشێکی بێ وێنەیان دەکرد بەھۆی ئەوەی یاساکە بووە یەکێک لە مەزنترین دەستکەوتە یاسایییەکانی ئەو سەردەمە. بایدن لەو ساڵەدا زیاتر و زیاتر بەناوبانگ بوو لەڕێگەی وتارە جۆراوجۆرەکانی کە بەشێکیان ڕەخنەئامێز و بەشێکیان ھاندەر بوو بەرامبەر بە ئەندامانی حیزبەکەی.

بایدن لەکاتی تەوقەکردنی لەگەڵ سەرۆک ڕۆناڵد ڕێیگن، ساڵی ١٩٨٥.

لە ساڵی ١٩٩٣، بایدن دەنگی بە پڕۆژەیاسایەک دا کەوا تێیدا ھاتبوو کەسانی ھاوڕەگەزخواز بۆ ئەرکی سەربازی شیاو نین، بەمشێوەیەش ھاوڕەگەزخوازانی بێبەش کرد لە خزمەتی سەربای لە ڕیزەکانی سوپای ئەمریکا. لە ساڵی ١٩٩٦دا، دەنگی بە پڕۆژەیاسای «Defense of Marriage Act - پارێزگاری ھاوسەرگیری» دا کەوا ڕێگری لەوە دەکرد حکوومەتی فیدراڵێ دان بە ھاوسەرگیری ھاوڕەگەزخوازاندا بنێت، ھەربۆیەش ھاوڕەگەزخوازانی بێبەشکرد لە پارێزگاریکردنیان لەلایەن یاساوە. لە ساڵی ٢٠١٥، دوای پێداچوونەوەیەکی ورد دەرکەوت پڕۆژە یاساکە نادەستووری بووە بەپێی دۆسیەی Obergefell v. Hodges کەوا لەلایەن دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووکانەوە بڕیاری لەسەر درابوو.

لە دە ساڵی سەرەتای لە ئەنجومەنی پیران، بایدن بەردەوام تیشکی دەخستە سەر کۆنترۆڵکردنی چەک. دوای ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر پەیماننامەی «ساڵت ٢ - گفتوگۆ ستراتیجییەکانی سنووردارکردنی چەک» دەرنەبڕی کەوا لە ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت لیۆنید برێژنێڤ و سەرۆک جیمی کارتەر واژوو کرا، بایدن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سۆڤیەت ئاندرێی گرۆمیکۆ کۆبوویەوە تاکو نیگەرانییەکانی ئەمریکای پێ بگەینێت و ڕازیکردن ھەندێک گۆڕانکاری لە پەیماننامەکە بکەن تاکو کۆنگرێس ڕازی بکەن. کاتێک ئیدارەی سەرۆک ڕێیگن ھەوڵیاندا پێگەی پەیممانەکە لاواز بکەن، بایدن داوای کرد کە پابەندی پەیماننامەکە بکەن. بایدن سەرنجێکی زۆری میدیاکانی بۆخۆی ڕاکێشا کاتێک لە دانیشتنێکی ئەنجومەن بە توندی ڕەخنەی لە وەزیری دەرەوە جۆرج شولتز گرت بەھۆی پشتگیری کابینەکەی ڕێیگن بۆ حکوومەتی ئەوکاتی ئەفریقای باشوور کە لە وڵاتەکەدا ئەپارتاید و چەوساندنەوەی ڕەشپێستان بەردەوامی ھەبوو.

وەستانەوە دژی پاسەکانی نەھێشتنی جیاکاری

[دەستکاری]

لە نێوەندی حەفتاکاندا، بایدن یەکێک بوو لەو سیناتۆرانەی ئەنجومەن کەوا دژی پاسەکانی نەھێشتنی جیاکاری وەستایەوە. لە یەکەمین بانگەشەی بۆ ئەنجومەن، بایدن ۆشتگیری خۆی بۆ بنبڕکردنی جیاکاری نەژادی دەربڕی، بەڵام نەک لەڕێگەی تێکەڵکردنی قوتابیانی ناوچە ھەژارنشینەکان لەگەڵ دەوڵەمەندنشینەکان. لە مایۆی ١٩٧٤دا، بایدن دەنگی بە ھەندێک یاسادا دژی کەمکردنەوەی جیاکاری نەژادی و ڕەگەزپەرسی. دواتر، بایدن ڕای خۆی گۆڕیبوو لەسەر باسەکە و ھاتە سەر ئەو بڕوایەی پاسەکانی نەھێشتنی جیاکاری لەدەرەوەی دەسەڵاتی دادوەرین تا دەستکاری بکرێن، بەڵام ھەر بەردەوام بوو لە وەستانەوە دژی دەستپێشخەرییەکە.

ئەم ھەڵوێستەی بایدن چەندین جار وروژێنرایەوە، بەتایبەت لەکاتی دیبەیتەکانی کاندیدانی حیزبی دیموکرات، کاتێک کامڵا ھاریس (کە ئەوکات ڕکابەری بوو و نەبوبووە و جێگری) بە بایدنی ڕاگەیاند، «تۆ پاڵپشتی ئەو سیناتۆرە جیاخوازانەت دەکرد تا دژی پاسەکانی نەھێشتنی جیاکاری بوەستنەوە». لە وەڵامدا بایدن گوتی، «من دژی پاسەکانی نەھێشتنی جیاکاری نەوەستامەوە، بەڵکو دژی ئەوە وەستامەوە کە وەزارەتی پەروەردە دەستی ھەبێت لە ڕێکخستنی یاساکە».[٢٨]

بانگەشەی بۆ ھەڵبژاردنی ١٩٨٨ی بۆ سەرۆکایەتی

[دەستکاری]
بایدن لە کۆشکی سپی، ساڵی ١٩٨٧.

بایدن لە ٩ی تەممووزی ١٩٨٧ بەشێوەیەکی ڕەسمی خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لەسەر حیزبی دیموکرات ڕاگەیاند. بایدن وەک کاندیدێکی بەھێز دەبینرا بەھۆی توانای قسەکردنی و ھەروەھا ھەبوونی کەسایەتییەکی دیار لەوکاتەی لە کۆمییسیۆنی دادوەری ئەنجومەندا سەرپەرشتی دامەزراندنی دادوەر ڕۆبێرت بۆرکی لە دادگای باڵای ئەمریکا کرد. بایدن دەبووە گەنجترین سەرۆکی ھەڵبژێردراو، دوای جۆن ئێف کێنەدی. لە ماوەیەکی کەمی ئەو ساڵەدا توانی بڕە پارەیەکی زۆر بۆ بانگەشەکردن کۆبکاتەوە. بەڵام دوای دوو مانگ، پەیامی بانگەشەکانی بایدن بەلای دەنگدەرانەوە ناڕوونتر ببوو بەھۆی ھەندێ کێشەی ناوخۆیی لەگەڵ ستافی بانگەشەکردنیدا، و لە مانگی ئەیلوولدا، بایدن بەوە تۆمەتبارکرا کە وتاری سەرۆکی حیزبی کرێکاری بەڕیتانیا نیڵ کینۆکی بۆخۆی بەکارھێنابوو، وتارەکەی نیڵ نیکۆک بەمشێوەیە بوو:

بۆچی من یەکەمین ئەندامی خانەوادەی کینۆکم کەوا توانیومە بچمە زانکۆ؟ [دواتر لەکاتی وتارەکەدا، پەنجە بۆ ھاوسەرەکەی درێژ دەکات و بە ھۆکاری ئەم دەستکەوتەی دەزانێ] ئەی بۆچی گلێنیس یەکەمین ژنە لەنێو ھەزاران نەوەی خێزانەکەی کە بچێتە زانکۆ؟ لەبەر ئەوەبوو کە ئەوانەی پێشووتر بلیمەت نەبوو؟

وتارەکەی بایدنیش بەمشێوەیە بوو:

لەوکاتەی بەرەو ئێرە دەھاتم بیرم دەکردەوە، بۆچی جۆ بایدن یەکەمین ئەندامی خانەوادەکەیەتی کە چووەتە زانکۆ؟ [دواتر لەکاتی وتارەکەدا، پەنجە بۆ ھاوسەرەکەی درێژ دەکات و بە ھۆکاری ئەم دەستکەوتەی دەزانێ] بۆچی ھاوسەرەکەم کەوا لەنێو ئامادەبووان دانیشتووە یەکەمین ئەندامی خێزانەکەیەتی کە بچێتە زانکۆ؟ ئەمە لەبەرئەوەیە کە دایکان و باوکانمان بلیمەت نەبوونە؟ ئایا لەبەرئەوەیە لەنێو ھەزاران نەوەی خانەوادەی بایدن من زیرەکتر بوومە؟

ھەرچەندە بایدن چەند جارێک ئاماژەی بە ناوی کینۆک دابوو لە وتارەکانی، بەڵام لەم دوو وتاریدا ئەمەی نەکرد. لە سەرەتای ھەمان ساڵیشدا ھەدنێ ڕستەی لە وتارێکی ڕۆبێرت ئێف کێنەدیش بردبوو (کە نووسەری وتارەکەی بەرپرسیارەتی گرتە ئەستۆ دواتر) و ڕستەیەکی کورت لە وتاری دەستبەکاربوونی جۆن ئێف کێنەدی. لە وەڵامی بردن و دزینی وتاری کەسایەتییەکانی دیکە بایدن گوتی کە سیاسەتمەداران بەشێوەیەکی گشتی قسەی یەکتری دەبەن بەبێ ناوھێنان، تەنانەت یەکێک لە ڕکابەرەکانی، جێسی جاکسن، ھەمان ئەو وتارانەی ئەوی بەکارھێنابوو.

دوای چەند ڕۆژێک لەمە، حاڵەتێکی تر بڵاوبوویەوە کە ھی سەردەمی قوتابییەتی بایدن بوو لە کۆلێژی یاسا. لە یەکەمین ساڵیدا، بایدن بابەتێکی بڵاوکردبووە کەوا بە زۆری لە وتارێکی گۆڤاری فۆردھام لۆو وەرگیرابوو، و بایدن تەنھا یەکجار ئاماژەپێدانی بە سەرچاوەکەی بەکارھێنابوو و زۆربەی زانیارییەکانیسی لەوێ ھێنابوو، بایدن ڕای گەیاند کە ئەو بەباشی لە یاساکانی دانانی سەرچاوە و ئاماژەپێدان حاڵی نەبوبوو.

ھەروەھا بایدن چەند بانگەشەیەکی کرد وەک زیادەڕۆیی دەبینرا، بۆ نموونە دەیگوت کە سێ بڕوانامەی لە زانکۆی بەدەستھێناوە، کەوا بەخۆڕایی کۆلێژی یاسای خوێندووە، و یەکەمی پۆلەکەی بووە و بەشداربووە لە خۆپیشاندانی چالاکوانانی مافە مەدەنییەکان. بەھۆی تەرکیزی بەردەوامی میدیاکان لەسەر وتارەکانی و ئەم ھەڵانەی بایدن، لە ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٨٧، بایدن کۆتایی بە بانگەشەی سەرۆکایەتی ھێنا کە بە گوتەی خۆی بەھۆی «نوێکردنەوەی ھەڵەکانی ڕابردوویەوە لەلایەن میدیاکان» ئەم بڕیارەی دابوو.

نەشتەرگەری مێشک

[دەستکاری]

لە شوباتی ١٩٨٨، دوای زیادبوونی ئازارێکی زۆر لە مل، بایدن لەڕێگەی ئەمبوڵانسەوە گوازرایەوە نەخۆشخانەی واڵتەر ڕیدی سەربازی بۆ نەشتەرگەری بەھۆی خوێنئاوسانی مێشکەوە. لەوێشەوە بایدن تووشی بەرگیرانی دەمار ھات، کەوا مەترسییەکی زۆری لەسەر ژیانی دروستکرد و دۆخی تەندروستی ئاڵۆزتر کرد.

دوای ئەوە دووەم خوێنئاوسانی لە مایۆی ھەمان ساڵدا بە نەشتەرگەری چارەسەرکرا، بایدن بۆ ماوەی چەندین مانگ لە ئەنجومەن دابڕا.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی دادوەری ئەنجومەنی پیران

[دەستکاری]
بایدن لەکاتی وتاردان لەبارەی واژووکردنی پڕۆژەیاسای کۆنترۆڵکردنی تاوان لە ساڵی ١٩٩٤.

بایدن ئەندامێکی دێرینی کۆمیسیۆنی دادوەری ئەنجومەنی پیران بووە. لەنێوان ١٩٨١ تا ١٩٨٧ ئەندام بووە، لە ١٩٨٧ تا ١٩٩٥ سەرۆکی کۆمییسیۆنەکە بووە، دوای سەرۆکایەتیشی وەک ئەندام بەردەوام بووە لە ١٩٩٥ تا ١٩٩٧.

وەک سەرۆکی کۆمیسیۆنی دادوەری، بایدن سەرپەرشتی دامەزراندنی دوو دادوەری کردووە لە دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان دا. کاتێک ڕۆبێرت بۆرک بۆ بوونە دادوەر لە دادگای باڵا پاڵێورا لە ساڵی ١٩٨٨، بایدن ڕەزامەندی خۆی دەرنەبری. کۆنخوازەکان تووڕەبوون، بەڵام لەکۆتایی دانیشتنی پرۆسەی دامەزراندنی ڕۆبێرت، بایدن ستایشیکرا بەھۆی دادپەروەری و بوێرییەکەی. دامەزراندنی بۆرک لەکۆتاییدا لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە ڕەتکرایەوە بە ٥٨ دەنگ بەرامبەر ٤٢ دەنگ، و بە ٩ دەنگ بەرامبەر ٥ دەنگ لەسەر ئاستی کۆمیسیۆنی دادوەریدا.

لەوکاتەی بایدن سەرپەرشتی دامەزراندنی کلارێنس تۆماسی کرد لە ساڵی ١٩٩١، پرسیارەکانی بایدن بەزۆری دەربارەی دەستووری ئەمریکا بوون و بەڕادەیەک قوڕس بوون کە دادوەر تۆماس نەیدەزانی چۆن وەڵام بداتەوە و بە «لێدانێکی کوشندە» وەسفی پرسیارەکانی بایدنی کرد لە بابەتێکی نووسراویدا دوای دانیشتنەکان. بەھۆی ھەبوونی ھەندێ تۆمەتی گێچەڵی سێکسی لەبارەی کلارێنس تۆماسەوە، بایدن بیروڕای گۆڕا بەرامبەر دادوەرەکە. ھەروەھا ڕێگەی بە ژنێک دا بەناوی ئانیتا ھیڵ بۆ ئەوەی بێت گەواھی بدات لەکاتی دانیشتنەکان بە مەبەستی دەرخستنی چەند لایەنێکی دیکەی دادوەر تۆماس. لەکۆتاییدا و لەکاتی دەنگداندا، ئەنجومەنی پیران بە کۆی دەنگی ٥٢ بە ٤٨ پەسەندکرا، لەوکاتەی بایدن دژی دامەزراندنی دادوەرەکە دەنگیدا. لە ساڵی ٢٠١٩شدا، پەشیمانی خۆی دەربری لە بەرامبەر مامەڵەکردنی لەگەڵ ئانیتا ھیڵ و پێیوانوو دەبوو باشتر لێکۆڵینەوەی لەم تۆمەتانە بکردایە، بەڵام بە گوتەی ئانیتا ھیڵ، ئەو کارانەی لەو سەردەمە کرا گرینگتر بوون لە پەشیمانییەک کە سوودی نابێت.

لە ساڵی ١٩٩٤دا، بایدن سەرپەرشتی پڕۆژەیاسای کۆنترۆڵکردنی تاوانی کرد کە ھەندێک خاڵی لەبارەی قەدەغەکردنی چەکە قوڕسەکان و توندوتیژی دژی ژنان لەخۆگرتبوو، پرۆژەیاساکە دواتر پەسەندکرا و بایدن بە مەزنترین دەستکەوتی خۆی دادەنێت لە ئەنجومەنی پیران. ھەروەھا بایدن کۆمەڵێک یاسای نووسییەوە کە ڕۆڵێکی بەرچاویان ھەبوو لە کەمکردنەوە و ھاوردەکردنی ماددە ھۆشبەرەکان لەنێو خاکی ئەمریکادا.

سیناتۆر بایدن یاوەری شاندێکی سەرۆک بیڵ کلینتن دەکات لەوکاتەی بەرەو بۆسنە دەڕۆن لە کانوونی یەکەمی ١٩٩٧.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەنجومەنی پیران

[دەستکاری]
بایدن لەگەڵ وەزیری بەرگری کۆڵن پاوڵ و جێسی ھێڵمز لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠١دا.

کارەکانی دیکەی

[دەستکاری]

بایدن پشتگیرییەکی گەورەی ئامتراک دەکات و ھەمیشە داوای کردووە بوودجەی باشتری بۆ تەرخان بکرێت.

لە سەرەتەکانی ١٩٩١ا، بایدن لە زانکۆی وایدانەر، کۆلێژی یاسا، کۆمەڵێک سیمیناری یاسایی پێشکەش دەکرد، جاری وا ھەبوو بایدن لە وڵاتانی ترەوە دەگەڕاوە بۆ پێشکەشکردنی سیمینارەکەی.

لە ٢٠٠٠ەکاندا، بایدن پشتگیری پڕۆژەیاسایەکی کرد تایبەت بە مایەپوچبوون. سەرۆک بیڵ کلینتن، پڕۆژەیاساکەی ڤیتۆ کرد، بەڵام لە سەردەمی جۆرج بوش و لە ساڵی ٢٠٠٥دا، پڕۆژەیاسای "Bankruptcy Abuse Prevention and Consumer Protection Act" پەسەندکرا و بایدن یەکێک بوو لەو ١٨ دیموکراتەی دەنگی بۆ پڕۆژەیاساکە دا.

ھاوکات بایدن ڕێکەوتتنامەیەکی لەگەڵ ڕووسیاش واژوو کرد، کاتێک ڕووسیا وازی لە کڕینی مریشکی ئەمریکی ھێنا، و ئەم داواکارییەشی بۆ ئەوە بوو کە ناوچەی سەسێکس کە ناوچەی ژمارە یەکە لەسەر ئاستی بەرھەمھێنانی مریشک لە ویلایەتی دێلەوەیر، بازاڕی فرۆشتنیان خراپ نەبێت.

ناوبانگ

[دەستکاری]
پۆرترەیتی فەرمی بایدن بۆ ئەنجومەنی پیران، ساڵی ٢٠٠٥.

دوابەدوای دەرچوونی لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٧٢ی ئەنجومەنی پیران، بایدن شەش جاری دیکە وەک نوێنەر ھەڵژێردرایەوە لە ھەڵبژاردنەکانی ١٩٧٨٬١٩٨٤٬١٩٩٠٬١٩٩٦٬٢٠٠٢ و ٢٠٠٨ و زۆربەی کاتەکانیش ٦٠٪ی دەنگەکانی دەھێنا. بایدن تا ٢٠١٨ش، ڕیکۆردی زۆرترین ساڵ خزمەتی لە ئەنجومەن بەناوییەوە بوو.

بایدن بەزۆری لە لیستی ئەو ئەندامانی ئەنجومەنە کەوا دەوڵەمەند نین، کە بە گوتەی خۆی بەھۆی ئەوە بووە لە تەمەنێکی زووەوە بووەتە ئەندامی ئەنجومەن. کاتێک بایدن ھەستی کرد کە دەکرێت ئەندامانی ئەنجومەن لە بەرامبەر لایەنگری پارە وەرگرن، پێشنیاری چاکسازییەکی گەورەی بۆ باشترکردنی گوزەرانی ئەندامانی ئەنجومەن. بایدن ١٥٫٦ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە لەنێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨. لە ساڵی ٢٠١٩دا، بایدن و ھاوسەرەکەی لەڕێگەی وتاردان و بڵاوکردنەوەی کتێب توانیان ٨ ملیۆن دۆلار کۆبکەنەوە.

نووسەری سیاسی ھاوەرد فاینمان لەبارەی بایدنەوە دەڵێت، "بایدن کەسێکی ئەکادیمی یان بیرکەرەوەیەکی بیردۆزی نییە، بەڵکو کەسێکی بلیمەتی شەقامەکانە. ئەو لە خێزانێکی کاسبکاری سکرانتنەوە ھاتووە کە کاریان چاککردنەوە و فرۆشتی ئۆتۆمبێل بووە. بایدن ئەو بەھرەیەی ھەیە کەوا ئێرلەندییەکان پێی ناسراون. ھەروەھا دەیڤد ئێس برۆدەریش نووسیویەتی کە بایدن بە تێپەڕبوونی کات کەسایەتی گۆڕاوە، "بایدن وەڵامی پێیە بۆ قسەکانی خەڵک لەم ڕووەوەش جێگیر بووە. توانای تێگەیشتنی لە خۆی و دەوروبەرەکەی بە تێپەڕبوونی ساڵەکان باشتر بووە". جەیمس تراوبیش نووسیویەتی، "بایدن کەسێکی بەختەوەر و ڕووخۆشە و دەکرێت چۆن بۆ خێزانەکەی بەخشندەیە، ئاواش بۆ خەڵکی بەخشندە بێت. لە ساڵی ٢٠١٦دا، ڕۆژنامەنووس ھاری ئێف. سیماڵ نووسی، "بایدن کڕۆکی ئامانجەکانی حیزبی دیموکراتی ھەیە و لە کردارەکانی ڕەنگ دەدەنەوە".

بایدن بەوە ناسراوە کە زۆر قسە دەکات؛ لە ھەمان کاتدا کەسێکە کەوا لە مشتومڕەکاندا کاریگەرە و مەبەستەکانی خۆی بەڕوونی بە بەرامبەر دەگەینێت. ھەروەھا زۆرجار ھەندێک لێدوان دەدات کەوا بەبێ ئەوەی مەبەستی بێت بەرامبەرەکەی دڵگران دەکات. نیویۆرک تایمز لەمبارەیەوە نووسیویەتی، «ئەگەر ڕێگە بدەیت، بایدن ئەوەی دێتە سەر زاری دەریدەبرێت».

بانگەشەی بۆ ھەڵبژاردنی ٢٠٠٨ی بۆ سەرۆکایەتی

[دەستکاری]
بایدن لەکاتی بانگەشەکردنی بۆ سەرۆکایەتی لە کرێستن، ئایۆوا، حوزەیرانی ٢٠٠٧.

بایدن لە ساڵی ١٩٩٢ بڕیاریدا خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندید نەکات بەوپێیەی لەوکاتەدا دژی جەنگی کەنداو دەنگی دابوو و پشتگیری بەشێک لە ھاوەڵانی لەدەستدابوو، و لە ٢٠٠٤یش خۆی کاندید نەکرد بەوپێیەی ھەلی بردنەوەی کەمبوو و بە مانەوەی لە ئەنجومەن پێیوابوو دەتوانێت زیاتر خزمەت بکات. لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٧، ڕای گەیاند کە خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندید دەکات.

لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکەیدا، بایدن تەرکیزی لەسەر جەنگی عێڕاق بوو، لەپاڵ کارەکانی لە کۆمیسیۆنەکانی ئەنجومەنی پیران و ئەزموونی لە سیاسەتی دەرەوە. بایدن ڕەتیکردەوە کە بەنیازی بوونی بە وەزیری دەرەوە ھەبێت و دووپاتی کردەوە کە چاوی لەسەر سەرۆکایەتییە. لە نێوەندی ٢٠٠٧دا، بایدن لەبارەی ئۆباماوە ڕای گەیاند، «پێموایە ئەو ئامادە دەبێت، بەڵام لە ئێستادا ئەزموونی پێویستی نییە». بایدن تەنانەت ڕاگەیاندبوو کە ئۆباما بەشێک لە سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەوی بردووە. یەکێکی دیکە لە توانجەکانی بایدن لەدژی ڕودی جوولیانی بوو کەوا لەکاتی ١١ی ئەیلوول پارێزگاری نیویۆرک بوو و خۆی کاندید کردبوو بۆ سەرۆکایەتی، بایدن لەبارەی ڕودییەوە گوتی، «ئەو تەنھا دەزانێت سێ وشە دەربرێت لە ڕستەیەکدا: ناوێک، کارێک لەگەڵ ١١ی سێپتێمبەر.» بەشێوەیەکی گشتیش لە دیبەیتەکانی سەرۆکایەتی، بایدن تێکەڵەیەک لە توانجی پێکەنیناوی و وتەی بەھێزی بەکاردەھێنا لەکاتی دیبەیتەکاندا

بایدن کێشەی ھەبوو لەگەڵ کۆکردنەوەی پشتگیری دارایی، کێشەی ھەبوو لە کۆکردنەوەی خەڵک لە مەراسیمەکانی و ھاوشێوەی ئۆباما و ھیلاری کلینتن نەیتوانی وەک پێویست ھەوادار کۆبکاتەوە. بایدن ھەرگیز لە ئەنجامە بەرایییەکان نەگەیشتە ژمارەیەکی بەرچاو. لە یەکەمین ھەڵبژاردن بۆ ھەڵبژاردنی کاندیدی دیموکراتەکان لە ئایۆوا لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨، بایدن لە ڕیزبەندی پێنجەمدا ھات، ھەر ھەمان ڕۆژ کشانەوەی خۆی لە ڕکابەرییەکە ڕاگەیاند.

سەرەڕای شکستھێنانی بانگەشەکەی، بایدن توانی بەجۆرێکی دیکە لە جیھانی سیاسەت دەرکەوێت. ھەڵبژاردنەکە پەیوەندی نێوان بایدن و ئۆبامای پتەوکرد. ھەرچەندە بەیەکەوە لە کۆمیسیۆنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەنجومەنی پیرانی خزمەتیان کردبوو، ھاوڕێیەتییەکی پتەویان نەبوو، لەسەرەتای ھەڵبژاردنیشدا بایدن دەرکەوتنی تازەی ئۆبامای لە جیھانی سیاسەت بەلاوە پەسەند نەبوو، لەوکاتەی ئۆباما پێیوابوو بایدن کەسێکی خۆبەزلزانە. لەگەڵ پتەوبوونی ھاوڕێیەتیان، ئۆباما ستایشی بانگەشەکانی بایدنی کرد بەتایبەت ھەوڵەکانی بایدن بۆ بەدەستھێنانی دەنگی کاسبکاران، لەوکاتەی بایدن بە گوتەی خۆی تێگەیشت کە ئۆباما «کەسێکی تایبەت»ە.

بانگەشەکردن وەک جێگری سەرۆکی ئۆباما (٢٠٠٨)

[دەستکاری]
بایدن لە ٢٣ی ئابی ٢٠٠٨ قسە دەکات لەوکاتەی ئۆباما وەک جێگری خۆی ناساندی لە سپرینگفیڵد، ئیڵینۆی.

بوون بە جێگری سەرۆک باراک ئۆباما (٢٠٠٩–٢٠١٧)

[دەستکاری]

دووبارە ھەڵبژاردنەوەیان

[دەستکاری]

خولی دووەم (٢٠١٣–٢٠١٧)

[دەستکاری]

ڕۆڵی بایدن لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ی سەرۆکایەتی ئەمریکا

[دەستکاری]

چالاکییەکانی دوای بەسەرچوونی ماوەی سەرۆکایەتی ئۆباما (٢٠١٧–٢٠٢١)

[دەستکاری]

بیروڕاکانی سەبارەت بە دۆناڵد ترامپ

[دەستکاری]

گەرمبوونی زەوی

[دەستکاری]

تەندروستی

[دەستکاری]

دۆزی کورد

[دەستکاری]

پەنابەران

[دەستکاری]

مافی ھاوڕەگەزخوازان

[دەستکاری]

بانگەشەی بۆ ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی بۆ سەرۆکایەتی

[دەستکاری]

دەنگۆکانی خۆ کاندیدکردنەوەی

[دەستکاری]

بانگەشەی ھەڵبژاردن

[دەستکاری]

تۆمەتی ھەڵسوکەوتی نابەجێ

[دەستکاری]

بوونی بە سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا

[دەستکاری]

بایدن بووە ٤٦ەمین سەرۆکی ئەمریکا دوابەدوای بردنەوەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا دوای بەزاندنی دۆناڵد ترامپ، کە تێیدا ترامپ بووە یەکەمین سەرۆکی دەستبەکاربوو کە ھەڵبژاردنەکەی بدۆڕێنێت دوابەدوای جۆرج ئێچ دەبڵیوو بوش لە ساڵی ١٩٩٢، کاتێک بە بیڵ کلینتن دۆڕابوو. ھەروەھا بایدن بووە دووەمین جێگری سەرۆکی پێشوو کە ببێتە سەرۆک. بەدەر لەمانەش بایدن دەبێتە بە تەمەنترین سەرۆک لە مێژووی ئەمریکادا کاتێک لە ٧٨ ساڵیدا دەستبەکار دەبێت و لە ٨٢ ساڵیدا خولی یەکەم تەواو دەکات. بایدن لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا سوێندی یاسایی بۆ گرتنەدەستی پۆستی سەرۆکایەتی دەخوات.

بیروڕا سیاسییەکانی

[دەستکاری]

بایدن وەک دیموکراتێکی نوێخواز سەیر دەکرێت. بایدن پشتگیری پڕۆژەیاسای بوژاندنەوەی ئابووری ساڵی ٢٠٠٩ی کرد، لەپاڵ زیادکردنی بوودجەی چاکسازی لە کابینەکەی ئۆباما؛ گواستنەوەی بەکۆمەڵ لەنێویاندا ئامتراک و پاس؛ ھاوسەرگیری ھاوڕەگەزخوزان.

خەڵات و پێزانینەکانی

[دەستکاری]
سەرۆک ئۆباما مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی دەبەخشێتە بایدن، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧.

ئەنجامەکانی بایدن لە ھەڵبژاردن

[دەستکاری]
ئەنجامی ھەڵبژاردن
ساڵ نووسینگە حیزب دەنگەکان بۆ بایدن ڕیژەی دەنگ % ڕکابەر حیزب دەنگەکان بۆ بەرامبەر ڕیژەی دەنگ %
١٩٧٠ ئەنجومەنی پارێزگا سەحی سەوزY

دیموکرات

١٠٬٥٧٣ ٥٥٪ لۆرێنس تی مێسیک کۆماری ٨٬١٩٢ ٤٣٪
١٩٧٢ ئەنجومەنی پیران سەحی سەوزY

دیموکرات

١١٦٬٠٠٦ ٥٠٪ جەی کەیلب بۆگس کۆماری ١١٢٬٨٤٤ ٤٩٪
١٩٧٨ سەحی سەوزY

دیموکرات

٩٣٬٩٣٠ ٥٨٪ جەیمس ئێچ باکستەر کۆماری ٦٦٬٤٧٩ ٤١٪
١٩٨٤ سەحی سەوزY

دیموکرات

١٤٧٬٨٣١ ٦٠٪ جۆن ئێم بیوریس کۆماری ٩٨٬١٠١ ٤٠٪
١٩٩٠ سەحی سەوزY

دیموکرات

١١٢٬٩١٨ ٦٣٪ جەین برودی کۆماری ٦٤٬٥٥٤ ٣٦٪
١٩٩٦ سەحی سەوزY

دیموکرات

١٦٥٬٤٦٥ ٦٠٪ ڕەیمند جەی کلەیوۆرسی کۆماری ١٠٥٬٠٨٨ ٣٨٪
٢٠٠٢ سەحی سەوزY

دیموکرات

١٣٥٬٢٥٣ ٥٨٪ ڕەیمند جەی کلەیوۆرسی کۆماری ٩٤٬٧٩٣ ٤١٪
٢٠٠٨ سەحی سەوزY

دیموکرات

٢٥٧٬٤٨٤ ٦٥٪ کریستین ئۆدۆنێڵ کۆماری ١٤٠٬٥٨٤ ٣٥٪
٢٠٠٨ جێگری سەرۆک سەحی سەوزY

دیموکرات

٦٩٬٤٩٨٬٥١٦

٣٦٥ دەنگی ئێلێکتۆرال (٢٧٠ پێویستە)

٥٣٪ سارا پالین کۆماری ٥٩٬٩٤٨٬٣٢٣

١٧٣ دەنگی ئێلێکتۆرال

٤٦٪
٢٠١٢ سەحی سەوزY

دیموکرات

٦٥٬٩١٥٬٧٩٥

٣٣٢ دەنگی ئێلێکتۆرال (٢٧٠ پێویستە)

٥١٪ پۆڵ ڕایان کۆماری ٦٠٬٩٣٣٬٥٠٤

٢٠٦ دەنگی ئێلێکتۆرال

٤٧٪
٢٠٢٠ سەرۆک کۆمار سەحی سەوزY

دیموکرات

٨١٬٢٨٣٬٤٩٥

٣٠٦ دەنگی ئێلێکتۆرال (٢٧٠ پێویستە)

٥١/٤٪ دۆناڵد ترامپ کۆماری ٧٤٬٢٢٣٬٧٥٥

٢٣٢ دەنگی ئێلێکتۆرال

٤٦/٩٪

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Biden defeats Trump in an election he made about character of the nation and the President». CNN.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ ئ ا ب پ Witcover، Jules (2010). -9780061791987 Joe Biden: A Life of Trial and Redemption. New York City: William Morrow. ISBN 978-0-06-179198-7. {{cite book}}: نرخی |url= بپشکنە (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا Broder، John M. (October 23, 2008). «Father's Tough Life an Inspiration for Biden». The New York Times. لە October 24, 2008 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ Leibovich، Mark (September 16, 2008). «Riding the Rails With Amtrak Joe». The New York Times. لە September 17, 2008 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ Chase، Randall (January 9, 2010). «Vice President Biden's mother, Jean, dies at 92». WITN-TV. Associated Press. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  6. ^ «Joseph Biden Sr. , 86, father of the senator». The Baltimore Sun. September 3, 2002. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە April 15, 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |بەستەری شکاو= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  7. ^ Smolenyak، Megan (April–May 2013). «Joey From Scranton—Vice President Biden's Irish Roots». Irish America. لە April 15, 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  8. ^ Broder، John M. (October 23, 2008). «Father's Tough Life an Inspiration for Biden». The New York Times. لە October 24, 2008 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  9. ^ ئ ا Rubinkam، Michael (August 27, 2008). «Biden's Scranton childhood left lasting impression». Fox News. Associated Press. لە September 7, 2008 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  10. ^ Almanac of American Politics 2008, p. 364.
  11. ^ Biden, Promises to Keep, pp. 27, 32–33.
  12. ^ https://web.archive.org/web/20121221225751/http://firstread.nbcnews.com/_news/2012/10/16/14489712-fact-check-bidens-too-tall-football-tale
  13. ^ ئ ا «A timeline of U.S. Sen. Joe Biden's life and career». San Francisco Chronicle. Associated Press. August 23, 2008. لە ڕەسەنەکە لە September 25, 2008 ئەرشیڤ کراوە. لە September 6, 2008 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی) ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ ئ ا Taylor، Paul (1990). See How They Run: Electing the President in an Age of Mediaocracy. Alfred A. Knopf. ISBN 0-394-57059-6.
  15. ^ ئ ا Dickenson، James R. (September 22, 1987). «Biden academic claims 'inaccurate'». Washington Post. لە September 21, 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  16. ^ ئ ا Margolis، Jon (September 22, 1987). «Biden admits errors in school claims». Chicago Tribune. لە September 21, 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  17. ^ Biden، Joseph R. , Jr. (٩ی تەممووزی ٢٠٠٩). «Letter to National Stuttering Association chairman» (PDF). National Stuttering Association. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) ٢٨ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ «Joe Biden's childhood struggle with a stutter: How he overcame it and how it shaped him». Los Angeles Times. ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  19. ^ Hendrickson، John (January–February 2020). «What Joe Biden Can't Bring Himself to Say». The Atlantic. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  20. ^ Biden, Promises to Keep, pp. 32, 36–37.
  21. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ap-draft نەدراوە
  22. ^ Romano، Lois (June 9, 1987). «Joe Biden & the Politics of Belief». The Washington Post. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  23. ^ Leubsdorf، Carl P. (September 6, 1987). «Biden Keeps Sights Set On White House». The Dallas Morning News. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی) Reprinted in «Lifelong ambition led Joe Biden to Senate, White House aspirations». The Dallas Morning News. August 23, 2008. لە September 19, 2008 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= و |archivedate= (یارمەتی)
  24. ^ Palmer، Nancy Doyle (February 1, 2009). «Joe Biden: 'Everyone Calls Me Joe'». Washingtonian. لە February 4, 2009 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  25. ^ Current Biography Yearbook 1987, p. 43.
  26. ^ Naylor، Brian (October 8, 2007). «Biden's Road to Senate Took Tragic Turn». National Public Radio. لە September 12, 2008 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  27. ^ Levey، Noam M. (August 24, 2008). «In his home state, Biden is a regular Joe». Los Angeles Times. لە September 7, 2008 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  28. ^ «Joe Biden's record on school desegregation busing, explained». Vox. ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]