جۆرج واشینگتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆرج واشینگتن
Portrait based on the unfinished Athenaeum Portrait, by Gilbert Stuart, 1796
George Washington لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٢ی شوباتی ١٧٣٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Westmoreland County (ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٧٩٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٦٧ ساڵ ژیاوە)
Mount Vernon لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕWashington's Tomb لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، جووتیار، cartographer، geometer، ئەندازیار، کەسایەتی دەوڵەت، شۆڕشگێڕانە، نووسەر، army officer لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبسیاسەتوانێکی سەربەخۆ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرMartha Washington لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Augustine Washington لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Mary Ball Washington لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانBetty Washington Lewis، Samuel Washington، John Augustine Washington، Charles Washington، Mildred Washington، Butler Washington، Lawrence Washington، Augustine Washington Jr.، Jane Washington لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خانەدانWashington family لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Thanks of Congress
  • Congressional Gold Medal (١٧٧٦)
  • Fellow of the American Academy of Arts and Sciences (١٧٨١–)
  • Congressional Gold Medal لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
پلەسەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان (١٧٨٩–١٧٩٧)، Commanding General of the United States Army (١٧٩٨–١٧٩٩)، Commanding General of the United States Army (١٧٧٥–١٧٨٨)، سەرۆک (Society of the Cincinnati، ١٧٨٣–١٧٩٩)، President-elect of the United States (١٧٨٩–١٧٨٩)، member of the Virginia House of Burgesses (١٧٥٨–١٧٧٦) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Rankmajor general (١٧٧٥–١٧٩٨)، lieutenant general (١٧٩٨–١٩٧٦)، General of the Armies of the United States (١٩٧٦–)، کۆلۆنێل لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لقContinental Army، سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

جۆرج واشێنگتن (لەدایکبووی ٢٢ی شوباتی ١٧٣٢ - کۆچی دوایی ١٤ی کانوونی دووەمی ١٧٩٩)>. super leader... George Washington سەرکردەی مەزن.. جۆرج واشنتۆن لە 11-2-1732 لەپارێزگای وێستمۆرلاند لەویلایەتی ڤیرجینیا لەدایکبووە. لەتەمەنی 11 ساڵیدا باوکی کۆچیدوایی کردووە. زۆر حەزی لەگەڕان بۆ ئەشکەوت کردووە. لەتەمەنی 26 ساڵیدا ھاوسەرگیری لەگەڵ مارسا داندریج کوریتز کردووە کە ئافرەتێکی27 ساڵان بووە. ماوەیەک وەک روپێو (مەساح)ی زەوی کاریکردووە. تەنھا سەرۆکە کە بەکۆی دەنگ ھەڵبژێردراوە. کاتێک بووە بەسەرۆک تەمەنی 57 ساڵ بووە. یەکێکە لەو دوو سەرۆکەی کە ئیمزایان لەسەر دەستوری ئەمەریکا کردووە، ئەوی تریان جەیمس مادیسۆنە.مارسا واشنتۆنی ھاوسەری، ئامادەی ئاھەنگی دەستبەکاربوونی نەبووە چونکە لەو کاتەدا نەیتوانیوە بچێتە نیۆرک. موچەی ساڵانەی وەک سەرۆک 25 ھەزار دۆلار بووە بەڵام ئامادە نەبووە وەری بگرێت. یەکەم سەرۆکە کە مافی ڤیتۆی لەدژی پڕۆژەیاسایەکی کۆنگرێس بەکارھێناوە. جێگری سەرۆک جۆرج واشنتۆن ...جۆن ئادەمز بووە (1789-1797). واشنتۆن لەکاتێکدا سەرۆک بووە، سەردانی ھەموو ویلایەتەکانی کردووە. یەکەم سەرۆک بووە کە سەر بە ھیچ حزبێکی سیاسی نەبووە. یەکەم سەرۆکە کە ئاھەنگی دەستبەکاربوونی لەدوو شاردا کردووە: نیویۆرک و فیلادێلفیا. وتاری یەکەم ئاھەنگی دەستبەکاربوونی 90 چرکە بووەو لە 183 وشە پێکھاتووە. وتاری دووەم دەستبەکاربوونی تەنھا 135 وشە بووە. ئەوەش کورتترین وتاری دەستبەکاربوونە کە لەلایەن سەرۆکێکەوە پێشکەشکرا بێت. جۆرج واشنتۆن یەکەم سەرۆکە کە لەکۆشکی سپیدا نەژیاوە. ئەوکاتەی ئەو سەرۆک بووە پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکان فیلادێلفیاو نیۆرک بووە. یارمەتی ھەڵبژاردنی شوێنێکی تری داوە بۆ ئەوەی ببێتە پایتەختی نوێ و روپێوی بۆ زەوییەکە کردووە. واشنتۆن یەکێکە لەو حەوت سەرۆکەی لە ڤیرجینیا لەدایکبوون. لەکاتێکدا واشنتۆن سەرۆک بوو، سێ ویلایەتی تر خراوەتە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەوانیش ڤێرمۆنت (1791) و کێنتەکی (1792) و تێنیسی (1796)ن.بە یەکێک لەمەزنترین کەسایەتییەکانی ئەمەریکا دادەنرێت. سەرکردەیەکی مەند و ئەزموندار بوە..بەدامەزرێنەری ئەمریکای مەدەنی دادانرێت.یەکێک بووە لەپیاوە دەوڵەمەندترینەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان. چەندین شت بەناوییەوە ناونراون لەوانە: یەک ویلایەت، حەوت شاخ، 10 دەریاچە، 33 کاونتی (پارێزگا)، نۆ کۆلێژ، 121 شارۆچکەو گوند. وتاری ماڵئاوایی لەدەسەڵات لە 1796 لەڕۆژنامەدا بڵاوکرایەوە بەڵام بەشێوەی زارەکی پێشکەشی نەکرد. کاتێک کۆچیدواییکرد، کۆنگرێس رایگەیاند: "یەکەم بووە لەشەڕدا، یەکەم بووە لەئاشتیدا، یەکەم بووە لەدڵی ھەموو رۆڵەیەکی وڵاتەکەیدا".یەکەم سەرۆکە کە وێنەی لەسەر پولی پۆستە دانراوە کە ئەویش پولی 10 سەنتییەو لەساڵی 1847دا بڵاوکراوەتەوە. ھەروەک یەکەم سەرۆکە کە وێنەکەی لەسەر دۆلار دانراوە. کەمێک پاش سەعات 10ی شەوی 14-12-1799، بەھۆی نەخۆشییەکەوە کە توشی گەرووی بوو، لە ڤیرجینیاو لەتەمەنی 67 ساڵیدا کۆچیدوایی کردووە. یەکەم سەرۆک بووە کە لە 1700کاندا کۆچیدوایی کردووە. ماوەی سەرۆکایەتی: 1-7-1789 تا 4-3-1797 (6ساڵ و 4 مانگ و 6 رۆژ). ھۆکاری جێھێشتنی سەرۆکایەتی: خۆی کاندید نەکردەوە. داواشیان لێ کردوە خۆی بکات بەپاشا..ڕەتیکردوەتەوە..

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سایتی:خەندان