بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کامڵا ھاریس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کامڵا ھاریس
٤٩یەمین جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان
لە پۆستدا بووە
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
سەرۆک کۆمار جۆ بایدن
پێشینە مایک پێنس
پاشینە جەی دی ڤانس
ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکان
لە کالیفۆرنیا
لە پۆستدا بووە
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ – ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
هاوشانی دایان فاینستاین
پێشینە باڕبڕا بۆکسەر
پاشینە ئەلێکس پیدیا
٣٢ەمین داواکاری گشتیی کالیفۆڕنیا
لە پۆستدا بووە
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ – ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧
Governor جێری بڕاون
پێشینە جێری بڕاون
پاشینە خاڤیێر بێسێرا
٢٧ەمین داواکاری گشتی سان فڕانسیسکۆ
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤
پێشینە تێرێنس ھاڵینن
پاشینە جۆرج گاسکۆن
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون کامڵا دیڤای ھاریس
(١٩٦٤-١٠-٢٠) ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٤ (تەمەن ٦١ ساڵ)
ئۆکلند، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان
پارتی سیاسی دیموکرات
ھاوسەر(ەکان) دەگڵاس ئێمھۆف (ھاوسەرگیری ٢٢ ئاب ٢٠١٤)
پەروەردە
واژوو
ماڵپەڕ Senate website

کامڵا دێڤی ھاریس (بە ئینگلیزی: Kamala Harris؛ لەدایکبووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٤) سیاسەتوانێکی ئەمریکییە کە لە ٢٠٢١ ھەتا ٢٠٢٥، وەک ٤٩یەمین جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان خزمەتی کردووە لە حکوومەتی جۆ بایدندا. ئەو ھەتا ساڵی ٢٠٢٠، نوێنەری ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بوو. لە ساڵی ٢٠١١ ھەتا ٢٠١٧، داواکاری گشتیی ویلایەتی کالیفۆڕنیا بووە.

لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، ھاریس ڕایگەیاند کە خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دەپاڵێوێت لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠دا. دوای ئەوەی جۆ بایدن بووە نوێنەری حیزبی دیموکرات بۆ سەرۆکایەتی، ھاریسی وەک جێگری خۆی بۆ سەرۆکایەتی دەستنیشانکرد.

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

ھاریس لە ئۆکلند، کالیفۆرنیادا لەدایکبووە. بە ڕەچەڵەک ھیندێکی تامیلی ئەمریکی و جامایکی ئەمەریکییە. دایک و باوکی ھاریس شیامالا و دۆناڵد، لە ساڵی ١٩٧١ جیابوونەتەوە و لە ساڵی ١٩٧٦، ھاریس لەگەڵ دایکی لە کەنەدا نیشتەجێ بووە. لەوێ چووەتە زانکۆی ھاوەرد و بڕوانامەکەی لە زانستی سیاسی ھێناوەتەوە،

خەباتی سیاسی

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٩دا، ھاریس بووە پارێزەر دوای تەواوکردنی بەشی یاسا لە زانکۆی کالیفۆرنیا. سەرەتا لە نووسینگەی دادوەری گشتی ئالامێدا کاری کردووە لە ساڵی ١٩٩٠. لە ساڵی ١٩٩٨ چووەتە نووسینگەی داواکاری گشتی سان فرانسیسکۆ و لە ساڵی ٢٠٠٣ش کرایە داواکاری گشتی ناوچەی ناوبراو،

دواتر لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٧ وەک داواکاری گشتی کالیفۆرنیا کاری کردووە تا دواتر بووە ئەندامی ئەنجومەنی پیران.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]