جۆن کوینسی ئادەمز
جۆن کوینسی ئادەمز | |
---|---|
![]() | |
John Quincy Adams ![]() | |
لەدایکبوون | John Quincy Adams ![]() ١١ی تەممووزی ١٧٦٧ ![]() Braintree ![]() |
مەرگ | ٢٣ی شوباتی ١٨٤٨ ![]() United States Capitol ![]() |
گۆڕ | United First Parish Church ![]() |
زانکۆ |
|
پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر، دیپلۆمات، کەسایەتی دەوڵەت، diarist، نووسەر ![]() |
شوێنکار | |
حیزب | Whig Party ![]() |
ھاوسەر | Louisa Adams ![]() |
مناڵ | George Washington Adams، John Adams II، Charles Francis Adams, Sr.، Louisa Catherine Adams ![]() |
باوان |
|
خێزان | Abigail Adams Smith، Susanna Adams، Charles Adams، Thomas Boylston Adams ![]() |
خانەدان | Adams family ![]() |
خەڵاتەکان | |
واژوو | |
![]() | |
پلە | سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان (١٨٢٥–١٨٢٩)، سکرتێری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (١٨١٧–١٨٢٥)، United States Ambassador to the United Kingdom (١٨١٤–١٨١٧)، United States ambassador to the Russian Empire، United States Ambassador to Germany، United States Ambassador to the Netherlands، United States senator (١٨٠٣–١٨٠٥)، United States senator (١٨٠٥–١٨٠٧)، United States senator (١٨٠٧–١٨٠٨)، President-elect of the United States (١٨٢٥–١٨٢٥)، member of the State Senate of Massachusetts، United States representative (١٨٣١–١٨٣٣)، United States representative (١٨٣٣–١٨٣٥)، United States representative (١٨٣٥–١٨٣٧)، United States representative (١٨٣٧–١٨٣٩)، United States representative (١٨٣٩–١٨٤١)، United States representative (١٨٤١–١٨٤٣)، United States representative (١٨٤٣–١٨٤٥)، United States representative (١٨٤٥–١٨٤٧)، United States representative (١٨٤٧–١٨٤٨) ![]() |
"'جۆن کوینسی ئادەمز"' (بە ئینگلیزی: John Quincy Adams) (لەدایکبووی ۱۱ تەمووزی ۱۷۶۷ - مردووی ۲۳ شوباتی ۱۸۴۸) شەشەمین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە لە نێوان سالەکانی ۱۸۲۵ تاکو ۱۸۲۹ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو.
ژیاننامە[دەستکاری]
جۆن کوینسی ئادەمز یەکەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکایە کە خوی کوری یەکێک لە سەرۆکەکانی کۆماری پێشووی ئھمریکا بوو. ئەو لە ھەموو لایەکەوە وەکو باوکی خوی جۆن ئادەمز دووەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو. جۆن کوینسی ئادەمز لە سالی ۱۷٦۷ لە برینتری ماساجوست لە دایک بووە. لە مندالی دا شایەتی شەرکانی سەربەخوی ئەمریکا بوو، لە ئەوروپا وەک سکرتێری باوکی کە باڵیوزی ئەمریکا بوو کار دەکرد و ئەم ئەزموونە وای لە کوینسی کرد کە ئەو ببێتە زمانناسێکی شارەزا و نووسەرێکی بە توانا. کوینسی لە کولێژی ھاروارد لە بەشی ماف خوێندووە. لە تەمەنی ۲٦ سالی دا بەرەو ھولەندا چوو و لەوێ وەک کاردارێکی ئەمریکا کار کرد، دواتر پلەکەی بەرز بوو و بوو بە باڵیوزی بەڕلین. لە سالی ۱٨۰۲ بوو بە نوێنەری ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا. شەش سال دواتر سەرۆک مادیسون، کوینس ئادەمز وەک نوینەری ئەمریکا بەرەو روسیا ڕەوانە کرد. لە سەردەمی سەرۆکایەتی مۆنروی، جۆن کوینسی ئادەمز وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کار کرد و لەوانەیە ئەو یەکێک لە گەورەترین وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا بێت لە مێژووی ئەمریکا دا. لە سەردەمی خزمەت کردن لە وەزارەتی دەرەوە دا، بە ھاوکاری بەریتانیا کار کرد بوو داگیرکردنی ناوچەیەکی ھاوبەش و لە رێکخستنی پڕەنسیپی مۆنروی ھاوکاری سەڕۆک مۆنروی کرد. لە سەردەمی وەزارەتی کوینسی ئادەمز، ئیسپانیا ویلایەتی فلوریدا بو ئەمریکا بەجێھشت. جۆن کوینسی ئادەمز وەک وەزیری دەرەوە ووڵات، بە پێی رێسای سیاسەتی سەرەتایچەرخی نوزدەھەم، بە میراتگری سەرۆک کۆماری ھەژمار دەکرا، بەڵام شێوازی کۆنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەرەو گۆڕان دەچوو.
سەرۆک کۆماری ۱٨۲۵ـ ۱٨۲۹[دەستکاری]
لە ناو تاکە حزبی ئەمریکا لەو سەردەمە دا دابەش بوونێک دروست دەبوو و ھەر گروپێک کاندیدێک بو سەرۆک کۆماری ھەبوو. جۆن کوینسی ئادەمز کاندیدی باکوریەکان لە ھەلبژاردنە تایبەت و گشتیەکاندا لە دوای ئەندرێو جاکسون دەھات، بەڵام زیاتر لە ھێنری کلی و ویلیام کرافورد دەنگ بە دەست ھێنا. لەبەر ئەوەی کە ھیچ کاندیدێک زورینەی دەنگەکانی بەدەست نەھێنابوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێویست بوو کە لە نێوان سێ کاندیدەکە ئەو کەسەی کە زورترین دەنگەکان بەدەست ھێنایە، بو سەرۆکایەتی ئەمریکا ھەڵبژێرن و بەم شێوەیە جۆن کوینسی ئادەمز بوو بە شەشەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا. لەو سەردەمەدا ژمارەی دانیشتووانی ئەمریکا ۱۲ ملیون و ٨٦٦ ھزار و ۲۰ کەس بوو. جۆن کوینسی ئادەمز، ھێنری کلی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دامەزراند. ئەندرێو جاکسونی شکست خواردوو لە ھەڵبژاردن دا و لایەنگرەکانی وا دیار کردن کە لە ھەڵبژاردن دا سیاسەتی گرتن و تەماح کردنی سیاسی لە لایەن کوینسی ئادەمز بەکارھێنڕاوە، و ھەر بە زوو دەست بە پروپاگندە بو ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی سەرۆک کۆماری کردن. ئادەمز ھەرچەند کە دەزانی لە ناو کونگرە دا روبەروی دوژمنان و ناکوکیەکان دەبێت، لە یەکەمین ووتاری سالانەی دا باسی بەرنامە تایبەتە نیشتمانیەکانی کە لە ناو مێشکی دابوو کرد. ئەو پیلانێک بو پێکەوەبەستنی بەشەکانی جیاوازی دەولەتی فیدرال بە رێگای کەنال و ئوتوبانەکان پێشکێش کرد. ھەروەھا ئەو لە ئەمریکا خواست کە بە رێگای دامەزراندنی زانکۆیەکی ئەھلی، پشتیوانیی دارایی لە پروژە زانستیەکان و دامەزراندنی بنکەیەک بو پێش بردنی ھونەر و زانستە سەرەتاییەکان بکات. ڕەخنەگرانی ئادەمز وا دادەنان کە کردەوەکانی ئادەمز سنوری دەستوری ووڵات بەزاندووە.