جەیمز مۆنرۆی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەیمس مۆنرۆی (ئینگلیزی: James Monroe) (٢٨ نیسانی ١٧٥٨ - ٤ تەمووزی ١٨٣١) پنێجەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکایە کە لە نێوان سالەکانی ١٨١٧ تاکو ١٨٢٥ دەسەلاتداری کردووە و چوارەمین کەسە لە ڤیرجینیا کە ئەم پوستەی وەرگرتووە.

ژیاننامە[دەستکاری]

جەیمس مۆنرۆی لە سالی ١٧٥٨ لە ناوچەی ویستمورلاند لە ڤیرجینیا لەدایک بووە. ئەو دەرچووی کوڵێژی ویلیام و مری بوو و لە ناو لەشکەری کانتینتال دا خزمەتی کردووە و لە فردریکسبرگ (ڤیرجینیا) کاری پارێزەری کردووە. بەر لەوەی پوستی سەرۆکایەتی ئەمریکا وەربگرێت، باڵیوزی ئەمریکا لە فەڕەنسا، فەرمانداری ڤیرجینیا، نوێنەری ڤیرجینیا لە لیژنەی دەستوری، سیناتور، وەزیری دەرەوە و وەزیری بەڕنگاری ئەمریکا بوو.

پێش لە سەرۆکایەتی[دەستکاری]

جەیمس مۆنرۆی کاتێک کە سیاسەتمەدارێکی گەنج بوو لە ناو لیژنەی ڤیرجینیا پەیوەندی بە گروپی دژبەرانی فیدرالیستەکان کرد. لە سالی ١٧٩٠ و لە کاتێکدا کە لایەنگری سیاسەتەکانی جێڤرسونیەکان بوو وەک سیناتور ھەڵبژێردڕا. لە ماوەی سالەکانی ١٧٩٤ تاکو ١٧٩٦ باڵیوزی ئەمریکا لە فەڕەنسا بوو و پشتیوانی لە شورشگێرە فەڕەنسیەکان دەکرد. دواتر لەگەل (روبەرت لیڤینگستون) بو گفتگو کردن لەگەل فەڕەنسا لەبارەی کڕینی داگیرکەی لویزیانا بو ئەو وولاتە نێردڕا. مۆنرۆی کەسێکی پڕ لە ئومێد و ھێز بوو. بە پشتیوانی سەرۆکی ئەمریکا مادیسۆن لە سالی ١٨١٦ بوو بە کاندیدی کۆماری خوازان بو بەدەستھێنانی پوستی اسەرۆک کۆماری، و بە جیاوازیەکی گەورە سەرکەوتنی لە سەر ڕکابەرەکەی (روفوس کینگ) ھێنا. ژمارەی دانیشتووانی ئەمریکا لەو سەردەمەدا ٩ ملیون و ٦٣٨ ھەزار و ٤٥٣ کەس بوو. جەیمس مۆنرۆی دوای کوتایی ھاتنی خولی یەکەمی سەرۆک کۆماری، دوبارە لە ھەڵبژادنەکان دا بەشداری کرد و سەرەڕای دژایەتی فیدڕالیستەکان بە ئاسانی لە ھەڵبژاردنەکانی سالی ١٨٢٠ دا سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. مۆنرۆی لە ھەڵبژاردنی ئەندامانی کابینەکەی دا ھەندێک ھەنگاوی نەئاسایی و وێرەکانە ھاویشت. بو نموونە (جان سی کالھون) کە لە باشوریەکان بوو لە سەر پوستی وەزیری بەرگری دانا و (جان کویسی ئادامس) کە کەسێکی باکوری بوو وەک وەزیری دەرەوەی حکومەتەکەی ھەڵبژارد. ئەو دەیویست کە (ھێنری کلی) کە کەسێکی بەرنیاس و بەناوبانگی روژئاوای ئەمریکا بوو بێنێتە ناو کابینەکەی، بەڵام ھێنری کلی ئەم داوایە ڕەد کرد.

روژە خوشەکان[دەستکاری]

جەیمز مۆنرۆی دوای ئەوەی وەک پێنجەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەڵبژێردڕا، دەست بە گەشتێک لە ناو ئەمریکا دا کرد. گەشتی مۆنرۆی بو شاری بوستون بە دەستپێکی سەردەمی (روژە خوشەکان) ناونڕان. ھەرچەندە ئەم ھەستانە زوری نەخایاند، بەڵام لە خوشەویستی جەیمز مۆنرۆی کەم نەبوو کە بە دوای سیاسەتە نیشتمانپەروەرانە دەچوو. لە پشت کەش و ھەوای نیشتمانپەروەرانە لەم سەردەمە دا، دەنگی جیاخوازیش دەبیسترا. داوای خەلکی میسوری بو ئەوەی کە بچنە ناو ویلایەتەکانی کویلەدارەکان ڕەد کرا و قەیرانی ئابوریش دلگرانیەکان زیاتر کرد. جارنامەیەکی چاکسازی بو لادانی کویلەداری بە ھێواشی لە ویلایەتی میسوری لە کونگرێس دا پێشکەش کرا کە ئەمەش بو ماوەی دوو سال دانوستاندنێکی تاڵی بەدوای دا بوو. جارنامی ئاشتیانەی میسوری کوتایی بە ناکوکیەکان ھێنا و لە کوتایی کونگرەدا و چارەنووسی ھەردوو ویلایەتی مین و میسۆری بەم شێوەیە دانا کە ویلایەتی مین وەک ویلایەتێکی ئازاد بمێنێت و کویلەداری لە بەشەکانی باکور و روژئاوای میسوری بو ھەتاھەتایە قەدەغە بکرێت.

سیاسەتی دەرەوە و پڕەنسیپی مۆنرۆی[دەستکاری]

مۆنرۆی لە بارەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بنەماکانی دەولەتەکەی راگەیاند. بەکارھێنانی ئەم سیاسەتانە لە راستی دا وەڵامێک بوو بو ئەو ھەڕەشانەی کە لە لایەن دەولەتە پارێزکارەکان لە ئەوروپا پەیدا بوون و ھەروەھا مەترسی ئیحتیمالی ھاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئیسپانیا بو دوبارە گەڕاندنەوەی داگیرکەکان لە ئەمریکای لاتین ھەبوو. مۆنرۆی کۆمارەکانی ئەمریکای لاتین تا سالی ١٨٢٢ و تا کاتێک کە پشت راست بوو کە کونگڕێس دەنگ بە کارە سیاسیەکانی دەولەتەکەی دەدات، بە فەرمی نەناساند. جەیمس مۆنرۆی و وەزیری دەرەوەی جان کوینسی ئادامز، خویان لە شەر کردن لەگەل ئیسپانیا بەدوور گرت تاکو ئیسپانیا فلوریدا بو ئەمریکا بەجێھشت. بەریتانیای گەورەش بە کەشتیگەلە بەھێزەکەی دژی دوبارە داگیرکردنەوەی ئەمریکای لاتین بوو و پێشنیار کرد کە ئەمریکاش دژایەتی خوی ڕابگەیێنێت. توماس جێڤرسون، سەرۆک کۆماری پێشوو و جیمز مادیسۆن ئاموژگاری لە مۆنرۆی کردن کە پێشنیاری بەریتانیا قەبوول بکات، بەڵام ئادامز وەزیری دەرەوە لەم بارەیەوە ووتی:" شتێکی سروشتی دەبێت... ئەگەر ئێمە بە ڕاشکاوی ھەموو بنەماکانی خوی بو فەڕەنسا و روسیا رابگەھینین تاکو سواری بەلەم ببین و بەرەو شەڕی کەشتیگەلی چەکداری بەریتانیا بچین". مۆنرۆی ئامۆژگاری ئادامز قەبوول کرد. ئەو ھۆشداری دا کە نە تەنیا دەبێ ئەمریکای لاتین وەک خوی بمێنێتەوە، بەڵکو دەبێ روسیاش دەستدرێژی نەکاتە سەر کەنارەکانی باشوری زەریای ھێمن. جون مۆنرۆی ووتی:" ووڵاتەکانی ئەمریکای لاتینی ئازاد و سەربەخوون و بەم شێوەیەش دەمینن و نابێ ھێزە ئەوروپیەکان بە چاوی داگیرکەکانی دواروژ سەیرییان بکەن". مرات آیندە بە آنان نگاە کنند.» ئارمانجی مۆنرۆی لە بەکارھێنانی ئەم سیاسەتە ئەوە بوو کە ھەر جورە کردەوەیەکی ووڵاتانی ئەوروپی بو گەڕاندنەوەی چەند بەشێک لە خاکی ئەمریکای لاتین لە دیدی ویلاتەتە یەکگرتووەکان بە کارێکی دوژمنانە لە قەلەم دەدڕێت. ئەم سیاسەتەی پێنجەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مێژووی سیاسیی ئەم ووڵاتە و سیاسەتی نێودەولەتی بە «پڕەنسیپی مۆنرۆی» ناونڕاوە، کە لە راستی دا ھوشداری بو ووڵاتانی ئەوروپی بوو کە دەستوەردان لە ناو کاروباری ئەمریکای لاتینی نەدەن. جەیمس مۆنرۆی لە روژی ٤ تەمووزی شالی ١٨٣١ لە نیویورک ۆوچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]