ودرۆ ویلسۆن
تۆماس ودرۆ ویلسۆن (بە ئینگلیزی: Thomas Woodrow Wilson لە دایکبوون ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٨٥٦ مردن ٣ی شووباتی ١٩٢٤) سیاسەتمەدار و ئەکادیمی ئەمریکی بوو کە لە ساڵی ١٩١٣ تا ١٩٢١ وەک ٢٨مین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان لەسەرکار بوو. ئەندامێکی پارتی دیموکرات بوو، و ھەروەھا سەرۆکی زانکۆی پرینستۆن و پارێزگاری نیوجێرسی بوو پێش بردنەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ساڵی ١٩١٢. ویلسۆن سیاسەتی ئابووری نەتەوەکەی گۆڕی و لە ساڵی ١٩١٧ ئەمریکای بەرەو جەنگی جیھانی یەکەم برد.[١] [٢]