دیک چەینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیک چەینی
٤٦مین جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان
لە پۆستدا بووە
٢٠ی ئازاری ٢٠٠٠ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩
سەرۆک کۆمار جۆرج دەبلیوو بوش
پێشینە ئاڵ گۆڕ
پاشینە جۆ بایدن
١٧مین وەزیری بەرگری ئەمەریکا
لە پۆستدا بووە
٢١ی ئازاری ١٩٨٩ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣
سەرۆک کۆمار جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش
جێگر دۆناڵد ئاتوود
پێشینە فڕانک کارلوچی
پاشینە لێس ئاسپین
نوێنەری حیزب
لە پۆستدا بووە
٣ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ – ٢٠ی ئازاری ١٩٨٩
ڕێبەر ڕۆبێرت میچێل
پێشینە تڕێنی لۆت
پاشینە نیو گینگریچ
لە پۆستدا بووە
٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧ – ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩
ڕێبەر ڕۆبێرت میچێل
پێشینە Jack Kemp
پاشینە جێری لێویس
ئەندامی U.S. House of Representatives
from وایۆمینگ's at-large district
لە پۆستدا بووە
٣ی کانوونی دووەمی ١٩٧٩ – ٢٠ی ئازاری ١٩٨٩
پێشینە تینۆ ڕۆنکالیۆ
پاشینە کڕەیگ ئێڵ تۆماس
٧ەمین بەرپرسی ئیداری کۆشکی سپی
لە پۆستدا بووە
٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٥ – ٢٠ی ئازاری ١٩٧٧
سەرۆک کۆمار جێڕاڵد فۆڕد
پێشینە دۆناڵد ڕەمسفیلد
پاشینە ھامیڵتن جۆردن (١٩٧٩)
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ڕیچارد بڕوس چەینی
(١٩٤١-٠١-٣٠) ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤١ (تەمەن ٨٣ ساڵ)
لینکن, نێبراسکا, ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
پارتی سیاسی پارتی کۆماری
ھاوسەر(ەکان) لین چەینی (ھاوسەرگیری ١٩٦٤)
منداڵ(ەکان)
  • لیزا چەینی
  • ماری چەینی
پەروەردە زانکۆی یەیڵ
زانکۆی ویسکانسن-مادیسن
زانکۆی وایۆمین (BA, MA)
واژوو

ڕیچارد بڕوس چەینی (لەدایکبووی ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤١) سیاسەتمەدارێکی ئەمەریکیە کەوا لەنێوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٩ وەک جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کاری کردووە. چەینی بە بەھێزترین جێگری سەرۆک لەمێژووی ئەمەریکا لە قەڵەم دراوە.[١][٢] ھەروەھا یەکێکە لەو سیاسەتمەدارانەی کە کەمترین ڕێژەی دڵخوازی ھەبوو لەلایەن خەڵکەوە کە تەنھا ١٣٪ی خەڵک سیاسەتەکانیانی بەدڵ بووە لەوکاتەی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بووە.[٣]

چەینی لە لینکن، نێبڕاسکا لەدایکبووە، و لە کاسپەر، وایۆمینگ ژیانی بەڕێکردووە.[٤] وەکو قوتابی لە زانکۆی یەیڵ و وایۆمینگدا خوێندوویەتی، و بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسیەکانی زانکۆی وایۆمینگ وەرگرتووە. چەینی سەرەتا وەکو یاریدەدەری کۆنگرێسمن ویلیەم ستایگەر کاری کردووە و دواتر لە کابینەکانی سەرۆک نیکسن و فۆڕد خۆی گەیاندۆتە کۆشکی سپی، لەوێشدا بووە بەڕێوبەری ئیداری کۆشکی سپی لەنێوان ساڵانی ١٩٧٥ بۆ ١٩٧٧. لەساڵی ١٩٧٨دا، چەینی وەک نوێنەری کۆنگرێسی وایۆمینگ ھەڵبژێردرا لە نێوان ساڵانی ١٩٧٩ بۆ ١٩٨٩ لەو پۆستەدا بووە. چەینی لەلایەن سەرۆک ئێچ دەبلیوو بوشەوە وەک وەزیری بەرگری دیاریکرا لەساڵانی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٣. وەک وەزیری بەرگری ڕۆڵێکی گەورەی لە جەنگی کەنداودا ھەبووە.[٥]

لە حوزەیرانی ٢٠٠٠دا، چەینی لەلایەن جۆرج بوشەوە وەک جێگری خۆی دیاریکرا لە پارتی کۆماری بۆ ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٠ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا. لەوێدا توانیان بەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی ئەوکات ئاڵ گۆڕ و جۆ لیبەرمان زاڵبن کەوا ڕکابەریان بوون لەسەر پارتی دیموکراتی. دوای ئەوەی بوش لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٤یشدا سەرکەوت، چەینی ھەر وەک جێگری سەرۆک مایەوە لە پۆستەکەی و ئەمجارە توانیان بەسەر جۆن کێری و جۆن ئێدوارذس سەرکەوتن لە پارتی دیموکراتی.

وەک جێگری سەرۆک، چەینی ڕۆڵێکی گەورەی ھەبوو لە کاردانەوەی کابینەکەی بوش بەرامبەر ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول. ھەروەھا چەینی یەکێک بوو لە پشتگیریکارە سەرەکیەکانی داگیرکردنی عێڕاق، و بەپێی تۆمارەکان دەستی ھەبووە لە داھێنانی جۆرەھا شێوازی ئەشکەنجەدانی دەستگیرکراوان، کە گشت ئەمانەش ڕووبەرووی ڕەخنەی توندی کردۆتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Cheney: A VP With Unprecedented Power". NPR. کانوونی دووەم 15, 2009. Archived from the original on February 18, 2009. Retrieved January 13, 2013.
  2. ^ Reynolds, Paul (تشرینی یەکەم 29, 2006). "The most powerful vice-president ever?". BBC News. United Kingdom: British Broadcasting Corporation. Archived from the original on November 29, 2010. Retrieved January 13, 2013.
  3. ^ Remembering Why Americans Loathe Dick Cheney, The Atlantic
  4. ^ Cheney: The Untold Story of America's Most Powerful and Controversial Vice President, p. 11
  5. ^ "Richard B. Cheney – George H.W. Bush Administration". Office of the Secretary of Defense – Historical Office. Archived from the original on 14ی Juneی 2019. Retrieved 12ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)