فرانکلین پیرس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فرانکلین پیرس
Franklin Pierce لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٣ی تشرینی دووەمی ١٨٠٤ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Hillsborough لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٨ی تشرینی یەکەمی ١٨٦٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٦٤ ساڵ ژیاوە)
Concord لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕOld North Cemetery لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Bowdoin College
  • Northampton Law School
  • Phillips Exeter Academy لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، پارێزەر، کەسایەتی دەوڵەت لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبپارتی دیموکرات لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرJane Pierce لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵBenjamin Pierce، Franklin Pierce، Frank Robert Pierce لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Benjamin Pierce لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Anna Kendrick Pierce لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانBenjamin Kendrick Pierce لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
پلەسەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان (١٨٥٣–١٨٥٧)، United States representative (١٨٣٣–١٨٣٧)، United States senator (١٨٣٧–١٨٣٩)، United States senator (١٨٣٩–١٨٤١)، United States senator (١٨٤١–١٨٤٢)، President-elect of the United States (١٨٥٢–١٨٥٣)، member of the New Hampshire House of Representatives لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Rankژەنەڕاڵ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

فرانکلین پیرس (بە ئینگلیزی: Franklin Pierce؛ لەدایکبووی ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٨٠٤ – مردووی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٨٦٩) چواردەیەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا(١٨٥٣–١٨٥٧)ە. پیرس دیموکراتێکی باکوور بوو کە بزووتنەوەی ھەڵوەشاندنەوی وەک ھەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر یەکپارچەیی گەل بینی، یاسای کانساس - نیبراسکای ئیمزاکرد و بە توندی داکۆکی لێکرد، یاسای کۆیلەی ھەڵگەڕاوەی جێبەجێ کرد، فرانکلین لە نیوھەمپشیر لە دایک بووە، لەو ویلایەتەی تیدا ژیا پارێزەر بووە و لەم کارەدا سەرکەوتوو بووە و لە ساڵی ١٨٤٥ دا بە بریکاری وەزارەتی دادی دەرەوە دەستنیشان کراوە. پێرس بە پلەی لیوا ڕوکن لە سوپادا بەشداری لە شەڕی مەکسیک - ئەمەریکادا کرد. ئەندامانی حیزبی دێموکرات وەک کاندیدێکی سەنترالیزم ی یێکخستنی بەرژەوەندییەکانی باکوور و باشوور سەیری دەکەن و پارتەکە لە ٤٩ ھەمین دەنگدان لە کۆنگرەی نەتەوەیی دێموکراتی لە ساڵی ١٨٥٢ دا ئەویان بۆ سەرۆکایەتی کاندید کرد، لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بە ئاسانی لە ڕکابەرەکەی بردەوە بووە سەرۆکی ئەمریکا، لە ژیانی خێزانی زۆر ناخۆشی بینیوە، ھاوسەرەکەی تووشی نەخۆشی خەمۆکی بوو. ھەموو منداڵەکانی لە تەمەنی گەنجیدا گیانیان لەدەستدا، دواین کوڕیشی لە ڕووداوێکی شەمەندەفەردا گیانی لەدەستدا لەکاتێکدا خێزانەکەی کەمێک پێش دەست بەکاربوونی پیرس لە سەفەردا بوون. پیرس سیاسەتی فراوانبوونی ھەبوو، ئیمزای لەسەر مامەڵەی گاددن کرد بۆ کڕینی زەوییەک لەمەکسیک و بووە ھۆی ھەوڵێکی شکستخواردو بۆ بەدەستھێنانی کوبا لەئیسپانیا. ناوبانگ و پشتگیری لە ویلایەتەکانی باکوور دا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبوویەوە پاش ئەوەی پشتگیری لە یاسای کانساس- نیبراسکا کرد، کە ئەمەش جێگیربوونی میسۆری ھەڵوەشایەوە، ھاوکات لە باشوور سپیپێستەکان بەردەوام بوون لە پشتگیریکردنی، دەرکردنی ئەم یاسایە بووە ھۆی خەباتێکی توندوتیژ لەسەر فراوانبوونی کۆیلایەتی لە ڕۆژئاوای ئەمەریکادا. ئیدارەی پیرس لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا ڕووبەرووی ڕەخنە و دژایەتییەکی زۆر بوو وەوە. ھەرچەندە زۆرێک پێشبینیان دەکرد کە پارتی دێموکرات لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ١٨٥٦ دا دووبارە بەربژێر بکەنەوە، بەڵام ھەلیان نەبژاردەوە. فرانکلین پیرس زۆربەی ژیانی بە مەیخواردنەوە بەسەر برد و لە ساڵی ١٨٦٩ بەھۆی نەخۆشییەک لە جگەریدا مرد. لە نێو ڕای گشتی مێژووناس و لێکۆڵەرانی تردا بە یەکێک لە خراپترین سەرۆکەکانی ئەمریکا دادەنرێت

سەرچاوەکان[دەستکاری]