جۆ بایدن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە جۆو بایدنەوە)
Jump to navigation Jump to search
جۆ بایدن
پۆرترەیتی فەرمی لە ساڵی ٢٠١٣
٤٦مین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان
دەستبەکاربوون
٢٠ کانوونی دووەمی ٢٠٢١
جێگری سەرۆک کامڵا ھاریس
دوابەدوای دۆناڵد ترامپ
٤٧مین جێگری سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان
لە پۆستدا بووە
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧
سەرۆک کۆمار باراک ئۆباما
پێشینە دیک چەینی
پاشینە مایک پێنس
سیناتۆری ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا
لە پۆستدا بووە
٣ی کانوونی دووەمی ١٩٧٣ – ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩
پێشینە کالب بۆگس
پاشینە تێد کۆفمن
سەرۆکی کۆمسیۆنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجوومەنی پیران
لە پۆستدا بووە
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ – ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩
پێشینە ڕیچارد لوگەر
پاشینە جۆن کێری
لە پۆستدا بووە
٦ی حوزەیرانی ٢٠٠١ – ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣
پێشینە جێسی ھێڵمس
پاشینە ڕیچارد لوگەر
لە پۆستدا بووە
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١
پێشینە جێسی ھێڵمس
پاشینە جێسی ھێڵمس
سەرۆکی گرووپی نێودەوڵەتی ئەنجوومەنی پیران بۆ کۆنترۆڵی ماددەی ھۆشبەر
لە پۆستدا بووە
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ – ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩
پێشینە چەک گراسلی
پاشینە دایان فەینستەین
سەرۆکی کۆمسیۆنی دادوەری ئەنجوومەنی پیران
لە پۆستدا بووە
٣ی کانوونی دووەمی ١٩٨٧ – ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥
پێشینە سترۆم سرمۆند
پاشینە ئۆرین ھاچ
ئەندامی ئەنجوومەنی ناوخۆیی نوکاسڵ لە ناوچەی ٤ھەم
لە پۆستدا بووە
٤ی تشرینی دووەمی ١٩٧٠ – ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢
پێشینە ھێنری فۆڵسم
پاشینە فرانسیس سویفت
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون جۆزێف ڕۆبینیت بایدن جونیەر
(1942-11-20) ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢ (تەمەن ٧٨)
سکرانتۆن، پێنسلڤانیا، ئەمریکا
حیزبی سیاسی دیموکرات
ھاوسەر(ەکان) نیلا ھەنتەر (ھاوسەرگیری ١٩٦٦–١٩٧٢)
جیڵ بایدن (ھاوسەرگیری ١٩٧٧)
منداڵەکان
  • بەو بایدن
  • ھەنتەر بایدن
  • ناومی بایدن
  • ئاشڵی بایدن
پیشە
  • سیاسەتمەدار
  • پارێزەر
  • نووسەر
واژۆ
ماڵپەڕ ماڵپەڕی فەرمی
خەڵاتەکان
خەڵاتەکان مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی (٢٠١٧)

جۆسێف ڕۆبینێت بایدن جونیەر (بە ئینگلیزی: Joe Biden) (لەدایکبووی ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢) ناسراو بە جۆ بایدن سیاسەتمەدارێکی ئەمریکییە. وەک ٤٧مین جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان خزمەتی کردووە لە کابینەکەی باراک ئۆباما لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٧دا وەک ئەندامێکی حیزبی دیموکرات. بایدن وەک سیناتۆرێک لە ئەنجوومەنی پیران سەر بە ویلایەتی دێلەوەیر خزمەتی کردووە لەنێوان ساڵانی ١٩٧٣ بۆ ٢٠٠٩. دوای ئەوەی وەک کاندیدی دیموکراتەکان ھەڵبژێردرا وەک ڕکابەری دۆناڵد ترامپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ وەک براوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ٤٦مین سەرۆکی ئەمریکا دانرا.[١]

بایدن لە ھەریەک لە سکرانتن،پێنسیلڤانیا و نیوکاسڵ،دێلەوەیر ژیاوە[٢] و لە زانکۆی دێلەوەیر خوێندوویەتی تا دواتر چووە بڕوانامەی بەکالۆرۆیۆسی لە زانکۆی سیراکیوز ھێناوەتەوە لەساڵی ١٩٦٨.[٣][٤] لەساڵی ١٩٧٠، وەک ئەندامی ئەنجومەنی شاری نیوکاسڵ ھەڵبژێرا و بووە شەشەمین لاوترین ئەندامی ئەنجومەنی پیران کاتێک توانی ببێتە نوێنەری ویلایەتی دیلاوێر لەساڵی ١٩٧٢ـدا. بایدن ئەندامیش لە کۆمیسیۆنی ئەنجومەنی پیران بۆ بڕیارەکانی دەرەوە و دواتر بووە بەڕێوبەری کۆمیسیۆنیەکەش. بایدن دژی شەڕی کەنداو بووە، بەڵام پشتگیری لە زیادکردنی ژمارەی سەربازانی ناتۆ کرد لەکاتی شەڕی یوگوسلاڤ لە ١٩٩٠ەکاندا. ھەروەھا پشتگیری لە بڕیاری داگیرکردنی عێڕاق کرد لەساڵی ٢٠٠٢، بەڵام دژی زیادکردنی ژمارەی سەربازانیان وەستایەوە لەساڵی ٢٠٠٧. ھەربەدەر لەمەش سەرۆکی کۆمیسیۆنی دادوەری ئەنجومەن بووە لە ساڵی ١٩٨٧ تاکو ١٩٩٥، و بەرپرس بووە لە چەندین پڕۆژەیاسای تایبەت ماددە ھۆشبەرەکان، کەمکردنەوەی تاوان، ئازادیە مەدەنییەکان. بایدن سەرکردایەتی کۆمەڵێک ھەوڵی کرد بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی تاوان و توندوتیژی دژی ئافرەتان و بەشداربووە لە دامەزراندنی شەش دادوەر لە دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکاندا. ھەروەھا لەساڵانی ١٩٨٨ و ٢٠٠٨ خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا کاندید کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

بایدن شەش جار بەدوای یەک لە ئەنجومەنی پیران ھەڵبژێردرایەوە تا دواتر وازی لەم پۆستەی ھێنا تا ببێتە جێگری سەرۆک ئۆباما؛ دواتر لەساڵی ٢٠١٢شدا دووبارە ھەڵبژاردنەکەیان بردەوە. وەک جێگری سەرۆک، بایدن بەرپرس بوو لە بودجەی چاکسازی و گەڕاندنەوەی ئابووری بۆ سەر دۆخی جاران دوای داڕمانی ئابووری لە ئەمەریکا. ڕێکەوتنی بایدن لەگەڵ ئەندامانی حیزبی کۆماری لە ئەنجومەن وایکرد چەندین پڕۆژەیاسای جۆراوجۆر پەسەند بکرێت. لەساڵی ٢٠٠٧ــدا، ئۆباما مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی بەخشیە بایدن.

لە نیسانی ٢٠١٩ـدا، بایدن ڕایگەیاند کە خۆی کاندید دەکات بۆ ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و توانی کورسی پێویست بەدەستبھێنێت تاکو نوێنەرایەتی حیزبی دیموکرات بکات لە حوزەیرانی ٢٠٢٠ـدا. لە ١١ی ئابدا، ڕایگەیاند کە ئەندامی ئەنجومەن کامڵا ھاریسی کالیفۆرنیا دەبێتە جێگری، لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا بایدن بەشێوەیەکی فەرمی وەک سەرۆکی ھەڵبژێردراو دیاریکرا دوابەدوای بردنەوەی ھەڵبژاردنەکە.

ژیانی سەرەتایی (١٩٤٢-١٩٦٥)[دەستکاری]

بایدن لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا.

جۆسێف ڕۆبینێت بایدن جونیەر لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٠٤٢ لە نەخۆشخانەی سەینت ماری لە سکرانتن[٥]، پەنسلڤەینیا لەدایکبووە. دایکی ناوی کاسرین یوجینا "جین" بایدن بووە (١٩١٧ بۆ ٢٠١٠ ژیاوە) و باوکیشی ناوی جۆسێف ڕۆبینێت بایدن سینیۆر بووە (١٩١٥ بۆ ٢٠٠٢ ژیاوە).[٦][٧] بایدن گەورەترین منداڵی خێزانە کاسۆلیکیەکەی بووە، خوشکێکی بەناوی ڤالێتی و دوو برای بەناوەکانی فرانسیس و جەیمس ھەبووە. جینی دایکی بە ڕەچەڵەک ئێرلەندی بووە، لەوکاتەی باوکی بە ڕەچەڵەک ئێرلەندی و فەڕەنسی بووە.[٨]

باوکی بایدن لەسەرەتا دەوڵەمەند بووە، بەڵام ھەندێک زەرەری کردووە لە کارەکانی و تووشی دۆخێکی دارایی سەخت ھاتووە بەر لە دایکبوونی بایدن؛ بۆ ماوەی چەندین ساڵ، بایدن و خانەوادەکەی لە خانووی داپیرەی دایکی ژیاوە.[٩] لەوکاتەی سکرانتن تووشی قەیرانی دارایی ھەیە لە پەنجاکان و باوکی بایدنیش بێ کار مابوویەوە.[١٠] لە ساڵی ١٩٥٣ بەدواوە، خانەوادەی بایدن لە شوقەیەک ژیاون لە کلەیمنت، دێلاوێر دواتر گواستوویانەتەوە بۆ ویلمینگتن، دێلاوێر. باوکی جۆ بایدن دواتر کارێکی لە بواری فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەستکەوت و توانی بەسەر دۆخە ئابووری سەختیەکانی زاڵبێت.[٣][١٠][١١]

لە ئەکادیمیای تۆپی پێی ئارچمیر لە کلەیمنت، بایدن یاریزانێکی بەرگری ناوازەی لێدەرچوبوو لەکاتی ساڵانی دواناوەندیدا؛[٥] ھەروەھا یاری بەیسبۆڵیشی کردووە. ھەرچەندە بایدن قوتابیەکی زیرەک نەبوو، بەڵام سەرکردەیەکی سروشتی بوو و نوێنەری پۆلەکەی بووە لە قۆناغی ناوەندی و دواناوەندیدا. بایدن لە ساڵی ١٩٦١ دواناوەندی تەواو کردووە.[٥]

دوای ئەوەی دەچێتە زانکۆی دێلاوەیر لە نیوارک، بایدن بۆ ماوەیەکی کەم وەک یاریزانێکی تۆپی پێی ئەمەریکی یاری کردووە[١٢][١٣] و بەکالۆریۆیس لە ئاداب دەھێنێتەوە لە ساڵی ١٩٦٥، لەپاڵ ئادابیش بەکالۆریۆسەکەی بۆ ھەریەک مێژوو و زانستی سیاسیش بووە لەگەڵ دبلۆمێکیش بۆ زمانی ئینگلیزی.[١٤][١٥] بایدن بە نمرەی "سی - ناوەند" دەرچوو و ٥٠٦ەمین قوتابی بووە لەنێو ٦٨٨ قوتابیەکەی پۆلی زانکۆکەی.[١٦][١٧]

بایدن زمانی زۆر دەیگرێت، بەڵام ئەم کێشەیەی کەمتر بووە کاتێک تەمەنی گەیشتە بیستەکان.[١٨] بە گوتەی خۆی ئەمە بەھۆی ڕاھێنانی بەردەوامی بووە کاتێک لەبەردەم ئاوێنەدا ھۆنراوەی دەگوتەوە تا ئەم کێشەی نەما،[١٥][١٩] بەڵام بەپێی میدیاکان ئەم کێشەیەی ھۆکاری ئاستە خراپەکەی بوو لە دیبەیتەکانی حیزبی دیموکرات بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠.[٢٠]

یەکەم ھاوسەرگیری، کۆلێژی یاسا، سەرەتای ژیانی پیشەگەری (١٩٦٦-١٩٧٢)[دەستکاری]

بایدن لە وێنەی دەرچووانی زانکۆی دێلەوەیردا، ساڵی ١٩٦٥.

لە ٢٧ی ئابی ١٩٦٦ـدا، بایدن ھاوسەرگیری لەگەڵ نیێیڵا ھەنتەر کرد کەوا قوتابیەکی زانکۆی سیراکیوز بوو.[١٤] ھاوسەرگیریەکەیان دوای مشتومڕێکی زۆر ھات لەنێوان بایدن و خێزانی ھاوسەرەکەی بەوپێیەی بایدن کاسۆلیکی ڕۆمانی بوول ئاھەنگی ھاوسەرگیریەکەیان لە کڵێسایەکی سکانیتڵس،نیویۆرک سازکرد.[٢١] بەیەکەوە سێ منداڵیان بوو کە بریتین لە بۆو بایدن (٣ی فێبرایەری ١٩٦٩-٣٠ی مایۆی ٢٠١٥)، ھەنتەر بایدن (لەدایکبووی ١٩٧٠)، و نایۆمی کریستینا بایدن (٨ی تشرینی دووەمی١٩٧١-١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٢).

لەساڵێ ١٩٦٨ـدا ،بایدن کۆلێژی یاسای زانکۆی سیرەکسی تەواوکرد و ٧٦ەمین قوتابی بوو لەسەر ئاستی ٨٥ قوتابی پۆلەکەی[١٦][١٧] و لە نووسینگەی یاسایی دێلەوەیر دەستبەکاربووە وەک پارێزەر لەساڵی ١٩٦٩. لەوکاتەی دەیخوێند، بایدن بانگھێشتنامەی خزمەتی سەربازی پێگەیشتبوو، بەڵام بەھۆی تەنگە نەفەسیەوە خزمەتی نەکردووە.[٢٢][٢٣]

بایدن لەساڵی ١٩٧٣.

لەساڵی ١٩٦٨دا، بایدن لە نووسینگەی دادوەری ویلیمینگتن دەستبەکار بوو کە لەوکاتەی لەلایەن ویلیەم پریکێتەوە بەڕێوە دەبردرا کەوا لەوێشەوە بایدن خۆی وەک کۆماریەک دەھاتە بەرچاو،[٢٤] بەوپێیەی ڕقی لە پارێزگارە دیموکراتەکەی دێلەوەیر چارلس ئێڵ. تێری دەبوویەوە، بەڵام لە ناسنامە حیزبیەکەی خۆی وەک سەربەخۆ ناساندبوو بەھۆی ئەوەی ڕقی لە کاندیدی کۆماریەکانی بۆ سەرۆکایەتی ڕیچارد نیکسن دەبوویەوە.

ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیرانی ساڵی ١٩٧٢ی ویلایەتی دێلەوەیر، کە تیایدا بایدن دوو لەسەر سێی ویلایەتەکەی بردەوە.

لەساڵی ١٩٦٩دا، بایدن وەک پارێزەرێکی گشتی ھاوشانی ھەندێک ئەندامی حیزبی دیموکرات کاری کردووە کە لەوێشەوە بیرۆکەکانی زیاتر بەرەو دیموکراتەکان چوو و خۆی وەک دیموکراتێک ناساند. بایدن لە ئەنجومەنی ناوخۆی ویلایەتی دێلەوەیریش کاری کردووە. بەڵام بایدن ھەر زوو بۆی دەرکەوت کە ناتوانێت لەڕێگەی کاری پارێزەریەوە بژێوی خۆی و خێزانەکەی دابین بکات، بۆیە کاری لە بواری فرۆشتن و کڕینی موڵک کردووە بۆ ماوەیەک.[٢٥][٢٦]

بانگەشەی بۆ ھەڵبژاردنی ١٩٧٢ بۆ ئەنجومەنی پیران[دەستکاری]

لەساڵی ١٩٧٢دا، بایدن توانی کاندیدی کۆماری جەی کەیلب بۆگس ببەزێنێت ببێتە ئەندامی ئەنجومەنی پیران و کورسی ویلایەتی دێلەوەیر بباتەوە. بایدن تاکە دیموکرات کە ڕکابەری بۆگسی کرد؛ بانگەشەی ھەڵبژاردنەکەی بە بڕە پارەییەکی کەم بەڕێوە دەچوو و ئەندامانی حیزبی دیموکرات لەو بڕوایەدانەبوون بتوانێت بۆگس ببەزێنێت.[٢٧] ئەندامانی خێزانەکەی سەرپەرشتی کارەکانی بایدنیان دەکرد. لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکەیدا، بایدن تەرکیزی خستبووە سەر کشانەوەی ھێزەکانیان لە ڤیەتنام، کێشە ژینگەییەکان، مافە مەدەنیەکان و تەندروستی. لە سەرەتای ھەڵبژاردنەکەدا، بایدن بە ژمارەیەکی گەورەوە لەدوای بۆگس بوو، بەڵام بەھۆی بانگەشەکردنێکی جیاواز و پشتگیری بەردەوامی خێزانەکەی توانی پێش بۆگس بکەوێت و بە جیاوازی ٤ ھەزار دەنگ بباتەوە.

مردنی کچەکەی و ھاوسەرەکەی[دەستکاری]

لە ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢دا، ھاوسەرەکەی بایدن نێیلا و کچە تەمەن یەک ساڵەکەیان ئەیمی لەکاتی پێکدادانێکی ئۆتۆمبێلدا گیانیان لەدەستدا لە ھۆکەسین،دێلەوەیر. لەوکاتەی بۆو و ھەنتەری کوڕی قاچی و شکانێکی بچووکی سەریان تووش ھات، بەڵام پزیشکان ھەر زوو بایدنیان دڵنیاکردەوە لە سەلامەتی کوڕەکانی. بایدن بیری لە دەستلەکارکێشانەوە کردەوە بۆ چاودێریکردنی منداڵەکانی، بەڵام سەرکردەی زۆرینەی ئەنجومەن مایک مانسفیڵد توانی لەم بڕیارە پەشیمانی بکاتەوە.[٢٨] بایدن ئەم ڕووداوە بە خاڵێکی وەچەرخانی ژیانی لە قەڵەم دەدات و پێیوایە کاریگەریەکی زۆری لەسەر ھەبووە لەو تەمەنەدا و خوێندنەوەی بۆ ژیان بە تەواوی گۆڕی.

ئەندامی ئەنجومەنی پیران (١٩٧٣-٢٠٠٩)[دەستکاری]

دووەمین ھاوسەرگیری[دەستکاری]

بایدن و ھاوسەری دووەمی، جیڵ، لەساڵی ١٩٧٥ـدا یەکتریان ناسی و لەساڵی ١٩٧٧ ھاوسەرگیریان کردووە.

بایدن لە ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٣ سوێندی یاسایی خوارد بۆ دەستبەکاربوون لە ئەنجومەنی پیران لەوکاتەی لە نەخۆشخانەی ویلمینگتندا بوو، کە بەھۆی کوڕەکانیەوە ئامادەنەبوو ئەوێ جێبھێڵێت دوای ڕووداوی پێکدادانەکە. لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا، بایدن بووە شەشەم گەنجترین ئەندامی ئەنجومەنی مێژوو.

بە مەبەستی بینینی کوڕەکانی لە نەخۆشخانە، بایدن ڕۆژانە بە شەمەندەفەر لە واشینگتنەوە دەگەڕایەوە دێلەوەیر کە ماوەی نێوانیان ٩٠ خولەک بوو و ئەم خووەشی تا ٣٦ ساڵی دیکە جێبەجێ دەکرد کاتێک ئەندامی ئەنجومەن بوو. ڕووداوی مردنی ھاوسەر و کچەکەی بایدنی کردبووە کەسێکی توڕە و وایکردبوو گومان لە ئاین و باوەڕەکەی بکات بە ڕادەیەک کە لە یەکێک لە یادنامەکانی نووسیبووی "ھەستم دەکرد خودا یاریەکی خراپی لەگەڵمدا کرد و نەیدەتوانی تەرکیز لەسەر کارەکانی بکات.

بایدن ھەمیشە گوتویەتی کەوا ھاوسەری دووەمی، مامۆستا جیل ترەیسی جەیکبس، وایکرد دووبارە ژیانی سیاسی و کەسی ببوژێتەوە؛ ئەوان لەساڵی ١٩٧٥ یەکتریان ناسی و لە ١٧ی تەمووزی ١٩٧٧ لە کڵێسایەکی نیویۆرک ھاوسەرگیریان کردووە. بایدن و جیڵ بەیەکەوە پەیڕەوی ئاینەکەیان دەکرد و ھەموو ھەفتەیەک لە کڵێسای سەینت جۆزێف لە گرینڤیل، دێلەوەیردا بەشداری کۆبوونەوەی کڵێسایان کردووە. بەیەکەوە کچێکیان بوو بەناوی ئاشلی بلەیزەر کەوا لەساڵی ١٩٨١ــدا لەدایکبووە.

بۆو بایدنی کوڕی وەک وەک پارێزەرێکی یاسایی لە ڕیزی سوپاکانی ئەمەریکا لەکاتی شەڕێ عێڕاق کاری کردووە و دواتر بۆتە داواکاری گشتی دێلەوەیر؛ بۆو لەساڵی ٢٠١٥ـدا بەھۆی شێرپەنجەی مێشکەوە کۆچی دوایی کردووە. ھەنتەر بایدنیش پارێزەرێک و لۆبیوانێکی واشینگتنە.

چالاکیە سەرەتاییەکانی لە ئەنجومەنی پیران[دەستکاری]

بایدن لەگەڵ سەرۆک جیمی کارتەر لە کۆشکی سپی.

لە ساڵانی سەرەتایدا وەک ئەندامی ئەنجومەنی پیران، بایدن تەرکیزی لەسەر کێشەکانی ژینگە دەکرد و داواکاربوو حکومەت زیاتر ھەست بە بەرپرسیارەتی بکات لە بەرامبەر ژینگەدا. لەساڵی ١٩٧٤دا، گۆڤاری تایم ناوی بایدنی لە لیستی ٢٠٠ کەسایەتیە دووربینەکان دانابوو. لە ھەمان ساڵ و لە چاوپێکەوتنێکدا، ڤایدن خۆی وەک لیبراڵێک پێناس کرد لە بوارەکانی مافە مەدەنیەکان و خانەنشینان و تەندروستی، بەڵام وەک بیرورایەکی کۆنەخوازانەی ھەیە بەرامبەر بابەتەکانی لەباربردنی منداڵ و بانگھێشتکردنی ھاوڵاتیان بۆ خزمەتی سەربازی.

بایدن بووە ئەندامی کەمینەی کۆمیسیۆنی دادوەری ئەنجومەنی پیران لە ساڵی ١٩٨١دا. لەساڵی ١٩٨٤، بایدن بەرپرس بوو لە کۆکردنەوەی دەنگ بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای "Comprehensive Crime Control Act - پڕۆژەیاسایی کۆنترۆڵکردنی گشتگیری تاوان"، کە بە تێپەڕبوونی ساڵەکان پڕۆژەیاساکە بووە جێگای مشتومڕێکی زۆر بەھۆی سزا توندەکانی بەرامبەر تاوان و تەنانەت خودی بایدنیش لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاند کە پەسەندکردنی ئەو پڕۆژەیاسایە "ھەڵەیەکی گەورە" بوو. لایەنگرانی ستایشێکی بێ وێنەیان دەکرد بەھۆی ئەوەی یاساکە بووە یەکێک لە مەزنترین دەستکەوتە یاساییەکانی ئەو سەردەمە. بایدن لەو ساڵەدا زیاتر و زیاتر بەناوبانگ بوو لەڕێگەی وتارە جۆراوجۆرەکانی کە بەشێکیان ڕەخنەئامێز و بەشێکیان ھاندەر بوو بەرامبەر بە ئەندامانی حیزبەکەی.

بایدن لەکاتی تەوقەکردنی لەگەڵ سەرۆک ڕۆناڵد ڕێیگن، ساڵی ١٩٨٥.

لەساڵی ١٩٩٣، بایدن دەنگی بە پڕۆژەیاسایەک دا کەوا تیایدا ھاتبوو کەسانی ھاوڕەگەزخواز بۆ ئەرکی سەربازی شیاو نین، بەمشێوەیەش ھاوڕەگەزخوازانی بێبەش کرد لە خزمەتی سەربای لە ڕیزەکانی سوپای ئەمەریکا. لەساڵی ١٩٩٦دا، دەنگی بە پڕۆژەیاسای " Defense of Marriage Act - پارێزگاری ھاوسەرگیری" دا کەوا ڕێگری لەوە دەکرد حکومەتی فیدراڵێ دان بە ھاوسەرگیری ھاوڕەگەزخوازاندا بنێت، ھەربۆیەش ھاوڕەگەزخوازانی بێبەشکرد لە پارێزگاریکردنیان لەلایەن یاساوە. لەساڵی ٢٠١٥، دوای پێداچوونەوەیەکی وورد دەرکەوت پڕۆژە یاساکە نادەستووری بووە بەپێی دۆسیەی Obergefell v. Hodges کەوا لەلایەن دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووکانەوە بڕیاری لەسەر درابوو.

لە دە ساڵی سەرەتای لە ئەنجومەنی پیران، بایدن بەردەوام تیشکی دەخستە سەر کۆنترۆڵکردنی چەک. دوای ئەوەی کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕەزامەندی لەسەر پەیماننامەی "ساڵت ٢ - گفتوگۆ ستراتیجیەکانی سنووردارکردنی چەک" دەرنەبڕی کەوا لەساڵی ١٩٧٩ لەلایەن سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت لیۆنید برێژنێڤ و سەرۆک جیمی کارتەر ئیمزا کرا، بایدن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سۆڤیەت ئاندرێی گرۆمیکۆ کۆبوویەوە تاکو نیگەرانیەکانی ئەمەریکای پێ بگەینێت و ڕازیکردن ھەندێک گۆڕانکاری لە پەیماننامەکە بکەن تاکو کۆنگرێس ڕازی بکەن. کاتێک ئیدارەی سەرۆک ڕێیگن ھەوڵیاندا پێگەی پەیممانەکە لاواز بکەن، بایدن داوایکرد کە پابەندی پەیماننامەکە بکەن. بایدن سەرنجێکی زۆری میدیاکانی بۆخۆی ڕاکێشا کاتێک لە دانیشتنێکی ئەنجومەن بە توندی ڕەخنەی لە وەزیری دەرەوە جۆرج شولتز گرت بەھۆی پشتگیری کابینەکەی ڕێیگن بۆ حکومەتی ئەوکاتی ئەفریقای باشوور کە لە وڵاتەکەدا ئەپارتاید و چەوساندنەوەی ڕەشپێستان بەردەوامی ھەبوو.

وەستانەوە دژی پاسەکانی نەھێشتنی جیاکاری[دەستکاری]

لە نێوەندی حەفتاکاندا، بایدن یەکێک بوو لەو سیناتۆرانەی ئەنجومەن کەوا دژی پاسەکانی نەھێشتنی جیاکاری وەستایەوە. لە یەکەمین بانگەشەی بۆ ئەنجومەن، بایدن ۆشتگیری خۆی بۆ بنبڕکردنی جیاکاری نەژادی دەربڕی، بەڵام نەک لەڕێگەی تێکەڵکردنی قوتابیانی ناوچە ھەژارنشینەکان لەگەڵ دەوڵەمەندنشینەکان. لە مایۆی ١٩٧٤دا، بایدن دەنگی بە ھەندێک یاسادا دژی کەمکردنەوەی جیاکاری نەژادی و ڕەگەزپەرسی. دواتر، بایدن رای خۆی گۆڕیبوو لەسەر باسەکە و ھاتە سەر ئەو بڕوایەی پاسەکانی نەھێشتنی جیاکاری لەدەرەوەی دەسەڵاتی دادوەرین تا دەستکاری بکرێن، بەڵام ھەر بەردەوام بوو لە وەستانەوە دژی دەستپێشخەریەکە.

ئەم ھەڵوێستەی بایدن چەندین جار ووروژێنرایەوە، بەتایبەت لەکاتی دیبەیتەکانی کاندیدانی حیزبی دیموکرات، کاتێک کامڵا ھاریس (کە ئەوکات ڕکابەری بوو و نەبوبووە و جێگری) بە بایدنی ڕاگەیاند، "تۆ پاڵپشتی ئەو سیناتۆرە جیاخوازانەت دەکرد تا دژی پاسەکانی نەھێشتنی جیاکاری بوەستنەوە". لە وەڵامدا بایدن گوتی، "من دژی پاسەکانی نەھێشتنی جیاکاری نەوەستامەوە، بەڵکو دژی ئەوە وەستامەوە کە وەزارەتی پەروەردە دەستی ھەبێت لە ڕێکخستنی یاساکە".[٢٩]

بانگەشەی بۆ ھەڵبژاردنی ١٩٨٨ی بۆ سەرۆکایەتی[دەستکاری]

بایدن لە کۆشکی سپی، ساڵی ١٩٨٧.

بایدن لە ٩ی تەمووزی ١٩٨٧ بەشێوەیەکی ڕەسمی خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەسەر حیزبی دیموکرات ڕاگەیاند. بایدن وەک کاندیدێکی بەھێز دەبینرا بەھۆی توانای قسەکردنی و ھەروەھا ھەبوونی کەسایەتیەکی دیار لەوکاتەی لە کۆمییسیۆنی دادوەری ئەنجومەندا سەرپەرشتی دامەزراندنی دادوەر ڕۆبەرت بۆرکی لە دادگای باڵای ئەمەریکا کرد. بایدن دەبووە گەنجترین سەرۆکی ھەڵبژێردراو، دوای جۆن ئێف کێنەدی. لە ماوەیەکی کەمی ئەو ساڵەدا توانی بڕە پارەیەکی زۆر بۆ بانگەشەکردن کۆبکاتەوە. بەڵام دوای دوو مانگ، پەیامی بانگەشەکانی بایدن بەلای دەنگدەرانەوە ناڕوونتر ببوو بەھۆی ھەندێ کێشەی ناوخۆیی لەگەڵ ستافی بانگەشەکردنیدا، و لە مانگی ئەیلولدا، بایدن بەوە تۆمەتبارکرا کە وتاری سەرۆکی حیزبی کرێکاری بەڕیتانیا نیڵ کینۆکی بۆخۆی بەکارھێنابوو، ووتارەکەی نیڵ نیکۆک بەمشێوەیە بوو:

بۆچی من یەکەمین ئەندامی خانەوادەی کینۆکم کەوا توانیومە بچمە زانکۆ؟ [دواتر لەکاتی وتارەکەدا، پەنجە بۆ ھاوسەرەکەی درێژ دەکات و بە ھۆکاری ئەم دەستکەوتەی دەزانێ] ئەی بۆچی گلێنیس یەکەمین ئافرەتە لەنێو ھەزاران نەوەی خێزانەکەی کە بچێتە زانکۆ؟ لەبەر ئەوەبوو کە ئەوانەی پێشووتر بلیمەت نەبوو؟

ووتارەکەی بایدنیش بەمشێوەیە بوو:

لەوکاتەی بەرەو ئێرە دەھاتم بیرمدەکردەوە، بۆچی جۆ بایدن یەکەمین ئەندامی خانەوادەکەیەتی کە چۆتە زانکۆ؟ [دواتر لەکاتی وتارەکەدا، پەنجە بۆ ھاوسەرەکەی درێژ دەکات و بە ھۆکاری ئەم دەستکەوتەی دەزانێ] بۆچی ھاوسەرەکەم کەوا لەنێو ئامادەبووان دانیشتووە یەکەمین ئەندامی خێزانەکەیەتی کە بچێتە زانکۆ؟ ئەمە لەبەرئەوەیە کە دایکان و باوکانمان بلیمەت نەبوونە؟ ئایا لەبەرئەوەیە لەنێو ھەزاران نەوەی خانەوادەی بایدن من زیرەکتر بوومە؟

ھەرچەندە بایدن چەند جارێک ئاماژەی بە ناوی کینۆک دابوو لە وتارەکانی، بەڵام لەم دوو وتاریدا ئەمەی نەکرد. لە سەرەتای ھەمان ساڵیشدا ھەدنێ ڕستەی لە وتارێکی ڕۆبەرت ئێف کێنەدیش بردبوو (کە نووسەری وتارەکەی بەرپرسیارەتی گرتە ئەستۆ دواتر) و ڕستەیەکی کورت لە وتاری دەستبەکاربوونی جۆن ئێف کێنەدی. لە وەڵامی بردن و دزینی وتاری کەسایەتیەکانی دیکە بایدن گوتی کە سیاسەتمەداران بەشێوەیەکی گشتی قسەی یەکتری دەبەن بەبێ ناوھێنان، تەنانەت یەکێک لە ڕکابەرەکانی، جێسی جاکسن، ھەمان ئەو وتارانەی ئەوی بەکارھێنابوو.

دوای چەند ڕۆژێک لەمە، حاڵەتێکی تر بڵاوبوویەوە کە ھی سەردەمی قوتابیەتی بایدن بوو لە کۆلێژی یاسا. لە یەکەمین ساڵیدا، بایدن بابەتێکی بڵاوکردبووە کەوا بە زۆری لە وتارێکی گۆڤاری فۆردھام لۆو وەرگیرابوو، و بایدن تەنھا یەکجار ئاماژەپێدانی بە سەرچاوەکەی بەکارھێنابوو و زۆربەی زانیاریەکانیسی لەوێ ھێنابوو، بایدن ڕایگەیاند کە ئەو بەباشی لە یاساکانی دانانی سەرچاوە و ئاماژەپێدان حاڵی نەبوبوو.

ھەروەھا بایدن چەند بانگەشەیەکی کرد وەک زیادەڕۆیی دەبینرا، بۆ نموونە دەیگوت کە سێ بڕوانامەی لە زانکۆی بەدەستھێناوە، کەوا بەخۆڕایی کۆلێژی یاسای خوێندووە، و یەکەمی پۆلەکەی بووە و بەشداربووە لە خۆپیشاندانی چالاکوانانی مافە مەدەنیەکان. بەھۆی تەرکیزی بەردەوامی میدیاکان لەسەر ووتارەکانی و ئەم ھەڵانەی بایدن، لە ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٨٧، بایدن کۆتایی بە بانگەشەی سەرۆکایەتی ھێنا کە بە گوتەی خۆی بەھۆی "نوێکردنەوەی ھەڵەکانی ڕابردوویەوە لەلایەن میدیاکان" ئەم بڕیارەی دابوو.

نەشتەرگەری مێشک[دەستکاری]

لە فێبرایەری ١٩٨٨، دوای زیادبوونی ئازارێکی زۆر لە مل، بایدن لەڕێگەی ئەمبوڵانسەوە گوازرایەوە نەخۆشخانەی واڵتەر ڕیدی سەربازی بۆ نەشتەرگەری بەھۆی خوێنئاوسانی مێشکەوە. لەوێشەوە بایدن تووشی بەرگیرانی دەمار ھات، کەوا مەترسیەکی زۆری لەسەر ژیانی درووستکرد و دۆخی تەندروستی ئاڵۆزتر کرد.

دوای ئەوە دووەم خوێنئاوسانی لە مایۆی ھەمان ساڵدا بە نەشتەرگەری چارەسەرکرا، بایدن بۆ ماوەی چەندین مانگ لە ئەنجومەن دابڕا.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی دادوەری ئەنجومەنی پیران[دەستکاری]

بایدن لەکاتی وتاردان لەبارەی ئیمزاکردنی پڕۆژەیاسای کۆنترۆڵکردنی تاوان لەساڵی ١٩٩٤.

بایدن ئەندامێکی دێرینی کۆمیسیۆنی دادوەری ئەنجومەنی پیران بووە. لەنێوان ١٩٨١ تا ١٩٨٧ ئەندام بووە، لە ١٩٨٧ تا ١٩٩٥ سەرۆکی کۆمییسیۆنەکە بووە، دوای سەرۆکایەتیشی وەک ئەندام بەردەوام بووە لە ١٩٩٥ تا ١٩٩٧.

وەک سەرۆکی کۆمیسیۆنی دادوەری، بایدن سەرپەرشتی دامەزراندنی دوو دادوەری کردووە لە دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان دا. کاتێک ڕۆبەرت بۆرک بۆ بوونە دادوەر لە دادگای باڵا پاڵێورا لەساڵی ١٩٨٨، بایدن ڕەزامەندی خۆی دەرنەبری. کۆنخوازەکان تووڕەبوون، بەڵام لەکۆتایی دانیشتنی پرۆسەی دامەزراندنی رۆبەرت، بایدن ستایشیکرا بەھۆی دادپەروەری و بوێرییەکەی. دامەزراندنی بۆرک لەکۆتاییدا لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە ڕەتکرایەوە بە ٥٨ دەنگ بەرامبەر ٤٢ دەنگ، و بە ٩ دەنگ بەرامبەر ٥ دەنگ لەسەر ئاستی کۆمیسیۆنی دادوەریدا.

لەوکاتەی بایدن سەرپەرشتی دامەزراندنی کلارێنس تۆماسی کرد لەساڵی ١٩٩١، پرسیارەکانی بایدن بەزۆری دەربارەی دەستووری ئەمەریکا بوون و بەڕادەیەک قوڕس بوون کە دادوەر تۆماس نەیدەزانی چۆن وەڵام بداتەوە و بە "لێدانێکی کوشندە" وەسفی پرسیارەکانی بایدنی کرد لە بابەتێکی نووسراویدا دوای دانیشتنەکان. بەھۆی ھەبوونی ھەندێ تۆمەتی گێچەڵی سێکسی لەبارەی کلارێنس تۆماسەوە، بایدن بیروڕای گۆڕا بەرامبەر دادوەرەکە. ھەروەھا ڕێگەی بە ئافرەتێک دا بەناوی ئانیتا ھیڵ بۆ ئەوەی بێت گەواھی بدات لەکاتی دانیشتنەکان بە مەبەستی دەرخستنی چەند لایەنێکی دیکەی دادوەر تۆماس. لەکۆتاییدا و لەکاتی دەنگداندا، ئەنجومەنی پیران بە کۆی دەنگی ٥٢ بە ٤٨ پەسەندکرا، لەوکاتەی بایدن دژی دامەزراندنی دادوەرەکە دەنگیدا. لە ساڵی ٢٠١٩ـشدا، پەشیمانی خۆی دەربری لە بەرامبەر مامەڵەکردنی لەگەڵ ئانیتا ھیڵ و پێیوانوو دەبوو باشتر لێکۆڵینەوەی لەم تۆمەتانە بکردایە، بەڵام بە گوتەی ئانیتا ھیڵ، ئەو کارانەی لەو سەردەمە کرا گرینگتر بوون لە پەشیمانیەک کە سوودی نابێت.

لەساڵی ١٩٩٤ـدا، بایدن سەرپەرشتی پڕۆژەیاسای کۆنترۆڵکردنی تاوانی کرد کە ھەندێک خاڵی لەبارەی قەدەغەکردنی چەکە قوڕسەکان و توندوتیژی دژی ئافرەتان لەخۆگرتبوو، پرۆژەیاساکە دواتر پەسەندکرا و بایدن بە مەزنترین دەستکەوتی خۆی دادەنێت لە ئەنجومەنی پیران. ھەروەھا بایدن کۆمەڵێک یاسای نووسیەوە کە ڕۆڵێکی بەرچاویان ھەبوو لە کەمکردنەوە و ھاوردەکردنی ماددە ھۆشبەرەکان لەنێو خاکی ئەمەریکادا.

سیناتۆر بایدن یاوەری شاندێکی سەرۆک بیڵ کلینتن دەکات لەوکاتەی بەرەو بۆسنە دەڕۆن لە کانوونی یەکەمی ١٩٩٧.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی ئەنجومەنی پیران[دەستکاری]

بایدن لەگەڵ وەزیری بەرگری کۆڵن پاوڵ و جێسی ھێڵمز لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ـدا.

کارەکانی دیکەی[دەستکاری]

بایدن پشتگیریەکی گەورەی ئامتراک دەکات و ھەمیشە داوای کردووە بودجەی باشتری بۆ تەرخان بکرێت.

لە سەرەتەکانی ١٩٩١ا، بایدن لە زانکۆی وایدانەر، کۆلێژی یاسا، کۆمەڵێک سیمیناری یاسایی پێشکەش دەکرد، جاری وا ھەبوو بایدن لە وڵاتانی ترەوە دەگەڕاوە بۆ پێشکەشکردنی سیمینارەکەی.

لە ٢٠٠٠ەکاندا، بایدن پشتگیری پڕۆژەیاسایەکی کرد تایبەت بە مایەپوچبوون. سەرۆک بیڵ کلینتن، پڕۆژەیاساکەی ڤیتۆ کرد، بەڵام لە سەردەمی جۆرج بوش و لەساڵی ٢٠٠٥دا، پڕۆژەیاسای "Bankruptcy Abuse Prevention and Consumer Protection Act" پەسەندکرا و بایدن یەکێک بوو لەو ١٨ دیموکراتەی دەنگی بۆ پڕۆژەیاساکە دا.

ھاوکات بایدن ڕێکەوتتنامەیەکی لەگەڵ ڕووسیاش واژۆ کرد، کاتێک ڕووسیا وازی لە کڕینی مریشکی ئەمەریکی ھێنا، و ئەم داواکاریەشی بۆ ئەوە بوو کە ناوچەی سەسێکس کە ناوچەی ژمارە یەکە لەسەر ئاستی بەرھەمھێنانی مریشک لە ویلایەتی دێلەوەیر، بازاڕی فرۆشتنیان خراپ نەبێت.

ناوبانگ[دەستکاری]

پۆرترەیتی فەرمی بایدن بۆ ئەنجومەنی پیران، ساڵی ٢٠٠٥.

دوابەدوای دەرچوونی لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٧٢ی ئەنجومەنی پیران، بایدن شەش جاری دیکە وەک نوێنەر ھەڵژێردرایەوە لە ھەڵبژاردنەکانی ١٩٧٨،١٩٨٤،١٩٩٠،١٩٩٦،٢٠٠٢ و ٢٠٠٨ و زۆربەی کاتەکانیش ٪٦٠ی دەنگەکانی دەھێنا. بایدن تا ٢٠١٨ش، ریکۆردی زۆرترین ساڵ خزمەتی لە ئەنجومەن بەناویەوە بوو.

بایدن بەزۆری لە لیستی ئەو ئەندامانی ئەنجومەنە کەوا دەوڵەمەند نین، کە بە گوتەی خۆی بەھۆی ئەوە بووە لە تەمەنێکی زووەوە بۆتە ئەندامی ئەنجومەن. کاتێک بایدن ھەستیکرد کە دەکرێت ئەندامانی ئەنجومەن لە بەرامبەر لایەنگری پارە وەرگرن، پێشنیاری چاکسازیەکی گەورەی بۆ باشترکردنی گوزەرانی ئەندامانی ئەنجومەن. بایدن ١٥.٦ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە لەنێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨. لەساڵی ٢٠١٩دا، بایدن و ھاوسەرەکەی لەڕێگەی ووتاردان و بڵاوکردنەوەی کتێب توانیان ٨ ملیۆن دۆلار کۆبکەنەوە.

نووسەری سیاسی ھاوەرد فاینمان لەبارەی بایدنەوە دەڵێت، "بایدن کەسێکی ئەکادیمی یان بیرکەرەوەیەکی بیردۆزی نییە، بەڵکو کەسێکی بلیمەتی شەقامەکانە. ئەو لە خێزانێکی کاسبکاری سکرانتنەوە ھاتووە کە کاریان چاککردنەوە و فرۆشتی ئۆتۆمبێل بووە. بایدن ئەو بەھرەیەی ھەیە کەوا ئێرلەندیەکان پێی ناسراون. ھەروەھا دەیڤد ئێس برۆدەریش نووسیویەتی کە بایدن بە تێپەڕبوونی کات کەسایەتی گۆڕاوە، "بایدن وەڵامی پێیە بۆ قسەکانی خەڵک لەم ڕووەوەش جێگیر بووە. توانای تێگەیشتنی لە خۆی و دەوروبەرەکەی بە تێپەڕبوونی ساڵەکان باشتر بووە". جەیمس تراوبیش نووسیویەتی، "بایدن کەسێکی بەختەوەر و ڕووخۆشە و دەکرێت چۆن بۆ خێزانەکەی بەخشندەیە، ئاواش بۆ خەڵکی بەخشندە بێت. لەساڵی ٢٠١٦دا، ڕۆژنامەنووس ھاری ئێف. سیماڵ نووسی، "بایدن کڕۆکی ئامانجەکانی حیزبی دیموکراتی ھەیە و لە کردارەکانی ڕەنگ دەدەنەوە".

بایدن بەوە ناسراوە کە زۆر قسە دەکات؛ لە ھەمان کاتدا کەسێکە کەوا لە مشتومڕەکاندا کاریگەرە و مەبەستەکانی خۆی بەڕوونی بە بەرامبەر دەگەینێت. ھەروەھا زۆرجار ھەندێک لێدوان دەدات کەوا بەبێ ئەوەی مەبەستی بێت بەرامبەرەکەی دڵگران دەکات. نیویۆرک تایمز لەمبارەیەوە نووسیویەتی، "ئەگەر ڕێگە بدەیت، بایدن ئەوەی دێتە سەر زاری دەریدەبرێت".

بانگەشەی بۆ ھەڵبژاردنی ٢٠٠٨ی بۆ سەرۆکایەتی[دەستکاری]

بایدن لەکاتی بانگەشەکردنی بۆ سەرۆکایەتی لە کرێستن، ئایۆوا، حوزەیرانی ٢٠٠٧.

بایدن لەساڵی ١٩٩٢ بڕیاریدا خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندید نەکات بەوپێیەی لەوکاتەدا دژی جەنگی کەنداو دەنگی دابوو و پشتگیری بەشێک لە ھاوەڵانی لەدەستدابوو، و لە ٢٠٠٤یش خۆی کاندید نەکرد بەوپێیەی ھەلی بردنەوەی کەمبوو و بە مانەوەی لە ئەنجومەن پێیوابوو دەتوانێت زیاتر خزمەت بکات. لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٧، ڕایگەیاند کە خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندید دەکات.

لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکەیدا، بایدن تەرکیزی لەسەر جەنگی عێڕاق بوو، لەپاڵ کارەکانی لە کۆمیسیۆنەکانی ئەنجومەنی پیران و ئەزموونی لە سیاسەتی دەرەوە. بایدن ڕەتیکردەوە کە بەنیازی بوونی بە وەزیری دەرەوە ھەبێت و دووپاتی کردەوە کە چاوی لەسەر سەرۆکایەتیە. لە نێوەندی ٢٠٠٧دا، بایدن لەبارەی ئۆباماوە ڕایگەیاند، "پێموایە ئەو ئامادە دەبێت، بەڵام لە ئێستادا ئەزموونی پێویستی نییە". بایدن تەنانەت ڕاگەیاندبوو کە ئۆباما بەشێک لە سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەوی بردووە. یەکێکی دیکە لە توانجەکانی بایدن لەدژی ڕودی جولیانی بوو کەوا لەکاتی ١١ی سێپتێمبەر پارێزگاری نیویۆرک بوو و خۆی کاندید کردبوو بۆ سەرۆکایەتی، بایدن لەبارەی رودیەوە گوتی، "ئەو تەنھا دەزانێت سێ ووشە دەربرێت لە ڕستەیەکدا: ناوێک، کارێک لەگەڵ ١١ی سێپتێمبەر." بەشێوەیەکی گشتیش لە دیبەیتەکانی سەرۆکایەتی، بایدن تێکەڵەیەک لە توانجی پێکەنیناوی و ووتەی بەھێزی بەکاردەھێنا لەکاتی دیبەیتەکاندا

بایدن کێشەی ھەبوو لەگەڵ کۆکردنەوەی پشتگیری دارایی، کێشەی ھەبوو لە کۆکردنەوەی خەڵک لە مەراسیمەکانی و ھاوشێوەی ئۆباما و ھیلاری کلینتن نەیتوانی وەک پێویست ھەوادار کۆبکاتەوە. بایدن ھەرگیز لە ئەنجامە بەراییەکان نەگەیشتە ژمارەیەکی بەرچاو. لە یەکەمین ھەڵبژاردن بۆ ھەڵبژاردنی کاندیدی دیموکراتەکان لە ئایۆوا لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨، بایدن لە ڕیزبەندی پێنجەمدا ھات، ھەر ھەمان ڕۆژ کشانەوەی خۆی لە ڕکابەریەکە ڕاگەیاند.

سەرەڕای شکستھێنانی بانگەشەکەی، بایدن توانی بەجۆرێکی دیکە لە جیھانی سیاسەت دەرکەوێت. ھەڵبژاردنەکە پەیوەندی نێوان بایدن و ئۆبامای پتەوکرد. ھەرچەندە بەیەکەوە لە کۆمیسیۆنی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی ئەنجومەنی پیرانی خزمەتیان کردبوو، ھاوڕێیەتیەکی پتەویان نەبوو، لەسەرەتای ھەڵبژاردنیشدا بایدن دەرکەوتنی تازەی ئۆبامای لە جیھانی سیاسەت بەلاوە پەسەند نەبوو، لەوکاتەی ئۆباما پێیوابوو بایدن کەسێکی خۆبەزلزانە. لەگەڵ پتەوبوونی ھاوڕێیەتیان، ئۆباما ستایشی بانگەشەکانی بایدنی کرد بەتایبەت ھەوڵەکانی بایدن بۆ بەدەستھێنانی دەنگی کاسبکاران، لەوکاتەی بایدن بە گوتەی خۆی تێگەیشت کە ئۆباما "کەسێکی تایبەت"ــە.

بانگەشەکردن وەک جێگری سەرۆکی ئۆباما (٢٠٠٨)[دەستکاری]

بایدن لە ٢٣ی ئابی ٢٠٠٨ قسە دەکات لەوکاتەی ئۆباما وەک جێگری خۆی ناساندی لە سپرینگفیڵد، ئیڵینۆی.

بوون بە جێگری سەرۆک باراک ئۆباما (٢٠٠٩-٢٠١٧)[دەستکاری]

دووبارە ھەڵبژاردنەوەیان[دەستکاری]

خولی دووەم (٢٠١٣-٢٠١٧)[دەستکاری]

ڕۆڵی بایدن لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا[دەستکاری]

چالاکیەکانی دوای بەسەرچوونی ماوەی سەرۆکایەتی ئۆباما (٢٠١٧-٢٠٢١)[دەستکاری]

بیروڕاکانی سەبارەت بە دۆناڵد ترامپ[دەستکاری]

گەرمبوونی زەوی[دەستکاری]

تەندروستی[دەستکاری]

دۆزی کورد[دەستکاری]

پەنابەران[دەستکاری]

مافی ھاوڕەگەزخوازان[دەستکاری]

بانگەشەی بۆ ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی بۆ سەرۆکایەتی[دەستکاری]

دەنگۆکانی خۆ کاندیدکردنەوەی[دەستکاری]

بانگەشەی ھەڵبژاردن[دەستکاری]

تۆمەتی ھەڵسوکەوتی نابەجێ[دەستکاری]

بوونی بە سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمەریکا[دەستکاری]

بایدن بووە ٤٦ەمین سەرۆکی ئەمەریکا دوابەدوای بردنەوەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا دوای بەزاندنی دۆناڵد ترامپ، کە تیایدا ترامپ بووە یەکەمین سەرۆکی دەستبەکاربوو کە ھەڵبژاردنەکەی بدۆڕێنێت دوابەدوای جۆرج ئێچ دەبڵیوو بوش لەساڵی ١٩٩٢، کاتێک بە بیڵ کلینتن دۆڕابوو. ھەروەھا بایدن بووە دووەمین جێگری سەرۆکی پێشوو کە ببێتە سەرۆک. بەدەر لەمانەش بایدن دەبێتە بە تەمەنترین سەرۆک لە مێژووی ئەمەریکادا کاتێک لە ٧٨ ساڵیدا دەستبەکار دەبێت و لە ٨٢ ساڵیدا خولی یەکەم تەواو دەکات. بایدن لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا سوێندی یاسایی بۆ گرتنەدەستی پۆستی سەرۆکایەتی دەخوات.

بیروڕا سیاسیەکانی[دەستکاری]

بایدن وەک دیموکراتێکی نوێخواز سەیر دەکرێت. بایدن پشتگیری پڕۆژەیاسای بوژاندنەوەی ئابووری ساڵی ٢٠٠٩ی کرد، لەپاڵ زیادکردنی بودجەی چاکسازی لە کابینەکەی ئۆباما؛ گواستنەوەی بەکۆمەڵ لەنێویاندا ئامتراک و پاس؛ ھاوسەرگیری ھاوڕەگەزخوزان.

خەڵات و پێزانینەکانی[دەستکاری]

سەرۆک ئۆباما مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی دەبەخشێتە بایدن، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧.

ئەنجامەکانی بایدن لە ھەڵبژاردن[دەستکاری]

ئەنجامی ھەڵبژاردن
ساڵ نووسینگە حیزب دەنگەکان بۆ بایدن ڕیژەی دەنگ % ڕکابەر حیزب دەنگەکان بۆ بەرامبەر ڕیژەی دەنگ %
١٩٧٠ ئەنجومەنی پارێزگا سەحی سەوزY

دیموکرات

10,573 55% لۆرێنس تی مێسیک کۆماری 8,192 43%
١٩٧٢ ئەنجومەنی پیران سەحی سەوزY

دیموکرات

116,006 50% جەی کەیلب بۆگس کۆماری 112,844 49%
١٩٧٨ سەحی سەوزY

دیموکرات

93,930 58% جەیمس ئێچ باکستەر کۆماری 66,479 41%
١٩٨٤ سەحی سەوزY

دیموکرات

147,831 60% جۆن ئێم بیوریس کۆماری 98,101 40%
١٩٩٠ سەحی سەوزY

دیموکرات

112,918 63% جەین برودی کۆماری 64,554 36%
١٩٩٦ سەحی سەوزY

دیموکرات

165,465 60% ڕەیمند جەی کلەیوۆرسی کۆماری 105,088 38%
٢٠٠٢ سەحی سەوزY

دیموکرات

135,253 58% ڕەیمند جەی کلەیوۆرسی کۆماری 94,793 41%
٢٠٠٨ سەحی سەوزY

دیموکرات

257,484 65% کریستین ئۆدۆنێڵ کۆماری 140,584 35%
٢٠٠٨ جێگری سەرۆک سەحی سەوزY

دیموکرات

69,498,516

365 دەنگی ئێلێکتۆرال (270 پێویستە)

53% سارا پالین کۆماری 59,948,323

173 دەنگی ئێلێکتۆرال

46%
٢٠١٢ سەحی سەوزY

دیموکرات

65,915,795

332 دەنگی ئێلێکتۆرال (270 پێویستە)

51% پۆڵ ڕایان کۆماری 60,933,504

206 دەنگی ئێلێکتۆرال

47%
٢٠٢٠ سەرۆک کۆمار سەحی سەوزY

دیموکرات

81,283,495

306 دەنگی ئێلێکتۆرال (270 پێویستە)

51/4% دۆناڵد ترامپ کۆماری 74,223,755

232 دەنگی ئێلێکتۆرال

46/9%

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Biden defeats Trump in an election he made about character of the nation and the President". CNN. 
  2. ^ Witcover، Jules (2010). Joe Biden: A Life of Trial and Redemption. New York City: William Morrow. ISBN 978-0-06-179198-7. 
  3. ^ ی ا Broder، John M. (October 23, 2008). "Father's Tough Life an Inspiration for Biden". The New York Times. لە ڕێکەوتی October 24, 2008 ھێنراوە. 
  4. ^ Leibovich، Mark (September 16, 2008). "Riding the Rails With Amtrak Joe". The New York Times. لە ڕێکەوتی September 17, 2008 ھێنراوە. 
  5. ^ ی ا ب Witcover، Jules (2010). Joe Biden: A Life of Trial and Redemption. New York City: William Morrow. ISBN 978-0-06-179198-7. 
  6. ^ Chase، Randall (January 9, 2010). "Vice President Biden's mother, Jean, dies at 92". WITN-TV. Associated Press. 
  7. ^ "Joseph Biden Sr., 86, father of the senator". The Baltimore Sun. September 3, 2002. لە ڕێکەوتی April 15, 2020 ھێنراوە. 
  8. ^ Smolenyak، Megan (April–May 2013). "Joey From Scranton—Vice President Biden's Irish Roots". Irish America. لە ڕێکەوتی April 15, 2020 ھێنراوە. 
  9. ^ Broder، John M. (October 23, 2008). "Father's Tough Life an Inspiration for Biden". The New York Times. لە ڕێکەوتی October 24, 2008 ھێنراوە. 
  10. ^ ی ا Rubinkam، Michael (August 27, 2008). "Biden's Scranton childhood left lasting impression". Fox News. Associated Press. لە ڕێکەوتی September 7, 2008 ھێنراوە. 
  11. ^ Almanac of American Politics 2008, p. 364.
  12. ^ Biden, Promises to Keep, pp. 27, 32–33.
  13. ^ https://web.archive.org/web/20121221225751/http://firstread.nbcnews.com/_news/2012/10/16/14489712-fact-check-bidens-too-tall-football-tale
  14. ^ ی ا "A timeline of U.S. Sen. Joe Biden's life and career". San Francisco Chronicle. Associated Press. August 23, 2008. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە September 25, 2008. لە ڕێکەوتی September 6, 2008 ھێنراوە. 
  15. ^ ی ا Taylor، Paul (1990). See How They Run: Electing the President in an Age of Mediaocracy. Alfred A. Knopf. ISBN 0-394-57059-6. 
  16. ^ ی ا Dickenson، James R. (September 22, 1987). "Biden academic claims 'inaccurate'". Washington Post. لە ڕێکەوتی September 21, 2020 ھێنراوە. 
  17. ^ ی ا Margolis، Jon (September 22, 1987). "Biden admits errors in school claims". Chicago Tribune. لە ڕێکەوتی September 21, 2020 ھێنراوە. 
  18. ^ Biden، Joseph R., Jr. (July 9, 2009). "Letter to National Stuttering Association chairman" (PDF). National Stuttering Association. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە July 28, 2011. لە ڕێکەوتی December 9, 2010 ھێنراوە. 
  19. ^ "Joe Biden's childhood struggle with a stutter: How he overcame it and how it shaped him". Los Angeles Times. September 16, 2019. لە ڕێکەوتی July 24, 2020 ھێنراوە. 
  20. ^ Hendrickson، John (January–February 2020). "What Joe Biden Can't Bring Himself to Say". The Atlantic. لە ڕێکەوتی November 24, 2019 ھێنراوە. 
  21. ^ Biden, Promises to Keep, pp. 32, 36–37.
  22. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ap-draft نەدراوە
  23. ^ Romano، Lois (June 9, 1987). "Joe Biden & the Politics of Belief". The Washington Post. 
  24. ^ Leubsdorf، Carl P. (September 6, 1987). "Biden Keeps Sights Set On White House". The Dallas Morning News.  Reprinted in "Lifelong ambition led Joe Biden to Senate, White House aspirations". The Dallas Morning News. August 23, 2008. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە September 19, 2008. 
  25. ^ Palmer، Nancy Doyle (February 1, 2009). "Joe Biden: 'Everyone Calls Me Joe'". Washingtonian. لە ڕێکەوتی February 4, 2009 ھێنراوە. 
  26. ^ Current Biography Yearbook 1987, p. 43.
  27. ^ Naylor، Brian (October 8, 2007). "Biden's Road to Senate Took Tragic Turn". National Public Radio. لە ڕێکەوتی September 12, 2008 ھێنراوە. 
  28. ^ Levey، Noam M. (August 24, 2008). "In his home state, Biden is a regular Joe". Los Angeles Times. لە ڕێکەوتی September 7, 2008 ھێنراوە. 
  29. ^ "Joe Biden's record on school desegregation busing, explained". Vox. 16 July 2019. لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.