کلۆر
| ||||||||||||||||||||||||||||
پیشاندان | ||||||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
گازی (زەرد-سەوز)ی کاڵ.![]() | ||||||||||||||||||||||||||||
تایبەتمەندییە گشتییەکان | ||||||||||||||||||||||||||||
ناو، ژمارە، ھێما | کلۆر، 17، Cl | |||||||||||||||||||||||||||
پۆلێن‌کردنی توخم | هالۆجین | |||||||||||||||||||||||||||
کۆمەڵە، خول، خشتۆک | 17، 3، p | |||||||||||||||||||||||||||
گەردیلە بارستە | 35.453گ•مۆڵ−1 | |||||||||||||||||||||||||||
شێوگی ئەلیکترۆنی | [Ne] 3s2 3p5 | |||||||||||||||||||||||||||
ڕیزبوونی ئەلیکترۆنەکان بۆ ھەر بەرگێک | 2, 8, 7 (وێنە) | |||||||||||||||||||||||||||
سیفاتە فیزیاییەکان | ||||||||||||||||||||||||||||
دۆخ | گاز | |||||||||||||||||||||||||||
چڕی | (0 °س، 101.325 کیلۆ پاسکاڵ) 3.2 غ/ل | |||||||||||||||||||||||||||
چڕی شل لە قۆناغی کوڵان | 1.5625[١] گ•سم−3 | |||||||||||||||||||||||||||
قۆناغی توانەوە | 171.6 ک، -101.5 °س، -150.7 °ف | |||||||||||||||||||||||||||
قۆناغی کوڵان | 239.11 ک، -34.04 °س، -29.27 °ف | |||||||||||||||||||||||||||
النقطة الحرجة | 416.9 ک، 7.991 مێگا پاسکاڵ | |||||||||||||||||||||||||||
پلەی گەرمای توانەوە | (Cl2) 6.406 کیلۆجول•مۆڵ−1 | |||||||||||||||||||||||||||
حرارة التبخر | (Cl2) 20.41 کیلۆجول•مۆڵ−1 | |||||||||||||||||||||||||||
السعة الحرارية | (25 °س) (Cl2) 33.949 جول•مۆڵ−1•کێلڤن−1 | |||||||||||||||||||||||||||
پەستانی ھەڵم | ||||||||||||||||||||||||||||
| ||||||||||||||||||||||||||||
سیفاتە ئەتۆمییەکان | ||||||||||||||||||||||||||||
أرقام الأكسدة | 7, 6, 5, 4, 3, 2, 1, -1 (strongly acidic oxide) | |||||||||||||||||||||||||||
کارۆ سالیبێتی | 3.16 (پێوەری بۆلینگ) | |||||||||||||||||||||||||||
وزەکانی ئایۆناندن | یەکەم: 1251.2 کیلۆجول•مۆڵ−1 | |||||||||||||||||||||||||||
دووەم: 2298 کیلۆجول•مۆڵ−1 | ||||||||||||||||||||||||||||
سێیەم: 3822 کیلۆجول•مۆڵ−1 | ||||||||||||||||||||||||||||
نیوە تیرەی گەردیلە ھاوبەشی | 102±4 بیکۆمەتر | |||||||||||||||||||||||||||
نیوە تیرەی ڤان دێر والز | 175 بیکۆمەتر | |||||||||||||||||||||||||||
تایبەتمەندییەکانی تر | ||||||||||||||||||||||||||||
پێکھاتەی کریستاڵی | orthorhombic | |||||||||||||||||||||||||||
باری موگناتیسی | دایا موگناتیس[٢] | |||||||||||||||||||||||||||
بەرگری کارەبایی | > 10 أوم•متر (20 °س) | |||||||||||||||||||||||||||
گەیاندنی گەرمی | 8.9×10−٣ واط•متر−1•كلفن−1 (300 کێلڤن) | |||||||||||||||||||||||||||
خێرایی دەنگ | (gas, 0 °C) 206 مەتر/چرکە | |||||||||||||||||||||||||||
ژمارەی تۆمارکردن | 7782-50-5 | |||||||||||||||||||||||||||
نەگۆڕترین ھاوتاکان | ||||||||||||||||||||||||||||
وتاری سەرەکی: ھاوتای کلۆر | ||||||||||||||||||||||||||||
| ||||||||||||||||||||||||||||
کلۆر (بە ئینگلیزی : Chlorine) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان ، هێمای کیمیایی (Cl)ە و گەردیلە ژمارەی (١٧)یە. كلۆر:توخمێكی كیمیاییه ، هێماكه‌ی (Cl) ، ژماره‌ی گه‌ردیله‌یی(17) ، ناوى كلۆر له وشه‌ى كلاروس ی گریكی وه‌رگیراوه كه ماناى سه‌وزێكى زه‌ردباو ده‌گه‌ێنێ.شوێنه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته كۆمه‌له‌ى(17) له خشته‌ى خولی یه‌كێكه له هالۆجینه‌كان ، له پێكهاته‌ى خوێی چێشت به‌شداره(NaCl) ، كه‌واته بوونێكی سروشتی هه‌یه‌وگرنگه بۆ ژیان به‌تایبه‌تی ژیانی مرۆڤ.
گازى كلۆر كه ره‌نگی سه‌وزێكی زه‌رد باوه ، چڕیه‌كه‌ى كه‌متره له چڕى هه‌وا ، بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه ، هه‌روه‌ها ژه‌هراوییه ، كارایه‌كی ئۆكسیدێنی به‌هێزه ، وه‌ك سپی كه‌ره‌وه‌یه‌ك(به‌تایبه‌تی بۆ كوتاڵ)به‌كاردێت ، هه‌روه‌ها وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك به‌كاردێت بۆ له‌ناو بردنی میكرۆب.
سیفه‌ته‌كانی كلۆر:
توخمى كلۆر ، گازێكى سه‌وزى زه‌ردباوه ، هێماكه‌ى(Cl2) ، یه‌كێكه له هالۆجینه‌كان ، له پێكهاته‌ى خوێی چێشت به‌شداره ، به‌رهه‌م هێنانی كلۆر به ڕێگای ئۆكسیدێن یان شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایی ده‌بێت ، كلۆر له‌گه‌ڵ گشت توخمه‌كانی تر به خێرایی كار لێك ده‌كات . له پله‌ى(10oC)ده‌توانرێت(3.1Lt)كلۆر له یه‌ك لیتر ئاو بتاوێته‌وه . له پله‌ى(30oC)ده‌توانرێت(1.77Lt)كلۆر له یه‌ك لیتر ئاو بتاوێته‌وه.
به‌كار هێنانه‌كانی كلۆر:
یه‌كێكه له‌و ماده كیمیاوییه گرنگانه كه‌له پاككردنه‌وه‌ی ئاو به‌كاردێت بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب ، سپی كردنه‌وه‌ی كوتاڵ ، به‌رهه‌م هێنانی گازی خه‌رده‌ل ، هه‌روه‌ها كلۆر به‌كار دێت له پیشه‌سازى و به‌رهه‌م هێنانی زۆربه‌ی ئه‌و به‌روبومانه‌ی كه ڕۆژانه به‌كاردێن :-
-)به‌كار دێت (وه‌ك ترش)بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب و به‌كتریا له ئاوى خواردنه‌وه‌و حه‌وزی مه‌له‌كردن سه‌رچاوه‌كانی تری بچوكی ئاو. -)به‌كاردێت له به‌رهه‌مهێنانی هه‌ریه‌ك له په‌ڕو په‌رتووك ، پاكژكه‌ره‌وه ، كوتاڵ ، ڕه‌نگ ، پیشه‌سازی خواردن ، له‌ناو به‌رى مێروه زیان به‌خشه‌كان ، به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت ، پلاستیك ، كوتاڵ ، پزیشكى ، توێنه‌ره‌كان و زۆرشتی تر. -)زۆر به‌كاردێ له كیمیای ئۆرگانی وه‌ك ئۆكسێنه‌ر ، هه‌روه‌ها كلۆر به‌ئاسانی شوێنی هایدرۆجین ده‌گرێته‌وه له مادده ئۆرگانییه‌كان(وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی پلاستیك). -)له به‌رهه‌م هێنانی هه‌ر یه‌كه له چواره‌م كلۆراتی كلۆرۆفۆرم ، چواره‌م كلۆریدی كاربۆن و به‌رهه‌مهێنانی بڕۆم به‌كار دێت. مێژووی كلۆر:
كلۆر وشه‌یه‌كی گریكییه به مانای سه‌وزی زه‌ردباو ، له ساڵی(1774)له لایه‌ن زانا كارل ویلیه‌م شیلی دۆزرایه‌وه ، به‌ڵام به‌هه‌ڵه وازانرا كه ئۆكسجینی تێدایه ، به‌ڵام له ساڵی (1810)ز زانا همفری دایڤی سه‌لماندى كه توخمێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و ناوی نا كلۆر.
بوونی كلۆر له سروشتدا:
كلۆر له سروشتدا ته‌نها له شێوه‌ى ئایۆنی كلۆردا هه‌یه ، بڕێكی زۆر له كلۆریدات له خوێى تواوه له ده‌ریاو زه‌ریاكاندا هه‌یه ، نزیكه‌ی(1.9%)بارستایی ئاوی ده‌ریا بریتیه له ئاێۆنی كلۆرید ، ئه‌م بڕه‌ش زیاد ده‌بێ له ده‌ریاى مردوو وه له گۆمى ئاوه سوێره‌كان. زۆربه‌ی كلۆریداته‌كان له ئاودا ده‌توێنه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه كلۆریداتی ره‌ق ته‌نها له شوێنه وشكه‌كاندا هه‌یه یان له‌قووڵایى زه‌وى . كلۆریدى سۆدیۆم(هالایت) ، كلۆریدى پۆتاسیۆم (سیلڤایت) ، كلۆریدى پۆتاسیۆم مه‌نگه‌نیزى شه‌شه‌م هایدرایت .
ئاماده كردنی كلۆر له‌پشه‌سازیدا به‌كردارى شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایی كلۆریدی سۆدیۆمى تواوه و له‌ئاودا ده‌بێت ، كردارى ئه‌لكه‌له له گازی كلۆرو گازى هایدرۆجین هایدرۆكسیدى سۆدیۆم وه‌به‌رهه‌م دێ به‌پێ ى ئه‌م هاوكێشه‌یه: 2NaOH + H2 + Cl2 2NaCl + 2H2O ئاوێته‌كانی كلۆر: ئاوێته‌كانی كلۆر بریتیه له كلۆرید ، هیبۆكلۆریتات ، كلۆریتات ، بیر كلۆریدات ، كلۆر ئه‌مینات. هاوتاكانی كلۆر:
كلۆر دوو هاوتای سه‌ره‌كى و جێگیری هه‌یه ، یه‌كه‌میان بارستایی(35) ، ئه‌وی تر بارستایی(37)به ڕێژه‌ی( 1:3 ) به‌م شێوه‌یه بارستایی كلۆر ده‌بێته(35.5) كلۆر (9)هاوتاى هه‌یه كه بارستایییه‌كانی له نێوان (32 تا 40) ده‌بێ ، ته‌نها سێ دانه له‌مانه به سروشتى هه‌ن به‌ڕێژه‌ى (%75.77) بۆ (Cl-35) وه (%24.23) بۆ (Cl-37) وه به ڕێژه‌یه‌كى زۆر بچووك بۆ(Cl-36) كه چاڵاكی تیشكی تێدا به‌دى ده‌كرێ ، كه له ئه‌نجامى تێكشكانی ئه‌رگۆن-36 به‌هۆى پرۆتۆنه‌كانی تیشكى گه‌ردونى دروست ده‌بێ له چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ى به‌رگی هه‌وایی كه‌چى له به‌رگی هه‌وایی خواره‌وه (Cl-36) دروست ده‌بێ به زیاد بوونی یه‌ك نیوترۆن بۆ (Cl-35) یان زیاد بوونی یه‌ك میۆن بۆ (Ca-40). له ئه‌نجامى تیشك دانه‌وه (Cl-36) ده‌گۆرێ بۆ هه‌ریه‌ك له (S-36) و(Ar-36) كه نیوه ته‌مه‌نیان ده‌گاته(308000)ساڵ ، له‌به‌ر ئه‌وه له دیاركردنی ته‌مه‌نی جێۆلۆجی به‌كار دێت له(60000) تا یه‌ك ملیۆن ساڵ . بڕێكی زۆر له (Cl-36) دروست بوو له ئه‌نجامى به‌ركه‌وتنی تیشكی ئه‌تۆمى (كه له ئه‌نجامی چه‌كێكی ئه‌تۆمى به‌كار هاتوو له ساڵانی (1952–1958 )) به‌ر ئاوی ده‌ریاكان .
خۆپا راستن :
گازى كلۆركارده‌كاته سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان به‌تایبه‌تى له منداڵ و به ته‌مه‌نه‌كان وه له دۆخى شلى دا ده‌بێته هۆى سوتانى پێست. هه‌ستى پێ ده‌كرێ ئه‌گه‌ر به‌رێژه‌ى 3.5له یه‌ك ملیۆن بێ ، ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌ى 1000 له یه‌ك ملیۆن بێ مه‌ترسیدار ده‌بێ ، وه‌ك چه‌كێكى كیمیایى له شه‌رى دووه‌مى جیهانى به‌كارهات ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ ڕێژه‌ى له 0.5 له یه‌ك ملیۆن تێپه‌ر نه‌كات (بۆ كرێكار كه رۆژانه هه‌شت كاتژمێر كار بكات ، نزیكه‌ى چل كاتژمێر له هه‌فته‌یه‌كدا)گازى كلۆر ژه‌هراویتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئامۆنیا یان پاككه‌ره‌وه‌كان تێكه‌ڵ بكرێ،كه تێكه‌ڵه گازێك له كلۆر، كلۆرامین ، سێیه‌م كلۆریدی نایترۆجین . له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت دووركه‌وین له‌م تێكه‌ڵه .
ئاماده‌كردن و جیاكردنه‌وه ى گازى كلۆر:
گازى كلۆر جیا ده‌كرێته‌وه به شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایى گیراوه كلۆیدى سۆدیۆم ، گیراوه‌ى ئاوى سوێر به سێ ڕێگاى پیشه‌سازى :-
1-شیكردنه‌وه‌ى كاره‌با یى به رێگه‌ى خانه‌ى جیوه‌یى:
یه‌كه‌مین ڕێگه‌یه كه به‌كار هاتوه بۆ به‌رهه‌م هێنانى كلۆر له پیشه‌سازى كه ئه‌نۆد له تیتانیۆم دروست كراوه له سه‌ر كاسۆدى جیوه و گیراوه‌ى كاۆریدى سۆدیۆم له نێوانیان ، كاتى تێپه‌ر بوونى كاره‌با ، گازى كلۆر په‌یدا ده‌بێ له ئانۆد له هه‌مان كاتدا سۆدێۆم ده‌توێته‌وه له جیوه و ده‌نیشێ ، ئه‌م نیشته‌نییه دووباره له‌گه‌ڵ ئاو كارلێك ده‌كات بۆ جیاكردنه‌وه‌ی جیوه ، گازى هایدرۆجین دروست ده‌بێ له‌گه‌ڵ هایدرۆكسیدى سۆدیۆم كه هه‌ردوكیان به‌كار دێن له پیشه‌سازیدا . ئه‌م ڕێگه‌یه پێوویستى به بڕێكی زۆر وزه هه‌یه ، هه‌روه‌ها مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی جیوه‌ش هه‌یه .
2- شى كردنه‌وه‌ى كاره‌با یى جیاكه‌ره‌وه:
به به‌كارهێنانى جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كى به‌ردى ئاوریشمى وه‌ك نیشتوو له‌سه‌ر كاسۆد كه له ئاسن دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌هێلێ كلۆرى دروست بوو له ئه‌نۆد دووباره یه‌ك بگرێ له‌گه‌ڵ هایدرۆكسیدى سۆدیۆم له‌سه‌ر كاسۆد . ئه‌م ڕێگه‌یه پێویستى به بڕێكی كه‌متر وزه هه‌یه ، به‌ڵام ڕێژه‌ى هایدرۆكسیدى سۆدیۆم كه‌مه‌و سوودى لێ وه‌رناگیرێ.
3- شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایى په‌رده‌یی:
خانه‌ی شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایى ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه به‌هۆى په‌رده‌یه‌ك كه وه‌ك ئاڵوگۆڕی ئایۆنی كارده‌كات ، گیراوه‌ى كلۆریدی سۆدیۆم له به‌شى ئانۆد داده‌نرێ ، كه‌چى له به‌شى كاسۆد ئاوى دڵۆپێنراو داده‌نرێ.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Chlorine, Gas Encyclopaedia, Air Liquide
- ^ Magnetic susceptibility of the elements and inorganic compounds, in RubberBible86th
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |