وتووێژ:توو

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆ ئەمە (en:Berry) چی پێشنیاز دەکەن؟ ئەم وتارەی ئێستا لەبارەی یەک جۆری تووە، باشترە ناوەکەی بگۆڕدرێ. --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٧:٠٠، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمەی وتاری لەسەر نووسراو گاتووە، جۆری تر زۆرن بۆ نموونە ئێمە بە (en:Blackberry) دەڵێین دڕدووک، لە ناوچەی سۆران دەڵێن دڕی--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٩:٥٤، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەروەها تووی سپیش هەیە، و چلیکیش توو فەڕەنگی پێ دەوترێ، لە ویکی فارسی دا بە گشت ئەمانەو و ئەم میوانەی کە گشت جەستەیان گۆشتیە دەڵێن (fa:سته)، ئاخۆ ئێمە دەبێ بۆ ئەمە چ ناوێکمان هەبێ؟--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٢٠:٠٣، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
توو بەرانبەر (Berry)یە، کە ئاماژەیە بۆ چەند جۆرە میوەیەکی ھاوشێوە، گەر سەرنج بدەین لە ناوەکانیشیاندا وشەی توو ھەیە، تووفرەنگی، گاتوو (شاتوو)، توودڕک. ئێستا کێشەکە لە ناوی ئەم وتارەیە، یان دەبێت بگۆڕدرێت بۆ ناوێکی گونجاو (گەر ھەبێت)، یان لەناو دوو کەوانە ڕوونکردنەوەیەکی بۆ بدرێ، و ئەم وتارە (توو) گرێ بدرێ لەگەڵ (en:Berry)ی ئینگلیزی. --سەرچیا (وتووێژ) ‏٠٩:٤٢، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من پێم وایە نێوانویکی ئەم وتارە دروستە و توو بەرامبەری Berry نییە. سەیری نێوانویکیی کوردیی کورمانجی بکەن ھەر توو نووسراوە. ھی فارسی و عەرەبیش تووتە (کە فارس بە توو دەڵێ تووت). ھی تورکی و Qırımtatarcaش کە dutە ھەر ئەمەیە. لە پەشتۆش ھەر نووسراوە تووت. لە زمانی ئۆسێتیش کە زمانێکی ئێرانیە نووسراوە Тута کە دەبێتە تووتا. ئەو شتەی ئێمە پێی دەڵێین توو و فارس پێی دەڵێ تووت ھەر یەک شتە.
بەڵام بۆ Berry بە کوردی دەڵێن چی نازانم. فارسیش دوایی بۆ ئەمە وشەی «سته»ی داناوە. ڕەنگە بەرامبەرێکمان نەبێ و ئەو دەم دەبێ ھەر بێری دابنێین.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٦، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە سەرچاوە نیە بەڵام لێرەشدا توو بەرامبەر بە morus plant ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٤٨، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشەمان لەگەڵ ئەوە نییە، کە توو بەرانبەر بە (morus plant)ە، بەڵام بۆ (berry)یش ھەر توو بەکارھاتووە، گەر سەیری دروستبوونی ئەم چەند ناوەی، جۆرەکانی توو بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە بەرانبەر (berry)یش لە کوردی ھەر توو بەکارھاتوە. تووفرەنگی (strawberry)، تووتڕک (berry) ... . --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٦:٢١، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستە بەڵام ئەمە نابێتە بەڵگە. تووعەرزی (strawberry)و تووتڕک (blackberry) کە بۆ نموونە ھێناوەتەوە ڕاستە بەڵام بە تەماتە و ترێش ھەر دەڵین berry خۆ بەمانە ناتوانین بڵێین توو!--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٦، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]