ڕانیە (قەزا)

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ڕانیە
ڕانیە
—  شار  —
ڕانیە لە ھەرێمی کوردستان ھەڵکەوتووە
ڕانیە
پۆتانەکان: 35.65°33.25′N 44.40°26.25′E / 36.20417°N 44.8375°E / 36.20417; 44.8375پۆتانەکان: 35.65°33.25′N 44.40°26.25′E / 36.20417°N 44.8375°E / 36.20417; 44.8375
وڵات کوردستان
پارێزگا سلێمانی
ئیدارەی سەربەخۆ ئیدارەی ڕاپەڕین
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٧)
 • سەرجەم ٢٠٠٫٨٣٦

رانیە شارێکە لە پارێزگای سلێمانی کە ناوەندی قەزای ڕانیەیە. ڕانیە بە «دەروازەی ڕاپەڕین» بەناوبانگە لە باشووری کوردستاندا.

وەک پلەی ئیداری قەزایە لەسنوری وەچەند ناحیەیەکی بەسەرەوەیە (سەرکەپکان، بێتواتە ، حاجیاوا، چوارقورنە) مەرکەزی ناوچەی بیتوێن و دەڤەری راپەرینە، رانیە وەکو ناوچە مێژوویەکی دێرینی ھەیە وپاشماوە ئەسەریەکانی راستی ئەمە دەسەلمێنێ کەخۆیان لە قەڵای رانیە و گردیشمشارە و باسموسیان و گردە دێمە و کامەم و و کامەریان و گردی بۆسکێن و چەند شوێنێکی دیکە دەبینێتەوە. وەکو شاریش مێژووی بەقەزابوونی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانیەکان ١٧٨٩ کەیەکەم قائیمقامی بۆدانراوە، لەرووی ھەڵکەوتەی جوگرافیەوە دەکەوێتە باکوری خۆرھەڵاتی پارێزگای سلێمانی یەوە ونزیکەی ١٣٠کم لەم پارێزگایەوە دوورە، ئەم شارە خاوەن سروشتێکی دڵ ڕفێنە وشوێنێکی لەباری ھەیە بۆھاوینە ھەوارو سەیرانگا لەکەنار ئاوەجوانەکەی دەربەندی رانیەوە یان دەوروبەری سەرچاوەی ڕەشەمێرگ و لای گردەدێمە. ھەروەھا سەیرانگای بێتواتەو گوندەکانی ناوچەی دۆڵی شاورێ وئاکۆیەتی، سروشتی پاک وجوانی ئەم دەڤەرەن. رانیە بەشاخەکانی (کێوەڕەش و حاجیلەو ئاسۆس) دەورە دراوە، لەرووی کشتوکاڵیەوە دەشتی رانیە بەناوبانگەو جێگەی رەنێوھێنانی لەبارەو خاکەکەی بەپیت و بەرەکەتە، گەرەکەکانی رانیە بریتین لە(قەڵات ـ، رەشەمێرگ، گڵینجان، سەرا، رزگاری،راپەرین، ئازادی یەک، ئازادی دوو، کێوەڕەش، قوولە، فەرمانبەران،خانزاد، نەورۆز) و چەند گەڕەکێکی تر کە تازە دروست کراون رۆڵی ئەمشارە لەبزاڤی شۆڕشگێری خەڵکی کوردستاندا دیارە ھەرلەسەردەمی شەری دژ بەئینگلیز وسەردەمی حکومەتی مەلیک مەحمود و شۆرشی ئەیلول وشۆرشی نوێی گەلەکەمان بەرابەرایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کەدیارترینیان راپەرینی ١٩٩١ کەلەم شارەوە لە[٥ی ئازار]] ی ١٩٩١ کڵپەی سەندو نازناوی (دەروازەی راپەرین) ی بۆخۆی مسۆگەرکرد، ژمارەی دانیشتوانی رانیە زیاتر لە سەد ھەزار کەس و نزیکەی یانزە ھەزار خێزانە وەھەروەھا یەکەم بڵاوکراوە لەساڵی ١٩٤٢ بەناوی بڵێسە دەرچووە لەرانیە.

مێژوو[دەستکاری]

لەناوەراستی سەدەی حەڤدە رانیە سەر بە ئەمارەتی بابان بووە، دواتر کەوتۆتە ژێردەسەڵاتی میر محمدی رواندز، دواتر کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکان. رانیە لە ساڵی ١٨٩٧وە سنجاقێکی سلێمانیسەر بە ولایەتی شارەزوو بووە کە ناوەندەکەی کەرکوک بووە، لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی عیراق رانیە قەزایەکی سەر پارێزگای ھەولێربووە، لە ساڵی ١٩٥٧ خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی‌و لە ناوەراستی شاری رانیە گەرەکێک ھەیە بە بەری رۆژھەڵاتدابەناوی گەرەکی قەڵات، ئەو گەرەکە بە کۆنترین گەرەکی ناو شاری رانیە دادەنرێت کە بناغەی شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی بووە لەو شارەدا، مێژووی ژیان لەو قەڵاتەدا بۆ ھەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە, مامۆستا عەبدول رەقیب یوسف لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری رانیەدا دەڵێت: مێژووی ژیان لەو قەڵاتەدا بۆ ٩٠٠٠ ساڵ پێَش ئێستا دەگەرێتەوە, نوسەرو مێژوونوس (عەلی سەید گەورانی) ساڵی ١٩٣٠ لە کتێبی (لە عەمانەوە بۆ ئامیدی) لە بارەی قەڵاتی رانیەوە دەڵێت: (رانیە گردێکی کۆنی تێدایە,گوایە لەشکری ئێرانی لە کاتی خۆیھەڵیان بەستوە، ئێستا خانووە چین بە چینی بەسەریەوە دروستکراوە بە چەشنی قەلای ھەولێر), لە تەنیشت گەرەکی قەڵات گردێکی تر ھەیە بە ناوی گردە دێمە کە رۆژگارێگ خاوەنی مێژووی خۆیبووە، ھەروەھا چەندین شوێنەرای تری مێژووی لەو دەڤەرەدا ھەیە بەتایبەت گردی شمشارە کە لە سالی ١٩٥٧ بۆ ١٩٥٩ لە لایەن تیمێکی دانیمارێکی و عێراقیەوە پشکینیی بۆکراوە، بە یەکێک لە کۆنترین گردەکانی مرۆڤایەتی دادەنرێت کە زیاتر لە ٢٤٧ نامەی بزماری‌و میخی‌و پەرستگایەکی سەردەمی ئاشوریەکان‌و ٧ چینی مێژووی تێدا دۆزراوەتەوە, ھەر سەردەمی پێش فەخفوری‌و (حسونە، ورکا، ئاشوری)و ھتد، بۆ دوای ھاتنی ئیسلام. ئەمە جگە لە چەندان گردی مێژووی تر کە ھەر لەو ناوچەیەدان وەک گردی (بازموسیان‌و بوسکێن,دوگرادان، کامەریان‌و قورەشینە و دێمە) و چەندان پاشماوەی مێژووییتر، لەوانە تابلۆ ھەلکۆردراوەکەی لای دەستە راستی دەربەند لە خۆرھەڵاتی شاری رانیە کە ھەلکۆردراوێکی مێژووی ھەیە کە وێنەی مرۆڤێکە, بەرای ھەندێک لە شوێنەوارناسان پاشایەکی گۆتی یان لۆلۆییە لە دەوڵەتە کۆنەکانیکوردستان، ئەم تابلۆ مێژووییە پانی مەترێک‌و بەرزی ٦٠ سم‌و نزیکەی ٢٠ م لە زەویەوە بەرزە. شاری رانیە لە سەردەمی نوێشدا خاوەنی مێژوویەکی تایبەت بە خۆیەتیبەتایبەتیش لە سەردەمی شیخ مەمودی نەمر، کە بارەگای جێگری حاکمی سیاسی سلێمانیئینگلیز لە دەربەندی رانیە بووە، شەری بەناوبانگی دەربەندی رانیە لە ٢٣/٨/١٩٢٢ بە یەکێک لە دیارترین روداوەکانی ئەو سەردەمە دادەنرێت کە خێڵە کوردە نیشتەجێبوەکانی ئەو ناوچەیە رۆلێکی گەورەیان تێدا گێراوە. رانیە خاوەنی چەندین دەستکەوت‌و سەروەری گەورەی نەتەوەییە لەوانە راپەرینی ساڵی ١٩٨٢ و راپەرینی ٥/٣/١٩٩١ کە بۆ یەکەم جارو لە شاری رانیە جەماوەری خەڵکی کوردستان بەگژ دەسەڵاتە خوێنرێژەکەی بەعسدا ھاتنەوە و لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا بە خوێنی ٨شەھید شارەکەیان رزگار کرد، بەمەش دەروازەی راپەرینی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان لە رانیە کرایەوەو بەرھەمی پەرلەمان‌و حکومەتی ھەرێمی لێکەوتەوە, ھەر بۆ ئەمەش لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە نازناوی دەروازەی راپەرینی پێدراوە.

'جوگرافیا'[دەستکاری]

'پارکەکان'[دەستکاری]


'بازاڕ'[دەستکاری]

. . . ھتد

'دانیشتووان'[دەستکاری]

بە گوێرەی ئاماری سەرژمێری گازێتەربۆ ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتوانی ڕانیە نزیکەی ١٣٠٫٠٠٠ کەسە

'کەسانی بەناوبانگ یان ناسراو' =[دەستکاری]

'لە ڕووی ئیدارییەوە'[دەستکاری]

ڕانیە چەند ناحیەکی بەسەرەوەیە کە لەخوارەوەدا ئاماژە بە ناحیەکان دەکەین و لەگەڵ گوندەکان کە سەر بە ناحیەکانن، ناحیەکان پێکھاتوون لە ١ سەرکەپکان ٢ بێتواتە ٣ حاجیاوا ٤ چوارقوڕنە

سەرکەپکان کە ٥٠ گوند سەر بە ناحیەی سەرکەپکان کە ناوەکانیان بەو شێوەیەی خوارەوەیە ١ گوێچکەلان ٢ کەوبێنی سەرو ٣ کەوبێنی خوارو ٤ شەمامک ٥ پاشتەلان ٦بۆتێ ٧ پڵنگان ٨ بێ زێوە ٩ دێمان ١٠ ئاسنگەران ١١ گێوژە ١٢ سارتکەی خواروو ١٣ مێکۆکە ١٣ قەڵاسەیدەی خوارو ١٥ قەڵا سەیدەی سەرو ١٦ سۆرەبنە ١٧ سارتکەی سەروو ١٨ نۆرە ١٩ کانی بناو ٢٠ تۆبزاوە ٢١ محباب ٢٢ دەرەشکەت ٢٣ چۆم ٢٤ خەزێنە ٢٥ دەروکە ٢٦ باز ئەسپ ٢٧ بنجار ٢٨ سێ مەمیان ٢٩ قەڵات ٣٠ سپیاو ٣١ بامۆلەکان ٣٢ شەروە ٣٣ سڕێ ٣٤ زەوی بەلاسی ٣٥ ساڵینە ٣٦ سماکە ٣٧ شەکەلە ٣٨ پاشقۆتەڵ ٣٩ مێردێرە ٤٠ دەنگاڵە ٤١ گوڵان ٤٢ مام خەلان ٤٣ ناوەزینان ٤٤ بێردبی ٤٥ بەردانگە ٤٦ دارەبەن ٤٧ ڕێزێنە ٤٨ دێرە ٤٩ کەڕەک ٥٠ کەچەڵ

ھەروەھا ناحیەی بێتواتە ١٤ گوند سەر بە ناحیەی بێتواتەیە کە ئەوانیش پێکھاتوون لە ١ زێوە ٢ نێوە ٣ چێوەی خوارو ٤ مێرگە سەر ٥ دواوە ٦ بێتواتە ٧ شکارتە ٨ ھەرمک ٩ چێوەی سەرو ١٠ وەرێ ١١ مەلۆک ١٢ نواوە ١٣ ئەندێک ١٤ ئەنگۆز

ھەروەھا ناحیەی حاجیاوە ١٤ گوند سەر بە ناحیەی حاجیاوایە کە پێکھاتوون لە ١ قاجە ٢ کانی ماران ٣ قورە بەرازە ٤ پوکەی خوارو ٥ حاجیاوای کۆن ٦ گەرمکەداڵ ٧ کانی توان ٨ کفرە دۆڵ ٩ تاقۆڵان ١٠ قولەی کانی ماران ١١ دوو پشکە ١٢ پوکەی سەروو ١٣ خەلیفە ١٤ میرە بەگ

ھەروەھا ناحیەی چوارقوڕنە ٩ گوند سەر بە ناحیەی چوار قوڕنەیە کە پێکھاتوون لە ١ ھیزۆپی گچکە ٢ قەرەنیاغا ٣ ھیزۆپی گەورە ٤ گردجان ٥ قەسرۆک ٦ بێستانە ٧ قەمتەران ٨ ئەستریلان ٩ کڵاو سوران

' لە رووی خوێندنەوە'[دەستکاری]

' ئایین'[دەستکاری]

زۆرینەی دانیشتوانی ڕانیە پەیڕەوی ئاینی ئیسلامن

'میراتی شارەکە'[دەستکاری]

شارەکە ناسراوە بە دەروازەی ڕاپەرین لە کوردستانی باشوور و وە ھەروەھا ھەندێ جاریش ئەم نازناوە لە ڕاگەیاندنەکان بە کاردەھێنرێ وەک ئاماژەیەک بۆ ڕانیە وەرگرتنی ئەم نازنەوە دەگەرێتە بۆ ڕاپەڕینی ١٩٩١ کە لەم شارەوە سەریھەڵدا.

گالەری[دەستکاری]

</gallery> File:Ranye2.JPG File:Ranye3.JPG File:Ranye4.JPG File:keweresh.JPG File:Ranye City.JPG </gallery>