ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان
بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء دوکان
بە ئینگلیزی: Central Dokan County Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان لە قەزای دووکان
(سەوز)
Map
ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان
پۆتانەکان: 35°55′45″N 44°57′46″E / 35.92922°N 44.96282°E / 35.92922; 44.96282پۆتانەکان: 35°55′45″N 44°57′46″E / 35.92922°N 44.96282°E / 35.92922; 44.96282
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای دووکان
مەڵبەنددووکان
ژمارەی گوندەکان٤٥
بوون بە ناحیە١٩٧١
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرسیروان سەرحەد
ڕووبەر
 • ناحیە١٣٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٣ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٤٢٣ مەتر (١٬٣٨٨ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٦٠٦ مەتر (٥٬٢٦٩ پێ)
نزمترین بەرزایی
٤٠٣ مەتر (١٬٣٢٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە١٦٤٧٤
 • چڕی١٢٠٫٢ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣١١ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
١١٨٨٠
 • لادێیی
٤٥٩٤
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان یەکێکە لە شەش ناحیەی قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی دووکانە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان لە ساڵی ٢٠١٩دا (١٦٬٤٧٤)کەسە.[٣]

لەگەڵ دروستبوونی قەزای دووکان لە ساڵی ١٩٧١دا، بە پێی یەکە کارگێڕییەکان ناوەندی قەزا دەبێتە ناحیەی ناوەند و ناوی قەزاکە ھەڵدەگرێت و لێرەدا ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان دێتە کایەوە.

ناو[دەستکاری]

ناوی ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە، کە ئەویش شارۆچکەی دووکانە.

چەند بۆچونێک ھەیە لەسەر ناوی دووکان کە لە چییەوە ھاتووە:

  • دەگوترێت ناوی دووکان لە (دوو+ کان)ەوە ھاتبێت کە مەبەست لێی کانی بەرد بووە.
  • بۆچوونێکی دیکە ھەیە دەڵێن لە (دوو + کانی)ەوە ھاتبێت، کە مەبەست لێی کانی ئاوە.
  • پێدەچێت ناوی دووکان لە ناوی گوندی جۆبڵاخ وەرگیرابێت، لە ڕاستیدا ناوی (جفت بلاق) بووە واتای جفت دووە و بڵاق کانییە.[٤]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە ناحیەی بنگرد و ناحیەی خەلەکان، لە باشوورەوە لەگەڵ ناحیەی سورداش، لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی بنگرد و ناحیەی سورداش، لە ڕۆژاواوە ناحیەی ئاغجەلەر و ناحیەی ئاشتی لە قەزای کۆیە.[٥]

مێژوو[دەستکاری]

سەرەتا دووکان گوندێکی بچووک بوو سەر بە ناحیەی سورداش و ھەندێک جار سەر بە چناران بووە، لەگەڵ دەستپێکردنی بەنداوی دووکان لە ساڵی ١٩٥٦دا ئیتر وردە وردە ئەم گوندە گەورەبوو، تاوەکو بووە ناوچەیەکی گەشتیاری لە پارێزگای سلێمانی و عێراقدا، لەگەڵ فراوانبوونی بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٤٧) لە ١٦/٦/١٩٧١دا کە لە فەرمانەکەدا ھاتووە کە جێکەوتی ناوەندی ئەم قەزایە لە گوندی دووکانە و ھەردوو ناحیەی سورداش و ناحیەی چناران خراوەتە سەری کە لە قەزای سلێمانی دابڕێنران. حکوومەت بە ھۆی بەنداوەکانەوە گرنگی زیاتری دا بە ھەردوو قەزای دووکان و قەزای دەربەندیخان.

سەردەمی کۆماری[دەستکاری]

  • لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧):

ھێنانە کایەی قەزای دووکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ناوەندەکەشی لە جێکەوتی بەنداوی دووکان، لە کەرتی (٤٧/تۆپزاوا) و ھەردوو ناحیەی سورداش و ناحیەی چناران بەستران بەم قەزایەوە بەپێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٤٧) لە ١٦\٦\١٩٧١دا.

نەخشەی کەرتەکانی قەزای دووکان لە ساڵی ١۹۷۱دا
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا:
  1. دابڕاندنی ناحیەی مەرگە لە قەزای ڕانیە و لکاندنی بە قەزای دووکانەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٦) لە ٢٨\١\١٩٧٨دا.
  2. دابڕاندنی (٤) کەرت لە ناحیەی سورداش و (٧) کەرت لە ناحیەی چناران و لکاندنیان بە ناحیەی ناوەندی قەزای دووکانەوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(٢٣٣) لە ساڵی ١٩٧٨دا.
  3. گواستەوەی ناوەندی ناحیەی سورداش لە گوندی سورداشەوە بۆ گوندی سوسێی سەیدان بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە(٤١٠٦)ی ساڵی ١٩٨١.
نەخشەی کەرتەکانی قەزای دووکان لە ساڵی ١٩٨١دا
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان لە ساڵی ١٩٨٧دا
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٨٦ - ١٩٨٨)دا:

لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان دەستی کرد بە ھەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەکی زۆری ناحیەکان، ناحیەی مەرگە بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١/٦/١٩٨٧دا و ھەردوو ناحیەی سورداش و ناحیەی چناران بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٩١١) لە ١٦/١١/١٩٨٧دا ھەڵوەشێنرانەوە و ھەموو کەرتەکانیان بەسترانەوە بە ناوەندی قەزای دووکانەوە.[٧]

نەخشەی کەرتەکانی قەزای دووکان لە ساڵی ١٩٩٠دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم[دەستکاری]

  • لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

  • لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
  1. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[٨]
  2. قەزای دووکان دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٤) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان، ناحیەی سورداش، ناحیەی بنگرد و ناحیەی خەلەکان.
  3. لەساڵی ١٩٩٩ یەکێک لە دەسکەوتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ناحیەی خدران کراوە بە ناحیە بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران بەبریاری ٢٥٦ لە بەرواری ١٩٩٩/١٠/٢ ناحیەی خدران بریاری لەسەر درا کە سنوری گوندەکانی جیاکرایەوە بە ٢٣گوند بەڵام ناحیەکە لە ٢٠٠٢ دەست بەکاربوو.[٩]

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە لە ١٤ گوندپێکھاتووە:[١٠]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=11/35.9208/44.9938
  6. ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
  7. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  8. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  9. ^ http://www.mdraparin.org/index.php/sharawanyakan/m3/xdran ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.