ناحیەی بەکرەجۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی بەکرەجۆ
بە عەرەبی: ناحیة البکرجو
بە ئینگلیزی: Bakrajo Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی بەکرەجۆ
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی بەکرەجۆ لە قەزای سلێمانی
Map
ناحیەی بەکرەجۆ
پۆتانەکان: 35°33′14″N 45°20′38″E / 35.55385°N 45.34398°E / 35.55385; 45.34398پۆتانەکان: 35°33′14″N 45°20′38″E / 35.55385°N 45.34398°E / 35.55385; 45.34398
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای سلێمانی
مەڵبەندبەکرەجۆ
ژمارەی گوندەکان٧٩
بوون بە ناحیە١٩٥٩
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرعوسمان ئەنوەر
ڕووبەر
 • سەرجەم٦٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٦١ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٧٣٦ مەتر (٢٬٤١٥ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٥٤١ مەتر (٥٬٠٥٦ پێ)
نزمترین بەرزایی
٦١٥ مەتر (٢٬٠١٨ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی بەکرەجۆ یەکێکە لە سێ ناحیەی قەزای سلێمانی لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی بەکرەجۆیە.[٢] [٣][٤]

ناو[دەستکاری]

لە جۆگای بەکرەوە کە پاشتر بووە بە بەکرەجۆگا پاشتر بەکرەجۆ، واتە لە بەکر و جۆگاوە ھاتووە نەک لە جۆی برای گەنمەوە.

جوگرافیا[دەستکاری]

سنووری ناحیەی بەکرەجۆ، لەباکوورەوە ناحیەی سیتەک، لە باکووری ڕۆژاواوە ناحیەی گاپیڵۆن، لە باشوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای قەرەداغ، لە باشووری ڕۆژاواوە ناحیەی بازیان لەڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی تانجەرۆ.[٥]

مێژوو[دەستکاری]

  • مەرحووم (بەکر بەگ یاخود بەکرەسوور)، کەیەکێک بووە لە میرە ھەڵکەوتووەکانی میرنشینی بابان و لەسەردەمی خۆیدا کە لە قەڵاچوالان دادەنیشت، سنوری میرنشینکەی لە زێی بچووکەوە بۆ زێی سیروان فراوانتر بکات و زۆر گرنگی بەکشتوکاڵ و ئاودێری داوە، جۆگاکەی لێداوە لە سەرچنارەوە بە قلیاساندا بۆ بەکرەجۆ و خۆیشی جۆماڵی کردووە لەگەڵیاندا، کەپێ دەچێت ئەمە سەرەتای گرتنەدەستی دەسەڵاتی بووبێت"۱۷۰۳-۱۷۱٤"ز، واتە بەکرەجۆ (۷۰-۸۰ )ساڵ لەشاری سلێمانی کۆنترە، شایانی باسە ساڵی ۱۸٥۱ی زاینی دەسەڵاتی میرنشینەکە کۆتایی پێھێنراوە لەلایەن عوسمانییەکانەوە و سڵێمان پاشا کۆتا میریان بووە، کە ئێمارەتەکە کۆتایی ھاتووە، عوسمانییەکان حوکمی ناوچەکەیان کردووە تا ھەڵایسانی جەنگی جیھانی یەکەم ۱۹۱۳-۱۹۱۹ز، کەمەشھورە بەسەفەر بەلک و گرانی گەورەش لەناوڕاستی جەنگەکەدا ۱۹۱٦ز، توشی ناوچەکە بووە.
  • بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٧١٥) لە ١٠\١١\١٩٥٩دا ھاتووە، لە سنووری قەزای سلێمانی (ناحیەی سەرچنار) ھاتە کایەوە، کە لە سەردەمی عوسمانیدا دوو ناحیە ھەبووە بەم ناوەوە، (ناحیەی سەرچناری ڕۆژھەڵات و ناحیەی سەرچناری ڕۆژاوا). بە فراوانبوونی شاری سلێمانی، ناوەندی ئەم ناحیەیە بە بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەلی ژمارە(١٢٩٢٥)ی ساڵی ١٩٨٤ گوازرایەوە بۆ شارەدێی بەکرەجۆ. ئەم ناحیەیە بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٦٢) لە ١٢\٥\١٩٨٧دا ھەڵوەشێنرایەوە و ھەموو کەرتەکانی خراوەتە سەر ناوەندی قەزای سلێمانی.[٦] لە دوای دروستبوونی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢دا ناحیە و قەزاکان ئاوەدان کرانەوە و خرانەوە باری پێشوویان.

مێژووی مەزرەعەی بەکرجۆ[دەستکاری]

مەرحووم محەممەد ئەمین زەکی بەگ گەورە مێژووناسی کورد، ساڵی ۱۹۳٤ی زاینی مەزرەعەکەی دامەزراندووە، کەئەوکات وەزیر بووە لە شانشینی ھاشمی عێراقی، تاکو بەو ئەرزوئاوە شاری سلێمانی بەخێو بکات، لەبەرئەوەی لەوڵاتی بابان و سۆراندا یەکێک بووە لەچوار بەپیتترین خاک و دەشتەکان بۆ کشتوکاڵ کە ئەوانیش (دەشتی شارەزوور، بەکرەجۆ، بیتوێن و ھەولێرن).

باخی ھەژدیابان[دەستکاری]

ئەم باخە پیاوێکی کوردی جولەکە دایمەزراندووە لەجێگای فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانیدا، بەناوی (عوزرەوایسمەن"عیزر فایتسمان") کە بەباخەکەی عوزرە بەناوبانگ بووە و ڕێنمایکاری کشتوکاڵی"مرشد زراعی" بووە، دەڵێن عوزرە بەسواری ئاوزەنگی لێئەدا لەم سەر بۆ ئەو سەری باخەکە تا مێخی چوارگۆشەی باخەکە دابکوتێ، پاشتر کەجولەکە لەدوای جەنگی جیھانی دووھەم ٤٦ و ٤۷ ئەگەڕێنەوە ئیسرائیل ئەم کەسەش کۆچدەکات بۆ ئەوێ.

ماڵە عەرەبەکان[دەستکاری]

ئەم ماڵانە لەجێگەی ئێستای بەکرەجۆی کۆندابوون، حکومەتی ئەوکاتی پاشایەتی ھێنابوونی تا کوردەکان شتەکانیان لێوەفێربن لەبواری ئامێرەکان و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری مەزرەعەکە، ماڵی مەئموورەکانیش"فەرمانبەرەکان" ھەر لەم شوێنەدابووە، ساڵی ۱۹٥۰ز کارەبا"عەلەتریک-Electric"یان بۆ دانراوە.

ھێنانی بەحراوی یەکان بۆ بەکرەجۆ[دەستکاری]

پاش ئەوەی بناغەی بەنداوی دووکان لێدەدرێت ساڵی ۱۹٥٤ز و گوندێکی زۆری ئەوناوچەیە ژێر ئاو دەکەون و زیانیان پێ دەگات حکوومەتی فەیسەڵ لە ۱۹٥٦ز دا لە بەکرەجۆ خانوویان بۆ دروست دەکات و ساڵی ۱۹٥۸ پەنجا ماڵیان دەھێنرێتە ئەم ناوچەیە و پاشتریش سەدماڵ، لە گەڵنێری و تۆربەیی..ھتد وە ئەرزی کشتوکاڵیشیان دەدرێتێ لەبەرجۆگا بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، ھەروەک چۆن لەچەند ناوچەیەکی تریش دابەشکراون وەکو کرژە و ھەیاسی و کەنەکەوە، کەئەمانە زیانلێکەوتووی گوندەکانی سەر زێی بچووک بوون لەناوچەی دووکان.

ئەحمەد ڕەفیق[دەستکاری]

یەکێک بووە لە مدیرەکانی مەزرەعەی بەکرەجۆ، پیاوێکی نیشتیمانپەر و خزمەتگوزاری ناوچەکە بووە، زۆرێک لەدارەکانی غاباتەکانی بەکرەجۆ چەشنی سنۆبەر و سروو ئەو لێیداون و مشووری ئاودێریشی خواردوون تا وشک نەکەن، کوڕێکی ھەبووە بەناوی بەختیار و باخێکی بەناوی ئەم کوڕەیەوە لەدەروازەی سلێمانی-بەکرەجۆ دروستکردووە کە مەشھورە بە (باخی بەختیاری).

بەکرەجۆ لەئێستادا[دەستکاری]

لەئێستادا شارۆچکەی بەکرەجۆ بەڕاپەڕین و ناوچە سەکەنی یە تازەکان و دانیشتوانەکانیانەوە، چ وەکو ڕووبەر و چ وەکو دانیشتوان سێیەکی شاری سلێمانی پێکدێنن و گەڕەکێکی گەورەی دەرەوەی شارەکەن.

مێژووی ناحیەیەکە لە چەند نەخشەیەکدا[دەستکاری]

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە لە ٧٨ گوند پێکھاتووە:[٧]

ئەمانە ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 20ی Novemberی 2015. Retrieved 22ی Novemberی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ https://ckb.wikipedia.org/wiki/
  4. ^ http://krso.net/Default.aspx?page=article&id=836&l=3
  5. ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
  6. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  7. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.