ناحیەی بنگرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی بنگرد
بە عەرەبی: ناحیة بنکرد
بە ئینگلیزی: Bngrd Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی بنگرد
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی بنگرد لە قەزای دووکان
(پەمەیی)
Map
ناحیەی بنگرد
پۆتانەکان: 36°03′59″N 45°02′52″E / 36.06639°N 45.04783°E / 36.06639; 45.04783پۆتانەکان: 36°03′59″N 45°02′52″E / 36.06639°N 45.04783°E / 36.06639; 45.04783
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای دووکان
مەڵبەندبنگرد
ژمارەی گوندەکان٥٥
بوون بە ناحیە١٨٩٦
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرمامۆستا محەممەد
ڕووبەر
 • ناحیە٦٥٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٥٣ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٦٣٢ مەتر (٢٬٠٧٣ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٢٥٢٠ مەتر (٨٬٢٧٠ پێ)
نزمترین بەرزایی
٥٠٤ مەتر (١٬٦٥٤ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە٩٧٢٢
 • چڕی١٤٫٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٨ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
١٣٩٩
 • لادێیی
٨٣٢٣
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی بنگرد یەکێکە لە شەش ناحیەی قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. نێوەندەکەی شارەدێی بنگردە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی بنگرد لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٩٬٧٢٣)کەسە.[٣]

ئەم ناحیەیە لە سەرەتاوە ھەر لە سەردەمی بابانییەکانەوە بەم دەڤەرە گوتراوە دەڤەری مەرگە، لەبەرئەوەی نێوەندی کارگێڕی دەڤەرەکە گوندی مەرگە بووە و دەڤەرەکەش ھەر ئەو ناوەی ھەڵگرتووە. تاوەکو ساڵی ١٩٣٨ کە نێوەندی ناحیە لە گوندی مەرگەوە گواستراوەتەوە گوندی بنگرد، ئیدی ناوەی ناحیەکەش بووەتە ناحیەی بنگرد.

ناو[دەستکاری]

پێشتر ناوی ئەم ناحیەیە (ناحیەی مەرگە) بوو، پاش گواستنەوەی ناوەندی ناحیە لە گوندی مەرگەوە بۆ گوندی بنگرد ناوەکەشی گۆڕدرا بۆ ناحیەی بنگرد.

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی بنگردە.

بنگرد لە لێکدانی دوو وشە ھاتووە(بن+گرد)، واتا ژێر یا بناری گرد کە ھەڵکەوتەی گوندی بنگرد وەھایە کەوتووەتە دامێن و بنی چیا و چەند گردێک.[٤]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی بنگرد ھاوسنوورە لەگەڵ؛

مێژوو[دەستکاری]

مەڵبەندەکانی فەرمانرەوای بابان پێش سلێمانی[دەستکاری]

بابانەکان پێش بونیادنانی سلێمانی مەڵبەندی حوکمرانیان لە چەند ناوچەیەک بووە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

  • قەڵاچوالان: دەکەوێتە دامێنی شارۆچکەی چوارتا و سەر رووباری قەڵاچوالان, مێژووی زۆر کۆنە, لە ساڵی ١٦٦٩-١٧٨٤ بۆ ماوەی ١١٥ ساڵ مەڵبەندی فەرمانرەوای میرانی بابان بووە. شارێکی گەورە و گەشاوە و مەڵبەندی زانین و زانایانی ئەو سەردەمە بووە.[٧]

سەردەمی عوسمانی[دەستکاری]

  • لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩):

لەم ماوەیەدا لیوای سلێمانی (١٧)قەزای لە خۆدەگرت، ئەمەش لە ھەرسێ ساڵنامەی عوسمانی ژمارە(١١-١٢-١٣)دا دەردەکەوێت.[٨]

    • قەزای مەرگە یەکێک بوو ەو ١٧ قەزایەی لیوای سلێمانی، کە ناوەندەکەی گوندی مەرگە بوو. بە سنوور ئێستای ناحیەی بنگردەوە.
  • لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دا:

قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە:

  1. ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان: بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا.
  2. کۆکردنەوەی قەزاکان: بەشێک لە قەزاکان کۆکرانەوە لە یەک قەزادا، و یەک ناوی بۆ داندرا.
  3. لەم ماوەدا قەزای مەرگە ناوی خۆی پاراست و وەک قەزا مایەوە ناوەندەکەشی گوندی مەرگە بوو. [٩]
نەخشەی لیوای سلێمانی لە ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)
  • لەنێوان ساڵانی(١٨٧٣-١٩١٨)دا:

لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ. خاڵی گرنگی ئەم قۆناغە لەوەدایە کە تۆماری زانیاری وردی یەکە کارگێڕییەکان لە ساڵنامەی ویلایەتەکاندایە، لە قۆناغی دووەمی سەردەمی عوسمانیدا زێی بچووک کرابووە سنوری نێوان ھەردوو لیوای سلێمانی و ڕەواندز، لەم قۆناغەدا چەمی ژاراوە و زێی بچووک بووە سنووری نێوان سنجاغی شارەزوور و سلێمانی، بە واتایەکی تر ناحیەی پشدەر خرایە سەر لیوای سلێمانی و شوێنی ھۆزەکانی(مەنگوڕ و مامش و ڕەمەک) لە پشدەر جیاکرایەوە و خرایە سەر ڕانیە و ناحیەی شوانیش گەڕایەوە سەر سنجاغی شارەزوور، ھەرچەندە ماوەی ئەم قۆناغە درێژترە و زانیارییەکانیشی لە ئاستی بەرزدایە، گرنگترین ئەم گۆڕانکاریانە ھەڵوەشاندنەوەی قەزای قەرەداغ و ناحیەی زەنگەنە، کە لەبری ناحیەی زەنگەنە ناحیەی گل ھاتووەتە کایەوە و خراوەتە سەر لیوای کەرکووک، بەمەش چەمی ئاوەسپی بووە سنووری نێوان ئەم ناحیەیە و ناوەندی قەزای صلاحیە(کفری).[١٠]

نەخشەی سنجاغی(پارێزگا) سلێمانی لە ساڵی ١٨٧٥دا
  • لە ساڵی ١٩١٢دا مەرگە وەک قەزا مایەوە بەڵام ناحیەی سورداشی لێدابڕێنرا و خرایە سەر قەزای سلێمانی، قەزای مەرگە لە ناحیەی مەرگە(ناوەند) و ناحیە پشدەر پێکھاتبوو.
نەخشەی سنجاغی(پارێزگا) سلێمانی لە ساڵی ١٩١٢دا
  • لەسەردەمی عوسمانییەکان و بەدرێژایی سەدەی نۆزدە لەڕووی کارگێڕییەوە قەزا بووە و ھەردوو ناحیەی سورداش و ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر سەر بەم قەزایە بوون. ئەمەش ناوی بەشێک لە قائیمقامەکانی ئەو قەزایە یە، وەک لەبەڵگەنامەکانی عوسمانیدا ھاتووە.
  1. مەجید بەگ تا ١٨٨١ ھیجری، بەردەوام بووە، دواتر لەبەر دادگاییکردن لە کارەکەی لادراوە.
  2. حەقی ئەفەندی تا ١٨٨٢ ھیجری، بەردەوام بووە، دواتر لەبەر بێ توانایی کارگێڕی لابراوە.
  3. عەبدوڵڵا بەگ تا ١٨٨٧ ھیجری بەردەوام بووە.
  4. دەروێش ئەفەندی تا ١٨٩٢ ھیجری بەدەوام بووە لەبەر لێنەھاتوویی لابراوە.
  5. مەحموود بەگ تا ١٨٩٣ بەردەوام بووە، پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی سەرچنار بووە.
  6. عەبدولقادر پاشا ١٨٩٦ ھیجری بەردەوام بووە.
  7. ئاغای قۆڵ حوسنی ئەفەندی تا ساڵی ١٩٠٢ زایینی بەردەوام بووە. دواتر بووە بە ناحیە و لەگەڵ قەزای پشدەر ئاڵوگۆڕ بووە، پشدەر بووە بە قەزا.
  8. ڕەسول ئاغا تا ١٩٠٦ زایینی بەردەوام بووە وەک بەڕێوەبەری ناحیە، دواتر لەبەر نانەوەی دووبەرەکی لابراوە.
  9. ملازم عەبدوڵڵا ئەفەندی بووە بە بەڕێوەبەری ناحیە.

سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)[دەستکاری]

لەدوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانیەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، بۆ چەند ساڵێک ئیدارەی لیوای سلێمانی ڕاستەوخۆ لە ژێر ھەژموونی ئینگلیزدا بوو، بە پێچەوانەی لیواکانی تر کە سەر بە بەغدا بوون، بەڵام دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە (١١/تەممووزی/١٩٢٣)دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە عێراقەوە درا، ئەم بڕیارەش لە ساڵی دوایدا جێبەجێکرا بە ناردنی(٥) ئەندام وەکو نوێنەری لیواکە لە ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێراقدا(المجلیس التأسیس العراقی)، دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ناکۆکی نیوان عێراق - تورکیا لە سەر دواڕۆژی ویلایەتی مووسڵ، کۆمەڵەی گەلان لە شوباتی ١٩٢٥ز دا لیژنەی خۆی ڕەوانەی ئەم ویلایەتە کرد، بە کۆتایی ھاتنی ئەم کێشەیە ئیتر سلێمانی بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێراق،[١١]

  • لە نێوان ساڵانی(١٩١٨ - ١٩٣٦)دا
    • ھەڵوەشانەوەی قەزای مەعمورە و لکاندنی ھەردوو ناحیەی (پشدەری ١) و (پشدەری ٢) بە قەزای شارباژێڕەوە. لەم کاتەدا ناحیەی پشدەری ١ ناوەندەکەی گوندی مەرگە بوو.
نەخشەی کارگێڕی لیوای سلێمانی لە ساڵی ١٩٣٦دا
نەخشەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٤٧دا
  • لە نێوان ساڵان(١٩٤٧ - ١٩٥٨)دا
    • ناحیەی بنگرد لەم ماوەدا ھەروەک خۆی مایەوە، ڕووبەرەکەی بە گوێرەی سەرژمێری ١٩٤٧ (٧٠٧کم٢) بوو ژمارەی دانیشتوانی (١٣٤٧١)کەس بوو، وە ژمارەی کەرتەکانیشی (٥٥) کەرت بوو.[١٣]

سەردەمی کۆماری (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا[دەستکاری]

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان. ئەم سەردەمە دابەشی پێنج قۆناغ دەکرێت.[١٤]

نەخشەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٦دا
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٨٦ - ١٩٨٨)دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم[دەستکاری]

  • لە نێوان ساڵی (١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:

لەم قۆناغەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

  • لە نێوان ساڵی (١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا
  1. لەم قۆناغەدا یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی بە پێی ئاوەدانکردنەوە نوێ کرانەوە و یەکە کارگێڕییەکان چوونەوە جێی خۆیان و ناوی کوردییان لێنرانەوە، ھەرچەندە شەڕی براکوژی کاریگەری خۆی لەسەر ئەم ئاواکردنەوەیەش دانا و ھەرێمی کوردستان بووە دوو حکومەتی جوودا و تاوەکو ئێستاش کاریگەری لەسەر پڕۆسەی حکومداری جێھێشتووە.
  2. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٧]
  3. ناحیەی بنگرد یەکە کارگێڕییەکەی بۆ گەڕایەوە و لە ئێستادا ناحیەکە سەر بە قەزای دووکان، ھەرچەندە لە ئێستادا لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڕیار دراوە کە ناحیەی بنگرد و ناحیەی خدران بخرێتە سەر قەزای ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە ھۆی ھەڵکەوتەی جوگرافیان، بەڵام بڕیارەکە نەکەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.[١٨]
نەخشە کەرتەکانی ناحیەی بنگرد لە ساڵی ۱۹٤۷دا

کارگێڕی[دەستکاری]

ناحیەی بنگرد لە ٥٥ گوند پێکھاتووە:[١٩]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=11/36.0174/45.1284
  6. ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
  7. ^ https://slemani.gov.krd/so/newsDetail.php?newsID=787&secID=48
  8. ^ عباس العزاوی. عشائر العراق(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 1-11-2022.
  9. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ سالنامة ولایت بغداد(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  11. ^ محمود فھمی درویش. الدلیل العراقی الرسمی لسنة ١٩٣٦(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  12. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  13. ^ ‎د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا(کوردی).
  14. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  15. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/7968.html
  16. ^ http://librarycatalog.bau.edu.lb/cgi-bin/koha/opac-detail.pl?biblionumber=95508
  17. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  18. ^ http://raparin.gov.krd/ku/babat/2304
  19. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.