مۆزەخانەی نیشتمانیی سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

٤\ژوری ئەشکەنجەدان:- ئەم ژورە شوێنی ئەشکەنجەدان و زۆر لێکردن لە کوردان بووە بۆ دانپیانان بە کارەکانیان و دیاریکردنی ئەو دەستەیەی کاری لەگەلدا دەکات دەکات ھاورێکانی و گەلێک شتی تر کە ئەمەش لەسەر ناھەق بووەو کوردی بێ تاوانی تیابووە. ١-کارەبالێدان:- کە زیندانییە بێ تاوانەکەیان بە قولاپێکدا ھەڵدەواسی لە پشتەوە جەلادێکی خوێن ڕێژ بەقامچی لێی دەداو یەکێکی تر بەھۆی ئامێرێکەوە کە بە گوێچکەی زیندانییەکەوە کارەبایان لێدەدا کە ٣٥٠ وات بوو تەزووی کارەبایی بە لەشیدا بڵاودەبوەوە و لەم ژوورەدا مێزێکی کۆنی تێدایە کە ھی ئەو کاتەیە. ٢-لێدان:- کەزیندانییەکە قاچی بەدارەوە دەبەسترایەوەو دەستی بەپەت دەبەسترایەوە {٢}جەلاد کە ئەو کەسانەن ڕەحم و بەزەییان نییە بە قامچی لەقاچی دەدا کەئەمیش ھەر تاوانێکی گەورەی دەرھەق بە گەلی کورد بووە بۆ دانپیانان. ٣-ئەشکەنجەی دەرونی:- لەم ژورەدا زیندانییەکە دادەنرا و کەسوکاری لە ژوری تەنیشتی دادەنران ئازاری کەسوکاری گرتووەکەیان دەداو ئەمیش گوێی لەھاواری ئەوان بووە بۆیە لە ڕووی دەرونییەوە ئازاری پێدەگەشت. ئەمانە ھەمووی زولم و ستەمی گەورەن دەرھەق بە کوردو کوردستان… ئازاردانن لەسەر ناھەق. لەم ژورەدا پەیکەری ٣ جەلاد و کوردێک ھەیە کە ئاماژە بەم ڕووداوەی خوارەوە دەکات: ٤-بە ستنەوە:- زیندانییەکە بە پلیکانەکانەوە دەبەسرایەوە بێ نان و ئاوو ئەمەش ھەر ئەشکەنجە بووە. ٥-گۆرەِپانی ڕەمیکردن، لەسێدارەدان لەم گۆرەپانەدا ئەفسەرەکانی ئەمن کوردی بێ تاوانیان ڕەمیکردوەو لە سێدارەیان داون کەنمونەی ئەمە لە ساڵی ١٩٨٨ ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیانی زانکۆی تێدا ڕەمیکردوە بەڵام لە ئێستادا باخچەو فوارەی تێدایە کە ئاماژەی خۆشگوزەرانی کوردانە وەھەروەھا چەند دەبابەیەکی تێدایە کە ژمارەیان ١٠ دانەیە کە٨ دانەیان لە ساڵی ٢٠٠٠داھێنراون.

لە کۆ تایدا دەلێین ئەم شوێنەی کە ئێستا ئێمە سەردانی دەکەین بە مۆزەخانەی نیشتمانی دەزانین لە کۆندا جێگەی ئازاردانی نیشتمان پەروەران بوو؛ و چەندین ڕۆڵەی نەمر لەوێدا ئازاریان چەشتووە. شایەنی باسە کە بەڕێوبەری ئەمنی کۆن{عەقید خەڵەف}بووە بەڵام ئێستا بەڕێز ئاکۆ غەریب بەڕێوبەرییەتی و{ھێرۆخان}سەرپەرشتی دەکات وپێداویستییەکانی دابین دەکات. شایەنی باسە ئەم ئەمنە ساڵی١٩٩٦کرا بە مۆزەخانە ئەمیش لەدوای ڕاپەرینی کوردان بوو ڕێکەوتی٧ی ئازاری ١٩٩١کەئاسەواری ئەم ڕاپەڕینەلەئەمنەسورەکە دیارەو جێگەی فیشەکی پێشمەرگە بەدیوارەکانەوەیە کە ھێمای ھێرشی کوردانە. لەم ئەمنەدا کەس نەیتوانیوەڕابکات ودەربازبێت لەبەرئەوەی کەتەلی دڕکاوی لەسە دیوارە بەھێزەکان بووەو ئەم تەلانە کارەبای لەسەر بووە. ھەروەھا یەکێک لە ئاسەواری زوڵمەکانی لەسێدارەدانی ئەبو غرێب کە ھەزاران کەسی بێتاوانی حوکم داوە لە ساڵی ٢٠٠٣ لەدوای گرتنی {صەدام حسێن}ئەو پەتەیان لە بەغداوە ھێناوە بۆ ئەم مۆزەخانەیە.