ناحیەی گەرمک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی گەرمک
بە عەرەبی: ناحیة کرمک
بە ئینگلیزی: Garmk Sub-District
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی گەرمک
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن
(سوور)
Map
ناحیەی گەرمک
پۆتانەکان: 35°43′26″N 45°57′00″E / 35.72377°N 45.95011°E / 35.72377; 45.95011پۆتانەکان: 35°43′26″N 45°57′00″E / 35.72377°N 45.95011°E / 35.72377; 45.95011
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای شارباژێڕ
مەڵبەندگەرمک
ژمارەی گوندەکان٩٠
بوون بە ناحیە١٩٦٠
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەرغەریب عەلی عەبدوڵا
ڕووبەر
 • ناحیە٥٩٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٣٠ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٢٤٦ مەتر (٤٬٠٨٨ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٢٥٦٤ مەتر (٨٬٤١٢ پێ)
نزمترین بەرزایی
١١٦٦ مەتر (٣٬٨٢٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • ناحیە١٣٠٩٩
 • چڕی٢٢٫٢ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٧ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • شاری
٩٠٤
 • لادێیی
١٢١٩٥
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ناحیەی گەرمک یەکێکە لە سێ ناحیەی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی گەرمکە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن لە ساڵی ٢٠٢٠دا (١٣٬٠٩٩)کەسە.[٣]

لەگەڵ دروستبوونی قەزای پێنجوێن لە ساڵی ١٩٥٩دا، بۆ ساڵی دواتر ناحیەی گەرمک دروستکرا بە دابڕانی چەند کەرتێک لە ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن.

ناو[دەستکاری]

ناحیەی گەرمک ناوەکەی لە ناوەندەکەیەوە وەرگرتووە ئەویش شارەدێی گەرمکە. مانای ناوی گەرمک لە زمانی کوردیدا چەند واتایەکی ھەیە.

  • ئەم ناوچەیە کەش و ھەوایەکی ساردی ھەیە بە تایبەت لە وەرزی زستاندا، شوێنی ھەڵکەوتەی گەرمک وەھایە لە چاو شوێنەکانیکەدا، گەرمترە لەوەوە ناوەکەی ھاتووە.
  • برنجێکە کە لە شوێنێکی گەرم و لەبەر ئاوێکی گەرمدا کرابێت.
  • سەرچاوەی ئاوێک کە بە ھاوین ساردە و بە زستان گەرمە.
  • شوێنکی تایبەتی بوو لە گوندان، ئاوی لێ بوو سەری گیرابوو، ئافرەت کۆڵ و کانی لێ دەکرد.[٤]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی گەرمک ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە شارستانی سەقز و شارستانی بانە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. لە باشوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن. لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی سەقز و شارستانی مەریوان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. لە ڕۆژاواوە ناحیەی زەلان و ناحیەی سیوەیل.[٥]

مێژوو[دەستکاری]

شارەدێی گەرمک تاکوو سەردەمی کۆماری گوندێک بوو لە ناحیەی پێنجوێن، پێشتر سەر بە ناحیەی قزڵجە بوو لە قەزای گوڵعەنبەر. کاتێک قەزای پێنجوێن درووستکرا، ناحیەی گەرمکیش درووستکرا و ناوەندەکەی گوندی گەرمک بوو وە ناوی ناحیەکەش ھەر بەناوی گەرمکەوە ناونرا.

سەردەمی کۆماری[دەستکاری]

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[٧]

  • لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥):
  1. ھێنانە کایەی قەزای پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٧١٦) لە ١٠/١١/١٩٥٩دا.
  2. ھێنانە کایەی ناحیەی گەرمک لە سنووری قەزای پێنجوێن، بە دابڕانی (٥٩) کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن، ناوەندەکەی گوندی گەرمک بوو بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٧١٩) لە ٤/١٢/١٩٦٠دا.[٨]
  3. ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی پێنجوێن و لکاندنی ھەموو کەرتەکانی بە ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێنەوە بە پێی فەرمانی ژمارە(٧٥٢) لە ١٥\٨\١٩٦٣دا.[٩]
نەخشەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٥دا
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥ - ١٩٧٧):

لەم ماوەیەدا ھیچ گۆڕانکارییەک لە قەزای پێنجوێن ڕووینەدا.

نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی گەرمک
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧ - ١٩٨٦)دا:
  1. دابڕاندنی ھەموو کەرتەکانی ناحیەی گەرمک و لکادنیان بە ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێنەوە و گۆڕینی ناوی ناحیەی ناوبراو بۆ ناحیەی ناڵپارێز و گواستنەوەی ناوەندەکەی لە گوندی گەرمکەوە بۆ گوندی ناڵپارێز و لکاندنی (٢٦) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن بە ناحیەی ناڵپارێزەوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی مەحەللی ژمارە(٢٤٧٩٦)ی ساڵی ١٩٧٩.
  2. دابڕانی (١٤) کەرت لە ناحیەی سرۆچکی سەر بە قەزای شارباژێڕ و لکاندنیان بە ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێنەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٥٢١) لە ١٦\١٠\١٩٧٩دا.[١٠]
  • لە نێوان ساڵانی(١٩٨٨ - ١٩٩٠)دا:

ھەڵوەشاندنەوەی قەزای پێنجوێن و ھێنانەکایەی ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن و بەستنەوەی بە (قەزای الاخوة).[١١]

نەخشەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٩دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم[دەستکاری]

  • لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا:

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

  • لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا:
  1. لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[١٢]
  2. قەزای پێنجوێن دروستبووەوە و پێکھاتبوو لە (٣) ناحیە، ناحیەی ناوەندی قەزای پێنجوێن، ناحیەی گەرمک و ناحیەی ناڵپارێز.

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە لە ٩٠ گوند پێکھاتووە:[١٣]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  4. ^ https://lex.vejin.net/ck/search?t=گەرمک&f=0
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=11/35.7370/46.0698
  6. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  7. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  8. ^ http://librarycatalog.bau.edu.lb/cgi-bin/koha/opac-detail.pl?biblionumber=95508
  9. ^ https://www.irakipedia.org/wiki/3774/قاعدة-التشریعات-العراقیة
  10. ^ https://moj.gov.iq/upload/pdf/4617.pdf
  11. ^ https://uomustansiriyah.edu.iq/books/94357.html
  12. ^ https://www.parliament.krd/media/6102/18.pdf
  13. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.