وتووێژ:کەللەسەر

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەلـەسەر[دەستکاری]

سڵاو هاوڕێیان ئەو ناوە بۆچی تەشدیدی (ّ) هەیە، دروست نابێت؟ دوایەش کەللـەسەر پەسەند کراوە؟ بەپێی ئەو ناوە بۆ ئەمە [١] چ دانێین؟ شنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٢:١٥، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش بێت @شنەی ئازادی: وەڵا زۆر دەمێک پێش ئێستا منیش لەسەر ئەوە وتووێژم کردووە و بە ھیچ شوێنێکیش نەگەیشتم. @Épine: دەتوانیت شتێک بکەیت؟ شنەی ئازادی، کەللـەسەر؟! نا، من لەگەڵ درێژکردنەوەی پیتەکاندا نیم. بۆ Phrenology من پێشنیاری کەللەی سەرناسی یان کاسەی سەرناسی دەکەم. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٧، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس @ئارام بکر: نا مەبەستم ئەوە نەبوو، وا پیتەکە درێژ بکەینەوه، تەنیا ویستم بە تەشدید نەنووسرێت. سوپاس بۆ تۆشنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٧:٠٠، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕاست من ھیچ کێشەیەک بەدی ناکەم. @ئارام بکر: گەر دەکرێ سکرینشاتی بکە و لە فەیسبووک بۆمی بنێرە بزانم چییە باسی دەکەن؟ ڕەنگە ھەر ھی دیڤایسەکانتان بێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٣٧، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش بۆ سکرینشاتەکە @ئارام بکر: ئێستا بینیم، ھەڵبەت لە سیستمی ئەندرۆید وا پیشانی دەدات. من ئای ئۆ ئێس بەکار دەبەم و لای من ھیچ کێشەیەکی نییە. ھەڵبەت (اللە)کان بە اللھی عەرەبی حیساب دەکات لای ئێوە. من ھەر لە سەرەتاوە پێم سەیر بوو کە باسی ئەمە دەکرا—نە لە پی-سی وایە نە لە بەرھەمەکانی ئاپڵ.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٣٠، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ تۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥١، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نازانم ئەو کەللەسەر-ە لە کوێوە ھاتووە. ھەر دووک وشەنامەی مەزنی ھەنبانەبۆرینە و خاڵ ئەم وشەیەیان تۆمار نەکردووە. باشە کەللە خۆی یانی سەر ئیتر کەللەسەر مانای دەبێتە چی؟ خۆ ئەگەر ئەم وشەیە ڕەسەنیش بێ زۆر وشەی جوانتر و شیاوتر لەمە ھەیە بۆ ئەمە دابنێین؟ کاسەسەر زۆر جوانتر و بەماناترە لەمە و کیشەی شەدەی لامیشی نییە. ئەمانە وشەی لێکدراون لە کوردیدا و ھەر لە سۆرانیدا بۆ ئەمە وشەی ساکارمان ھەیە و پێی وتراوە کاپۆڵ یان کەپۆڵ. من ئەمەم لە گشتیان پێ باشترە. بۆ Phrenologyیش زۆر ڕەحەت دەتوانین بڵێین کاپۆڵناسی؛ لە کەللەسەر و کەللەسەرناسی زۆر جوانترە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٧، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]