زێدپرێس
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| خاوەن | دامەزراوی زێدپرێس |
|---|---|
| دامەزراوی | تەممووزی ٢٠٢٣ |
| زمان | کوردی (سۆرانی) |
| بنکەی سەرەکی | ھەولێر، باشووری کوردستان |
| ماڵپەڕی فەمی | https://zedpress.krd |
زێدپرێس ماڵپەڕێکی ھەواڵ و شیکاریی سیاسی و کۆمەڵایەتییە کە لەلایەن «دامەزراوەی زێدپرێس» بەڕێوەدەبرێت. زێدپرێس لە تەممووزی ٢٠٢٣ دەستیکردووە بە چالاکی. بابەتەکانی زێدپرێس زیاتر ڕاپۆرتی بەدواداچوون و بنکۆڵکارین و لەپاڵی ئەو، شرۆڤە و شیکاریی قووڵی سیاسی، ئابووری، ژینگە، کۆمەڵایەتی و کەلتووریش بڵاو دەکات. زێدپرێس، بەرھەمەکانی بە زمانی کوردی (سۆرانی) بڵاو دەکاتەوە، بەڵام لە بەرنامەیدا ھەیە کە داھاتوودابە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزیش بابەت بڵاو بکات. نووسینگەی سەرەکیی زێدپرێس لە شاری ھەولێرە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ زێدپرێس: دەربارەی ئێمە (بە سۆرانی)؛ سەردان لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.