ژن تیڤی
ڕواڵەت
| ژن تیڤی Jin TV | |
|---|---|
| دەستپێک | ٨ی ئازاری ٢٠١٨ |
| زمان | کوردی، عەرەبی |
| ناوچەی وەشان | جیھانی |
ژن تیڤی کەناڵێکی ئاسمانیی کوردییە کە لە ڕۆژاوای کوردستانەوە بڵاو دەبێتەوە. ژن تیڤی یەکەمین کەناڵی ئاسمانی لە جیھانە کە ھەموو بەرھەمەکانی بۆ ژنان و سەبارەت بە ژنانە و تەواوی کارمەندانیشی ژنن. بەرھەمەکانی ژن تیڤی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بڵاو دەبێتەوە. ژن تیڤی لە ٨ی ئازاری ٢٠١٨ ھاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیھانیی ژنان لە ڕۆژاوادا کاری خۆی بەشێوەی ئەزموونی دەستی پێکرد و لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨یش فەرمی بوو.[١]
خەڵاتەکان
[دەستکاری]لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ خەڵاتی خورشیدە بابان کە ھەر ساڵە لە شەوی چلەدا لەلایەن کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد دەبەخشرێتەوە، بە چەندین کەس و نێویاندا ئەڤین نەسرین پێشکەشوان و بەڕێوەبەری ژن تیڤی بەخشیندرا.[٢]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ساڵێک لە دەستپێکبوونی چالاکیی ژن تیڤی لە ڕۆژاوا تێپەڕیو (فارسی)، نووسراو لە ڕێکەوتی ٢ی تەممووزی ٢٠١٩؛ ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ↑ ڕۆژنیوز: خەڵاتی خورشیدە بابان دەبەخشرێت بە بەڕێوەبەری کەناڵی ژن تیڤی (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |