سپی میدیا
ڕواڵەت
| خاوەن | دەزگای سپی |
|---|---|
| دامەزراوی | ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ |
| زمان | کوردی (سۆرانی) |
| بنکەی سەرەکی | سلێمانی، باشووری کوردستان |
| ماڵپەڕی فەمی | https://speemedia.com |
سپی میدیا ماڵپەڕێکی ھەواڵی کوردییە کە لە بوارەکانی سیاسی، کەلتوری، ئابووری، وەرزشی و ھونەری ھەواڵ بڵاودەکاتەوە. ماڵپەڕی سپی میدیا بەشێکە لە «پرۆژەی راگەیاندنی سپی» کە لەلایەن «دەزگای سپی» بە سەرپەرشتیی شوان محەممەد بەڕێوەدەبرێت و جگە لەم ماڵپەڕە ھەواڵییە، لە کۆڤارێکی سیاسی و ھەروەھا بەشێکی راھێنانی رۆژنامەوانی پێکدێت. «دەزگای سپی» لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ دامەزراوە و بنکەکەی لە سلێمانی لە باشووری کوردستاندایە.[١]
شوان محەمەد خاوەنی ئیمتیازی دەزگای سپی یە کە لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە دامەزراندوویەتی. ئەو لە ساڵی ١٩٩٣ەوە لە بواری میدیا چالاکە. لە ساڵی ٢٠٠٠دا لە دامەزراندنی رۆژنامەی ھاوڵاتی و لە سالێ ٢٠٠٦دا لە دامەزراندنی رۆژنامەی ئاوێنە لەگەڵ رۆژنامەنووسانی دیکە بەشدار بووە و بۆ ماوەی ٤ ساڵ و نێو سەرنوسەری ئاوێنە بووە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 سپی میدیا: دەربارە (بە سۆرانی)؛ سەردان لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.