کەناڵی ئاسمانیی ئامۆژگاری
ڕواڵەت
(لە کەناڵی ئاسمانی ئامۆژگاریەوە ڕەوانە کراوە)
کەناڵی ئاسمانیی ئامۆژگاری | |
---|---|
خاوەن | عەبدوللەتیف ئەحمەد |
وڵات | ھەرێمی کوردستان |
زمان | کوردی (بادینی، ھەورامی) عەرەبی، تورکمانی |
ناوچەی وەشان | ڕۆژھەڵاتی ناوین، ئەورووپا، ئاسیا |
پێگە سەرەکییەکان | سلێمانی |
ماڵپەڕ | www.amozhgary.tv |
دەستکەوتن | |
سەتەلایت | |
نایلسات | ١٢٥٢١ V |
کەناڵی ئامۆژگاری (بەعەرەبی : النصیحة)، کەناڵێکی کوردی سەربەخۆیە و تایبەتە بەبابەتە ئیسلامییەکان لەسەر بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامی و سوننەت.
کەنالی ئامۆژگاری
[دەستکاری]کەناڵی ئامۆژگاری، کەناڵێکی سەربەخۆیە ،نوسینگەی سەرەکی لە شاری سلێمانیە لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد.
نزیک مزگەوتی بەهەشت
دامەزراندن
[دەستکاری]کەنالی ئامۆژگاری سەرەتا یەکەم پەخشی لە ٥ی ئایاری ٢٠١٣ دا دەست پێکرد بە ناوی کەناڵی مینبەری ئەسەر دواتر گۆڕدرا بۆ کەنالی ئامۆژگاری لە سەر پێشنیاری چەند مامۆستایەک.
ئامانج
[دەستکاری]بانگەواز کردن بۆ ئایینی ئیسلام و بەو شیوەیەی کە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) و هاوەڵە بەرێزەکانی لە سەر بوون.
بابەتەکانی
[دەستکاری]بابەتەکانی بریتین لە قورئان، فەرموودە، وتەی زانایان، وتار و دەرسی زانایان و مامۆستایانی ئەهلی سوننەو جەماعە .
بەرنامەکانی
[دەستکاری]- قورئانی پیرۆز
- وتاری مامۆستایان
- گوزەرێک بەناو وتارەکاندا
- بەرنامەی زانستی تەجوید
- بەرنامەی ئیسلام چارەسەرە
- بەرنامەی خێزان لە ئیسلام
- بەرنامەی دیداری تایبەت
- ئامۆژگاری و فەرموودە و وتەی زانایان
- بابەتی منداڵان
- بەشی راستەو خۆ
- وانەی شەرعی مامۆستایان
- بابەتی تورکمانی - هەورامانی - کرمانجی -ئێستە بەردەستە