ئاژانسی ھەواڵی نوو-ژن
خاوەن | ڕێکخراوی کلتور و میدیای ژنان |
---|---|
دامەزراوی | ٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ |
زمان | کوردی (سۆرانی و کرمانجی)، عەرەبی، فارسی، تورکی و ئینگلیزی |
بنکەی سەرەکی | سویس |
ماڵپەڕی فەمی | https://jinhaagency.com/so |
ئاژانسی ھەواڵی نوو-ژن یان نوو-ژنھا (بە تورکی: NuJIN Haber Ajansı - NuJINHA) ھەواڵنێرییەکی تایبەت بە ژنانە کە ناوەندی لە وڵاتی سویسە. ئەم ھەواڵنێرییە بەدوای داخستنی ئاژانسی ھەواڵی ژن لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لەلایەن حکوومەتی تورکیا، لە ڕۆژی ٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ دەستی بە چالاکی کردووە و چالاکییەکانی ئەو ھەواڵنێرییە بە لکاندنی پێشگری «نوو» بە ناوە پێشینەکە بەردەوام دەکات.[١]
ئاژانسی ھەواڵی ژن جگە لە زمانی کوردی (سۆرانی و کرمانجی) بە زمانەکانی عەرەبی، فارسی، تورکی و ئینگلیزی ھەواڵ و بابەت بڵاو دەکاتەوە.[١]
ئەگەرچی دامەزرێنەرەکانی ئاژانسی ھەواڵی نووژن کوردن، بەڵام وەکوو ئاژانسی ھەواڵی ژن وەکوو میرتێک بۆ ھەموو ژنان لە ھەر بڕوا و نەتەوەی جیاوازێکە و ئامانجی ئازادیی ھەموو ژنان بەبێ ڕەچاو کردنی جیاوازیە زمانی، ئایینی و نەتەوەیەکان لە بەرچاو کردووە و خۆی وەکوو «دەنگی "نەتەوەی ژن"» ناساندووە.[١]
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا ب ئەڤرەنسەل: بە نوژنھا دەستپێدەکەین، نووسراو لە ٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢١؛ ئەرشیڤکراو لە ٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩.