بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سپێدە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Speda TV
خاوەن یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
فۆرمەتی وێنە HD
وڵات  کوردستان
ناوچەی وەشان سەرانسەری جیھان
ماڵپەڕ speda.net

سپێدە (بە ئینگلیزی: Speda Tv) کەناڵێکی ئاسمانی و دەزگایەکی ڕاگەیاندنی کوردییە. گرنگی بە ڕووداو و ھەواڵ و کێشەکانی خەڵک و کولتوری کوردیی و پاراستنی ناسنامەی نیشتیمانی و نەتەوەیی خەڵکی کوردستان دەدات. سەر بە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانە، بارەگای سەرەکیی کەناڵی سپێدە لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانە و لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان نووسینگە و ستافی ھەیە.[١][٢][٣][٤][٥][٦][٧]

دروشمەکانی کەناڵ

[دەستکاری]

(ڕاستگۆیی - ھاوسەنگی - پیشەیی)[٨][٩]

ئامانج و ئەرکەکانی کەناڵ

[دەستکاری]
  1. گەیاندنی ھەواڵ و زانیاری دروست بەشێوەی بابەتیانە
  2. برەودان بە پەیامی چاکسازی ھەمەلایەنە و گرنگی دان بە کێشەکانی خەڵک و خستنە ڕووی داواو گرفتەکانیان لە بوارە جیاجیاکاندا
  3. پاراستنی ناسنامەی نیشتیمانیی و نەتەوەیی و ئایینی و فەرھەنگی کۆمەڵگای کوردستانی
  4. خستنەروی کیشەی عادیلانەی گەلی کوردو ھەوڵدان بۆ چەسپاندنی مافەڕەواکانی گەلی کوردستان
  5. بایەخدان بە زمان و ئەدەب و ھونەر و فۆلکلۆر و کەلەپوری کوردی
  6. برەودان بەگیانی فرەیی و پێکەوە ژیان و لێبوردەیی و ھزری ئاشتی خوازی
  7. گەشەپێدانی بەھا جوان و باڵاکان و پاراستنی بەھاکانی خێزان
  8. ھۆشیار کردنەوەی ھاووڵاتیان بە ماف و ئەرکەکانیان
  9. بایەخدان بە ڕەوەندی کوردی لە تاراوگە، لە ڕووی پاراستنی ناسنامەی ئایینی و نەتەوەیییەوە

١٠-پێشکەش کردنی ڕۆشنبیری گشتی لە بوارە جیا جیاکاندا.[١٠]

سپێدە دراما

[دەستکاری]

سپێدە کەناڵێکی تری بە ناوی سپێدە دراما ھەیە کە دراماکان بە دۆبلاژی کوردیی ناوەندی و باکووری پەخش دەکات لەوانەش وەک زنجیرە دراما ئایینی و کۆمەڵایەتییە فارسییەکان وەک چێشتلێنەری بەتوانا، ترش و شیرین، سێ بە چوار، ژیانەوە، یووسفی پێغەمبەر، ستایش، پیاوی ھەزارڕوو، ھیوایەک لە تاریکیدا، ڤێلاکەی من، بەرەو ھیواکان، ژیان بەشەرتی خەندە، دەردەسەری و، لە تورکییەکانیش وەک گەردەنم ئازاد بکە و ڕەھەندی پێنجەم و تیمی خێرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «سەرۆكی هەرێمی كوردستان ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی سپێدە پیرۆز دەکات». www.kdp.info. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. Kurdi، Kurdiu. «لە خۆپیشاندانەكەی هەولێر هێرشكرایە سەر تیمی كەناڵی ئاسمانی سپێدە». www.kurdiu.org. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. «كەناڵی "سپێدە" گرژی تێ دەكەوێت». xelk.org. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  4. «ستافی وێنەگرانی كەناڵی سپێدە دەستیان لەكاركێشایەوە». www.metroo.org. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. «کەناڵێکی کوردی دەکرێتەوە». speemedia.com. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. «رۆژنامەنووسانی كەركووك لە بەردەم هەڕەشەی گەورەدان». www.kurdistan24.net. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. «ئەمینداری گشتی لەگەڵ دەستەی كارگێری وبەرێوبەری نوسینگەكانی سپێدە كۆدەبێتەوە - یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان». www.yakgrtw.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. «بەڕێوەبەری كەناڵی سپێدە دادگایی دەكرێت». www.dabran.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. «نوێكراوەتەوە: تیمێكی میدیایی سپێدە دەستگیركران و دواتر ئازاد كران». کوردپلات (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  10. «هاندەرێك لەنێو یاریگە داوای هاوسەرگیری لە شارابۆفا دەكات». www.wishe.net. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]